
خوێندنه‌وه‌یک بۆ گه‌شته‌که‌ی کامه‌ران سوبحان
خوێندنه‌وه‌یک بۆ گه‌شته‌که‌ی کامه‌ران سوبحان
سه‌دیق عهزیزلهبهر ئه‌وه‌ی پێشتر ئێمه سنووری بینینمان ته‌نها له چوارچێوه‌ی نمایشه‌كانی ئه‌م شاره تێنه‌ده‌په‌رِی، به ئه‌سته‌م ده‌مانتوانی وێنه‌یه‌كی تر له بینین به‌رهه‌م بێنین جیاوازبێت له وێنه دووباره‌بووه‌كانی كاره هونه‌رییه‌كانی خۆمان، به‌ڵام كاتێك له‌م شاره ته‌پوتۆزاوییه‌ی خۆمان ده‌رچووین و گه‌یشتینه شارێكی گه‌وره‌و جیاواز، بۆمان ده‌ركه‌وت ده‌یان وێنه‌ی جۆراوجۆری جیاوازی نمایش و هۆڵ و فۆرِمی كاركردنی هونه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ی ئێمه و جیاواز له كاره‌كانی ئێمه له‌و دووراییانه‌ی دونیا بوونی هه‌یه ا
گه‌شتی هونه‌رمه‌ندان له پێناو ئاشانا بوون به کولتور‌و هونه‌ری میله‌تانی دیکه ،یه‌کێکه له پێویستیه ڕوحیه‌کانی هونه‌رمه‌ند، له پێناو فراوان بوونی دنیابینی و گه‌شه‌کردنی ئاسۆی بیرکردنه‌وه. ئێمه تا ئاشنا نه‌بین به‌کولتوری شانۆی میله‌تانی تر‌و به‌تایبه‌تی شانۆی ڕۆژ ئاوا، له ئاست کڵۆڵی وداماوی شانۆی خۆمان تێناگه‌ین.تا ڕاسته‌خۆ و به‌زیندیو نه‌چینه ناو دنیای شانۆی کولتوره‌کانی دیکه‌وه،نازانین ئێمه له چ پاشه‌گه‌ردانیه‌کداین. ماناکانی گه‌شت و دنیابینین له ڕۆژئاوادا بۆته به‌شیک له کولتور‌و پێویستیه‌کانی ژیان خه‌ڵک. هۆیه‌ک له هۆکانی پێشکه‌وتنی شانۆی ئه‌وروپی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و په‌یوندی و ئاشنا بوونه به‌کولتوری یه‌کتری له‌ڕێگای گه‌شتو دنیا بینینه‌وه. ئه‌و جیوازییه‌ی له نێوان هونه‌رو تێکسته فکری‌و فه‌له‌سه‌فیه‌کان هه‌یه مه‌سه‌له‌ی بینینه. تێکست خۆی دێته به‌رده‌ستو ده‌یخوێنیته‌وه،تێکست هێنده‌ی بابه‌تی عه‌قلی وزهنیه هێنده بابه‌تیک نیه بۆ بینیین. له‌ڕێگای خوێندنه‌وه‌و به‌بێ گه‌شتکردن ئه‌توانین له هه‌موو پێشکه‌تنه فکری‌و فه‌لسه‌فیه‌کانی دنیا ئاگاداربیت ، به‌ڵام هونه‌ری شانۆ فره پێک هاته‌یه‌وه ،ئیستاتیاکا له پشت ئه‌م پێکاهاته‌کانه‌وه کارده‌کات،دنیای ئیستاتیکاش دنیای بینین و چێژوه‌رگرتنه.
ئازاری گه‌شتو بێبه‌شی شانۆکارانی کورد له دینای شانۆی سه‌رده‌م ، زۆر ڕاستگۆیانه له نوسینه‌که‌ی کامه‌ران سوبحان دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ، ئه‌م گه‌شته گه‌شتێکی واقیع بینانه‌یه بۆ شانۆ له دوو وڵاتی زۆر جیواز له‌یه‌کتری. ئه‌م گه‌شته بۆ که‌سێکی وه‌ک کامه‌ران گه‌شتی پاک بونه‌وه‌ی ڕوحه له شانۆیه‌کی قه‌تیسکرواو وڵاتێکی خۆڵاوی‌دا. پاک بوونه‌وه‌ی ڕووحه له شانۆیه‌ک که‌بۆته مه‌هزه‌له‌ی کولتور‌و ده‌سه‌ڵات . گه‌شته‌که‌ی کامه‌ران هه‌ستکردنه به‌ئارامی ڕوح له وڵاتێک که شانۆ بۆته به‌شێک له ڕووح و له کولتور له ده‌سه‌ڵات و له‌ژیانی کۆمه‌لگه. وڵاتێک که هه‌میشه ڕوحی شکسپیر به‌سه‌ر شانۆکانه‌وه‌یه. ئه‌و هه‌سته جوانه پڕئازاره‌ی کامه‌ران به‌رامبه‌ری شانۆی وڵاتێکی گه‌وره‌ی وه‌ک به‌ریتانیا ،وێنه‌یه‌کی پیرۆزی شانۆی به‌ریتانیاو ڕۆژئاوایه به‌شیه‌وه‌یه‌کی گشتی. کاک کامه‌ران خاوه‌ن ڕۆشنبیریه‌ک شانۆی به‌رفرانه،نووسین و بۆچوونه‌کانی بنه‌مایه‌کی مه‌عریفی هه‌یه‌و له بواری ڕه‌خنه‌ی شانۆیدا که‌سێکی وورد بین‌و به‌هره‌مه‌نده،به‌ڵام ئه‌وه‌ی پرسیاری من بۆ کاک کامه‌ران و شانۆکاران،ئه‌وه‌یه کێ به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به ساده‌ترین مافی هونه‌رمه‌ند ،که ئه‌وێش گه‌شتو دنیابینی کولتوری شانۆی وڵاتانه؟
له گرفته‌کانی شانۆی کوردی‌دا که به سێ به‌ش له چراکاندا بڵاوکرایه‌وه ،زۆر به‌ڕونی چه‌ند گرفتێکم ده‌ستنیشانکردووه، یه‌کێک له‌وانه گرفتی بینین و ئاشنابوونه به شانۆکانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات( شانۆ چه‌ندێک دنیای خوێندنه‌وه‌یه،هێنده‌ش دنیای بینینی کولتوره‌کانی تره)1.خوێندنه‌وه به‌ته‌نها ناتوانێت بینینمان تێربکات ،ناتوانێت ئاشنامان بکات به‌و شێوه میتۆد‌و ته‌کنیکه‌ی که ئه‌مرۆ باڵایه له دنیادا، خوێندنه‌وه به‌ته‌نها ناتوانێت هه‌ڵه‌کانمان پێبڵێت و ئاست ونیڤۆی کاره‌کانمان نیشانبدات.ئه‌گه‌ر بینین نه بێت نازانین ئێمه له کوێی دنیاداین. ئه‌وه بینینه که ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌مان فروان ده‌کات و ڕزگارمان ده‌کات له سوڕانه‌وه له ناو بازنه‌یه‌کی داخراودا. من کاتێک شانۆی( کۆستیمه)ی پیته‌ر بروکم بینی ، زیاتر به دنیا سحراویه‌که‌ی پیته‌ربروک ئاشانبووم. له به‌شی یه‌که‌می گرفته‌کانی شانۆدا باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هاو قودسیه‌ت ده‌که‌م بۆ شانۆ له ڕێگای دابینکردن و دروستکردنی هۆڵێک بۆ شانۆ ،تا ئێمه‌ش وه‌ک وڵاتان هۆڵێکی تایبه‌ت به شانۆی خۆمان هه‌بێت ، نه‌ک هه‌ر هۆڵێک بێت و وه‌ک چێشتی مجه‌ور هه‌رڕۆژه‌ی بۆ موناسه‌به‌تێکی تایبه‌تی خیزبی دینی و ژن هێنان به‌کار بهێنرێت. هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و نوسینه‌دا باس له‌و میتۆده هه‌ڵه‌یه ده‌که‌م که له خوێندنی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کاندا به‌کار ده‌هێنرێت ، میتۆدی خوێندن و ڕه‌فتارکرد له په‌یمانگه ،هه‌مان میتۆد‌و ره‌فتاری قوتانخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تاییه، له ڕووی بیاناسازیو ،شێوه‌ی دانیشتنی خوێنداکارو ، میتۆدی خوێندن‌و ،بردنی ده‌فته‌رو قه‌ڵه‌م و قه‌ڵمدان بۆ نوسینه‌وه‌ی بابه‌تاکان ، لێپرسینه‌وه و تاقیکرده‌نه‌وی قوتابیان بۆ ده‌ره‌جه. ئه‌م شێوه سیسته‌مه له خوێندن عه‌قڵی خوێندکار کۆنکرێت ده‌کات،توانکان ئه‌پوکێنێته‌وه، ئاسۆفراوانی وفه‌نتازیا ده‌کوژێت. ئه‌وه‌ی که بکوژی ماناکانی داهێنانه، بێبه‌شبونی خوێندکارانه له بینین وئاشنابوون به دنیای شانۆی . گه‌شتکردن هه‌روه‌ک چۆن بۆته به‌شێک له کولتور‌و ژیانی خه‌ڵکی ڕۆژئاوا ،له هه‌منکاتدا بۆته به‌شێکیش له‌سیسته‌می خوێندن و پرۆگرامی قوتابخانه‌کان. گه‌شت هه‌ر له خوێندنی سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ستپێده‌کات به‌ڵام به‌شێوه‌ی گه‌شتی بچوک‌و نزیک که له سنوری شار تێپه‌ڕناکات. له دوا ساڵی خوێندنی سه‌ره‌تایدا گه‌شتی قوتابیان له سنوری شار ده چێته ده‌ره‌وه ، هه‌موو پۆلێک بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک ده چنه شارێکی تر و له شوێنێک ده‌مێننه‌وه که زیاتر تایبه‌تکرواه بۆ گه‌شتی قوتابخانه‌کان . کاتێک قوتابی ده‌چێته ناوه‌ندی و له ساڵی کۆتای خوێندنی ناوه‌ندیدا ،گه‌شتی قوتابیان درێژترده‌بێت و سنوری ووڵات تێده‌په‌ڕێنن و و به‌ره‌و وڵاتێکیتری ئه‌وروپا سه‌فه‌رده‌که‌ن بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته، به‌تایبه‌تی وڵاتێک که زیاتر گرنگی هه‌یه له‌ڕوی مێژوییه‌وه. له قۆناغی زانکۆشدا سه‌فره‌کان فراوانتر ده‌بنو مانایه‌کی زانستی و ئه‌کادیمیتر له خۆ ده‌گرێت. ئه‌م گه‌شتانه گه‌شتی ئاره‌زوینین ،به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شتی فێرکردن وفراوانکردنی توانه‌هه‌ستی وعه‌قڵی و جه‌سته‌ییه‌کانه. گه‌شت له کولتوری ڕۆژئاودا هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵێه‌وه ده‌ستپێده‌کاتو ده‌بێته به‌شێک له کولتور‌و ژیان و به‌شێکی گرنگ له پرۆسه‌ی خوێندنداو ده‌ڵه‌ت وده‌سه‌ڵات له پشت ئه‌م گه‌شتانه‌وه‌ن. له شانۆی کوردی گرفتێک و دوان و سه‌دمان نیه ، هه‌ر چه‌مکێک و هه‌ر لایه‌نێک بگریت پڕه له گرفت، له خودی ده‌ساڵاته‌وه تا بچوکترین لۆکا‌ڵی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ، هونه‌رو شانۆ نه‌بۆته به‌شێک له فه‌لسه‌ی ده‌وڵه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شۆڕشگێڕه‌کان ده‌ڵه‌ت به هیخۆیان ده‌زانن، شۆڕش هێنده‌ی کاری سیاسی وعه‌سکه‌ری،هێنده‌ی کاری کولتوری نیه، سیاسه‌ت وکولتور له شۆڕه‌شه‌کانی ئێمه‌دا بوونه‌ته دوو شتی زۆر جیواز له‌یه‌کتری. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که نوێنه‌ری کولتوری شانۆن له ناو ئاسته‌به‌رزرکانی ده‌سه‌ڵاتدا ،دنیابینینیان بۆ شانۆ له سنوری هونه‌رێکی شۆڕشگێڕانه تێپه‌ڕناکات،که‌م ئاگان له دنیا بینی ئه‌مڕی هونه‌ری سه‌رده‌مو کولتوری میله‌ته پێشکه‌وته‌وه‌کان. که‌سێک خۆی خه‌مخۆری دنیابینی خۆی نه‌بێت بۆ دنیای هونه‌ر،چۆن خه‌می دنیا بینی شانۆکاریتر هه‌ڵده‌گرێت. کام وه‌زیرو کام به‌رپرسی به‌رزی ده‌سه‌ڵات بوونی هه‌بووه له نمایشه‌کاندا، کامیان له سه‌ردانه‌کانیندا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌می بینینی شوێنێکی کولتوری یان شانۆیه‌کی هه‌بووه، تا ئه‌وه‌ی که گه‌ڕایه بیر له گۆڕانکاری باکته‌وه؟.کامیان حه‌رفێکی له‌سه‌ر هونه‌رو کولتوری شانۆ باسکردووه. به‌رپرسێک که خه‌می چێژ وه‌رگرتنی خۆی نه‌بێت له هونه‌رو له شانۆ ،چۆن بیر له چیژی دنیا بینی تۆ ده‌کاته‌وه. لێپرسراوێکی کولتوری له ده‌سه‌ڵاتادا ،ته‌نها شانۆیه‌کی ده‌ره‌وه‌ی سنوری شاره‌که‌ی خۆی نه‌بینیبێت .چۆن له ئاستی شانۆی وڵاته‌که‌ی تێده‌گات. ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته که ڕێگا خۆشکه‌ر بۆ گه‌شه‌کردن و گۆڕینی بنه‌ماکانی کولتوره‌یه‌کانه ،له ڕیاگای کره‌دنه‌وه‌ی ده‌رگا به‌سه‌ر کولتوره‌کانی تردا ،کار ئاسانی‌و دروستکردنی په‌یه‌وندی بۆ شانۆکاره جیدو دڵسۆزه‌کان به‌ده‌ره‌وی وڵات. نه‌ک له‌سه‌ر دڵسۆزی بۆ خیزب، به‌ڵکو دڵسۆزی بۆ شانۆ‌و داهێنان.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بۆته ووته‌ی سه‌رزمانی سیاسه‌تمداران گۆڕانه، به‌ڵام له رووی کولتوره هیچ کارێکی جدی له دواوه نایه‌ت .ئه‌و زه‌نمه‌نه درێژه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی کوردی به ڕێی کردووه ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لـێنێت. هونه‌رمه‌ندو شانۆکاره جیدیه‌کان ده بێت خۆیان دینه‌مۆی گۆڕانبن له‌ده‌ره‌ی ڕێکخراوه حیزبیه‌کان. شانۆکاران ده‌بێت خۆیان ڕێکخراوی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت،ده‌بێت خۆیان له ڕێگای فشاره بوونی خۆیان و شانۆکه‌یان بسه‌لمێنن.چونکه هه‌رخۆیان له‌كێشه‌کانی خۆیان تێده‌گه‌ن. شانۆکاره جیدیه‌کان ده‌بێت به پرۆشێکت و پرۆگرامی پته‌وه‌وه،پێ ،له‌سه‌ر پاراستنی مافه‌کانی خۆیان داگرن.
په‌راوێز:
1/ ئه‌م نووسیه‌نه له بابه‌ته‌که‌ی کامه‌ران سوبحان وه سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتوو به‌ناوی (نمایش له شارێکی گه‌وره جیواز) ماڵپه‌ڕی چراکان
2/ گرفته‌کانی شانۆی کوردی، سه‌دیق عزیز / ماڵپه‌ڕی چراکان
Sedikaziz27@yahoo.no.
.