
به‌چی ده‌زانی تۆ کوردی ؟
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران
به‌چی ده‌زانی تۆ کوردی ؟
تهوهرنیشان و گهرمهباسێکی ته‌نزئامێزی ڕهخنهوهشێنه ، ده‌رباره‌ی ئه‌تیکێت و خوو ڕه‌فتاره هاوبه‌شه‌کان ، نه‌ریتی باوی کۆمه‌ڵایه‌تی … له ماڵپه‌ڕی ( Studiverzeichnis ـ تۆڕی پهیوهندگهی زانکۆییان ) یا ڕوونتر بڵێین لیستی ناوی خوێندکار و ئامۆژگاییهکان بۆ ناسین و هاوکاری ، دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێیانی دابڕاو و ڕاگۆڕکێ … وه‌ک گروپ کۆمه‌ڵێ گه‌نجی کوردی هه‌نده‌رانی گۆڵمهزهکانیان کۆکراوه‌ته‌وه به‌زمانی ئه‌ڵمانی نوسراوه ( Du bist Kurde, wenn… ـ تۆ کوردی ، ئه‌گه‌ر … ) له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه ڕاگیریه زۆر کچ و کوڕی کورد کۆمێنتاری خۆیان داوه ، له ناویان چه‌ندانێک هه‌ڵبژێردراون . جا ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕانێکی واتایی بۆ سه‌رباسه‌که بکه‌ین ده‌کرێ بڵێین : به‌چیا دیاره که تۆ کوردی ؟ یانیش هه‌ر وه‌ک نوسیمان : به‌چی ده‌زانی تۆ کوردی ؟
• له‌سه‌ره‌وه‌ی په‌نجا ئامۆزا و پورزا و خاڵۆزات هه‌یه !
• له کۆتایی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک له بووکێ بانگراوی !
• زۆر شانازی به‌وه ده‌که‌ی له کوێوه هاتووی یا کوردی !
• هه‌رگیز دایک و باوکت له ئه‌رکی ماڵه‌وه یارمه‌تیان نه‌داوی !
• هه‌موو ڕۆژێ لیترێک چای ڕه‌ش ده‌خۆیه‌وه !
• به دوازده ساڵی مامی یا پوری !
• پێت وایه به‌ده‌نگی بڵند قسه‌کردن ئاسایی یه !
• مه‌رج نی یه برسیت بێ ، که نان دانرا هه‌ر ده‌یخۆی !
• دایک و باوکت چیرۆکی هه‌شت میل ڕۆیشتن به ناو به‌فری ساردا به پێ‌خواسی ده‌گێڕنه‌وه !
• نه‌نکت له‌وه ناگا تۆ برسیت نی یه !
• له چێشتخانه‌ی بازاڕ خواردنه‌وه‌ی خۆت پێ یه !
• به لایه‌نی که‌م جانتا یا تشێرتێکی کۆپیکراوی تورکیت هه‌یه و مارکه‌ی ئه‌سڵی ئه‌دیداس و نایک نی یه !
• ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزانت زۆرتره له ڕێزه فلیمی کێلی فامیلی !
• له‌سه‌ر کۆنتڕۆلی ته‌له‌فزیۆن به‌شه‌ڕدێن ، دایکت هه‌موو ئه‌کته‌ره میسریه‌کان ده‌ناسێ و باوکت حه‌زی له فلیمی ئاژه‌ڵانه !
• میوانێک دێ تۆ له‌هاتنی ئاگادارنی هه‌تا ئه‌گه‌ر یه‌کی نیوه‌شه‌ویش بێ !
• باخچه‌که‌تان ته‌نیا پیوازی ته‌ڕی لێ چاندراوه !
• ده‌بێ جل و به‌رگی کۆنه‌ی خوشک و برای گه‌وره‌ت بپۆشی !
• له بازاڕ ده‌نگتان له هه‌موو خه‌ڵکی به‌رزتره !
• هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک به‌لانی که‌م سێ چوار جار گۆشت ده‌خۆن !
• نوێترین ترومبێلتان هه‌یه و پاره‌ی بانکتان له ژێر سفره !
• دایکت بیست دانه شامپۆی جۆری شاموا ده‌کڕێ چونکه ده سه‌نت هه‌رزانتره !
• جانتای خوێندنت پڕ له قۆپیهیه !
• جیرانهکانتان گوێبیستی هاوار و قیژه‌ی ئێوه‌ن !
• له ناو خه‌ڵکی دهمهقاری ده‌که‌ی !
• ده‌بێ له دوازده ساڵیه‌وه ده‌ست به تراش بکه‌ی !
• باوکت هه‌موو ڕۆژێ شای میوه شووتی ده‌وێ !
• کۆنتڕۆلی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌تان له نایلۆن پێچراوه !
• دایکت به‌رگه دۆشه‌گی کۆن ده‌کاته په‌ڕۆی سڕینه‌وه !
• باوکت هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنت لێ ده‌کا به‌ڵام به‌ڕاستیه‌تی !
• دایکت ناوی هه‌موو خوشک و براکانت دێنێ که بانگی تۆ ده‌کا !
• باش فێرده‌بی له ئاهه‌نگی بووک گواستنه‌وه بێ چه‌قۆ و چه‌نگاڵ نان بخۆی !
• گۆریه و لیفکه نه‌نکت بۆت ده‌چنێ !
• ئه‌گه‌ر له سوپه‌ر مارکێت ، بۆ داوای شتێک بگریهی له‌به‌رچاوی خه‌ڵک ژیرت ده‌که‌نه‌وه که گه‌یشتیه‌وه ماڵێ تێروپڕت تێهه‌ڵده‌ده‌ن!
• دایکت به پانتۆڵه مۆدێل نوێ یه کون کونه‌که‌ت ده‌ڵێ بۆت پینه ده‌که‌م !
• پێش هه‌ستانت داوا ده‌که‌ی جێگاکه‌ت نه‌گرنه‌وه !
• باوکت له کاتی خواردن و خواردنه‌وه مرچه ، شوڕه و لیشمهی دێ !
• تۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو کوردێ خزمی !
• تۆی گه‌وره‌تر له بیست و پێنج ساڵی هه‌ر له ماڵی باوکت ده‌ژی !
• بۆ ئاهه‌نگی بووک گواستنه‌وه چوارسه‌د که‌ست بانگ کردووه و نیوه‌ی زیاتری ناناسی !
• به‌بێ جوڵه‌ی ده‌ست ناتوانی قسه بکه‌ی !
• دایکت به تایتی ئاریێل و پێرزیل ده‌ڵێت: تورزیل ، خهنیش ده‌بێ که له بازاڕی ڕیال هه‌رزان کراوه !
• بیستنی مێژووی باوک و باپیرت له نوێترین فلیمی سینه‌ما پێ خۆشتره !
• میوه هه‌ر به سندوق ده‌کڕن نه‌ک به‌کیلۆ و به‌دانه!
• له ماڵی ئێوه به فاس هه‌موو شتێک ده‌شۆن !
• له دوای خواردن پارووی شه‌رم ده‌مێنێته‌وه که‌ستان نای خوا دواییش له‌سه‌ری به‌شه‌ڕدێن ئه‌و ده‌ڵی: تۆ بیخۆ ، ئه‌وی تر ده‌ڵێ: نا تۆ ده‌ی خۆی !
• بۆ به‌ڕێکردنی میوان ده تا بیست خوله‌ک له‌به‌ر ده‌رگا ، له‌سه‌ر پێ پلیکانیش هه‌ر قسه ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر دوای نیوه شه‌ویش بێ !
• هه‌موو ئامێرێکی ئه‌لکترۆنی به کوژاندن و پێکردنه‌وه‌ی وا ده‌زانی چاک ده‌بێته‌وه یانیش دوو شهپلاغی پێدادهدهی !
• تۆ هیچ پلانێکت نی یه به‌ڵام هه‌رده‌م چاره‌سه‌رت هه‌یه !
• زۆر گوڵه‌به‌ڕۆژه ده‌خۆی ئه‌گه‌ر لێو و زمانیشت ببا !
• هێنده منداڵی خوشک و براکانت ماچ ده‌که‌ی تاکو ده‌گریه‌ن !
• زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ت له یه‌کی مانگی حه‌وت له دایک بوون !
• باوکت مارسیدس ، مازدا یانیش بێ ئێم ده‌بلیو داژووێ !
• بۆ ته‌له‌فۆنی کوردستان دایک و باوکت هاوار ده‌که‌ن وا ده‌زانن باشتر ده‌نگیان ده‌گا !
• سێ کاتژێر له قاوه‌خانه دا ده‌نیشی و یه‌ک کۆلا ده‌خۆیته‌وه !
• دایکت به باوکت هه‌ڕه‌شه‌ت لێ ده‌کا !
• دۆلکه‌ی گوڵ ئاودان وه‌ک مه‌سینه‌ی ئاوده‌ست به‌کاردێنن !
• هه‌ر موزیکێکی کوردی ڕتم خێرا ببیستی به ئه‌ها ئه‌ها سه‌رچۆپی ده‌گری !
• ئێوه ده که‌سن و له یه‌ک ترومبێل جێتان ده‌بێته‌وه !
• باوک و دایکت زۆربه‌ی کات لێت ده‌پرسنه‌وه نازانن له چ پۆل و گروپێکی ؟
• تۆ وه‌رگێڕی سوێندراوی ، زمانزانی باوک و دایکتی خۆ ئه‌گه‌ر له پۆلی دووه‌می سه‌ره‌تاییش بی !
• تۆ له سه‌دا سه‌د کوردی ئه‌گه‌ر نه‌علت به‌سه‌ری که‌وتبێ زیاتر له‌وه‌ی له پێت کردبێ !
http://www.studivz.net/Groups/Overview/fdb3f7df4243a4dd
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.comدڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com