
ژیــان وه‌ك دۆزه‌خێكـی فۆكنه‌ریــی
ژیــان وه‌ك دۆزه‌خێكـی فۆكنه‌ریــی
رۆمان و دیكتاتۆرییهتـ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماریا ڤارگاس لۆسا ده‌رباره‌ی رۆمانی ئاهه‌نگی سابرێن ـ
رۆمانی ئاهه‌نگی سابرێن به قه‌شه‌نگترینی ئه‌و كارانه داده‌نرێت كه داهێنه‌ری پیرۆیی "ماریۆ ڤارگاس لۆسا" نوسیبێتی. رۆمانه‌كه یه‌كپارچه وێنه‌كێشانی دیكتاتۆریه‌ته له‌ئه‌مریكای لاتینیدا، ئه‌ویش به تیشكخستنه سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی رافائیل لۆنیداس تریخیلیۆ له‌كۆماری دۆمینیكان له‌ماوه‌كانی نێوان ساڵی 1930 تاوه‌كو ساڵی 1960 كه تریخیلیۆی تێدا تیرۆرده‌كرێت. هه‌ربۆیه زۆربه‌ی كارهكتهرو كه‌سایه‌تیه‌كان و كه‌شوهه‌وای رۆمانه‌كه‌ش له‌واقیعه‌وه وه‌رگیراون. ئه‌م رۆمانه له‌خانه‌ی "رۆمانی دیكتاتۆرییه‌ت" دا پۆلێنبه‌ند ده‌كرێت، ئه‌و نه‌ریته ئه‌ده‌بیه‌ی كه یه‌كێكه لهتایبهتمهندێتیهكانی ئه‌ده‌بی ئه‌مریكای لاتینی و له‌گه‌ڵ نوسه‌ری گواتیمالایی "میخایل ئه‌ستۆریاس" دا به رۆمانی "جه‌نابی سه‌رۆك" ده‌ستپێده‌كات و، دواجاریش به‌هۆیه‌وه خه‌ڵاتی نۆَبلی ئه‌ده‌ب وه‌رده‌گرێت.
ئه‌م دیالۆگه‌ش كه‌متازۆر هه‌وڵدانه بۆ نزیكبوونه‌وه له‌كه‌شوهه‌وای رۆمانی "ئاهه‌نگی سابرێن".
نادین سوتێل: رۆمانی ئاهه‌نگی سابرێن له‌یه‌ك كاتدا بۆ بیركردنه‌وه له‌سێ شت بانگهێشتماندهكات: لهفیلمهكهی كۆستا گافراس، لهسهگهكهی داڤید لانشو رۆمانه‌كانی فۆكنه‌ریش كه مالرۆ پێیوایه ده‌رباره‌ی بابهتو تیمه‌ی دۆخی مرۆییه وه‌ك "ئاماده‌گی تراژیدیای گریكی لهرۆمانێكی پۆلیسیدا"…
ماریۆ ڤارگاس: بیرۆكه‌كه‌ت سه‌باره‌ت به رۆمانی فۆكنهریی ته‌واو سهرسامیكردم. فۆكنه‌ر یه‌كه‌مین رۆماننوسه كه من خوێندبێتمه‌وه‌و قهڵهمو كاغه‌زم به‌ده‌ستمه‌وه گرتبێت تاوه‌كو هه‌وڵبده‌م بونیاده زهمهنیهكانی رۆمانه‌كانی شیتهڵبكهمو گرێ‌و ته‌لیسمه‌كانی ئه‌و شێوازه بكه‌مه‌وه كه به‌هۆیه‌وه وێنه‌كانی خۆی ڕێكده‌خات. تراژیدیای گریكی؟ رۆمانی پۆلیسی؟ به‌دڵنیاییه‌وه! له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕوداوه‌كان له‌سنوری فه‌نتازیا لادهدهنو تێیده‌په‌ڕێنن، هه‌ربۆیه ده‌بێت كه‌شفبكرێن. ڕه‌نگه ئه‌وه خۆی جۆرێك لهشۆك دروستبكات، كاتێك ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه ده‌كه‌ینه ماته‌ریاڵێك بۆ داهێنان. به‌ڵام دواجار ئه‌وه‌ش حاڵی نوسه‌ره: گۆڕینی ئه‌و شتانه‌ی كه دهیانخوێنێتهوهو ئه‌و ڕوداوانه‌ی كه ده‌یانژێنێت بۆ كارێكی هونه‌ریی. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه مالرۆیش زۆر به باشی ڕونیكردۆتهوه دیكتاتۆرییه‌ت ـ به‌تایبه‌تی ـ تیمه‌یه‌كی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، چونكه ئه‌زمونێكه له‌وپه‌ڕی مه‌وداكاندا، ناچارتدهكات ڕوبه‌ڕوی ترس ببیته‌وه.. دیكتاتۆرییه‌ت تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه، له‌ناویدا ده‌توانین له‌سه‌ر ئه‌و شتانه بوه‌ستین كه له‌نێو بوونه‌وه‌ری مرۆیی‌دا باش‌و خراپن. كه منیش لاو بووم، دیكتاتۆرییه‌تی تریخیلیۆ به‌نمونه‌ی سیمبولیانه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت له‌ئه‌مریكای لاتیندا داده‌نرا. خاسیه‌ته‌كانی تا دواسنور ڕۆیشتن: دڕنده‌یی، گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام به‌ودیویشدا بهشانۆكردن. تریخیلیۆ كه‌سێك بوو كه له‌بواری گاڵته‌جاڕییدا نه‌ده‌به‌زێنرا: ئه‌و رامفێسی كوڕی كه نۆ ساڵ بوو، وه‌ك كۆڵۆنێلێك دامه‌زراندبوو، پاشتر له‌ته‌مه‌نی دوانزه ساڵیشداو له‌ئاهه‌نگێكی گشتیدا كه هه‌موو باڵیۆزه‌كان ئاماده‌یبوون، كردبووی به ژه‌نراڵ… ئه‌و خۆی وێنه‌و نیگاری پۆشاكه سهیروسهمهرهكانی كێشابوو، هه‌روه‌ها شێوه‌ی سمێڵه هیتلهرییهكهشی، دیاره نمونه‌یه‌كی ئایدیاڵیش لهنیۆركهوه كه خۆی هه‌ڵیبژاردبوو (نمونه‌یه‌ك كه من پێیده‌ڵێم مانوێل ئه‌لفۆنسۆ) یارمهتیدابوو بۆ ئه‌م كاره كه له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی پرۆتۆكۆلو وه‌زیری ئاره‌زووه‌كانیشی بوو. ئه‌و ده‌مه من له‌به‌شی ئادابی زانكۆی سان ماركۆس لهلیما، خوێندكار بووم.
نادین سوتێل: مه‌به‌ستته بڵێت كه ئه‌و كه‌ره‌ستانه بوونه ئایدیای ئه‌و كتێبه؟
ماریۆ ڤارگاس: نه‌خێر، ئه‌وه‌ی كه وای له‌من كرد تامه‌زرۆی ئه‌و كاره بم ماوه‌ی یه‌كه‌می نیشته‌جێبوونم بوو له‌كۆماری دۆمینیكان له‌ساڵی 1975 دا، ئه‌ویش به‌بۆنه‌ی وێنه‌گرتنی فیلمێكه‌وه بوو كه لهرۆمانهكهم (پانتۆڵ‌و گه‌شتیاره‌كان) ه‌وه وه‌رگیرابوو. ئه‌وه‌بوو هه‌شت مانگ له‌وێ مامه‌وه، به‌ڕاستی سه‌رمسوڕمابوو له‌و شتانه‌ی كه دهمبینینو بۆم باسده‌كران، تۆقیبووم، وه‌لێ شه‌یداو تینووشبووم بۆ زانینی ئه‌و شته سه‌یرانه، به‌تایبه‌تی كاتێك زانیم كه له‌كاتی گهشتو هاتوچۆكانی تریخیلیۆ له‌ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا خه‌ڵكانی ساده‌و ئاسایی كچه پاكیزه‌كانی خۆیان وه‌كو دیاری پێشكه‌شكردوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش به خودایه‌كی بتئاسای بكه‌ن. ئه‌مه شتێكه سكرتێرێكی پێشووی تریخیلیۆ بۆی باسكردوم، ئه‌و ده‌یگوت: "به‌دڵنیاییه‌وه وابوو! ته‌نانه‌ت كێشه بۆ ئێمه‌ش دروستده‌بوو، چونكه نه‌مانده‌زانی چیبكه‌ین". دیاره ئه‌وه بووه مایه‌ی داڕشتنی بیرۆكه‌ی كاره‌كته‌ری ئیورانیا. ڕاسته من ئه‌و كهسایهتیهم خوڵقاندوه، به‌ڵام چیرۆكه‌كه‌ی ته‌واو واقیعیه.
نادین سوتێل: تریخیلیۆ له‌به‌رده‌م یاریده‌ده‌ره نزیكه‌كانی خۆیشیدا شانازی به‌وه‌وه كردوه كه ئافرهتو ژنه‌كانیانی داگیركردوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو بووه به‌خاوه‌نیان…
ماریۆ ڤارگاس: به‌ڵی، له‌وڵاتێكی نێرسالارییدا ئه‌و ویستویه‌تی بزانێت كه داخۆ هاوكارو یاریده‌ده‌ره‌كانی ئاماده‌ن له‌پێناویدا ته‌نانه‌ت قوربانی به‌شه‌ره‌فی نێرانه‌ی خۆیشیانبدهن. له‌وه‌ش سه‌رسوڕهێنه‌رتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه به‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ڕازی بوون، ڕازی بوون به هه‌موو شتێك ته‌نها به‌و مه‌رجه‌ی كه تریخیلیۆ لێیان رازی بێت‌و زویر نه‌بێت! له‌م حاڵه‌ته‌شدا ژنان به دوو دیودا قوربانی بوون: هه‌م قوربانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی دیسپۆتییو هه‌م قوربانی لۆژیكی نێرسالارییش.
نادین سوتێل: مولازم گارسیا گیریرۆ (كه یه‌كێكه لهپیلانگێرهكان) ده‌ڵێت: وه‌ك ئه‌وه‌ی ویژدانمی سڕیبێته‌وه، هه‌میشه دیدو تێڕوانینی تریخیلیۆ دێته به‌ر چاوم‌و به‌رده‌وام له‌به‌رده‌ممدا ئاماده ده‌بێته‌وه.
ماریۆ ڤارگاس: تریخیلیۆ له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوبوو كه توانیبووی له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنییه سه‌یره‌كه‌یه‌وه (سكۆپ ـ ته‌له‌ڤزیۆنی) خۆی به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا بسه‌پێنێت. هه‌ر بۆیه كاتێك كه له‌زه‌مینه‌ی واقیعیشدا ده‌بینرا، هه‌ریه‌كێك له‌وانه خاوه‌نی تریخیلیۆیهك بوو له‌ناو خۆیدا. دیاره ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنی كرده‌گییانه‌ی دیكتاتۆریه‌ته: كاتێك كه ته‌نها به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكیه‌وه نابێت، به‌ڵكو له‌ناویشیاندا ڕه‌گداده‌كوتێت. ئێمه پێمانوایه كه كه‌موكوڕییه‌ك هه‌یه له‌مرۆڤدا ڕێگه بهدروستبوونو له‌دایكبوونی دیكتاتۆرییه‌ت ده‌دات، له‌مسه‌ری چه‌په‌وه بۆ ئه‌و سه‌ری ڕاست، به‌ڵام ته‌نها ده‌سته‌واژه‌و ریتۆریكهكه جیاوازه. بۆ نمونه سه‌یری ئه‌مریكای لاتنینی بكه، نزیكه‌ی 43 ساڵه كاسترۆ له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات دانیشتوه، دوانزه ساڵ زیاتر له‌ته‌مه‌نی سیاسی تریخیلیۆ! لهڤهنزوێلاش هۆگۆ شاڤیز زۆر حه‌زی به‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایه، هه‌م بۆ خۆی‌و هه‌م بۆ كاسترۆیش… له‌ئه‌فریقاش بڕوانه زینبابۆیو موگای…! ئه‌مڕۆ له‌جیهاندا به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر تاقه سیستمێكی دیموكراسی، پێنج سیستمی دیكتاتۆرییمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامه دیار‌و بهرجهستهكانیشیدا كه بریتین له: به‌كارهێنانی هێز، گه‌مه‌كردن به ڕای گشتی، بێزراندنی مافه‌كانی مرۆڤ، دواجار پیرۆزكردنی سه‌ركرده‌و كاریزمایش، پیرۆزكردنی كۆدیۆ (ئه‌و نازناوه‌ی كه فرانكۆیان پێ بانگده‌كرد).
نادین سوتێل: ئایا ده‌كرێت ئه‌و پیرۆزكردنه ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ تێگه‌یشتن له‌كاردانه‌وه‌ی ژه‌نراڵ رۆمان؟
ماریۆ ڤارگاس: ره‌فتاری ژه‌نراڵ رۆمانی سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كان شتێكه باوه‌ڕی پێناكرێت، به‌ڵام وایه‌و ڕاستیشه. ئه‌و ده‌چێته ناو چوارچێوه‌و تۆڕی هه‌وڵێكی پیلانگێرییهوه به‌ڵام لهدواچركهساتدا پهكیدهكهوێتو ناتوانێت لهئایدیاوه بپه‌ڕێته‌وه به‌ره‌و كردار، به‌هۆی جۆرێك لهتۆقینی پیرۆزه‌وه توشی جۆرێك لهپهلوپۆكهوتن دهبێتو باجه‌كه‌شی زۆر به‌قورسی ده‌دات!
نادین سوتێل: زیاده‌ڕه‌ویكردن لهسهركوتكردندا ئۆرستی ئایشێل یاخود ریچاردی سێهه‌می شكسپیرمان بیرده‌خاته‌وه. دیاره سه‌رۆكی سه‌رپه‌رشتیارێتی كاره‌كانیش كۆلۆنێل جۆنی ئه‌بیس گارسیایه كه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگرییه (S.I.M).
ماریۆ ڤارگاس: ئه‌م حیكایه‌ته خه‌یاڵییه له‌سه‌ر ئاستی واقیعیش به‌رجه‌سته‌ده‌بێت! جۆنی ئه‌بیس دڕنده‌یه‌ك بوو كه به‌ته‌نها چێژی لهئێشوئازاری قوربانیه‌كانی ژێرده‌ستی خۆی نه‌ده‌بینی، به‌ڵكو لهشێواندنو هه‌ڵته‌كاندنی یاده‌وه‌ریشیان، لهساختهكاریكردنی پرۆسه‌كانی تیرۆركردن‌و شێواندنیان بۆ پرۆسه‌ی به‌ره‌ڵایی سێكسی بۆ نمونه. ئه‌و له‌كۆندا ڕێبه‌رێكی وێستگه‌یی بوو، پاشتر بوو به‌خوێندكارێكی ساخته‌كار لهمهكسیكۆو ئیدی هه‌ر له‌وێش كاسترۆی ناسی، هه‌ر له‌وێش توانی نوسه‌ری ئیسپانی خۆسیێ ئالوینا تیرۆربكات. ئه‌وه‌بوو تریخیلیۆش كردی به كۆلۆنێلو سه‌ركرده‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی په‌یوه‌ندییه‌كان.
نادین سوتێل: خودی تریخیلیۆ ئه‌و واقیعه دهمامكپۆشراوه ژیاوه: ئه‌وانه‌ی كه ده‌بوونه مایه‌ی وهڕسكردنو شێواندنی باری ئارامییه‌كه‌ی، پاشتر به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی دیارنه‌ده‌مان. ئه‌ی چۆن ده‌كرا تیرۆركردنیان ڕابگه‌یه‌نێت؟
ماریۆ ڤارگاس: ئه‌زانی چی، ئه‌وه شتێكی هێنده ترسناكه كه زۆر قورسه باوه‌ڕی پێبكه‌یت: تریخیلیۆ به‌وه ڕاهاتبوو كه ركابهرو دوژمنه‌كانی ده‌رخواردی قرش بدات. قرشه‌كان له‌چاوه‌ڕوانی ده‌ستگیركراوه‌كاندا بوون، قهرهباڵغیو پاڵه‌په‌ستۆی سه‌ره‌گرتنی قرشه‌كان بۆ خواردنی ئه‌و مرۆڤانه ده‌بینرا.. ته‌نانه‌ت پاش ڕاوكردنی قرشهكانو كردنه‌وه‌و هه‌ڵدڕینی سكیان، قایشو كهمهربهندو پێڵاوی قوربانیه‌كان له‌هه‌ناوی قرشه‌كاندا ده‌دۆزرانه‌وه… ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕیی قێزهونییو ترسناكییه كه په‌نابه‌رێكی سیاسی ئیسپانی وه‌ك گالاندیزی پێ بكوژیت، دیاره گالاندیز له‌ناوجه‌رگه‌ی نیۆركدا ڕفێندرابوو! به‌هه‌مان شێوه‌ش كاره‌ساتی رۆماننوس رامون ماریۆ ئارسیتی كه نیۆرك تایمز باسی كوشتنه‌كه‌ی ده‌كات.
نادین سوتێل: ته‌نها له‌به‌شی دووهه‌می رۆمانه‌كه‌دا، یاخود له‌به‌شه‌كانی كۆتاییشدا دوای مه‌رگی تریخیلیۆ خوێنه‌ر ده‌چێته نێو هۆڵه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دانی (S.I.M) ه‌وه ـ هۆڵه‌كانی نۆهه‌م‌و چلهه‌م ـ كه‌شوهه‌وای ئه‌و هۆڵانه به‌جۆرێكه كه مرۆڤ بۆی ههرسناكرێت..
ماریۆ ڤارگاس: به‌دڵنیاییه‌وه. به‌ڵام باوه‌ڕبكه چیرۆكه‌كه‌م باوه‌ڕپێكراوه: من له‌گه‌ڵ ژنی قوربانیه‌كاندا قسهمكردوه، چیرۆك‌و شاهێدییدانی زۆر له‌و كه‌سانه‌م خوێندۆته‌وه كه باس له‌چۆنێتی ژیانی نێو زیندانه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌تایبه‌تییش قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كردوه كه پێشتر ده‌ستگیركراون، لانیكه‌م قسه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێك لهجهللادهكانیشدا كردوه… دیاره مه‌سه‌له‌كه زۆر لهخراپتر بوو كه من باسمكردوه، به‌تایبه‌تی له‌و شه‌ش مانگه‌ی پاش مه‌رگی تریخیلیۆ، ئه‌و كاته‌ی كه رامفێس گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و توانیویه‌تی سنورێك بۆ سه‌ركوتكردن دابنێت. به‌ڵام پێده‌چێت ڕاستی وتن مێژوو به‌ره‌و ناواقیعێكی ته‌واو ببات.
نادین سوتێل: لای ئێمه شته‌كه ته‌واو بهبهپێچهوانهوهیه، هه‌ستكردنێك سه‌یر به‌واقیع ده‌بینین. ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌شدا كه یه‌كێك لهپیلانگێڕهكان كوڕه تازهلهدیكبووهكهی له‌ده‌ستده‌دات… تاوه‌كو به‌ڵگه‌ی ڕاستی ڕوداوه‌كه‌ی پێبده‌ن، پاسه‌وانه‌كان سه‌ری مناڵهكهیی بهلێكراوهیی بۆ ده‌هێنن.
ماریۆ ڤارگاس: به‌ڕاستی كاره‌ساته، ئهجهلێكه له‌تراژیدیای گریكیی. من له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌دا قسه‌مكرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌دا له‌هه‌مان زیندان ده‌ستگیركرابوون. ئه‌و نهترسیداترین چركه‌ساته. دیاره كه‌سانێك هه‌بوون خه‌ریكی پلاندانان بوون بۆ ئه‌و كرده‌وانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به یاری شه‌تره‌نجه‌وه هه‌بێت!
نادین سوتێل: پیلانگێڕو كوده‌تاچییه‌كان ده‌زانن ئه‌و كاره‌یان ریسكێكهو هه‌روا شتێكی ئاسایی نیه، ره‌نگه باجه‌كه‌شی ژیانی خۆیان بێت. به‌ڵام هه‌ر به‌رهه‌ڵستییه‌كی زۆر به‌هێزیش بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ترس‌دا ده‌بینین. ئایا هه‌موویان وابوون؟
ماریۆ ڤارگاس: به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر كه‌سێك له‌ده‌روبه‌ری تریخیلیۆدا بووبێت، توشی چه‌وسانه‌وه بووه، دوچاری شهرهفو ناموسبردن هاتووه، وه‌ك ئه‌نتۆنیۆ دو لا مازا (ئه‌و شاهێده وه‌ڕسكه‌ره‌ی) له‌به‌رامبه‌ر چاوپۆشینو بێدهنگیكردنی لهشاهێدیدان بهفڕاندنی گالێندیزو پاش خۆكوشتنی براكه‌ی، پارچه‌زه‌ویه‌ك وه‌رده‌گرێت. دیاره كه‌سانی دیكه‌ش هه‌بوون كه له‌به‌ر مه‌رامی سه‌ره‌كی‌و شتی دیكه: بۆ نمونه سلڤادۆر ئه‌ستریلا سادالا كه پێشتر هه‌رگیز كاری له‌گه‌ڵ تریخیلیۆ نه‌كردبوو، ئه‌گه‌رچی ئه‌و بازرگان بوو، به‌ڵام كاتۆلیكییهك بوو كه ته‌واو پابه‌ندی ئه‌ركه ئایینییه‌كانی بوو. دوو قه‌شه‌ی بێگانه كه یه‌كێكیان ئیسپانی‌و ئه‌وی دیكه‌یان ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكای باكوری هه‌بوو، له كارێكدا به‌ناوی "نامه‌ی قه‌شه‌كان" له‌ساڵی 1960 دا ره‌خنه لهسیستمهكهی تریخیلیۆ ده‌گرن، هه‌میشه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگدا بوون… ده‌سه‌ڵاتگرتنه‌ده‌ست؟ نا، لای پیلانگێڕه‌كان شتێكی له‌و جۆره نه‌بوو. سه‌رۆكی گشتی چاوه‌ڕێی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتیانه‌ی ده‌كرد كه ده‌شێت پاش شه‌ش مانگ ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیان بۆ گرنگ بوو، هه‌ر وا له‌تاریكی‌و تارماییدا مانه‌وه‌و خۆیان پیشان نه‌دا.
نادین سوتێل: مه‌به‌ستت سه‌رۆك بالاگیێیه؟
ماریۆ ڤارگاس: بالاگیێ له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوبوو كه به نادیاریی خۆی هێشته‌وه، چونكه تریخیلیۆ زیندووبوو. ئه‌ڵبه‌ته بالاگیێش حه‌زی به ده‌سه‌ڵات بووه‌و ویستوشیه‌تی، به‌ڵام به‌درێژایی ژیانی شاردویه‌تیه‌وه. ئه‌و پیاوێكی رۆشنبیر بوو، پیاوی ئه‌ده‌ب بوو، پارێزه‌ر بوو..
نادین سوتێل: كه‌چی تریخیلیۆ ڕقی لهرۆشنبیرو نوسه‌ران بوو: له‌دوای هه‌مووانه‌وه داینابوون. ته‌نانه‌ت له‌دوای ئهكلیرۆسیشهوه!
ماریۆ ڤارگاس: ڕاستدهكهیت، به‌ڵام جگه لهبالاگیێ. ئه‌و به‌درێژایی 31 ساڵ له‌ده‌سه‌ڵاتدا بوو، بێئه‌وه‌ی هه‌رگیز خۆی له‌هیچ جۆره كێشه‌یه‌كه‌وه بگلێنێت، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ش كارێكی قورس بوو. ئه‌و باڵوێز بووه، به‌ناو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كاندا ڕۆیشتوه، جێگری سه‌رۆك بووه‌و دواجاریش له‌گه‌ڵ خودی تریخیلیۆدا سه‌رۆك بوو. تریخیلیۆ به‌خۆی ده‌ووت: بالاگیێ ده‌خه‌مه سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، چونكه هیچ خهونو خولیایه‌كی نیه.
