درۆ كــردن و تاكی درۆزن؟!!…..ئه‌نوه‌ر.س. مه‌سیفی
درۆ كــردن و تاكی درۆزن؟!!
ئه‌نوه‌ر.س. مه‌سیفی
وه‌ك باوه درۆكردن له لایه‌ن هه‌مو كۆمه‌ڵگایه‌ك و كه‌لتوره‌كانیانه‌وه و له‌لایه‌ن هه‌مو ئاین و ئاینزاكانیانه‌وه به‌دیارده‌یه‌كی زۆرناشرین داده‌نرێت و ئه‌و كه‌سه‌ی درۆبكات باوه‌ڕی خه‌ڵك ده‌دۆڕێنێت.له‌كۆمه ڵگای ئێمه‌ش وه‌ك هه‌مو كۆمه‌ڵگایه‌كی تردرۆكردن به‌دیارده‌یه‌كی ناشرین و ناشاز داده‌نرێت وئه‌كه‌سه‌ی درۆبكات له‌كورده‌واری پێی ده‌ڵێن درۆزن و هه‌ر كه‌سێكیش درۆزن بێت خه‌ڵك باوه‌ڕبه‌قسه‌كانی ناكات ئه‌گه‌ر ڕاستیش بێت زۆر په‌ندی كوردیش هه‌یه كه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م دیارده‌یان كردوه ,هه‌ندێ كه‌س درۆ ده‌كه‌ن و بیانوش بۆ درۆكه‌یان ده‌هێننه‌وه گوایه ئه‌مه به‌رژه‌وه‌ندیه یاخود درۆی بچوكه…هتد.
ئایا درۆكردن تایبه‌ته به‌یه‌ك ڕگه‌ز؟ وه‌ڵامه‌كه نه‌خێر ئافره‌ت و پیاو وه‌ك یه‌ك درۆده‌كه‌ن,وه‌ك ده‌رونناسی هۆڵندی ((Aldert Vrij (ئاڵدێرت فرای)* ده‌ڵێت جیاوازی هه‌یه له‌نێوان درۆی پیاو و ئافره‌ت,پیاوان زیاتر درۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و خۆهه‌ڵكێشان ده‌كه‌ن ,ئافره‌ت زیاتردرۆ بۆ په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان و خۆ به‌جوان زان و خۆ به‌كابان زان ده‌كه‌ن.به‌شێكی زۆری خه‌ڵك به‌ئاگاو بێ ئاگا درۆ ده‌كه‌ن واته هه‌ندێ كه‌س ده‌زانێت درۆیه به‌ڵام هه‌رده‌یكات و هه‌ندێ كه‌سی تریش درۆده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن درۆیه ,درۆكردن لای هه‌ندێ كه‌س بۆته كه‌لتور و زۆر به‌ئاسانی درۆ ده‌كه‌ن و باوه‌ڕ به‌خه‌ڵك ده‌هێنن و به‌بێ ئه‌وه‌ی كه به‌سه‌ر خۆشیان بهێنن و پێیانه‌وه دیاربێت كه درۆ ده‌كه‌ن,په‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه هه‌ندێ كه‌س كه درۆ ده‌كه‌ن پێیانه‌وه دیاره سورهه‌ڵده‌گه‌ڕێن و ناتوانن چاو له به‌رامبه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ریان هه‌ڵبێنن,نمونه‌ی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر درۆ كردن له كۆمه‌ڵگای ئێمه وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌له‌فۆن بۆ یه‌كێك ده‌كرێت و پێ ی ده‌ڵێن له‌كوێی ئه‌گه‌ر له هه‌ولێر بێت ده‌لێت له دهۆكم زۆر به‌ئاسانی و له به‌رچاوی خه‌ڵك یان له فه‌رمانگه‌یه‌ك له‌یه‌كێك ده‌پرسی فڵانه كه‌س لێره‌یه ئه‌و خۆی پێشتر به‌و كه‌سه‌ی گوتوه كه یه‌كێك له‌منی پرسی بڵێ لێره نیه یان له كۆبونه‌وه‌یه !!!!چه‌ندین نمونه‌ی تری له‌م جۆره زۆر جار ئێمه ده‌ڵێین كه گۆڕانكاری له ماڵه وه ده‌ست پێ ده‌كات بۆ بنیات نانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دروست به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌س به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه له ماڵه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و مندڵه‌كانیان فێری درۆكردن ده‌كه‌ن , بۆنمونه یه‌كێك له‌ده‌رگای ماڵه‌وه ده‌دات دایك یان باوكی منداڵه‌كه به‌منداڵه‌كه ده‌ڵێن بڵێ كه‌س له‌ماڵه‌وه نیه یان باوكم یان دایكم له‌ماڵ نیه ئه‌وه خۆی لێره درۆیه‌كی كرد و منداڵه‌كه‌شی فێری درۆ كرد!!!واته ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ درۆكردن له‌لایه‌ن منداڵ كه‌واته خۆمان منداڵه‌كانمان فێری درۆده‌كه‌ین له وڵاتانی ئه‌وڕوپا ئه‌گه‌ر یه‌كێك درۆبكات و لێی ئاشكرابێت ئه‌وه توشی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه جا ئه‌و كه‌سه هه‌رپۆستێكی هه‌بێت ,لێره‌دا پێم باشه نمونه‌ی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێكی پێشوی هۆڵه‌ندیتان بۆ باس بكه‌م ئه‌ویش(ئه‌یان ئیرشی ئه‌لی)یه كه له بنچینه‌دا خه‌ڵكی وڵاتی سۆماڵه و نزیكه‌ی (15)سالێك ده‌بو كه‌له هۆڵه‌ندا ده‌ژیاو ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان بو نوسه‌ری چه‌ندین سیناریۆی فلمی سینه‌مایی بو ئافره‌تێكی زۆر به‌ناوبانگ بوله یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كان گوتبوی من ناوی باپیره گه‌وره‌م به‌كارهێناوه له شوێنی باپیره‌م واته درۆی كرد,چه‌ندڕۆژێك دوای ئه‌وه په‌ڕله‌مانی هۆڵه‌ندی كۆبونه‌وه‌و ڕه‌گه‌زنامه‌ی هۆڵه‌ندییان لێ سه‌نده‌وه و له ئه‌ندامه‌تی په‌ڕله‌مان ده‌ریانكرد خه‌ڵك له هه‌مو جێگایه‌ك و خاوه‌نی هه‌ر كه‌لتورێك بی ده‌كات به‌ڵام لای ئێمه خه‌ڵك ئه‌گه‌ر درۆش بكه‌ن دان به‌درۆكانیان نانێن و درۆ كردن بۆته شتێكی زۆر ڕۆتین.
* "ناوه‌كه‌ی هۆڵه‌ندیه و به هۆڵندی به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه"