
سه‌رده‌می خێرا‌و سه‌رسووڕمانی ئێمه
وتنێکی به‌ڵگه‌نه‌ویسته که رۆژئاوا چه‌قی جیهانه‌و هه‌ر لێره‌شه‌وه ئێـمه‌ی له ده‌ره‌وه‌هاتووی ئه‌م بازنه‌یه ده‌توانین داهاتووی خۆمان ببینین، ئه‌گه‌ر توانیبمان له ته‌پوتۆزی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی لێیهه‌ڵاتووین ده‌ربازبین و دواجاریش بتوانین لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو به چاوێکی مرۆڤایه‌تییانه سه‌یربکه‌ین.
بۆئه‌وه‌ی ئاره‌زوو و بینین نه‌بن به روانینێکی دیکتاتۆرانه مرۆڤ ده‌بێ ڕێز له گشته‌کیی دیارده‌کان بگرێ.خودی دیمۆکراسیش بۆئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌که‌ی نه‌گۆڕێت و پیر نه‌بێ هه‌میشه په‌یامه‌که‌ی له نه‌وه‌یه‌که‌وه بۆ نه‌وه‌ی دواتر ده‌گوازێته‌وه. ئه‌و کاته‌ی له کۆت و به‌نده رامیارییه‌که‌ی ڕزگار ده‌بێ و ئیتر ژیان ده‌که‌وێته‌سه‌ر ڕێڕه‌وه ئاسایه‌که‌ی خۆی و ده‌مارگیریی چه‌ند که‌سانێك كه ده‌سته‌بژێریان پێده‌گوترێ خاوده‌بێته‌وه و په‌یامه مرۆڤایه‌تییه‌کان و پڕۆسه‌ی لێكتێگه‌یشتن ئاسانتر ده‌بێ. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌نگاوی مرۆڤایه‌تیی هه‌وڵدانه بۆ گه‌یشتن به ئاسوده‌یی و ژیانێکی خۆشتر، ده‌بینین ئه‌و به‌شانه‌ی که گیان تێر ده‌که‌ن گرنگی زیاتریان پێده‌درێ.
هه‌ربۆیه ده‌بینی دیارده نوێیه‌کان ململانێیه‌ک دروست ده‌که‌ن له‌نێوان ئه‌وانه‌ی پێڕاده‌گه‌ن و ئه‌وانه‌ی پێڕاناگه‌ن.
کارکردن له تێڕوانینه کۆنه‌که زیاتر داده‌ماڵدرێ و ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی ته‌نیا ده‌بێ به هۆیه‌ک بۆ بژێوی ژیان .
گه‌ر نزیکتر سه‌یر بکه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌ی که سه‌رده‌می خێرا له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه و هه‌مووشیان پێکه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ش له ئه‌وروپایه که‌ناکرێ تۆ بێی و به دیارده‌ی چاک و دیارده‌ی خراپ لێكیان جودا بکه‌یته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕ و به‌رژه‌وه‌ندی وایکردوه‌هه‌ردوولا کاری نوێ و هه‌نگاوی به‌ڕاستیی بۆ باوێن .. ده‌بینی هه‌ردوو هێز له به‌رده‌وامیی دان به رێزگرتن له یه‌کدی.
بینینی گۆڕانه‌کان به چاوی چاک یا خراپ هه‌ڵگری ئه‌و ڕوانینه‌یه که ئێمه پشتاوپشت بۆمان ماوه‌ته‌وه که سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ دابونه‌ریت و دین ده‌گه‌ڕێته‌وه، که مرۆڤ ده‌خاته جیهانه‌کی ساده و ڕیالیست و حه‌ز و خولیایه‌کانی ده‌کوژێ.
به‌ڵێ زانستیش زۆر جار مرۆڤی تووشی دڵه‌ڕاوکێ کردووه.. به‌هۆی ئه‌و هه‌موو گۆڕانانه‌ی که به‌سه‌ر خۆی داد‌ێنێ بێ باوه‌ڕییه‌ک لای خه‌لکانێك دروستده‌کا، چونکه ئه‌و خێراییه و ئه‌و ده‌سکه‌وته گه‌ورانه هێشتا نه‌گه‌یشتۆته زۆرینه‌ی خه‌لک.
ده‌کرێ بۆ ئابوورییش هه‌مان پێوانه راست بێت که خه‌ڵکانێکی زۆر بکه‌وێته هه‌مان بۆشایی له‌گه‌ڵیدا،
له ئه‌وروپا به‌گشتیی که‌مته‌رخه‌میی له بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاریی نه‌کراوه که‌چی زۆر لایه‌ن هه‌یه تا ئێستا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، با ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ سه‌رکه‌وتنی هه‌ر کارێک له‌وه‌دایه که‌تۆ باوه‌ڕت پێی نییه‌بیکه‌ی نه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ر له ترسی یاسایه‌ک له‌شوێنێک نایکه‌ی که‌چی بچی له وڵاتێکی تر بیکه‌ی.
هه‌ندێك شتیش هه‌یه له ده‌سه‌ڵاتت دانییه، تۆ هه‌رچه‌نده‌ده‌زانی هه‌ندێک خواردنی خێرا (وه‌ک مه‌کدۆنالد و پیتزه و چه‌ندان خواردنیتریش) که به چه‌ند خوله‌کێک له مایکرۆ و فڕن گه‌رم ده‌کرێنه‌وه خراپن.. تۆ که کاتت نه‌بێ و ته‌نیا بی چی له زانیاریی ده‌که‌ی با هه‌ر به به‌ردوامییش زیانه ته‌ندروستیه‌کانیان بخرێنه‌ڕوو.
یاخود له به‌رپرسێکیان پرسی: بۆ ئێوه جگه‌ره‌کێشانتان له چێشتخانه قه‌ده‌غه کرد ئایه ناتوانن خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکۆلیکیش له‌وێ قه‌ده‌غه که‌ن؟
وه‌ڵامه‌که بۆ ئه‌و زۆر ئاسان بوو که یه‌که‌م زیانی بۆ ده‌وروبه‌ر هه‌یه و دوووه‌میش ته‌نیا بۆ خۆت.
که‌واته رێزگرتن له ئازادیی تاک، که تۆ ناتوانی ڕێگریی لێبکه‌ی و ناتوانی به‌زۆر ڕێگای ڕاستی نیشان بده‌ی به مه‌رجێک ئازار به‌که‌س نه‌دا، تاکه ڕێگا له‌به‌رده‌متدایه که هۆشیاریی پێڕابگه‌ینی.. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌می ئامۆژگاریی به‌سه‌رچووه هه‌ر له قۆناغی دواندنی منداڵ بگره‌تا سه‌ره‌وه‌تر. وه‌کو له سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێدا خێرایی سه‌رده‌م په‌یوه‌ندیی به هه‌موو شتێکه‌وه هه‌یه، با پێکه‌وه ئه‌و نموونه بخوێنینه‌وه؛ به‌ر له‌گه‌یشتنی دیگیتاڵ‌کامیرا بۆ لامان که وێنه‌مان ده‌گرت چاوه‌ڕوانییه‌ک و په‌رۆشییه‌کی خۆشمان هه‌بوو به‌ڵام ئێستا ئه‌وه نه‌مایه چونکه تۆ ده‌توانی یه‌کسه‌ر وێنه‌که‌ت بیبینی.. بۆ من چاوه‌ڕوانیه‌که خۆش بوو هه‌رچه‌نده‌خێرایه‌که‌ش باشه به‌ڵام گه‌ر له لاوێك بپرسی بۆ ئه‌و گێڕانه‌وه‌که‌ش هیچ تامی نییه.
موسیک و گۆرانیش له هه‌ناوی ئه‌و سه‌رده‌مه خێرایه له‌دایک ده‌بێ و ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێ ڕێچکه‌که‌ی بگۆڕن تا دێ به‌ره‌و که‌می ده‌چن چونکه داواکاریی خه‌ڵک زۆر قورس و سه‌خته: ده‌نگی باش و موسیکی باش و کلیپی باش و تێکستی باش و تا دوایی..
ئه‌وانه هه‌مووی کۆمپانیای ده‌وێ کۆمپانیاش هه‌موومان ده‌زانین بازاڕی ده‌وێ.. کۆمپانیا گۆرانیبێژ دروست ده‌کا.. گه‌ر کۆمپانیایه‌کت له‌پشت نه‌بی ئه‌وه نه ده‌توانی کارێکی به کوالێتیی بکه‌ی نه که‌سیش ئاماده‌یه به‌خۆڕایی ڕیکلامت بۆ بکا، لێره‌ش مه‌به‌ستم ئه‌ورپایه‌گۆرانیه‌کان به‌گشتی تێکسته‌کانیان ساده‌ن و زیاتر له‌گه‌ڵ ئاره‌زووی هه‌رزه‌کاره‌کان ده‌ڕۆن و به‌گشتیی ته‌مه‌ن‌کورتن.. ئه‌وه‌شه که‌گه‌نج ده‌یه‌وێ جا پێمان خۆشبێ یا نا. هه‌ر بۆ نموونه (هیپ هۆپ) که له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌دایکبووه که ئێستا له سویدیش گه‌نجێکی زۆر گوێ لێده‌گرن که‌چی لێره‌ش هه‌ر له‌ژێر کاریگه‌ریی فه‌رهه‌نگی سه‌رشه‌قام ده‌رنه‌چووه. خاڵێکی گرنگ هه‌یه ده‌بێ له‌بیر نه‌چێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کێ گوێگره و کێ کڕیاره و تۆ چۆن له موسیک و گۆرانی ده‌گه‌ی؟ به‌ڵام که به‌رهه‌مه‌که نه‌کڕی و هه‌ر بۆ رێکه‌وتی لێگه‌ڕێی که‌ی له رادیۆ و تێ‌ڤی بڵاوده‌کرێته‌وه ئه‌وه چۆن ئه‌و کارانه‌ی که تۆ پێت باشه دروست ده‌بێ. تۆ گه‌ر سه‌یری کاری چاک بکه‌ی له ئه‌وروپا جگه له بناغه به‌هێزه‌که‌یان ئه‌وه پشتیوانی خه‌لکیشه له‌و کاره چاکانه‌ی که به‌خۆیان حه‌زیان لێیه.
جا ده‌کرێ نموونه‌ی زۆر بهێندرێته‌وه‌چونکه جیهانه‌ک لێکدانه‌وه و په‌رتووک و وتار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نووسراوه.
ئه‌ورپاییه‌کان به‌گشتی له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر له‌دروستکردندا بوونه- ئه‌وانه‌ی که له نزیکه‌وه ئا‌گاداری مێژووی ئه‌وروپان ئه‌وه ده‌زانن – ئه‌و جه‌نگانه‌ی که رووشیانداوه توێژینه‌وه‌ی چڕیان له‌سه‌ر کردوون، بێگومان وێرانکاری جه‌نگ و خاوێنکردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی جه‌نگ هه‌رگیز ناکرێ به ئاسایکردنه‌وه‌ی به‌راورد بکرێ.
گه‌ر بێینه‌سه‌ر کوردستان ئه‌وه‌ی به‌ناو چوارچێوه‌یه‌کی هه‌یه و ده‌کرێ مرۆڤ قسه‌ی له‌سه‌ر بکا باشووره‌که‌یه‌تی که ده‌کرێ سه‌ره‌تا به‌کورتیی پێناسه‌یه‌کی بکه‌ین؛ هه‌رێمێکی بێ چاو‌دێر و له‌بیرکراو و بێ لێپێچینه‌وه، هه‌رێمێك تا ئێستا خاوه‌ن کلتورێکی سه‌ربه‌خۆی خۆی نییه.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کان بۆ خۆیان بدوێن ئه‌دی ئه‌وه نییه زۆربه‌ی ڕۆشنبیره‌کانمان ده‌ڵێن داگیرکه‌رانی کوردستان نه‌یان هێشتووه ئێمه‌پێشکه‌وین له هه‌موو بواره‌کانی ژیان. واده‌زانم ده‌ستنیشانکردنی هۆیه‌کان و تاوان‌خستنه‌سه‌ر ئه‌وانیدی – گه‌ر ئیشی بۆ نه‌که‌ی – هیچ له‌و واقیعه ناگۆڕێ که ئێمه له هه‌موو بواره‌کاندا دواکه‌وتوین. نه‌هامه‌تییه گه‌وره‌که له‌وه‌دایه تۆ له‌و قۆناغه مێژوویه خنکاوه‌دا، ئه‌رکی به‌ڕێوبردنی کۆمه‌ڵگاکه‌ت ده‌که‌وێته‌ده‌ست کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک دوای دابڕانیان به‌هۆی رامیاریی له‌و تۆزێک هه‌ناسه‌ی که پێیده‌گوترێ شارستانیی و مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌چیا – وه‌ک شه‌ڕکه‌ر – و زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر، که به‌لێكدانه‌وه‌ی ده‌رووناسه‌کان ژیان له‌و بارودۆخه مرۆڤ تووشی چه‌ندان نه‌خۆشی ده‌کا.
ئه‌و خه‌لکه دێن و ئه‌و هه‌رێمه وێرانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. تۆ گه‌ر نه‌بینی و نه‌شبیستی ده‌توانی داهاتووی ئه‌و میلله‌ته بخوێنیه‌وه.
ئه‌وه‌ی که به تورک کرا به عه‌ره‌ب ناکرێ، ئه‌وه فارس قسه‌ی له‌سه‌ر ناکرێ چونکه خاوه‌ن فه‌رهه‌نگێکی زۆر به‌هێزن. به‌ڵام من دڵنیام که کورد به ده‌ردی عه‌ره‌ب ده‌چێ چونکه وابه‌سته‌ی وانه. عه‌ره‌بیش تا ئێستا وه‌ک نه‌ته‌وه نه‌یتوانیووه خۆی کۆبکاته‌وه و زیاتر شانازیی به خێڵ و خه‌لافه‌ته‌وه ده‌کا ، هه‌ربۆیه‌ده‌بینین تا ئیسلامه‌تیی لاوازتر بێت وه‌کو نه‌ته‌وه په‌رشوبڵاوتر ده‌بن. هه‌ربۆیه‌شه گومان له له‌دایکبوون و سه‌ر هه‌لدانی بیری نه‌ته‌وه‌ی کوردی ده‌که‌م، مه‌به‌ستم له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یه تا ئێستا. تۆ گه‌ر به‌خێرایی گوزه‌رێک بکه‌ی به دهۆک و هه‌ولێر و سلێمانی‌ئه‌و گومانه‌ت لا نامینێ و پێت سه‌یر ده‌بێ که بۆ خۆشه‌ویستی خاک و نیشتیمان ئاماده‌یی نییه. هه‌رچه‌نده ئه‌ورپاییه‌کان په‌ناهه‌نده‌یه‌کی زۆریان هاندا بۆ بیری نه‌ته‌وه‌یی به‌داخه‌وه کورد له‌وه‌ش سودی وه‌رنه‌گرت چونکه ناتوانێ خۆماڵیه‌تی خۆی بدۆزێته‌وه. له کوردستانی مه‌زنه‌وه ره‌شماڵه‌که‌ی هه‌ڵگرت و له‌به‌رده‌م ئه‌و زێده گچکه‌یه‌ی هه‌ڵداوه و له ده‌روازه‌ی مێژووه‌که‌ی لێیڕاکشا.. ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزاریی و راگه‌یاندنی بگاتێ ئه‌وه کێشه‌ی نییه. له لوکالیسرنینگ چه‌قی به‌ستاوه و نایه‌وێ به هیچ شێوه‌یه‌ک لێیده‌رچێ.
خوێندنه‌وه‌مان بۆ مێژووی خۆمان یان ئه‌وانه‌ی که تا ئێستا مێژووی ووڵاته‌که‌مان ده‌نووسنه‌وه ئێمه‌یان تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره کردووه به‌تایبه‌تی که ئێمه زیاتر گرنگیمان به مێژووی سیاسی داوه، ئه‌ویش له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌کی کرچ‌وکاڵ وه‌ک ئێمه یه‌کێکین له نه‌ته‌وه هه‌ره ئازا و به‌جه‌رگ و جوان و هۆشمه‌ند و کۆمه‌ڵێك ئاکاری باشتریش که ئه‌وه وای له‌و میلله‌ته به‌دبه‌خته‌کردووه که تووشی له‌خۆبایبونێکی سه‌یروسه‌مه‌ره ببێ. ده‌کرێ لێره ئه‌وه بڵێم که‌موسلمانه‌کانی به‌رایی ته‌نیا دینه‌که‌ی خۆیان به‌سه‌ر ناوچه ژێرده‌سته‌کانی خۆیان پیرۆز نه‌کرد به‌ڵکه ئه‌و دابونه‌ریته‌شی که له جه‌زیره هه‌یان بوو به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه داسه‌پاند که نه‌یانتوانی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خۆشیان بپارێزن، من وای بۆ ده‌چم که کوردیش له میلله‌ته لاوازه‌کان بێ، ئه‌وه‌ی که زیاتر باسیشی ده‌کرێ زیاتر جوگرافیایه‌که‌یه‌تی.
به‌داخه‌وه پێگه‌ی ئێمه له جیهان زۆر له‌وه گچکه‌تره‌و سته‌میشه ئه‌و هه‌موو باره گرانه‌ی بخه‌یته‌سه‌ر که تۆ نه‌توانی شێوه‌ی ژیانێکی تایبه‌ت به‌خۆت دروست بکه‌ی. بێگومان ئێمه له جیهان یه‌ک گومانین به‌رامبه‌ر ئێستا و داهاتوومان، تۆ که دێی ده‌سه‌ڵاتدار و و ڕۆشنبیره‌کانمان ده‌بینی که تا ئێستا پێیان شه‌رمه‌هاوسه‌ره‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ شانۆیه‌ک یاخود فیستڤاڵه‌ک یا کافیتریایه‌ک یا شوێنه گشتییه‌کان ببه‌ن، هه‌ره‌وک ئافره‌ته ده‌سه‌ڵاتدار و ڕۆشنبیره‌کانمان ئه‌وانیش پێیان شه‌رمه‌پیاوه‌کانیان بۆ ئه‌و شوێنانه ببه‌ن، چونکه له وڵاتی ئێمه فه‌رهه‌نگێکی سه‌ره‌تایی ده‌سه‌ڵاتداره و گه‌وره‌ترین په‌یامی نان‌په‌یاکردنه و ته‌نیا بیر له خواردن ده‌کاته‌وه بیر له ده‌ره‌وه‌ی ژیان ناکاته‌وه. جا وادیاره که خه‌لک له ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی ڕه‌نجاوه و ئه‌و خه‌ڵک و شوێنانه‌ی که ڕۆشنبیریی و زانست بڵاوده‌که‌نه‌وه بوونه‌ته‌پاشکۆی رامیاریی، بۆیه وای لێهاتووه پشتلێکردن لێیان لای خه‌ڵک بۆته به‌شێک له زیره‌کیی و شكاندنی کۆده درۆیه‌کان، که ئه‌وه ده‌بێ به به‌رانگژبوونه‌وه‌کی سه‌خت له‌به‌رامبه‌ر پێشکه‌وتن.
دۆستێكـم گوتی خۆ له ئه‌ورپاش هێنده‌ی خه‌لک ده‌چنه‌که‌بابخانه هێنده‌ناچنه شوێنه ڕۆشنبرییه‌کان. ئه‌وه‌وایه به‌ڵام منداڵه‌کانیان چاوه‌ڕوانی دواڕۆژێکی گه‌شیان لێده‌کرێ چونکه ژینگه‌گشتییه‌که‌یان واته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌یان خاوه‌ن فه‌رهه‌نگێکی به‌هێزه و فێریان ده‌که‌ن که دایک و باوکیان خۆش بووێ گه‌ر مرۆڤی باشبن، نه‌ک وه‌ک لای ئێمه دایک و باوک خۆیان به خاوه‌نی منداڵ ده‌زانن، به‌ڕێزم ئه‌و هه‌موو پاسه‌ی که له کۆرییه‌کان وه‌رگیرا ده‌کرا چه‌ند دانه‌یه‌کی بۆ خوێندنگاکان ته‌رخان بکرابان و ڕۆژانه چه‌ند پۆلێکیان له شار و گونده‌کان کۆبکردبا‌وه که‌سوودێك و شادمانییه‌کیتریان به خوێندکاران ده‌گه‌یاند و ره‌هه‌ندی حه‌ز و خولیا و خه‌ونه‌کانیشیان فره‌وانتر ده‌بوون و کێشه‌ی بینه‌ر و بیسه‌ریش که‌متر ده‌بوونه‌وه. بێگومان ئه‌و گۆڕانه گه‌وره‌ی که‌به‌سه‌ر جیهاندا هاتووه تاڕاده‌یه‌کی باش ده‌کرێ مرۆڤی کوردیش بگه‌ێنێته ئه‌و باوه‌ڕه که ده‌کرێ ڕێگای چاکسازیی بگرێته‌به‌ر بێئه‌وه‌ی زه‌بروزه‌نگ به‌کاربێنێ.