
فه‌توایه‌كی ئاینی سه‌یر……ئه‌نوه‌ر.س. مه‌سیفی
له گه‌ڵ ئه‌م هه‌مو پێشكه‌وتنه‌ی له بواره‌كانی ڕۆشنبیری وته‌كنه‌لۆجیا و گشت بواره‌كان و بهجیهانگهری و پێشكه‌وتنی گه‌لان و كرانه‌وی كهڵتورهكان و تیكهڵاوبونی زیاتری كهڵتورهكان به‌تایبه‌تی له وڵاتانی ڕۆژئاوا و وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌وڵاتانی ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و ئێراقی عه‌ڕه‌بی به تایبه‌تی هێشتا واده‌زانن له سه‌ده‌كانی ناوه‌راستن, ئه‌گه‌ركه‌سێكی به‌ناو شێخی ئاینی یان زاناێكی ئاینی فه‌توایه‌كی ئاینی بدات زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه زۆرجار به‌بێ بیركردنه‌وه و لێكولینه‌وه له فتواكه و كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی فتواكه‌ی داوه ئاخۆ زانیاری وئاستی زانستی چه‌نده؟ دێن فتواكه جێ به جێ ده‌كه‌ن ,زۆر جار لایه‌نه توند ڕه‌وه‌كان سود له‌م جۆره كه‌سانه وه‌ر ده‌گرن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ده‌وری خۆیان و جێ به جێ كردنی به‌رنامه‌كانی خۆیان فه‌توای تایبه‌ت ده‌رده‌كه‌ن,به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی من ده‌رباره‌ی ئاینی ئیسلام هه‌مه ده‌بێت لێژنه‌یه‌كی چه‌ند كه‌سی كه زۆر شاره‌زا وناسراو له‌بواری ئاینی ئیسلام فتوا بده‌ن نه‌وه‌كو هه‌ركه‌سه به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان فهتوابدهن.
دواین فه‌توای كه‌سێك به‌ناوی شێخ و زانای ئاینی ئێراقی وعهڕهبیه ئه‌ویش ( الشیخ محمد حسین الفلاحی) ه له په‌رتوكه‌كه‌ی به‌ناوی "المعادله صفریه"، بلاوی كردۆته‌وه وله فه‌تواكه‌ی دهڵیـت ( تحرّم علی العراقیین الحج والعمره والچحك وبوقف بنا‌و المساجد و عدم الزواج "مۆقتاً")
حه‌ڕامه له‌سه‌ر ئێراقیه‌كان حه‌ج كردن و عومره كردن و دروست كردنی مزگه‌وت و زه‌واج كردن و پێكه‌نین به شێوه‌یه‌كی كاتی.
ده‌لێت : "سۆالی هو: كیف یفد الفارّ من الزحف الهارب من المعركه علی الله سبحانه وتعالی فی بیته المحرم وقد ترك خلفه فی العراق أرچاً محتله ودماو مستباحه وأعراچاً مه‌دده. وكیف یشد الرحال إلی نبیه الكریم صلی الله علیه وسلم فی مسجده وهو یقف بین یدیه وقد ترك خلفه أرچاً للمسلمین قتل أهلها واستبیحت أعراچها من قبل الاحتلال؟".
پرسیاری من بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌یه ئاخر یه‌زدان چۆن حه‌ج كردن و عومره كردنی ئه‌وكه‌سانه قبوڵ ده‌كات كه‌وا له جه‌نگی پیرۆز و جیهاد كردن هه‌ڵاتوون له دوای خۆیان وڵاتێكی داگیركراویان به‌جێ هێشتوه كه رۆژانه خوێنی له‌به‌ر ده‌روات, دیسان ده‌ڵێت ئه‌وانه چۆن سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن بۆلای پیغه‌مبه‌ری خودا د.خ له مزگه‌وته‌كه‌ی وكه له دوای خۆی وڵاته داگیركراوه‌كه‌ی به‌جێ هێشتوه كه خه‌لكه‌كه‌ی ده‌كوژرێن و شه‌ره‌فیان هه‌تك ده‌كرێت و ماڵیان به تاڵان ده‌بردرێت له‌لایه‌ن داگیركه‌ران.
وتابع "كیف یچحك المسلم ولدیه مسلمون قتلوا وانتهكت أعراچهم ومزقت مصاحفهم واستبیحت أملاكهم، ومن لم یهتم ڵامر المسلمین فلیس منهم.. كیف یتقبل الله تعالی حجاً أو عمره فی وقت ندفع فیه الجزیه ڵاعدائنا ونحن صاغرون؟".
دیسان ده‌لێت موسلمانان چۆن ده‌توانن پێبكه‌نن كه‌وا موسلمان ده‌كوژرێن و شه‌ره‌فیان هه‌تك ده‌كرێت و په‌رتوكه پیرۆزه‌كه‌یان دهدرێندرێت وماڵ ومولكیان ده‌بردرێت ……. هتد.
