
تێکه‌ڵه‌یه‌ک له پهشمهک و ڕۆحی هه‌ور
ڕێگایه‌کی تر هه‌یه
خۆشترین ڕێگای دنیایه
زستانان
نهبهفر ده‌یگرێ
نه‌باران که‌س دهخوسێنێتهوه
باڕه‌ش..
سه‌ر و کۆتهڵاکی که‌س تێکنادات
ئه‌م به‌رو ئه‌وبه‌ر
هه‌زاران گوڵی لێده‌ڕوێت
تا ئه‌و په‌ڕی ئه‌و په‌ڕ
دار چرۆ ده‌کا
به‌رد
بۆنی بوغوردی لێدێ
**
ڕێگایه‌کی تر هه‌یه
ساده‌ترین ڕێگای دنیایه
نهغوباری هه‌س نه ته‌پوتۆز
که‌س عاره‌قه ناکاته‌وه
خۆر میزاجی که‌س ناسوتێنێ
هاوینان
تائه‌و سه‌ری ئه‌وسه‌ر
دار سێبه‌ر ده‌کا
به‌رد ته‌رزاوی لێده‌تکێ
**
ڕێگا زۆره‌و
ڕێگایه‌کی تر هه‌یه
فراوانترین ڕێگای دنیایه
پڕه له جوانی بچوک بچوک
له ئه‌به‌دیه‌تی گه‌وره گه‌وره
له‌وێ
پێویست به وێناکردنی شته‌کان ناکا
وه شتێکی ئه‌وتۆش ڕوونادا
مه‌ودایه‌که
له ملوێنه‌ها نهێنی دروستبووه
که هێمان
ناوێکیان
لێنه‌نراوه
**
ڕێگایه‌کی تر هه‌یه
پێده‌چێ
جوانترین ڕێگای دنیا بێت
پڕه له مه‌ل و
له مه‌لائیکه‌ی ڕه‌نگاو ره‌نگ
له‌مناڵی ژیکه‌ڵه‌ی هه‌وری
کهلهنزمترین چڵه‌وه
ده‌فڕن بۆ به‌رزترین چڵ
هه‌ر بۆ خۆشی
له‌سه‌ر شانی ئه‌و پیاوانه ده‌نیشنه‌وه
که عه‌وره‌تیان
بهگهڵایهک داپۆشیوه
بۆ هه‌ڵمژینی ئیحساس
خۆیان له سنگ‌و به‌رۆکی
ئه‌و ژنانه هه‌ڵده‌سون
که له‌شیان
به سێوێک داپۆشیوه‌و
هه‌رزان
هه‌رزان
بسته‌و
شه‌راب و
جگه‌ره ده‌فرۆشن
**
ئیدی
تا چاو بڕکا ڕێگا
ڕێگا زۆره‌و
ڕێگا هه‌یه‌و
من هه‌ر لێره‌م
لێره
له‌م به‌سته‌ڵه‌کی سه‌رووه
کلیل و
ڕێگاکانم لێوونبووه
له‌م به‌سته‌ڵه‌کی سه‌رووه
پێوویستم
به‌درۆ له‌گه‌ڵ خۆ کردنه
پێویستم
به‌خۆ خه‌ڵه‌تاندنه
لێره..
عه‌زیه‌تێکی زۆری ده‌وێ
تا تێده‌گه‌م
سه‌عات چه‌نده!
چه‌ند شه‌ممه‌یه‌و چه‌ندی مانگه
لێره
تاچاو بڕکا
ده‌ریا هه‌یه
ئاسمان هه‌یه
غه‌ریب هه‌یه
تاچاو بڕکا
هه‌ور هه‌یه
جه‌نگه‌ڵ هه‌یه
به‌فر هه‌یه
عه‌زیه‌تێکی زۆری ده‌وێ
تادهگهمهوه سه‌ر ڕێ
ڕێگایه‌ک
نیوه‌ی له مه‌ڕ مه‌ڕو
نیوه‌که‌ی دی له کریستاڵ
ڕێگایه‌ک
ئه‌مبه‌ری
چراخان به قه‌سیده‌ی تازه
ئه‌و به‌ری
گهرمو گوڕ
به حیکایه‌ته کۆنه‌کانی عه‌شق
ڕێگایه‌ک
ده‌م گه‌یه‌نێته‌وه ئه‌وێ
ئه‌وێ:
یه‌عنی وه‌ته‌ن
که ئه‌مێستا
سیخناخه له به‌هارو
شهپۆلانێکه له قه‌ره‌باڵخی
که ئه‌مێستا
تیکه‌ڵه‌یه‌که له فه‌وزا
ئه‌ڵڵا
چه‌ند خۆشه ئه‌وێ
چه‌ند شیرینه لام ….
………..
……………………………