
كورته‌ی ژیاننامه‌ی به‌ڕێز كه‌مال میراوده‌لی
لیژنه‌ی راگه‌یاندنی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
دكتۆر كه‌مال میراوده‌لی كاندیدی ژماره 15
راگه‌یه‌ندراوی دووهمكورتهی ژیاننامه‌ی به‌ڕێز كه‌مال میراوده‌لی
• سالی 1951 له گۆندی مه‌رگه له دایك بووه. سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌وێ ته‌واو كردووه.
• ناوه‌ندی و ئامه‌ده‌یی له قه‌لادزه ته‌واو كردووه. یه‌كه‌می لیوای سلیمانی بووه له به‌شی ئه‌ده‌بی.
• به‌شی ئینگلیزی له زانكۆی به‌غدا له سالی 1971 ته‌واو كردووه
• بۆته مامۆستای زمانی ئینگلیزی له قۆتابخانه‌ی ئاماده‌یی له قه‌لادزه، ئه‌وسا له ره‌به‌ت له ئێران له 1974- 1975. دوای گه‌رانه‌وه دوای هه‌ره‌س دۆباره له قه‌لادزه‌و ئه‌وسا له ئه‌زمر له سلێمانی مامۆستا بووه.
• له ساڵی 1979 به سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كۆرد – لقی سلێمانی هه‌ڵبژێردراوه
• كتێبی ( فه‌لسه‌فه‌ی جوانی و هونه‌ر) ی له ساڵی 1979 دا نووسیوه بۆ دامه‌زراندنی به‌شی دیراساتی كوردی له زانكۆی سلێمانی.
• له ساڵی 1982 ماسته‌ری له فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو له زانكۆی Essex له به‌ریتانیا وه‌رگرتووه. هه‌ر له‌و زانكۆیه له به‌شی ماسته‌ر ده‌رسی فه‌لسه‌فه‌و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی وتۆته‌وه.
• ساڵی 1987 دكتۆرای فه‌لسه‌فه‌ی له ئه‌ده‌بی ئینگلیزی، بابه‌تی رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ورووپی وه‌رگرتووه.
• سالی 1992 ماسته‌رنامه‌ی زانستی له ئابووری و زانستی سیاسیی- بابه‌تی پێوه‌ندی ده‌وڵه‌ت و ریكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له زانكۆی له‌نده‌ن هێناوه
• ساڵی 1992 هاوكار بوه بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوی فریاگوزاری كوردی KLA بۆ دروستكرنه‌وه‌ی قۆتابخانه‌و خه‌سته‌خانه‌و پرۆژه‌ی ئاو له ناوچه‌ی مه‌رگه‌و پشده‌ر و دوكان گه‌راوه‌ته‌وه كوردستان. دوای دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆ‌و دوایی كشانه‌وه‌ی NGO كان له كۆردستان دوای ئابی 1996، به ناجاری وازی له‌م پرۆژه‌یه هێناوه.
• له ساڵی 1997 تا ئێستا به رێوه‌به‌ری ده‌زگای پێشخستنی ریكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگایی مه‌ده‌نی كهمایهتییهنهتهوهییهكانه، له له‌نده‌ن. و ساڵانه به‌رنامه‌ی مه‌شق و راهێنان له بواری پیشخستنی كۆمه‌لگایی، سه‌ركردایه‌تی، نه‌خشه‌ی ستراتیژی و به‌رێوه‌بردنی دیمۆكراتی، هتد بۆ زیاتر له 300 رێكخراو ده‌نووسێ. نامێلكه نوسراوه‌كانی له‌م بواره‌دا بۆ 6 زمان ته‌رجه‌مه كراون. له هه‌مان كاتدا وانه‌ی زمانی ئینگلیزی و ته‌رجه‌مه له كۆلێژه‌كانی له‌نده‌ن ده‌ڵێته‌وه‌و• بۆ BBC وه‌ك وهرگێری سه‌ربه‌خۆ له كردیی و عه‌ره‌بییه‌وه بۆئینگلیزی كاری كردووه.
• ئه‌ندامی بۆردی به‌رێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی شاری له‌نده‌ن LVSC- ه.
• ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راوێژكاری پارێزگاری{مهیهری} شاری له‌نده‌ن- ه بۆ كاروباری په‌نابه‌ران.
• ئه‌ندامی بۆردی به‌رێوه‌بردنی چه‌ند رێكخراوێكی مه‌ده‌نی له‌نده‌ن– ه.
• وه‌ك نووسه‌ر یه‌كه‌م وتاری له رۆژنامه‌ی برایه‌تی له ساڵی 1969 دا بلاو كردۆته‌وه دوایی بابه‌تی شیعر‌و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی نووسیوه.
• زیاتر له 20 كتێبی به زمانی كوردی و ئینگلیزی له شیعر‌و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فه‌و بابه‌تی سیاسیی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نووسیوه.
• یه‌كه‌م كه‌سه كه هه‌لبژارده‌ی شیعری 30 شاعیری كوردی كردووه به زمانی ئینگلیزی
• شه‌ش گۆڤار‌و رۆژنامه‌ی به زمانی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی ولات دامه‌زراندوه.
• له ساڵی 1984 یه‌كه‌م مانیفێستۆ (پرۆژه‌ی) بۆ دامه‌زراندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد نووسیوه‌و بۆ هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی كوری ناردووه.
• له ساڵی 1985- 1990 سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو به‌رێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری كوردی بووه له له‌نده‌ن و رێبه‌ری هه‌موو كه‌مپه‌ین و چالاكییه‌كانی كردووه بۆ مافی چاره‌نووس بۆ گه‌لی كوردستان.
• ساڵی 1991 له كاتی راپه‌رین و كۆچرهوهكه وه‌ك رێكخه‌ری لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی به‌ره‌ی كۆردستانی له له‌نده‌ن چالاكی كردوه و ده‌یان نامه‌و یاداشتی بۆ جۆن مه‌یجه‌ر و په‌رله‌مه‌نی به‌ریتانیا و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه یه‌كگرتۆكان و كه‌سێتییه سیاسیی و روناكبیرییه‌كان نووسیوه تا ناوچه‌ی ئاارامی كوردستان له لایه‌ن بهریتنایوه برایردراوه.
• له سالی دا 1994 وه ، وه‌ك كهسایهتیییكی سه‌ربه‌خۆ، له‌گه‌ل حیزب و رێكخراو كه‌سایه‌تییه كۆرستانییهكان كاری كردووه تا كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كۆردستان دروست بووه‌و له ساڵی 1999دا راگه‌ێندراوه.
• دوای نه‌مانی سه‌ددام و دروستبوونی ریفراندۆم له كۆردستان بزۆتنه‌وه‌ی ریفراندۆمی له ئه‌ورۆپا دروست كردووه‌و له زۆربه‌ی شارهكهنی به‌ریتانیا و ولاتانی ئه‌ورۆپی كۆر‌و سیمیناری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ستووه. كۆمیته‌یه‌كی جیهانی بۆ بره‌وپێدانی رێفراندۆم دروست كردووه‌و بێ وچان كاری كردووه تا توانێتی به پشتیوانی هاوڕێیانی له ئه‌مریكا، له 23/12/2004 دا ئیمزاكانی رێفراندۆم بگه‌یه‌نێته نه‌ته‌وه یه‌كگرتۆكان بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا وه‌ك نوێنه‌ری ئاواتی كۆرد بۆ سه‌ربه‌خۆییی به ره‌سمی پێشوازییان لێبكرێ و وه‌ڵامیان بدریته‌وه.و دوای ئه‌وه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پێشوازی لێكرا.
• ئه‌و یاداشته‌ی بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتۆكانی نارد و له سایته‌كانی ئه‌مریكی و جیهانیدا دا بڵاو بۆوه به [مانیفێستۆی سه‌ربه‌خۆیی كۆردستان) وه‌سف كرا. تا ئێستا به كۆردی بڵاو نه‌بۆته‌وه.
• له ده‌یان كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌ی جیهانی سیاسی و كۆلتوری و ئه‌كادیمی و چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی و رۆژنامه‌نوسی دا به‌شداری كردووه. به سه‌دان باس وتاری به ئینگلیزی له سه‌ر مه‌سله‌ی كۆرد له سایته كۆردی و جیهانییه‌كان بلاو كردۆته‌وه. به تاتیبهتی له و نووسینی ده‌یان گه‌نجانی كوردیشی كردوون به ئینگلیزی و بڵاوی كردوونه‌وه.• له حوزه‌یرانی 2009 دا خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاندید كردوه.