
به‌منداڵه‌كه‌ت بڵێ مه‌ترسه خه‌ونت بینیووه
منداڵ به‌هۆی خه‌و بینینی ترسناكه‌وه له‌خه‌و ڕاده‌په‌ڕێ‌و خه‌وی ده‌زڕێت، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی كات ئه‌و خه‌وه‌ی كه‌بۆته مایه‌ی ترساندنی كه‌مێكی یا به‌ته‌واوی له‌بیر ده‌مێنێته‌وه .
زۆربه‌ی منداڵان له‌سه‌ر سته‌مه‌كه‌ی خۆیان داده‌نیشن‌و هاوارده‌كه‌ن یا ده‌گرین‌و یابه‌ره‌و ژووری نوستنی دایك‌و باوكیان په‌ناده‌به‌ن‌و داوای یارمه‌تیان لێده‌كه‌ن.َ
بینینی خه‌وی ترسناك زیاتر له‌منداڵانی 5_6 ساڵاندا ڕووده‌دات. هه‌ندێ جار هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ری یا بابه‌تێكی ترسێنه‌ر له ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه یاخود له‌چیرۆك‌و كتێبه‌كاندا ده‌یخوێننه‌وه یا ده‌وروبه‌ری بۆی ده‌گێڕنه‌وه، یا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بابه‌تێك بێت ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕوویان بووبێته‌وه. وه‌كو: شه‌ڕ‌و ئاژاوه، واهه‌ستبكه‌ن پشتگوێ ده‌خرێن له‌لایه‌ن خوشك‌و برا‌و گه‌وره‌كانیانه‌وه، یاڕه‌نگیشه كێشه‌یه‌ك بێت له قوتابخانه‌و ماندووبوونیان له ئه‌نجامدانی ده‌رس‌و …هتد.
كه‌واته ئه‌م كێشه‌یه له منداڵاندا بۆی هه‌یه له‌ژێر كاریگه‌ری كاروباری ڕۆژانه‌یاندا درووستبێت. بۆنموونه ئه‌گه‌ر ڕۆژێكی سه‌خت‌و دژوار به‌سه‌ربه‌رن ڕه‌نگه خه‌ونێكی ناخۆش‌و ترسناك ببینن. ئه‌ڵبه‌ته خه‌وی ترسناك ده‌توانێت له خه‌یاڵاتی منداڵاندا شیوه‌یه‌كی سه‌یر له‌خۆبگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مانایه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت.له منداڵی زۆر بچوكدا ئه‌م جۆره خه‌وانه به‌شێكن له گه‌شه‌یاندا‌و كاتێك له‌خه‌و ڕاده‌په‌ڕن یه‌كسه‌ری خه‌ویان لێده‌كه‌وێته‌وه‌و بۆ به‌یانیش هیچیان له‌بیر نامێنێت. پێویسته ئه‌م خاڵه‌شمان له‌یاد نه‌چێت كه هه‌ر جۆره مۆته‌كه‌یه‌ك مانای ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت كه بابه‌تێك له‌ئارادا هه‌یه. له منداڵاندا، له‌رز‌و تا، نه‌خۆشی‌و بیتاقه‌تی یا دره‌نگ نانخواردن ده‌توانێت ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بێت بۆ ئه‌م گرفته.
ئایا كاتێك كه منداڵه‌كانتان مۆته‌كه ده‌بینن ئێوه چیان بۆده‌كه‌ن؟ دایكان‌و باوكان پێویسته یه‌كسه‌ر له كاتی بینینی خه‌ونی ترسناكی منداڵه‌كانتانا به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتاربكه‌ن:
1_ كاتێك كه منداڵا له‌نیوه‌شه‌ودا هاوارده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی له‌خه‌وی هه‌ستێنی، پێویسته هێوری بكه‌یته‌وه‌و به‌ئارامی له‌په‌نا گوێیدا لایه‌لایه‌ی بۆ بكه‌یت. له‌م كاتانه‌دا تاده‌توانیت ده‌بێت هه‌وڵبده‌یت منداڵه‌كه‌ت خه‌به‌ری نه‌بێته‌وه.
2_ كاتێك كه‌منداڵا له‌ده‌نگی هات‌و هاواری خۆی بیدارده‌بێته‌وه‌و هێشتا ده‌ترسێت‌و په‌رێشانه پێویسته له‌ئامێزی بگریت‌و په‌رداخێك ئاوی ده‌رخواربده‌یت. به‌سۆز‌و میهره‌بانیه‌وه ده‌ست بێنیت به‌سه‌ریدا‌و بۆی باسبكه‌یت كه ئه‌مه ته‌نها خه‌وبوو، تێپه‌ڕی، هه‌رچیه‌كت دیووه ته‌نها له‌خه‌ودابوو".
3- ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه هێشتا مانای وشه‌ی خه‌یاڵات"خه‌وبینین" فێرنه‌بووبێت، به‌ده‌نگی ئارامی ئێوه ئارام ده‌گرن‌و تێده‌گه‌ن كه ئه‌وی بینیویانه واقعی نه‌بووه. ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵه‌كه هێشتا هه‌ر هات‌و هاواری بوو ده‌توانیت گڵۆپه‌كانی بۆ داگیرسێنیت‌و پێی بڵێیت" وه‌ره با پێكه‌وه به‌دوای ئه‌و شته‌دا بگه‌ڕێین كه‌لێی ده‌ترسیت" یاپێی بڵێت گڵۆپه‌كه‌ت هه‌ر به‌داگیرساوی بۆ ده‌هێڵمه‌وه".
4_ بۆی هه‌یه له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا ئه‌و وێنه ترسناكه‌ی له‌خه‌ودا بینیویه‌تی دووباره له‌زهنی منداڵه‌كه‌دا دووباره ببێته‌وه‌و له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك‌و ئه‌و دیمه‌نه ترسێنه‌ره ببینێته‌وه وڕكبگرێت‌و نه‌یه‌وێت بچێته‌وه بۆ جێگاكه‌ی خۆی بخه‌وێته‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته ده‌رباره‌ی ئه‌و شته‌ی منداڵه‌كه به‌یانی ده‌كات بابه‌ته‌كه به‌جۆرێكی تر كۆتایی پێ‌بێنن، به‌مجۆره بۆ نموونه ئه‌گه‌ر خه‌وی به سه‌گێكی گه‌وره‌وه یا ئه‌ژدیهایه‌كه‌وه بینیبوو پێی بڵێی: له‌كۆتای خه‌وه‌كه‌تدا تۆ شمشێرێكت پێ‌بوو ئه‌ژدیهاكه‌ت كوشت.
5_هه‌وڵبده كاتێك منداڵا خه‌وی ترسناك ده‌بینێت‌و به‌ره‌و ژووری نوستنه‌كه‌ی ئێوه‌دێت بیبه‌یته‌وه بۆ سه‌ر جێگاكه‌ی خۆی. چونكه بۆ شه‌وه‌كانی دوایی زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانێت له‌جێگاكه‌ی خۆیدا خه‌وی لێبكه‌وێت. هه‌روه‌ها هه‌وڵبده ئه‌و شه‌وه تامنداڵه‌كه‌ت خه‌وده‌یباته‌وه له‌لای بمێنیته‌وه ئه‌وسا به‌جێی بێڵه.
6_ ئه‌گه‌ر هات‌و زانیت ئه‌م كێشه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌وه ڕووده‌دات كه مێشكی قاڵه به بابه‌تێكه‌وه، پێویسته بگه‌ڕێت به‌دوای هۆكاره‌كه‌یدا‌و بیدۆزیته‌وه.
7_ هه‌ندێك جار پێویسته له خودی منداڵه‌كه یارمه‌تی وه‌ربگریت‌و به وردی پرسیاری لێبكه‌یت" دوێنێ شه‌و چ جۆره خه‌ونێكت بینی؟ یا ئه‌و شته چیه كه لێی ده‌ترسی؟" مه‌جالی به‌رێ خۆی بۆت بگێڕێته‌وه. هه‌وڵبده له‌و كاته‌دا قسه‌كانی پێنه‌بڕیت‌و به وردی گوێی لێبگره. چونكه منداڵا به‌م كاره‌ی ئێمه هه‌ست به‌وه ده‌كات كه دركی پێده‌كه‌ین.
بێگومان ئه‌و منداڵانه‌ی كه وردن نابێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێبكه‌ین كه به‌درووستی خه‌وه‌ه‌كه‌یمان بۆ به‌یان بكات. چونكه له‌و ته‌مه‌نه‌دا ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی دروست خه‌وه‌كه‌یان بگێڕنه‌وه. ڕه‌نگه بڵێن" ئاژه‌ڵێكی ناشرین یا سه‌گێكی گه‌وره. له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته پێیان بوترێ كه‌به‌ڕاستی له‌ناو ژوره‌كه‌یدا هیچ شتێك وجودی نیه. ده‌شتوانی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تدا هه‌موو شوێنێكی ماڵه‌كه‌ت بپشكنی.
8_ هه‌ندێ جار بۆ به‌رگری له مۆته‌كه باشتروایه ڕێگه نه‌ده‌ی منداڵا سه‌یری ته‌له‌فیزوێن بكات.
9_ له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م كێشه‌یه‌به‌رده‌وام لای منداڵه‌كه‌ت دروست بوو، پێویسته سه‌ردانی دكتۆری پێبكه‌یت.
بۆ به‌رگری كردن له بینینی خه‌ونی ترسناك له‌منداڵه‌كه‌تدا، باشتر وایه پێشتر چه‌ند كارێك ئه‌نجام بده‌یت وه‌كو:
_ شه‌وانه هه‌میشه گڵۆپێكی كز له‌ژوری منداڵه‌كه‌تدا داگیرسێنه. له‌تاریكیدا پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه خه‌وی لێبكه‌وێت سه‌یری شت‌ومه‌كی ژوره‌كه‌ی بكه‌و بزانه هیچ شتێك خراپ دانه‌نراون. بۆنموونه سێبه‌ری كورسیه‌ك ڕه‌نگه ببێته هۆی ترساندنی منداڵا. یا ده‌توانیت بووكه‌شووشه‌یه‌كی بده‌یتێ، یا له‌ژوره‌كه‌یدا هه‌ڵیواسی، پێی بڵێ ئه‌م بووكه شووشه‌یه ده‌توانێت ڕێگه بگرێت له‌خه‌ونی ترسناك.
_ هه‌وڵبده‌ن منداڵه‌كه‌ت له‌پێش نوستنیدا فلیمی ترسناك ته‌ماشا نه‌كات‌و یا یاری ئاڵۆز‌و شه‌ڕانی ئه‌نجام نه‌دات.
_هه‌وڵبده پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت خه‌وی لێبكه‌وێت چیرۆكی بۆ بخوێنیته‌وه" ئه‌ڵبه‌ته چیرۆكی خۆش‌و باش ئه‌و شتانه‌ی كه منداڵه‌كه‌ت حه‌زی لێیه‌و پاشان پێی بڵێ: ئاره‌زووم وایه ئه‌مشه‌و بێته خه‌وت".
به‌دڵنیاییه‌وه ئێوه ده‌توانن به‌قسه‌و ئامۆژگاریه‌كانتان ژیانێكی ئاسووده‌و بارێكی ده‌روونی ئارام‌و باش بۆ منداڵه‌كانتان درووستبكه‌ن.سه‌رچاوه : سایتی همشهری انلاین