
(په‌یكه‌ری فه‌رهاد) یه‌كه‌مین كتێبی وه‌رگێڕدراوی توانا ئه‌مین
عه‌باس مه‌عروفی شانۆنامه‌نووس‌و چیرۆكنووسو رۆماننووس، له‌ناوه هه‌ره دیاره‌كانی ئهدهبیاتو رۆژنامه‌گه‌ریی هاوچه‌رخی ئێرانییه‌و په‌یكه‌ری فه‌رهاد-یش ناوی یه‌كێك له رۆمانه‌كانێتی‌و به یه‌ك لهگرنگترینو ئاڵۆترین كاره‌كانی ئه‌م نوسه‌ره ده‌ژمێردرێت، ئه‌م رۆمانه له‌ساڵی 2002 خه‌ڵاتی (ئه‌رنۆڵد تسوایگ)ی وه‌رگرتووه‌و بۆ سه‌رزمانی ئهڵمانیو ئینگلیزیش وه‌رگێڕدراوه.
توانا ئه‌مین ئه‌م رۆمانه‌ی له‌فارسیه‌وه بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه‌و رۆماننووسی كورد عه‌تا نه‌هایی دوای پێداچوونه‌وه‌ی وه‌رگێرانه‌كه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بهراوردكاریشی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م رۆمانه‌و كاریگه‌ربوونی به‌رۆمانی (كونه‌په‌پووی كوێر)ی سادق هیدایه‌ت نوسیوه‌و ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ كتێبه‌كه‌دا چاپببووه.
ئه‌مه ئه‌كه‌مین ئه‌زموونی توانا ئه‌مین-ه له‌بواری وهرگێڕانداو له‌پێشه‌كی رۆمانه‌كه‌دا وه‌رگێڕ نوسیوێتی "ئه‌م كاره له‌لای من هێجگار جوان‌و جێگای چێژبوو، دوو ساڵ‌ونیوه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیم، به‌شێوه‌یه‌ك مرۆڤ زۆرجار له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ری رۆمانێكدا په‌یوه‌ندی دروستدهكاتو ده‌بێته دۆست یا هاوڕێی، لێ من زیاتر رۆشتبووم‌و ببومه عاشقی.. " ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاراس-وه چاپكراوه‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی خوێنه‌ری كورد‌و كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه.