
مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین :
مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین :
گۆشه‌نیگایه‌کی تیۆریی و ڕه‌وشی ئازادی راده‌ربڕین له باشوری کوردستان *عه‌لی زه‌ڵمی/بریستۆڵ –ئینگلاند
مافی ئازادی رده‌ربڕین به سه‌ره‌کیترین و بگره چه‌تری مافه‌کان ئه‌ژمێرێت. به‌درێژایی مێژوویی مۆدێرنیتی مافی ئازادی راده‌ربرین به‌یه‌کێک له هه‌ره کێشه به‌رده‌وامه‌کان دائه‌نرێت له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌کان و هاوڵاتیاندا. ئه‌گه‌رچی مافی ئازادی ووتن و راده‌ربڕین زیاتر مێژووه‌که‌ی به‌ستراوه‌ته‌وه به ئازادیه سیاسیه‌کان،وه‌ک ئاماژه‌ی پێکراوه له یه‌که‌مین چاکسازی ده‌ستوریدا له ئه‌مه‌ریکا(First Amendment ) له 25ی سێپتامبه‌ری 1789 دا، به‌ڵام ویستی فه‌یله‌سوفان بۆ فه‌راهه‌مکردنی ئه‌م مافه زۆر له‌مێژینه‌یه. هه‌وڵه‌کانی ئه‌مان له‌ژێر دروشمی” دۆزینه‌وه‌ی راستی ” دا هه‌رده‌م له‌و هه‌وڵه به‌رایانه دائه‌نرێت بۆ جه‌نگان له پێناوی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێده‌وترێت ئازادی راده‌ربڕین . له‌م نوسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌پاڵ ئه‌وه‌ی سه‌ربوردێکی خێرای مێژوویی مافی ئازادی راده‌ربڕین باس ده‌که‌م هه‌روه‌ها سه‌رنجی خۆم ده‌ده‌م له‌سه‌ر بواری تێۆریی و مۆدیله‌کانی بیرکردنه‌وه له‌م مافه گرنگه و ، له‌مه‌ش زیاتر –گه‌ر به‌کورتیش بێت- باس و خواسی بواری پراکتیکیش ده‌که‌ین به وه‌رگرتنی ره‌وشی کوردستان وه‌ک نمونه‌یه‌ک. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مکاره‌ش ئه‌نجام بده‌ین ناچارین بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی رۆژنامه‌ی ئازاد‌و تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی مۆدێلی حیزبی له سه‌ره‌تاکانی هه‌زاره‌ی دووم. بێگومان پێشتر جگه له‌چه‌ند هه‌ولێکی کورتخایه‌ن لێره‌و له‌وێ ئیدی هه‌رچی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن هه‌بوه هه‌موی له‌لایه‌ن حیزب و ده‌سه‌ڵاته‌وه پاوانکرابوو . هه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته‌شدا هه‌وڵده‌ده‌ین ئاماژه به‌چه‌ند کێشه‌یه‌ک بکه‌ین ،له‌وانه به‌ریکه‌که‌وتنی مافی ئازادی راده‌ربڕین و مافه‌کانی دیکه وه‌ک مافی بواری تایبه‌تی ( Privacy ) و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نمونه.
باکگراوندی مێژوویی :
فه‌یله‌سوفان و بیریاران و ئاکتیڤیسته‌کانی بواری سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاکانی سه‌هه‌ڵدانی مۆدێرنیته‌وه به‌های ئازادی راده‌ربرین و ئازادی ووتنی یان زۆر به‌رز نرخاندوه. مێژوو تۆماری کردوه بۆمان که یه‌که‌مین نیگه‌رانی و به‌هانا چونی پاراستنی مافی ئازادی راده‌ربڕین له‌لایه‌ن پارێزه‌رێکی ئینگلیزیه‌وه تۆماس مۆر بوو له گفتوگۆی په‌رله‌مانی ئینگلته‌رادا له سه‌ره‌تای چاخی شانزه واته 1520. گه‌ر ئه‌م رووداوه راڤه بکه‌ین له کۆنتیکستیکی فراوانتردا ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که له‌هه‌ر جێگایه‌کی دونیادا ده‌نگێکی ئازاد و پارێزه‌ری ئه‌م مافه گرنگه سه‌ریهه‌ڵدابێت ئه‌وا سه‌رکوتکراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه ، زۆر جارانیش ده‌سه‌ڵاتی سیاسی که خۆی به پارێزه‌ر و دابینکردنی یاسا و ئازادی بۆ تاکه‌کان زانیوه به هۆی سازشکردنی له‌ته‌ک ده‌سه‌ڵاتی ئاینیدا ( له‌م کۆنیتێکسته مێژوویه‌دا ده‌سه‌ڵاتی ئاین ) ئیدی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش به‌شدار بووه له پرۆسه‌ی سه‌رکوتکردندا دژی ئازادی راده‌ربڕین. بێگومان وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا له سه‌رتاسه‌ری مێژووی پێنسه‌د ساڵه‌ی ته‌مه‌نی مۆدیرنیته فه‌له‌یه‌سوفانی رێنیسانس و پاشتریش ڕۆشنگه‌ری به چڕوپڕتر له‌پێناو ئه‌م مافه جه‌نگاون و پرسیاری قورس و به‌هاداریان ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان کردوه. ئه‌گه‌رچی رووداوه‌که‌ی تۆماس مۆر هه‌وڵیکی سه‌ره‌تایه له‌م پێناوه‌دا به‌ڵام له روویی ده‌ق و تێکستی نوسراو بۆ داکۆکیکردن له به‌های ئازادی راده‌ربڕن نوسینه‌که‌ی جۆن میڵتن ( Aeropagitica) ساڵی 1644 به یه‌کێک له گرنگترین تیکست ئه‌ژمێردرێت له مێژوویی داکۆکیکردن له مافی ئازادی راده‌ربڕین. میڵتن زیره‌کانه ئارگومینته‌کانی پشت ئه‌ستور ده‌کات به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ میراتی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی و رۆمانی کاتێ به‌شداری ده‌کات له موناقه‌شه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر کێشه‌ی دانانی مۆڵه‌ت، که ئه‌و پێی وابوه له‌وجۆره سانسۆره له که‌لتوری یۆنانی و رۆمانیدا نه‌بوه بۆ ئه‌مان ده‌یانوێت پیسه‌پینن له چاخی هه‌ڤده‌ی به‌ریتانیادا. هه‌ر هه‌مان هۆکاریشه ناونیشانی نامیلکه‌که‌ی جۆن میڵتن له ووتارێکی ووتارخوێنیکی یۆنانیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه به‌ناوی ئیسۆکراتس له چاخی پێنجه‌می پ-ز. میڵتن له‌م نوسروه‌دا پێی وایه که هیچ که‌س ئه‌وه‌نده شاره‌زاو و دانا نییه که هه‌ستێت به دانانی سانسۆر بۆ گشت تاکه‌کانی دیکه ، هه‌روه‌ها ئه‌و زۆر له‌وه به‌ئاگا بووه که سه‌پاندنی رای تاکه که‌سیک یان چه‌ند که‌سێک له‌سه‌روه‌ڕا بۆ خواره‌وه و بێ گوێدانه جیاوازی له‌نێوان هه‌رتاکێک بۆ ئه‌ویدی چه‌نده نایه‌کسانی لێده‌که‌وێته‌وه.