نادین سوتێل: پیاوێكی بچكۆله‌ی بێ تیشك‌و بێ ڕوناكی: وه‌ك مانگ…ماریۆ ڤارگاس: كه‌چی ئه‌و پیاوه بچكۆله‌یه توانی تریخیلیۆ بخه‌ڵه‌تێنێت، ئه‌وه‌ش زۆر شتێكی جوان بوو، چونكه تریخیلیۆ رۆشنبیر نه‌بوو (ته‌واوی رۆشنبیرییه‌كه‌ی بریتی‌بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی كو ڤادیس)، به‌ڵام وه‌كوتر زۆر زیره‌ك بوو، توانای پێشبینیكردنی ڕوداوه‌كانی هه‌بوو، كه ئه‌وه‌ش وای لێكردبوو ته‌واو دڵنیابێت له‌وه‌ی ده‌بێت چیبكات بۆئه‌وه‌ی دهسهڵاتو مانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر عه‌رشه‌كه بپارێزێت. به‌ڵام به تیرۆركردنی تریخیلیۆ، ئه‌و سه‌رداری خێروخۆشییه، بالاگیێ پێیوابوو كه ئیدی هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خساوه بێته سه‌ر شانۆكهو ده‌ستبه‌كاربێت. له‌هه‌مووی سه‌رتر سه‌ركه‌وتنی بالاگیێیه له‌وه‌ی وه‌ك ئه‌و كه‌سه خۆی پێشكه‌شبكات‌و نیشانبدات كه وڵات دیموكراتیزه ده‌كات. خه‌ڵكی بڕوایان پێكرد، ئه‌و پێنج جار له‌سه‌ر یه‌ك له‌سایه‌ی دیموكراسییدا بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه. پێكه‌نینی بۆ چییه!
نادین سوتێل: خوێنی ئورانیای پاكیزه كه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه پێشكه‌شی تریخیلیۆ كراوه، باوكێك كه خاوه‌نی بیست هه‌زار هایتی به ساتور كوژراون له‌لایه‌ن پۆلیس‌و سوپا‌و جوتیارانه‌وه له‌ساڵ 1937 دا: به‌لای تریخیلیۆوه كۆماری دۆمینیكان قه‌سابخانه‌یه‌ك بووه!ماریۆ ڤارگاس: به‌ڵ. ده‌كرێت باس لهقوربانیدانێكی سروتئامێزبكهین. ئه‌وه‌یان شرۆڤه‌ی ده‌روونشیكارییه. ئه‌گه‌ر كه‌مێك به باشی بیربكه‌ینه‌وه ئه‌وه قوربانییه له‌پێناوی خۆپاكژكردنهوه لهئاوێتهبوونێكی هاوبه‌ش، چونكه تریخیلیۆ خۆی له‌به‌ری دایكیه‌وه هایتییه…
نادین سوتێل: ئه‌وه ته‌واو نزیك‌و هاوشێوه‌ی دۆزه‌خێكی فۆكنهرییه، كاتێك له‌ناویدا خۆ له‌گوناهو تاوانی لاقه‌كردنی هیندییه سووره‌كان پاكده‌كرێته‌وه. داخۆ هه‌ندێكجار له‌به‌رده‌م ئه‌و گێژاوه‌دا هه‌ست به بێده‌سه‌ڵاتی ناكه‌یت؟ لهیۆتۆپیای كۆنیشدا نوسه‌ری خوێنی هه‌موو خلاسییهكان، خۆسیێ ماریا ئه‌رگیدا ساڵی 1969 له‌زانكۆی لیما په‌ناده‌باته به‌ر خۆكوشتن…
ماریۆ ڤارگاس: ئه‌زانی چی، به‌لای منه‌وه ته‌نها نوسین به‌سه بۆ ژیان‌و گوزهراندنو ته‌نها شتێكیشه كه لهنائومێدییهكی ڕه‌ها ڕزگارمدهكات، ئه‌و نائومێدییه‌ی به‌ره‌و ئیفلیجبوونمان ده‌بات. ئه‌رگیدا له‌چركه‌ساتێكدا باوه‌ڕی به به‌هره‌ی خۆی نه‌ما. نابێت نوسه‌ر شه‌رم له‌وه بكات كه تێكه‌ڵ به كاری سیاسی نابێت. ئه‌وه‌ی كه له‌ساڵی 1990 دا من كردومه ئیشی من نه‌بووه، ته‌نها ئه‌وه‌ی كه من كردوومه، ئه‌نجامدانی هه‌ندێك كار بووه له‌دۆخێكی شۆڕشداو ته‌واو. دیاره نوسه‌ر