
له نێوان هه‌ڵبژاردنه‌کانی دانمارک و کوردستاندا……دلێر محمد عه‌لی ـ دانمارک
له نێوان هه‌ڵبژاردنه‌کانی دانمارک و کوردستاندا
دلێر محمد عه‌لی ـ دانمارک
ئه‌مڕۆ 5/6/2009 له مه‌راسیمی یادی 160 ساڵه‌ی په‌سه‌ندکردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی (ده‌ستور) دانمارک‌دا له‌و شاره‌ی لێی ده‌ژیم ئاماده بووم، که هه‌ر له‌م کاتانه‌شدا هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نوێنه‌رانی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا له گه‌رمترین ساتیدایه، که ته‌نها 2 ڕۆژی ماوه بۆ ده‌نگدان و هه‌ر حیزبێک هه‌وڵ ده‌دات زۆرترین ده‌نگ بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنێت بۆ نوێنه‌رایه‌تیکردنی دانمارکی بچوک له ئه‌وروپای گه‌وره‌دا.
بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک هۆشم به‌ره‌و به‌راوردکردنی هه‌ڵبژاردن و عه‌قڵیه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و تێگه‌یشتنی گرنگی هه‌ڵبژاردنی له نێوان ئێره و کوردستانم ڕۆیشت، که ئێستا هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌وێش له گهرمبوندایه. لێره‌دا من نامه‌وێت بهراودری دیموکراسیه‌ت و تێگه‌یشتن له هه‌ڵبژاردن بکه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێنده زۆرن که ئه‌توانین بڵێین به‌قه‌ده‌ر جیاوازی نێوان ڕه‌ش و سپیه، به‌س من لێرده‌ا ته‌نها ئه‌مه‌وێت ته‌نها 2 خاڵ بخه‌مه ڕوو که به بۆچونی من له تێگه‌یشتنی ئه‌و 2 جیاوازیه وه‌ڵامی کۆمه‌ڵێک خاڵی دیکه ده‌رده‌که‌وێت.
یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که له دانمارک و هه‌موو ووڵاته دیموکراسیه‌کاندا حکومه‌تی ووڵاته‌کان نامه ده‌نێرن بۆ هه‌موو هاووڵاتیانیان له هه‌ر جێیه‌کی جیهاندا بن بۆ ده‌نگدان و ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن (دیبات) واته گفتوگۆ و چاوپێکه‌وتنیش بکه‌ن له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانیان له هه‌نده‌ران بۆ هاندانیان بۆ ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ووڵاته‌که‌یان، به‌ڵام به‌نیسبه‌ت هه‌ڵبژاردنی کوردستانه‌وه که ده‌نگدانه بۆ په‌رله‌مانی ئه‌و هه‌رێمه نیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌یه، ڕێگا نادرێت به کوردی هه‌نده‌ران ده‌نگ بده‌ن، به‌مه‌رجێک له بوار و ده‌رفه‌تانی دیکه‌دا به به‌شێکی کاریگه‌ریان ناوده‌به‌ن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد و ته‌نانه‌ت داوای یارمه‌تی و هاوکاریانیش ده‌کرێت، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له کوردی هه‌نده‌ران خاوه‌نی خه‌باتی چه‌ند ساڵه و قوربانی ژیان و ماڵ وێرانی و ده‌ربه‌ده‌رین له‌پێناو گه‌یشتن به‌م ڕۆژه‌ی کوردی باشوری تێدا ئه‌ژی، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق داوا و پاڵه‌په‌ستۆ ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌موو کوردێک بۆ ده‌نگ بدات و ئه‌وه‌شی ده‌نگ نه‌دات یان دژ به (بهعێراقیبون) بێت، به بێهه‌ڵوێست و نانیشتمانپه‌روه‌ر و ته‌نانه‌ت به خائینیشی ناوزه‌نگ ده‌به‌ن، باشه ئه‌گه‌ر عێراقین ئه‌م هه‌موو بگره و به‌رده‌یه له‌پێناو چیدایه!؟ خۆ هه‌ر له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقیدا کاره‌کان بکه‌ن و وه‌ک عێراقیه‌کی سه‌ر به ئومه‌ی عه‌ره‌بی هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن باشتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه نیوه چڵه هیچ مانایه‌ک نابه‌خشێت، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ک کوردستانی بیر ده‌که‌نه‌وه، ئایا چۆن ده‌بێت ده‌نگی چه‌ند سه‌د هه‌زار کوردێکی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان خه‌فه بکرێت و بێ به‌ش بکرێت له بڕیاردان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کوردستاندا؟.
دووه‌میان له‌سه‌ر هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و تێگه‌یشتن له گرنگی ده‌نگدانه، هه‌ڵبه‌ته له ووڵاتانی ئه‌وروپیدا ئه‌گه‌ر حکومه‌تێک یان حیزبێک له به‌رنامه‌ی خۆی لابدات یان دژ به هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی بجوڵێته‌وه، خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنی دواییدا ده‌نگی ناداتێ و باوه‌ڕی لێ ئه‌سێنێته‌وه، سه‌باره‌ت به کوردستانیش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابوردودا هه‌ستی پێده‌کرا و ده‌بیسرا له هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵ و بۆنه‌یه‌کدا، گله‌یی و گازنده بوو له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و گه‌نده‌ڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سیاسی و ئیداری و دارایی و ….هتد، ئینجا په‌رله‌مانی بێ هه‌ڵوێست و بێ توانا و زۆر شتی دیکه، پرسیار له‌وه‌دایه ئایا ده‌نگده‌ری کوردستان ئه‌و گله‌یی و گازنده‌یان ده‌خه‌نه بواری پراکتیکی و حیزبه کوردستانیه‌کان ده‌خه‌نه ئه‌و گۆشه‌ی چیتر دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان نه‌جوڵێنه‌وه؟؟. جا به بۆچونی من ئه‌وه‌ی گله‌یی و گازنده‌ی هه‌بووه له لایه‌نێک و دوباره ده‌نگی پێبداته‌وه یان ئاماده نه‌بێت بڕوات ده‌نگ بدات، مافی گله‌ییکردنی نامێنێت.
5/6/2009