به‌ره‌و پێشچونه گرنگه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکای باکور له‌بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌سازی و سیاسی و ئابوری‌دا گڕوتینیێکی گه‌وره‌ی به‌خشییه مافه‌کانی مرۆڤ و له سه‌رو هه‌موشیانه‌وه مافی ئازادی راده‌ربڕین. جۆن ستیوارت میڵ له کتێبی ”له‌مه‌ڕ ئازادی ” 1859 دا لای زۆربه‌ی بیریاران و تیۆرستانی بواری مافه‌کان به نمونه‌یه‌کی باڵا‌و کلاسیک ئه‌ژمێرێت له داکۆکیردنی کلاسیکیدا بۆ وه‌دیهێنانی مافی ئازادی راده‌ربڕین. بڕوانه : ( هاوه‌رس:1998) . پرسیاری سه‌ره‌کی جۆن میڵ له‌مه‌ڕ راستی بووه و خستنی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆ نیو گفتوگۆکان ، ئیدی لێره‌وه‌ش که‌س بۆی نییه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکات که راستی ره‌ها له‌لای ئه‌وه به‌ڵکو له‌بری ئه‌وه ده‌بێت رای هه‌ڵه و چه‌وت له گفتوگۆدا ده‌رکه‌وێت وه هی راستیش به‌هه‌مان شێوه. بێگومان که قسه دێته سه‌ر مافی ئازادی راده‌ربڕن و چۆنیه‌تی پاراستنی ئه‌م مافه گرنگه له میژوودا له رووی یاساییه‌وه ئه‌وا به‌ناچاری ده‌بێت بگه‌ڕینه‌وه بۆ یه‌که‌مین چاکسازی ده‌ستور له ئه‌مه‌ریکا که به ( First Amendment ) ناسراوه له کۆتایه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا. بیریاران له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که چوار به‌های سه‌ره‌کی و گرنگ ده‌ستنیشان بکه‌ن له‌م هه‌نگاوه ده‌ستوریه‌یی ئه‌مه‌ریکادا ئه‌وانیش: 1- چه‌سپاندنی مافی تاک 2- بره‌ودان به مه‌عریفه‌و زانین بۆ دۆزینه‌وه‌ی راستی 3- به‌شداریکردن له دروستکردنی بڕیاردا له‌لایه‌ن گشت ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌وه4- به‌ده‌ستخستنی زیاتری سه‌قامگیری و له‌وێشه‌وه بۆ سه‌قامگیرکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی.
تێۆره‌کانی مافی ئازادی راده‌ربڕین:
له ئاکامی کاره‌ساته‌کانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی له‌میانی جاڕدانی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ له 10ی دیسه‌مبه‌ری 1948 دا ، له فه‌ره‌نسا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌و کاته، مافی راده‌ربرن وه‌ک مافێکی بنه‌ڕه‌تی چه‌سپێنرا. هه‌روه‌ک له به‌ندی 19ی ئه‌و جاڕدانه‌دا هاتوه " هه‌موو که‌س مافی گوزارشتکردنی بیروبۆچونی خۆی هه‌یه، ئه‌م مافه ئه‌مانه‌ش ده‌گرێته‌وه، هه‌رکه‌سێک هه‌ڵگری راو بۆچونی خۆی بێت به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی که‌س و لایه‌نی تر، گه‌ڕان به‌دووی زانیاری‌دا و وه‌رگرتنی زانیاری و بیروڕا له ڕێگه‌ی هه‌ر هۆکارێکه‌وه به چاوپۆشی هه‌ر سنور و رێگرێک." ئه‌م به‌نده ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ده‌بێت بچه‌سپێت له‌هه‌مان کاتدا به سه‌رچاوه‌یه‌کی فیکریی تێوره‌کانی مافی ئازادی راده‌ربڕین ئه‌ژمێرێت. تیۆری کۆنسکوینته‌یلسته‌کان ( Consequentialists ) و ئارگۆمینته‌کانیان له‌مه‌ڕ داکۆکی له مافی ئازادی راده‌ربڕین به سه‌ره‌کیترین مۆدێلی تیۆری دائه‌نرێت به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیست. ئه‌مان بۆیه پێان وتراوه ئه‌نجامگیره‌کان چونکه هه‌رده‌م داکۆکیان له مافی ئازادی راده‌ربڕین په‌یوه‌ست کردوه و گرێداوه به سێ ئه‌نجامه چاکه‌که ئه‌وانه‌ش؛ راستی ، ئۆتۆنۆمی و فه‌زیله‌ت. ئه‌گه‌رچی هه‌ریه‌ک له ئامانجی ئۆتۆنۆمی و سه‌ربه‌ستی تاک و گه‌ڕان به‌دووی راستی دا به قووڵی گفتوگۆیان له‌مه‌ڕ کراوه له دوتۆیی ده‌قه فه‌لسه‌فی و مێژوویه‌کاندا ، به‌ڵام گرنگی دانی ئامانجگه‌راکان بم دوو به‌هایه قوڵایی و کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه له موناقه‌شه هزریه‌کانی له‌مه‌ڕ ی ئازادی بیروڕا. بێگومان ده‌کرێت ئه‌و راستیه بوترێت که کاتێ قسه دێته سه‌ر لایه‌نی پراکتیکی و پاراستنی یاسایی بۆ ئه‌م ئامانجانه که له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تدایه ، ئه‌وا زۆر به سانایی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که چۆن ئه‌کرێت ئه‌م مافانه به‌ریه‌ک بکه‌ون له‌ته‌ک مافه‌کانی تر. لاری ئه‌لکسه‌نده‌ر (2005) پێیوایه که زۆربه‌ی جار ته‌علیماتی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی ئازادی تاک وه‌ستاوه‌ته‌وه. له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه به راسته‌وخۆ کاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی زانیاری ، له‌وێشه‌وه کاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی تاک هه‌یه‌تی به‌ده‌وروبه‌ریه‌وه. بۆیه لای لاری ته‌عالیماته‌کان هه‌رده‌م هۆکاری کاریگه‌رن له‌سه‌ر به‌رقه‌رارنه‌بوونی خود-به‌ڕیوه‌بردن و خود-به‌روپێشبردن.
پاشان مۆدیێلێکی تری بیرکردنه‌وه و تیۆرێکی دیکه له‌مه‌ڕ مافی ئازادی بیروڕا، بریتیه له تیۆری دینتۆلۆجیکاڵ ( Deontological ) یان مۆراڵیه‌کان که پێچه‌وانه‌ی تیۆریی ئامانجگه‌راکانه، واته راستی هه‌ر کردارێک په‌یوه‌سته به ده‌رئه‌نجامه‌که‌یه‌وه. به‌ڵام لای میتۆدی دینتۆلۆجی به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه واته ئه‌مان زیاتر مۆراڵیه‌کانن که به‌لایانه‌وه هه‌ندێک کردار هه‌ڵه‌یه ئیتر با هه‌ر ده‌رئه‌نجامیکی هه‌بێت. ئه‌مان وه‌ک ئه‌نجامگیره‌کان نین که تیۆره‌که‌یان له چه‌ند ئامانجیکی باشه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ، به‌ڵکو ئه‌مان واته مۆراڵیسته‌کان زیاتر به‌هه‌ند لایه‌نی مۆراڵیه‌وه‌ن. بۆ نمونه نیگه‌رانیه‌کانیان له‌مه‌ڕ چه‌وساندنه‌وه‌ی کرێکاران و به‌زۆر کارپێکردن. ئێمه لێره‌دا نامانه‌وێت هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه به‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه یان هه‌رچی تیۆرێک به‌رهه‌م هاتبێ به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه دوو تیۆر‌و مۆدیلی کاریگه‌ری مافی ئازادی راده‌ربڕینن. ئه‌گه‌رچی له‌رووی تیۆریه‌وه ئه‌کرێت به سانایی هیڵێک بکێشێت له‌نێوان ئه‌م دووانه‌دا به‌ڵام دیسانه‌وه که قسه دێته سه‌ر مافه‌کانی دیکه و به‌ریه‌ککه‌وتنیان له ده‌ستوردا ئه‌وا چه‌ندین ئیشاکالیه‌تی گه‌وره‌و گرنگ هه‌ن ناکرێت ئاماژه‌یان پێنه‌ده‌ین.
