
كه‌ركوك‌و ئه‌گه‌ره‌كان
كه‌ركوك‌و ئه‌گه‌ره‌كان
شوان داودی
*ئه‌مڕۆ 31/ 5/ 2009 دوا رۆژی كاركردنی لیژنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عێراقه، كه تایبه‌ت بوو به رێكه‌وتنی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌سه‌ر چۆنێتی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (23)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه تایبه‌ت بۆ كه‌ركوك دانرابوو .
*ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی رۆشنبیر‌و سیاسی توركمان له 15/ 5/ 2009 بزوتنه‌وه‌یه‌كی تازه‌یان راگهیاندو خوازیارن دۆزی كه‌ركوك له چوارچێوه‌ی چارسه‌رێكی نیشتمانی عێراقیدا چاره‌سه‌ربكرێ .
*شۆڤینیه عهربهكانی كه‌ركوك له 22/ 5/ 2009 له گوندێكی نزیك حه‌ویجه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان سازداوه‌و له‌وێدا گردبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌ناوی (22)ی ته‌موزه‌وه راگه‌یاند كه ئامانجیان خنكاندنی ماده‌ی (140)و ده‌ستورو مردار كردنه‌وه‌ی ماده‌ی (23)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كێشه‌كه‌یه بۆ په‌رله‌مانی عێراق ، بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی سینارێو ره‌شه‌كه‌ی (22)ی ته‌مووزو ماده‌ی (24)ه ، كه پێیانوایهو دڵنیاشن ئه‌گه‌ر دۆزه‌كه له په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ تای ته‌رازووه‌كه به‌لای ئه‌واندا ده‌شكێته‌وه، چونكه سه‌رجه‌م نه‌یارو دژ به‌یه‌كه‌كانی عه‌ره‌ب له به‌رامبه‌ر كورد بهگشتیو دۆزی كه‌ركوك به‌تایبه‌تی ده‌بنه‌وه به براو دۆستی یهكترو هاوپه‌یمانیی كوردستانی ته‌ریك‌و بێ هاوپه‌یمان ده‌مێنینه‌وه .
*ئه‌م هه‌نگاوه‌ی عه‌ره‌به‌كان زۆر مه‌ترسیداره، چونكه نزیكه‌ی 10 رۆژ پێش كۆتایی هاتنی كاره‌كانی لیژنه‌كه ئه‌و هه‌نگاوه‌یان ناوه كه ئه‌مه دژ به ده‌ستورو یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانه كه تیادا شكستهێنانی لیژنه‌كه راگه‌یه‌نراوه‌و ده‌رفه‌تی هیچ گفتوگۆی تریان نه‌هێشتۆته‌وه، چونكه مه‌به‌ستیان بووه شكستی پێبهێنن .
*دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار (خالد شوانی) نوێنه‌ری كورد له لیژنه‌ی ناوبراو له 24/ 5/ 2009 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا شكستی لیژنهكهیانی راگهیاندو ئۆباڵه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی گروپی عه‌ره‌بی، هیچ جموجۆڵێكی كوردی بۆ ئه‌لته‌رناتیڤی (23) تا ئێستا نه‌خراوه‌ته‌روو .
*جارێكی تر دۆزی كه‌ركوك به‌گه‌رمی دێته‌وه مهیدانو ئه‌مجاره‌یان له‌به‌رده‌م سێ ئه‌گه‌رداین :
1-گه‌ڕانه‌وه‌ی جارێكی تری په‌رله‌مانی عێراق بۆ پێشنیازه‌كه‌ی دیمستۆراو گه‌ڵاڵه‌كردنی هه‌ڵوێستی تر‌و ده‌ركردنی یاسایه‌كی تر .
2-رێكه‌وتنی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌ناو خۆیاندا دور له كاریگه‌ری به‌غداو ههرێمو ده‌رو دراوسێ له سه‌ر ئالیتهێك بۆ چۆنێتی پێكه‌وه‌ژیان كه ئه‌مریكیه‌كان هه‌وڵ بۆ ئه‌م ئه‌گه‌ره ده‌ده‌ن .
3-جارێكی تر دۆزه‌كه له قاڵبی ده‌ستورو یاسا دهربكرێتو بخرێته‌وه ده‌ست سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد‌و حكومه‌تی عێراق بۆ چاره‌سه‌كردنی سیاسی‌و بخرێته‌وه به‌ر ره‌حمه‌تی سازش‌و سازشكاری سیاسی .
كام له‌م سێ ئه‌گه‌ره له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دایه ، گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مانی عێراق یان رێككه‌وتنی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌ناوخۆیاندا یان گه‌ڕانه‌وه بۆ سازشكردن له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا‌و ده‌ستوور .
به‌رای ئێمه كاركردن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری دووه‌م كه بڕیاردانی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك خۆیانه ، چونكه فاكته‌ری جوگرافی سیاسی‌و جوگرافی دانیشتوان‌و جوگرافی مێژوویی كه‌ركوك له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌ی كوردیه هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌یه به‌رامبه‌ره‌كان به‌رده‌وام هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كان له كه‌ركوكه‌وه به‌ره‌و به‌غدا ده‌به‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان .