
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا:زۆر له‌نزیکه‌وه چاودێری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌بین
ئه‌م کاته‌ت باش به‌ڕێز دایڤید
دایڤید:ئه‌م کاته‌ت باش زۆر خۆشحاڵم که ئه‌مجاره تۆم بینییه‌وه.ئیمێڵه‌کانت گه‌یشت سوپاست ده‌که‌م،چاکسترۆ باسی تۆی کرد،بۆیه منیش په‌له‌م کرد له کۆبوونه‌وه‌که‌م،فه‌رموو بتوانم یارمه‌تیت بده‌م.پ:زۆر به‌ڕێز ده‌یڤید ملیباند،هێنده‌ی به‌ڕێزت ئاگاداربیت ووڵاتی ئێمه کوردستان،له‌ده‌مێکی که‌می داهاتوودا،هه‌ڵبژاردنێک به‌خۆوه ده‌بینێت.ئایا ئێوه چه‌ند ئاگادرئ ئه‌و پرۆسیسهن؟ئایا چۆن ده‌توانن ئێوه هه‌وڵبده‌ن هه‌ڵبژاردنێکی بێگه‌رد بێت؟
ده‌یڤید:سوپاس دووباره دڵم خۆشه که هێنده خه‌مخۆریت.به‌ڕاستی ئێمه گرنتی ئه‌وه ده‌ده‌ین که وه‌کو چاو‌دێر، زۆر له‌نزیکه‌وه له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان چاو‌دێر بین.ئێمه خه‌ڵکمان هه‌یه له عێراق،هه‌روه‌ها له کوردستانیش نوسینگه‌مان هه‌یه،له‌ڕێگه‌ی ئهونوسینگانهوه زۆر هه‌واڵمان پێده‌گات،وه ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌وڕێگایه‌وه چاودێری زیاتری بارودۆخه‌که بین،هه‌وڵده‌ده‌ین له داهاتوو ڕێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانمان له‌و نوسینگه‌یه زیاد بکه‌ین.زۆر دڵخۆشین به‌وه‌ی که کوردستان به‌ره‌وه سیسته‌مێکی دیموکراسی ده‌ڕوات،ئێمه پشتگیری له‌وه ده‌که‌ین که دیموکراسی به‌رپا بێت،مافی تاکه‌کانی تێدا بپارێزرێت.سه‌رکرده کورده‌کانیش زۆر به‌په‌رۆشن که هه‌ڵبژاردنه‌کان بێگه‌رد بن.
هه‌روه‌ها ئێمه زۆر لامان گرنگه که ئه‌و ناوچه‌یه پشێوی به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت،ئه‌و ناوچه‌یه دووباره ڕابردووه تاڵه‌کانی خۆی نهبینێتهوهئیستقراری ئه‌وناوچه‌یه زۆر گرنگه به‌لای هه‌موو ئه‌و دهووڵهتانهی که عێراقیان ڕزگار کرد له دیکتاتۆرییه‌ت.پ:ئایا له‌و چه‌ند سه‌ردانه‌ی ڕابردووت بۆ کوردستان و عێراق،دهرهفهتێکت نه‌بووه سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان بکه‌یت؟خۆت ده‌زانیت چاکسترۆ له 2003 حزبی ئێوه وه‌کو پارتی کرێکاران،دۆسییه‌ی جینۆسایدتان به‌کارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌ریتانیا ڕێتان پێبده‌ن که بچنه شه‌ڕه‌که.ئایا بۆ لهسهردانهکات نه‌توانیووه سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بکه‌یت تا له‌نزیکه‌وه ئازاری ئه‌و خه‌ڵکانه ببینیت؟
ده‌یڤید:سوپاست ده‌که‌م به‌ڵام خۆت ده‌زانیت که سه‌ردانی هه‌رووڵاتێک ده‌که‌م،به‌رنامه‌که‌م داڕێژراووه،وهکاتهکهش زۆر که‌من،به‌ڵام دڵنیات ده‌که‌مه‌وه ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین بیخه‌مه به‌رنامه‌ی خۆم ئه‌گه‌ر وه‌زیر بمێنمه‌وه به پێکه‌نینه‌وه.وه‌له‌هه‌ر لایه‌نێکی تره‌وه ئێمه ئاماده‌ی هاریکارین.
پ:که‌واته ئێمه ده‌توانین گله‌یی له حکومه‌ت و حزبی کرێکاران بکه‌ین، که هیچ ئیشێکتان نه‌کردووه بۆئهوناوچانهو سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌تان نه‌کردووه؟
ده‌یڤید:ڕاست ده‌که‌یت ڕه‌نگه ئێمه هاوکاری شوێنی جیاوازمان کردبێت له عێراق هه‌روه‌ها له کوردستانیش،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه هه‌تانه ده‌توانیت بۆمبنێریت به‌نووسین،ئێمه دراسه‌ی ده‌که‌ین وه‌عدیش ده‌ده‌م که من هاریکاری گه‌نجێکی وه‌کو تۆ بم.
پ:له کۆتاییدا تاوانه‌کانی سه‌دام حسێن به جینۆساید ده‌ناسیت؟
ده‌یڤید:به‌ڵێ به‌دڵنیایی ئه‌وانه‌ی که سه‌دام حسێن کردی ده‌رهه‌ق به گه‌لانی عێراق خۆی له‌خۆیدا جینۆساید بووبۆیه ئێمه‌ش چووینه شه‌ڕ.
عه‌دنان کۆچه‌ر:که‌واته ئێمه سوپاست ده‌که‌ین هیوادارین پارتهکهشت هاوکارمان بێت له‌و که‌مپینه‌ی که ئێمه پێی هه‌ڵساوین له پارله‌مان به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال.
ده‌یڤید:هیوادارم ئێوه‌ش کاری باشتر بکه‌ن و کاره‌کانتان چڕتر بکه‌نه‌وه ئه‌و کاته ئێوه‌ش به‌روبوومتان ده‌بێت.
عه‌دنان کۆچه‌ر:سوپاس
ده‌یڤید:سوپاس