یه‌کێک له هه‌ره‌دیارترین گرفت و کێشه‌کان که له‌لایه‌ن چاودێرانی بواری مافی ئازادی راده‌ربرین به چڕی مشتومڕی له‌سه‌رکراوه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی سانسۆره. داواکردنی سانسۆر خستنه‌سه‌ر ووته‌و بیریی ئازاد له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و مۆراڵی وردتر ئاینیه‌وه به بیانویی ئه‌وه‌ی که هه‌رده‌م ووشه وه‌ک ئاماژه‌یه‌کی ترسناک وێناکراوه. بیگومان ئه‌م کێشه‌یه ره‌گێکی قوڵی هه‌یه له مێژوویی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکار و دیکتاتۆریه‌کاندا به‌جۆرێ که مافی ئازادی بیروڕا ته‌نها کورتکراوه‌ته‌وه بۆ که‌سانیکی تایبه‌ت و ویستراوی ده‌سه‌ڵات. ئه‌گه‌رچی له دیدی ئه‌مڕۆدا سانسۆر به‌توندی به‌ستراوه به به‌رککه‌وتنی مافی ئازادی راده‌ربڕین له‌ته‌ک مافه‌کانی تر وه‌ک مافی تایبه‌تی که‌سی ، مافی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (که دواتر دێینه سه‌ر ئه‌م خاڵه) ، به‌ڵام لای زۆرێک ئه‌بێت ئه‌م به‌ریه‌ککه‌وتنه به قازانجی گشتی کۆمه‌ڵ بشکێته‌وه. به‌گشتی ئه‌کرێت چوارگرفت بهێنینه‌وه له ته‌نگژه‌ی نیوان ئازادی ووتن و مه‌یلی سانسۆر،ئه‌وانیش: ناووناتۆره پیاهه‌ڵدان، فیتنه‌گه‌ری، وروژاندن و بێ ئابڕویی، به‌ڵام هه‌ریه‌ک له‌م ده‌سته‌واژانه ئه‌کرێت زۆر به‌سانایی به‌خراب به‌کار بهێنرێن و بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی بقۆزرینه‌وه .ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له کوردستان وه‌ک نمونه‌ی ئازادی ووتن:
قسه‌کردن له‌سه‌ر مافی ئازادی راده‌ربڕین له‌کوردستانی باشوردا راسته‌وخۆ قسه‌کردنه له‌سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌وانی و میدیایی ناحیزبی، چونکه به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه تائێستاش ره‌وشێکی سیاسی ریزه‌په‌ڕی وامان هه‌یه که ئاسان نییه ئۆپۆسزیۆن و حوکومه‌ت لێک جیابکه‌ینه‌وه. به‌مانا ئازادی ووتن که ده‌بێت بره‌وی پیبدرێت له‌لایه‌ن گروپی فشاره‌وه ، به‌ڵام گروپه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و فراکسۆنه ئۆپۆزسیۆنکانی نیو په‌رله‌مان له ره‌وشی سیاسی کورسستاندا زۆر ناکارایه یان ئه‌رکی خۆی ناگیڕێت. ئیدی میدیایی ئه‌هلی و تایبه‌ت ، که له‌سه‌ره‌تاکانی هه‌زاره‌ی دووه‌مه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، هه‌رچه‌ند پێشتر هه‌وڵی دیکه هه‌بوه به‌ڵام به‌رده‌وام نه‌بووه یان ئاراسته‌یه‌کی ده‌سته‌بژیریی هه‌بوه، هه‌ستاوه به ئه‌رکی زه‌مینه‌سازی بۆ بره‌ودانی ئازادی ووتن و له‌هه‌مانکاتیشدا رۆڵی ئۆپۆزسیۆنی بینوه. کاری من لێره‌دا شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و باردۆخه نییه و دیسان ناگه‌رێمه‌وه بۆ میژوویی سه‌هه‌ڵدانی ئه‌م دیارده‌یه و لێکه‌وتنه‌وه‌کانی. به‌ڵکو ئه‌و ئارگۆمینته ده‌خه‌ینه روو پاش هه‌ردوو پرۆسه‌ی ئازادی راپه‌ڕینی 1991 و رووخانی رژێمی به‌عس له 2003 دا سه‌رهه‌ڵدانی میدیای ئازاد وه‌ک تاکه سومبولی مافی ئازادی راده‌ربرین چۆن نه‌فه‌س کورتی ده‌سه‌ڵاتی کورد پیشان ده‌دات. به‌مانایه‌کی تر ئه‌و به‌ریه‌ککه‌وتن و پیکدادانه‌ی نێوان مافی ئازادی راده‌ربرن و مافه‌کانی تر له سه‌ره‌تای ئه‌م نوسینه‌دا ئاماژه‌مان پێدا، له‌کوردستاندا چه‌نده دیارده‌یه‌کی زه‌قه و چه‌نده گوتاری ئازادی راده‌ربرن بووته قوربانی خراب به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات و دیسان خراب به‌کارهێنانی ئه‌م مافه‌ش؟ گه‌ره‌که ئاماژه به‌و خاڵه گرنگه‌ش بکه‌ین،که ئه‌ویش ئه‌و راستیه‌یه که زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ته‌نگژه و پێکدادانه‌ی نێوان میدیایی ئه‌هلی و ده‌سه‌ڵاتی حیزبی له کوردستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌زمون نه‌کردنی دیارده‌ی هه‌بوون و پیاده‌کردنی مافی ئازادی راده‌ربڕین. به‌تایبه‌تی له هه‌ردوو دیارده‌ی هه‌ستیاری وه‌کو گه‌نده‌ڵی و زانیاری سه‌باره‌ت بودجه ، به‌شێوازیک که ململانێکه زۆر جار به‌ئاقارێکی ترسناک و توند‌و تیژدا تێپه‌ڕیوه وه کوشتن و هه‌ڕه‌شه لیکردنی رۆژنامه‌نوسانی لێکه‌وتوه‌ته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت نه‌بوونی یاسابه‌ندی و رێکخستنی کاری رۆژنامه‌وانی به شێوازیکی دادپه‌روه‌رانه و به‌گه‌ڕخستنی داموده‌زگای ده‌ستوری بۆ پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نوسان وایکردوه هه‌رده‌م دۆخه‌که به‌ره‌و دژوارتر به‌رێت. له‌لایه‌ک ده‌سه‌ڵات زۆر به ره‌قی و نا دیمۆکراسانه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌ته‌ک رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجام داوه و له‌سه‌ره‌که‌ی تریشه‌وه رۆژنامه‌نوسان ناچاربوون په‌نا به‌رن بۆ دیارده‌ی هه‌ستیارو وروژاندن ( Sensationalism ) و توڕه‌کردنی ده‌سه‌ڵات. هه‌رده‌م رۆژنامه‌ی ئه‌هلی و نیمچه ئازاد له کوردستاندا به‌وه تاونبار کراوه که دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کاریکردوه و ئه‌زموونی هه‌رێمی خستوه‌ته مه‌ترسیه‌وه . ئه‌مه‌شیان زۆرجار بۆیه کردوه هه‌ر ده‌نگێکی ره‌خنه‌گر هه‌یه کپی بکه‌ن واته ره‌خنه‌گر یه‌کسانه به خاین و به‌خشینی ره‌وایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتێک به خۆیان که به ئاسانی چه‌مک و ناسنامه‌ی هاوڵاتی و خاین دابه‌ش بکات به‌سه‌ر مه‌ردومدا. بۆ نمونه دوایی رووداوه‌کانی یانزه‌ی سێپتمبه‌ری 2001 له ئه‌مه‌ریکادا و جه‌نگی دژه تیرۆر، ئیدی ئاسانه هه‌رکه‌س و رۆژنامه‌وانیێک تۆمه‌تبار بکرێت و بگره ده‌ستگیریش بکرێ به‌بیانویی ئه‌وه‌ی ئاسایشی گشتی تێک ده‌دات، زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که به‌یاسای دژه تیرۆر کوێرانه کۆپی ئیداره‌ی پێش‌ویی جۆرج بوشیان کردوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌زموونی سه‌ددام و رژیمی به‌عس ناشیرین‌ترین نمونه‌ی ناوچه‌که بوو له مامه‌ڵه‌و به‌رخودی له‌ته‌ک رۆژنامه‌وانان دا و بگره مۆدێلیکی ئه‌ڵقه له‌گوێ و گوێڕایه‌ڵی رۆژنامه‌نوسی میریی هێنابویه کایه‌وه و هه‌موان له‌و بڕوایه بووین که به ڕوخانی ئه‌م رژێمه کۆتایش به‌م ستایله دێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ئه‌زمونی 18 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و رۆژنامه‌وانی حیزبی ئه‌م پێشبینه‌یی هه‌رزوو به‌تاڵ کرده‌وه و حیزبی کوردی وا ده‌قی گرتوه به رۆژنامه‌نوسی حیزبیه‌وه ئاسان نییه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه ئه‌زمونی رۆژنامه‌ی ئازاد پێ قبوڵ بکرێت. عێراقی دوایی سه‌دام و ئه‌زمونی کوردستانی دوای راپه‌ڕین بوه‌ته تۆمارگایه‌کی گه‌وره‌ی پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ و له‌باربردنی ده‌نگی ئازاد و مافی ئازای راده‌ربڕین. له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا حیزب و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی رۆژنامه ده‌رده‌چێنێ به‌ناوی جیاوازه‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێنه‌گیرێت که بۆ ته‌نها که‌ناڵ و هۆکاریکی ئازاد و ئه‌هلی له ژێر رکێفی ئه‌ودا سه‌رهه‌ڵنادات. ئه‌مه‌ش زۆر جار دۆخه‌که‌ی زیاتر ئاڵۆز کردوه‌و و گومان و بێ‌بڕوایی له‌مه‌ڕ هه هه‌وڵیکی راسته‌قینه‌ش ده‌کرێت . له کۆتایدائه‌گه‌ر ناته‌بایی و ئاڵۆزیه‌ک هه‌بێت له چه‌مک و تێوریی مافی ئازادی راده‌ربڕن له سه‌ر ئاستی جیهانی دا و لێکۆڵه‌ران یه‌ک رانه‌بن له پێناسه‌و میتۆدی کارکردن بۆ فه‌راهه‌مکردن و به‌ره‌وپێشبردن و دواتریش به‌یاسا پاراستنی مافی ئازادی راده‌ربرین وه‌ک مافێکی دایک. ئه‌وا له کوردستاندا هێشتا چانسی مشتومڕێکی زانستی و بێلایه‌ن له‌مه‌ڕ ئه‌م دیارده زیندووه‌ی ناو کۆمه‌ڵگاکان دا سه‌ریهه‌ڵنداوه ئه‌گه‌رچی چه‌ند نمونه‌یه‌کی نیمچه سه‌رکه‌وتوی رۆژنامه‌ی ناحیزبی ئێستا له ده‌ڤه‌ره‌که‌دا ده‌رده‌چن وجێگای ئومێدیکی باشیان لێده‌کرێت. به‌ڵام هێشتا چه‌وساندنه‌وه‌و په‌لاماری فیزیکی دژی داکۆکیکه‌رانی ئه‌م مافه پیاده ده‌کرێت لێره‌له‌وێ، بگره زۆرجاریش به‌ناوی یاساوه.سه‌رچاوه‌کان:
Alexander, L. (2005) Is there a Right of the Freedom of Expression? New York: Cambridge University Press.
Baker, C.E,(1989) Human Liberty and Freedom of Speech. Oxford: Oxford University Press.
Cranston, M. (1973) what are Human Rights? , London: The Bodley Head Ltd
Haworth, A. (2002) Free Speech. Rutledge
Mill, S, J. (1859) On Liberty: the Subjection of Women etc. London: Oxford University Press. تێبینی: ئه‌م وتاره له ژماره 529 رۆژنامه‌ی هاوڵاتی رۆژی 31/05/09 لاپه‌ڕه 16 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.