به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌سه‌ر خوێنه‌ردا پیاده‌و پراكتیزه‌ی ده‌كات، به‌رپرسیاره. من تا ئێستاش هه‌ر بهئهمهكم به‌رامبه‌ر به سارتهرهكهی پێش ئه‌و لێدوانه شێواوه‌ی كه ساڵی 1964 لهلۆمۆند دای‌و وتی" (له‌به‌رده‌م مه‌رگی مناڵێكدا رۆمانی دڵتێكهه‌ڵاتن ده‌سته‌پاچه‌و بێتوانایه‌و لێهاتوو نیه..). له‌و كاته‌دا كه له‌جیاتی ئه‌قڵ، باوه‌ڕكردن به‌كارده‌هێنین "دیاره ئه‌مه بۆچوونی منه بۆ ئایدیۆلۆژیا"، ئه‌وه نوسه‌ره كه واقیع به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌قڵانی پیشانده‌دات/ ده‌ریده‌خات. ئه‌مه زۆر گرنگه، چونكه كاتێك نائه‌قڵانییانه دهجوڵێینو رهفتاردهكهین، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی توندوتیژیی ده‌بێت ، ئه‌مه شتێكه له‌ته‌واوی ئه‌و گفتوگۆ‌و دیالۆگه سیاسی‌و كولتورییانهدا بینیومانه كه به‌مدواییانه ئه‌نجامدراون.
به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی كه به‌لای نوسه‌ره‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا ڕه‌سه‌ن بێت، هه‌روه‌ها به‌و په‌ڕیی پاكی‌و بێگه‌ردییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌دا بژی كه ده‌ینوسێت. من پێویستم به‌وه‌یه كه پیاوێكم له‌سه‌ر جاده هه‌بێت، له‌و شتانه‌دا هه‌بێت كه ڕوده‌ده‌ن، یاخود كه ده‌یانكات. به‌ڵام بڕوانه بۆرخیس ئه‌و پاكژگه سه‌یره‌ی زمان كه چۆن پشتیكردۆته سیاسهتو هه‌نوكه: له‌لای بۆرخیس ـ كه‌متازۆر ـ چه‌نده وشه هه‌ن، هێنده‌ش ئایدیا‌و بیرۆكه ئاماده‌گییان هه‌یه. ئه‌وه زۆر گرنگه. زمان ده‌سه‌ڵاته!نادین سوتێل: ئایا بابه‌تی كتێبه تازه‌كه‌ت هه‌ر دیكتاتۆرییه‌ت ده‌بێت؟
ماریۆ ڤارگاس: نه‌خێر! ئێستا دیكتاتۆرییه‌ت بوونی نیه. ڕۆمانێكی ته‌واو جیاوازم به‌ده‌سته‌وه‌یه ده‌رباره‌ی فلۆرا تریستانو كچه‌زاكه‌ی كه پۆل گوگانه. ئه‌وه بۆ سێ مانگ ده‌چێت دوای ته‌واو بوونم له‌مه‌ی دیكه‌یان دهستمپێكردوه.
نادین سوتێل: وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌بۆنه‌ی كرداری نوسینه‌وه سه‌رله‌نوێ لهدایكببیتهوه؟
ماریۆ ڤارگاس: ئاه، من كه‌سێكی فلوبێرییم! فلوبێر له‌باره‌ی به‌هره‌وه ده‌ڵێت: "نوسین خۆی رێچكه‌یه‌كه له‌ژیاندا". ده‌توانم بڵێم نوسین شێواز‌و ڕێچكه‌ی منه بۆ ژیان، جگه له‌ویش هیچی دیكه نازانم. ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی فیكریش ناتوانم جگه لهنوسهربوونم، وێنای رێگه‌و شێوه‌یه‌كی دیكه بۆ ژیان بكه‌م.
سه‌رچاوه: ده‌قی ئه‌م دیالۆگه له‌سایتی ئه‌لیكترۆنی (ایلاف) ه‌وه وه‌رگیراوه.، به‌ڵام خودی دیالۆگه‌كه له‌ژماره 410 ی یۆنیۆی 2002 ی گۆڤاری ئه‌ده‌بی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی (magazine littéraire) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.