سه‌رپۆشه‌که‌ی فڕێ ده‌دا …
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران ..
سه‌رپۆشه‌که‌ی فڕێ ده‌دا …بۆ ڕێپۆرتاژێکی ڕۆژنامه‌نوسی له ڕۆژنامه‌یه‌کی بیانی کچه کورده سازکاری کرده‌یی سه‌رباسێک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن ، به‌راوردی هه‌لی ده‌سکه‌وتنی شوێنی کار بۆ ژنی سه‌رپۆش و ژنی پرچ واڵا له تکان و خواردنگه و ته‌واوی بازاره‌کان بوو ، جارێ به سه‌رپۆش کۆمه‌ڵێ شوێن گه‌ڕاو به بیانوی جیا جیا : کارمان نی یه ! بازاڕ کزه ! ده‌توانی کاتی تر بپرسیه‌وه ! به‌ڕێیان ده‌کرد به‌و ڕاده‌ی هیچ کارێکی ده‌ست نه‌که‌وت . هه‌ر خۆی دوای چه‌ند ڕۆژێ بێ له‌چه‌ک به‌قژی واڵا و که‌مێ ئارایشت به‌هه‌مان شوێنه‌کاندا گه‌ڕاو سۆز و ده‌رفه‌تی چه‌ند کارێکی وه‌رگرت جا له نیوه‌ی مانگ یا سه‌ری مانگی داهاتووه‌وه ده‌ی توانی ده‌ست به‌کاربێ له هه‌ندێ شوێنیش هه‌ر یه‌کسه‌ر . سه‌رباسه‌که گه‌یشته چاپخانه و له لاپه‌ڕه‌ی گه‌نجان له ڕۆژنامه‌ی شار به وێنه‌وه په‌خشکرا ، چه‌ندان چاو خوێندیه‌وه به لێکدانه‌وه و کۆمێنتار هه‌تا له ڕۆژنامه تیشکه‌په‌ڕه‌کانیشدا گه‌رمه‌باس کرا . سه‌رباری ئه‌م تێڕوانینه بیانییه بۆ سه‌رپۆش له ماڵێکی کورد له‌م لا‌وه دایکێ بێ ئاگا و هیچی نه‌ده‌خوێنده‌وه بۆ زانیاری ڕۆژنامه‌که‌یان نیشان دا ناوه‌رۆکه‌که‌یان بۆ وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی کوردی به‌ڵام ئه‌و سووڕبوو زۆری لێ ده‌کرد نابێ کیژه‌که‌ی بێ سه‌رپۆش و پێچانه‌وه بگه‌ڕێ و ته‌نانه‌ت له ماڵه‌وه‌ش گه‌ر میوانێکیان هاتبێ . دایکه له تارمایی مێرده‌که‌ی وون ببوو هه‌ستی به‌وه نه‌ده‌کرد و نه‌یده‌زانی به‌م زۆرلێکردنه‌ی زیان به‌خۆی وه‌ک ژن و کچه‌که‌ی ده‌گه‌یه‌نێ . کچه سنوری خۆی ده‌زانی به‌ڵام حه‌زی ده‌کرد وه‌ڵاشکه‌م نه‌بێ بۆیه وه‌ک کاردانه‌وه هه‌موو ڕۆژێ هه‌ر له ده‌روازه‌ی گشتی خوێندنگه‌وه سه‌رپۆش و مانتۆکه‌ی فڕێ ده‌دا باسک و پیلی تورت ، به‌له‌ک و پاژنه پێی پانی ده‌رده‌خست تۆزێکیش تشێرته‌که‌ی له‌سه‌ر سینگی ده‌کشانه خواره‌وه ، جارجاره‌ش له‌گه‌ڵ جوله‌دا چاڵی ناوک و کۆسپه‌ی به‌رسکی ده‌بووه خانه‌خوێ ی چاوی کوڕان . مێبه‌خش و سروشت په‌خش بێ په‌ره و ڕه‌وت پاک بوو ته‌نیا ده‌ویست بڵێ : من جیاوازنیم ! که ده‌گه‌ڕاوه‌ش هه‌ر له‌م ده‌رگایه‌وه سه‌رپۆش و مانتۆکه‌ی ده‌کرده‌وه به‌ری .
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com