
سه‌ردانم بۆ کوردوستان….به‌شی یه‌که‌م:
جه‌بار حه‌مه‌د
Rzgar_4@yahoo.com
سه‌ردانم بۆ کوردوستانگهڕانهوهم بۆ کوردوستان،بووه هۆی نووسینی ئه‌م بابه‌ته،که مانگێکی پڕ له سه‌ردان و بینین و وێنه‌گرتن و چاوپێکه‌وتن،هه‌روا تۆمارکردنی هه‌ندێ گفتوگۆیه، هه‌وڵئه‌ده‌م به‌چه‌ند به‌ش تۆماری بکه‌م وه‌ک ڕێپۆرتاژێکی ڕۆژنامه‌وانی پێشکه‌ش به بڵاوکراوه ئه‌له‌کتۆنیه‌کان بێت.هه‌ڵبه‌ت بابه‌تی ڕۆژنامه‌وانی بێلایه‌ن،که دڵسۆزی نه‌بێ، هیچ مه‌رامێکی ترم تیایدا نیه.هه‌روا بێکهمو کورتیش نابێت
به‌شی یه‌که‌م:
بینینی کوردێکی دڵسۆز له دوسڵدۆرف.دوای 12 ساڵ دووری له کوردوستان، بریارم دا بگه‌ڕێمه‌وه، بۆ جاری دووه‌م سه‌ردانی که‌سوکارو هاوڕێیانم بکه‌م.زۆر به تامه‌زرۆوه بلیتی فڕۆکه‌م کڕی و دوای دوعا خوازی له تۆرۆنتۆ بۆ هۆله‌ند سواربوم.شه‌وێک له‌ماڵی هاوڕێیانم مامه‌وه،پێشوازیه‌کی گه‌رمیان لێکردم مه‌گه‌ر هه‌ر له من کرا بێت(سوپاسیان ئه‌که‌م).بۆ سبه‌ی سوار شه‌مه‌نده‌فه‌ر بووم بۆ دوسڵدۆرفی ئه‌ڵمانیا. هه‌ستم به‌خۆشیه‌ک ئه‌کرد…دنیا هه‌موو سه‌وز بوو…که من که‌نه‌ده‌م به‌جێهێشت هێشتا دره‌خته‌کان چرۆیان نه‌کردبوو،به‌ڵام ئه‌وروپا سه‌وزو دره‌خته‌کان سه‌رتاپایان گه‌ڵا بوو…که‌نه‌ده زۆر سارد تره،هه‌فته‌یه‌ک پێش سه‌فه‌رم به‌فر باری، بۆیه هه‌وای هۆله‌ندو ئه‌ڵمانیم زۆر پێخۆش بوو،هه‌ستم ئه‌کرد ئه‌و هه‌وایه ختوکه‌ی خانه‌کانی له‌شم ئه‌دات.خه‌نده‌یه‌ک که نازانم هی هه‌واکه یان خۆشی گه‌ڕانه‌وه له‌سه‌ر لێوه‌کانم بوو،گه‌شبینانه ئه‌مڕوانی.تا چاوبڕکات سه‌وزایی بوو،وڵاتێکی ئاوه‌دان و کشتوکاڵی دیار بوو.(بڵێی ئێستا کوردوستانیش ئاوا سه‌وز بێت‌و جوتیاره‌کان زه‌ویه‌کانیان داچاندبێ؟) له دڵی خۆما ئه‌مه‌م وت:(تۆ بڵێی جوتیاری کوردوستان ئه‌م هه‌موو ده‌زگایانه ،له هی کێڵان و پاکردنه‌وه‌و خه‌تکردن و ئاودان بێبه‌ش نه‌بن؟)ئه‌مه‌شم وت.ده‌نگی بڵنگۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که خه‌یاڵی پچڕاندم، له شه‌مه‌نده‌فه‌ر دابه‌زیم،ئه‌بوایه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌م بگۆڕم.کاتم هه‌بوو،ویستم بچم بۆ ئاوده‌ست،هه‌رچه‌ند گه‌ڕام نه‌بوو.له که‌نه‌ده هه‌رشوێنێک خه‌ڵکێکی زۆر ڕووی تێبکه‌ن،ئاوده‌ستی گشتی درووست کراوه‌و به خۆڕایی ئه‌چیت.به‌ڵام له‌و بنکه گه‌وره‌یه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئاوده‌ستم نه‌بینی. پێشتر ئه‌مزانی که ئاوده‌ستی گشتی له زۆر وڵاتی ئه‌وروپا نیه.له کابرایه‌ک نزیک بوومه‌وه،که به‌خه‌ڵکی لای خۆمان ئه‌چوو،ئه‌و له بۆردی زانیاریه‌کان ورد ئه‌بۆوه،به ئینگلیزی پرسیارم لێکرد،به‌ڵام دیاربوو،تێنه‌گه‌یشت.وتم تۆ کوردیت؟وتی به‌لێ ئه‌ز کوردم،چ دخوازیت؟وتم چه‌ند ڕێکه‌وتێکی سه‌یره،چاکوچۆنیم له‌گه‌ڵ کرد،زۆر به گه‌رمی وه‌ڵامی دامه‌وه.پرسیاری ئاوده‌ستم لێکرد،شوێن خۆی خستم.چوینه کافیتیریایه‌ک،ئه‌و به ئه‌ڵمانی پرسیاری کرد،وتی ئه‌ڵێ ئه‌بێ شتێک بخۆنه‌وه، ئه‌وسا ئه‌توانن بچن.چونکه ئاوده‌سته‌که به کۆده.وتم ئاسایه،دانیشه دوو قاوه ئه‌خۆینه‌وه.ئه‌ودانیشتوو منیش چومه ئاوده‌ست،که هه‌تمه ده‌ره‌وه قاوه‌که‌م بۆ دانرابوو،له‌گه‌ڵ ئه‌و کوڕه کورده قاوه‌مان خوارده‌وه،ئه‌و ویستی پاره‌که‌ی بدات،به‌ڵام نه‌مهێشت.ئه‌و کوڕه ئه‌وه‌نده چاک بوو وازی لێنه‌هێنام،تا فڕۆکه‌خانه له‌گه‌ڵم هات.زۆر پرسیارم لێکرد،که له ڕیکۆرده‌ره‌که‌م تۆمارم کردوه.وه‌ک به‌شی یه‌که‌م لێره‌دا پێشکه‌شی ئه‌که‌م:
چاوه‌ڕوانی به‌شی داهاتوو بن.