جا ئه‌گه‌ر بێت و له‌روی ئاینیه‌وه سه‌یرێكی حه‌جكردن بكه‌ین ده‌بینین حه‌ج كردن وه‌ك روكنێك له پێنج روكنهی ئیسلام و جه‌ندین ئایه‌ت هاتوه,ئه‌مه كاری من نیه زیاتری رونبكهمهوه به‌لكو كاری پسپۆرانی بواره‌كه خۆیه‌تی.
باشه به‌رێز تۆ و هه‌زارانی تری به‌ناو زانا وشێخی ئاینی له كاتی سی ساڵه حوكمی سه‌دامی دیكتاتۆر و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی له‌كوێ بون كاتی خه‌لكی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ناو ئێراق به هه‌زاران كه‌س كیمیاباران وئه‌نفال و زینده بهجاڵ ده‌كران وههزارانی تر به‌بێ دادگای كردن له سێداره ده‌دران و هه‌زارن دێهات وشاری ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت ده‌كران و ماڵ و مولكیشیان به تاڵان ده‌بردرا وكچه‌كانی وه‌ك زه‌مانی جاهیلیهی خۆتان له‌وڵاتانی عه‌رب وئیسڵامی ده‌فرۆشان سه‌دان وهه‌زاران تاوانی قێزه‌ن دژی خه‌لكی ئه‌م وڵاته كران له‌كوێ بون ئێوه و ئاغاكانتان بۆ ته‌نها قسهیهكیشتان نه‌كرد نه وه‌كو فتوا ده‌ركردن؟؟ یان ئه‌وان موسلمان نه‌بون ئه‌گه‌ر ئێراقیش نه‌بون؟.
به‌ڕێز پێش ئه‌وه‌ی فتوای حه‌ڕام كردنی حه‌ج و عومره و دروست كردنی مزگه‌وت و زه‌واج كردن و پێكه‌نین بكه‌یت ده‌بێت ئێوه و ئاغاكانتان فتوای حه‌ڕام كردنی خۆ ته‌قاندنه‌وه وته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلی مینڕێژكراو به‌خه‌لكی بێتاون ودانانهوی بۆمبی ته‌وقیتكراو ته‌قاندنه‌وی مه‌زارگه‌كانی خۆتان و سه‌ربڕین و هه‌زاران تاوانی تری ئێوه به‌ناوی ئیسڵام و عروبه ده‌كرێن بیكه‌ن.
ئاخر جه‌نابی شێخ پێم ناڵێت بۆ ئه‌وه‌نده دژی پێكه‌نینیت ؟ خۆ ئه‌گه‌ر به‌گویره‌ی زانسته ده‌رونی و پزیشكیه‌كان بێت پێكه‌نین له‌كاتی دڵ ته‌نگی وناخۆشیش ئارامی به‌مرۆڤه‌كان ده‌به‌خشێت.
بۆمه‌سه‌له‌ی هاوسه‌رگیریش (زه‌واج) نازانم ئه‌م فه‌توایه‌ی به‌رێزتان چ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تێدایه ؟ ئێستا ئه‌گه‌ر پرسیارێكتان لێبكرت جه‌نابت چه‌ند ژنی هێناوه؟ له‌وانه‌یه بلێیت چوار به‌پێی شه‌رع و چه‌ند جارێكیش زه‌واجی (مسیار) و زه‌واجی(سیاحی) گه‌شت وگوزاری كه‌وا ئه جۆره‌ی دوایی خه‌لكی كه‌نداو ده‌یكات له كاتی گه‌شتكردنیان بۆ یه‌مه‌ن و وڵاته هه‌ژاره‌كانی تر ,
جاوه‌ره ئه م جۆره كه‌سانه سه‌ركرده و ڕابه‌ری فیكری و ڕۆشنبیری و ئاینی ئه‌م وڵاته بن و له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م به‌م جۆره بیر بكه‌نه‌وه و فتوا بده‌ن وه‌ك سه دهكانی ناوه‌ڕاست ده‌بێت ئایندهی ئه‌م وڵاته چی بێت؟؟؟
ده‌بێت ئایندهی گه‌لانی تر و كۆمه‌ڵگای تر چی بێت كه ههندێَ رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌داریان به شێوه‌ی ئێوه بیرده‌كه‌نه‌وه و به فتواكانی ئێوه كار ده‌كه‌ن و شانازی پێوه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت جله‌وی حوكم بگرنه ده‌ست؟؟
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه به عه‌ره‌بی كلیكی ئێره بكه‌ن. http://www.alarabiya.net/articles/2009/06/11/75597.html
ئه‌مه‌ئه‌و پهرتوكهكهیه كهفتواكی تیانوسراوه
masifi_77@yahoo.com