
ئێمه ده‌مێكه دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌مان دۆڕاندوه
گومانی تیادا نیه كه كاره ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه تاوانێكی گه‌وره‌ی مرۆییه كهتایدا قه‌ده‌غه‌ترین چه‌كی كوشه‌نده‌ی كیمیایی تیادا به‌كارهێنرا وئه‌گه‌ر هه‌موو مێژووی جیهان بپشكنیت هیچ حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تێك نادۆزیته‌وه وێنه‌ی ڕژێمی ڕوخاوی به‌عس كهبهدڕندانهترین شێوه و به قه‌ده‌غه‌ترین چه‌كی كوشنده میلله ت و هاوڵاتیانی سڤیلی خۆی له ناو ببات وجینۆساید بكات دیاره ئه‌م تاوانه تاوانێكی گه‌وره‌ی جیهانیه دژ به مرۆڤایه‌تی چونكه چه‌كێكی قه‌ده‌غه‌كراوی جیهانی تیادا به‌كارهێنراوه دژ به‌خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بێ‌تاوان وههربههۆی هه‌بوونی ئه‌وچه‌كه كوشهندانهوه له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه كه ئهمهریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیان ئه‌نجام دا‌و ڕژێمی به‌عسیان ڕوخاند وئهودهمهتهنیا به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتێكیش كه به‌ده‌ستیانه‌وه بووتهنیا تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بوو كه بووبوه وێردی سه‌رزمانیان له كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ولهكۆبونهوهكانی كۆنگرسی ئه‌مه‌ریكی و كۆشكی سپی و له‌كۆبونه‌وه‌كانی سه‌رانی وڵاته زلهێزه‌كانی دونیا وهتد دیاره ئه‌و ده‌مه بۆئێمه‌ی كورد به‌تایبه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌یی یه‌كان گه‌وره‌ترین هه‌لی مێژووی بوو كه‌تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك تاوانێكی جینۆسایدی گه‌وره به جیهان بناسێنین و كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه به‌فه‌رمی تاوانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك هۆلۆكۆست به‌جیهانی بكرێت به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌له گه‌وره‌مان نه‌قۆسته‌وه و لهدهستمانداو دۆڕاندمان ودوابه‌دوای ڕوخانی ڕژێم و دروست بوونی حكومه‌تی نوێ ی عێراق به‌داخه‌وه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له به‌غداد هێنده‌ی شه‌ڕی كورسی و بودجه یان كرد ئه‌وه‌نده شه‌ڕی دۆسیه‌یان نه‌كرد به‌تایبه‌تی دۆسیه ی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ئه‌وه بوو دواتر دادگای تاوانی باڵای عێراق دامه‌زراو سه‌رانی تاوانباری ڕژێمی ڕوخاوی به‌عس له سه‌ر تاوانه‌كانیان دژبه‌گه‌لی عێراق ڕووبه‌ڕوی ئهودادگایهكرانهوه وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خشته‌یه‌كی پۆلێنكراو دانرا بۆ تاوانه‌كانی ڕژێم یه‌ك له دوای یه‌ك به پێ ی ڕیزبه‌ندی دۆسیه‌كان كهدۆسیهی هه‌ڵه‌بجه كه‌وتبوه قڕه من پێم وایه ئه‌و ده‌مه ئێمه‌ی كورد‌و سه‌ركردایه‌تی سایاسی كورد دوو جار دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌مان دۆڕاند وبچووككردهوهجارێك وه‌ك ئه‌وه‌ی كهقبوڵمانكرد وڕازیبوین بهوهوی كه دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه له دادگایه‌كی ناوخۆیدا ئه‌نجامده‌رانی دادگایی كرێن و جارێكی تریان وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕازیبوین به‌وه‌ی كه دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه بخرێته قڕهوه ئه‌وه بوو بینیمان تاوه‌كو سه‌ره‌ی دۆسیه‌ی ههڵهبجههات تاوانباره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و تاوانه له سێداره دران یان فه‌رمانی له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو له سه‌ر دۆسیه‌كانی تر نه‌ك دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌مه‌ش قبوڵمانكرد كه( دۆسیه‌ی دوجه‌یل) بكرێته دۆسیه‌یه‌كی گه‌وره‌و سه‌ر ده‌ستی دۆسیه‌كان و به بیانووی ڕیزبه‌ندی به‌رواری ڕوودانی كاره‌ساته‌كان ده‌بوو ئێمه پێداگریمان له سه‌ر بارستایی كاره ساته‌كان بكردایه نه ك به‌رواری كاره ساته‌كان به‌داخه‌وه ده‌بوو ئێمه‌ی كورد‌و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد پێمان له سه‌ر ئهوهداگرتایه كهدۆسیهی هه ڵهبجهو ئه‌نفال له دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌نجام درایه به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌بوو قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهانیمان بدایه‌تێ نه‌ك قه‌باره‌یه‌كی بچوكی ناوخۆیی ده‌بوایه ڕازینهبواینایه به‌و دادگا ناوخۆیه‌و ده‌بو مقاتهعهمانبكردایه و خۆمان نه‌به‌ستایه‌ته‌وه به هاوپه‌یمانه شیعهكا نمانهوه كه‌گه‌وره‌ترین غه‌دریان كرد له دۆسیهكا نمان كه دوا هه‌مین غه‌دریان نمایش نه‌كردنی ئه‌و دانیشتنه‌ی دادگا بوو له كه‌ناڵی عیراقیه كه تایبه‌ت بوو بهدیكۆمینته وێنهیهكانی كاره ساته‌كه ئه‌وه بوو ناڕه‌زای وڕێپێوانی بنه‌ماڵه‌ی كیمیابارانی لێكهوتهوه له مه‌شدا دیسان سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد سه‌یركردن و بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد بۆ نا؟! شتێكی زۆر ئاساییه چونكه وه‌ك باسم كرد هه‌ر له سه‌ره تاوه ئه‌وان به‌رامبه‌ر به دۆسیه‌كانی كورد بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد ودۆسیهكانیان بچوككردهوه و دۆسیه‌كانیان دۆڕاند و له قسه‌ی برا هاوپه‌یمانه شیعه‌كانیان ده‌رنه‌چوون بۆ یه كارێكی چاوه‌ڕوانكراو ئاساییه كه كه هاوپه‌یمانه شیعه‌كان له وه خراپتریش بكه‌ن به دۆسیه‌كه‌مان به‌داخه‌وه ئێمه‌ی ههڵهبجهیهكانیش به كه‌س وكاری قوربانیهكانیشهوه نه‌مانتوانی وه‌ك پێویست له‌كاتی خۆیدا كار بۆ به‌جیهانی ناساندنی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین و داوای دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین بۆ دادگایی كردنی تاوانبارانی كاره ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌داخه‌وه له‌مه‌شدا هه‌رچاوه‌ڕێ ی ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردبوین خۆمان به‌واده‌و به‌ڵێنه‌كانی ئه‌وانه‌وه به‌سته‌وه به‌داخه‌وه ئه‌وانیش بهرژهوهندهیهكانیان وای خواست كه دۆسیه‌كه‌مان بچوككهنهوه بۆ ئاستێكی ناوخۆی تاوه‌كو له دادگا نێو دهوڵهتیهكهدا ئه‌وانیش تێوه نه‌گلێن و تووشی لێپرسینه‌وه نه بنه‌وه به‌داخه‌وه ئێمه ی كورد به‌گشتی و ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی هێنده‌ی بنه‌ماڵه‌ی ( ڕه‌فیق حه‌ریری ) مان پێنه‌كرا كه توانیان دادگایه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی دروست بكه‌ن بۆ دادگایكردنی تاوانبارانی تیرۆركردنی ڕه‌فیق حه ریری ئافه‌رین بۆ ئه‌و بنه‌ماڵه یه كه‌توانیان بۆ تیرۆركردنی ته‌نیا كه‌سێك ئه‌و كاره گه‌وره یه بكه‌ن به‌ڵام ئێمه‌ی كورد به وههموه سه‌ركرده سیاسی ودپلۆماتیه سیاسی و پارته سیاسی و به وههموه ڕێخراوه مه‌ده نی و مرۆی یه كه‌هه‌مانه و به‌و هه‌موه بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه وه بهوههموه كورده ڕه‌وه‌نده‌ی له ده‌ره‌وه هه‌مانه‌و به‌و هه‌موه دۆسته‌ی كه‌له جیهاندا هه‌مانه به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی به‌و هه‌موه دیكۆمێنتانه‌ی هه‌مانه نه‌مانتوانی دادگایه‌كی نێوده‌ڵه‌تی دابمه‌زرێنین بۆ دادگایكردنی تاوانبارنی جینۆسایدكردنی( 182هه‌زار )مرۆڤی ئه‌نفالكراو( 5 هه‌زار) مرۆڤی به‌گازی كیمیایی خنكێنراوی هه‌ڵه‌بجه به‌داخه‌وه هێنده‌ی بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌فیق حهریریمان پێنه‌كرا و سوك وئاسان ته‌سلیمی دادگایه‌كی ناوخۆی بووین و دۆسیه‌كانی خۆمان بچوككردهوه و له دۆسیه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی مرۆیه‌وه دامهنبهزاند بۆ دۆسیه‌یه‌ك بۆقهرهبوو كردنه‌وه ی كه‌س و كاری قوربانیان له ڕووی مادی مه‌عنه‌ویه‌وه ڕاسته كه‌س وكاری قوربانیان مافێكی یاسایی خۆیانه قه‌ره بۆ بكرێنه‌وه منیش له گه‌ڵ ئه‌وه‌دام به‌ڵام هاوكات ده‌بوایه پێداگریمان له سه‌ر دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و به فه‌رمی ناساندنی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال بكردایه هه‌ر وه‌ك چۆن جوله كه‌كان بۆ (هۆلۆكۆست)و ئه‌رمه‌نیه‌كان بۆ( قهتڵو عامی ئه‌رمه‌نه‌كان ) ئه‌و كاره یان كرد‌و و به‌رده‌وام كاری تری بۆ ده‌كه‌ن بۆ نموونه به‌پێ ی سه‌رژمێریه‌ك ئه‌رمه‌نیه‌كان ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌شت ساڵدا( 26 هه‌زار) كتێبی دیكۆمێنتی و جۆراو جۆریان له سه‌ر قه‌تڵوعامه‌كه‌ی خۆیان به‌زۆربه‌ی زمانه جیاوازه‌كانی جیهان نووسیوه و بڵاوكردۆته‌وه بهداخهو ئێمه‌ی كورد بۆنمونه دوای تێپه‌ڕبوونی 21 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و دوای تێپه‌ڕبوونی 18ساڵ به سه‌ر حوكمی خۆماڵی خۆماندا تا ئێستا تاقه یه‌ك دانه كتێبیش چیه نیمانه له سه‌ر كاره ساتی هه‌ڵه‌بجه ته‌نانه‌ت به‌زمانی كوردیش به‌داخه‌وه ئێمه 18ساڵه خه‌ریكی نوسین و بڵاو كردنه‌وی لافیته‌ی رهِشین له ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌دا 18 ساڵه سه‌رقاڵی ڤیستیڤاڵی ڕاگوزهرانهو پڕله هه ڵڕشتنی فرمێسكی تیمساحی و وتاری سیاسیانه ی سواوین له ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌داخه‌وه 21 ساڵه شین و واوه‌یلا ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و به سروودوو گۆرانی ئه‌ی لاوێنینه‌وه من نازانم ئێمه له لایه‌ك مۆنۆمێنت دروست ده‌كه‌ین بۆ هه ڵه‌بجه كه‌چی له لایه‌كی تروه گه‌وره ترین فڕۆكه‌وانی تاوانبار ئازاد ده‌كه‌ین و شه‌فاعه‌ت ده‌كه‌ین بۆ هه‌ندێكی تر له تاوانباره‌كان سه‌یره زۆر سه‌یره!!!! 18 ساڵه حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه ڕۆژی 16ی3 بكاته پشووی فه‌رمی له كوردوستاندا وپێنج ساڵه نه‌یتوانیوه له عێراقیشدا ئه‌و ڕۆژه بكاته پشوو به‌ڵام توانیویه‌تی له‌كوردستانا عاشورا و 6 ی كانون وچی وچی تر بكاته پشوو كه‌هیچیان یادوبۆنهی ئێمه‌نین 18 ساڵه بازرگانی ده‌كه‌ین به سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌وه و وه‌ك كارتی به‌رژه‌وه‌ندی به‌كاری ده‌هێنین به ڕاستی ئێمه به‌رامبه‌ر به‌دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه هه‌رله سه‌ره‌تاوه تا به ئهمڕۆدهگات خه‌م سارد و بێ‌باك بووین كارمان بۆ بهدیكۆمێتكردن و به‌جیهانی ناساندنی دۆسیه‌كه‌مان نه‌كردوه ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دۆسیه‌كه‌مان دۆڕاند ئێمه له مێژه دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌مان دۆڕاندوه له هه‌مووی سه‌یر تر‌و كۆمیدی تر ئه‌وه یه كه سیاسیه‌كانی ئێمه به‌رده‌وام به شایهتحاڵكانی هه ڵه‌بجه ده‌ڵێن كه ده‌چنه نێو هۆڵی دادگاوه به هیچ شێوه‌یه باسی ئه‌وه مه‌كه‌ن و مه‌ڵێن سوپای ئێران وهێزی پێشمه‌رگه له هه‌ڵه‌بجه‌دا بوون وهاتوونه‌ته شاره وه تا ده‌توانن خۆتانی لێ لاده‌ن وخۆتانی لێ بپارێزن با دۆسیه‌كه‌مان و قه‌زیه‌كه‌مان نه دۆڕێنین له دادگادا !!!! گه‌لۆ براده‌رینه ئێمه به‌وه نا یه‌ینه‌وه مایه چونكه ده‌مێكه دۆسیه‌كه‌مان دۆڕاندوه ئیتر نازانم بۆ ئه‌و درۆشاخداره به‌و شایه‌تحاڵه به‌ڕێزانه ده‌كه‌ن بۆ سوێنی درۆیان پێده‌خۆن ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌مووان ده‌زانین كه پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی له گرتنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای ئێران بوه ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌كی مێژوویه به‌دیكۆمێنت هه‌یه دوای ئه‌وه بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای ئێران له شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا نابێته بیانوو وبههانه وماف و شه‌رعیه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕژێمی به‌عس ئه‌و شاره كیمیاباران بكات چونكه ئه‌و چه‌كه چه‌كێكی قه‌ده‌غه‌كراوی جیهانیه گه‌رچی دژی دوژمنه‌كه‌شت به‌كاری بهێنیت هه‌ر تاوانه‌و قه‌ده‌غه‌یه و ڕێگه پێنه‌دراوه جاوه‌ره دژی هاوڵاتی مه‌ده‌نی خۆت به‌كاری بهێنیت من نازانم ئیتر بۆ بترسین و ئه‌وڕاستیه مێژوویه بشارینه‌وه و بشێوین ودوای ئه‌وه سه‌رانی تاوانباری ڕژێمی ڕوخاو تاوانه‌كانیان هێنده زه‌ق و بهدیكۆمێنته هیچ به‌رگری كردنێك له‌خۆیان دادیان نادات وسه‌ره‌نجامیان هه‌ر له‌سێداره دانه ئیتر بۆ مێژووی كاره‌سانی هه‌ڵه‌بجه چه واشانه بگێڕینه‌وه له كۆتایدا دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ئێمه ئه‌و ده‌مه دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌مان دۆڕاند كه نه‌مانتوانی بیكه‌ینه دۆسیه‌یه‌كی جیهانی من پێم وایه دادگای نێو ده‌وڵه‌تیش كه‌مته‌رخه‌مه به‌رامبه‌ر دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌نا دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه زۆر گه‌وره‌ترو تراژیدی تره له دۆسیه‌ی دارفوور.