
به‌مزوانه دیوانی گێله ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی خوێنه‌ران
به‌مزوانه دیوانی گێله ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی خوێنه‌ران
ته‌مه‌نێكی پڕ له راستی خۆنه‌ویستی بۆ هه‌ق گونجاو
زانایه‌كی كه‌م وێنه بو شاعیرێكی وه‌كو ناڵی
له حیلما وه‌كو مه‌ولانا له عیلما إبن ئاده‌م بو
له حیكمه‌تا لوقمانێ بو مه‌لی كێوی ده‌كرد ماڵی
چه‌ند سه‌د ساڵ بوو پرته‌وی نور له حوجره‌وه بۆ حوجره هات
قوربانی تۆزی حوجره‌كه‌ی كتێب و سۆل و به‌رماڵی
(مه‌لا نوزاد)
به‌م نزیكانه دیوانی گێله ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی خوێنه‌ران، دیوانی گێله سه‌رجه‌می شیعره‌كانی زانای ئاینی پایه‌به‌رزو كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ناودار خوالێ خۆش بوو مامۆستا شێخ كه‌مال شێخ نوری شێخ باباعه‌لی له دوتوێی كتێبێكی قه‌باره 386 لاپه‌ڕه‌ییدا له خۆگرتوه.
ئه‌م دیوانه شیعریه به‌رهه‌می خامه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده‌ی تێدایه له هه‌موو بواره‌كانی ئایینی ، نیشتمانی و سیاسی ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، عیشق و خۆشه‌ویستی ، زاخاوی مێشك. به‌شی عه‌ره‌بی .
دیوانی گێله ئاسۆ شێخ كه‌مال ئاماده‌ی كردووه وكاك شاروخی ئه‌رژه‌نگی دیزاینی به‌رگ و ناوه‌رۆكی به‌شێوه‌یه‌كی جوان بۆ كردووه و مامۆستا عبدالله تاهیر به‌رزنجی پێشه‌كی بۆ نوسیوه و تێیدا ده‌ڵێت: زۆر له‌و شیعرانه‌ی مامۆستا شێخ كه‌مال كه وه‌سفی جوانی ئه‌كه‌ن ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنن كه سه‌رچاوه‌یان له دڵێكی ته‌ڕ و هێزێكی دوور له زه‌بری ته‌مه‌ن وه‌رگرتووه . یه‌كێك له‌و شیعرانه ، شیعری ( له‌به‌رده‌م ناوا)دایه ، كه تیایدا شاعیر وه‌ك ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مایی دیمه‌نی نانهوایهكمان بۆ ئه‌كێشێ ، وه‌سفی ئه‌و ساته ئه‌كات كه تیایدا جوانی شۆخێك ته‌جه‌لا ئه‌كات ، ئه‌و كاته‌ی دهستئهبات بۆ نانێكی گه‌رم . سه‌باره‌ت به شیعره عه‌ره‌بیه‌كانیش نوسه‌ری پێشه‌كی ده‌ڵێت: مامۆستا كۆمه‌ڵێك شیعری به عه‌ره‌بی نووسیوه توانایی له زمان و به‌لاغه و صه‌رف و عه‌روز و زمانی عه‌ره‌بیدا ده‌رئه‌خه‌ن .. زمانێكی ره‌وان و پاراو ، ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌واو له داڕشتن و به‌گه‌ڕخستنی خه‌یاڵ كه هه‌ستناكه‌یت كه‌سێكی غه‌یره عه‌ره‌ب نووسیبێتی زۆر كورد و فارس و تورك كه به‌عه‌ره‌بی ده‌نووسن ههستئهكهیت به كوردی و توركی و فارسی بیرئه‌كه‌نه‌وه و بیركردنه‌وه‌شیان بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی وه‌رئه‌گێڕن . من له خوێندنه‌وه‌ی شیعره عه‌ره‌بییه‌كانی مامۆستا شێخ كه‌مالدا هه‌ستم به حاڵه‌تێكی له‌م جۆره نه‌كرد ، به‌ڵكو هه‌ستمكرد و هه‌سته‌كه‌م عه‌ره‌بێكی به توانا ئه‌و شیعرانه‌ی نووسیبێت . ئه‌مه‌ش بۆ خۆی خه‌سڵه‌تێكی جیاوازه له نووسینه عه‌ره‌بییه‌كانی مامۆستا شێخ كه‌مالدا .
لا أَیـُها المَرْوُ لا تَنْسَ المروُئهَ فی
ێومَ الغِنی حَیْپُ بَعْدَ الصِغَڕ الكِبَرُ
فَكُنْ رَحِیماً إژا أَصْبَـحْتَ مُقْتَدِراً
ۆكُنْ صَبُوراً إژا أَصابَكَ القَدَرُ