
ئایا گرده‌که ده‌توانێت گۆڕانی گشتی دروست بکات
وێستانێکی سۆسیال سایکۆلۆژیانه له‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی
که داینه‌مۆی گۆڕانکاریان له کۆمه‌ڵگه‌دا به دهستهوهیهئاسۆ بیاره‌یی
assobyari@yahoo.com
13/6/ 2009 سوێد"هیتله‌ر توانی "خود"ی تاکه‌کانی کۆمه‌لگه بکات به "خود"ێکی هه‌ره‌وه‌زی و بیانکات به دژی نه‌یاره‌کانیدا، .." Berg(1992)/
مهبهستسازی
ئه‌و هێزانه کامه‌ن که جڵه‌وی گۆڕانکاری کۆمه‌ڵگه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه و هێنده به کارن که تاکه‌کان و کۆمه‌ڵگه به‌گشتی له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌واندا ڕه‌فتار ده‌که‌ن؟ کامه‌یه کاریگه‌رترین میتود (شێوازی کارکردن) بۆ گۆڕان له سه‌ر ئاستی تاک و کۆمه‌ڵگه؟پێناسه‌ی Empowerment:
ئیمپاوهرمهنت، ئه‌وه ده‌گرێته‌وه که ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بدرێته ئه‌ندامانی ڕێکخراوێک بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به کارامه‌ترین شێوه کاری خۆیان ڕاپه‌ڕێنن و کۆششیان بڕژێته که‌ناڵی ئه‌و ئامانجه‌وه که پێکه‌وه کاری بۆ ده‌که‌ن. پرۆسه‌ی ئیمپاوهرمهنت ده‌کرێت له‌سه‌ر ئاستی تاک و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کیش به‌گشتی بکرێت. لایه‌نی ئه‌رێنی ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌وه‌یه که ئه‌ندامه‌کان بهبزوت ده‌کات و له هه‌مان کاتدا خۆیان به‌به‌شێکی گرنگی ئه‌و رێکخراوه یان پارتییه ده‌زانن Levi (2007).. به‌پێجه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی پارتییه‌ک هه‌میشه چاوه‌ڕێی بریار سه‌رکرده‌که‌یان بن له هه‌موو ئه‌رکێکدا و ئه‌و سه‌ربه‌خۆییان نه‌بێت له‌وه‌رگرتنی ئه‌و بڕیارانه‌ی که پێوه‌ندی به جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانی خۆیانه‌وه بێت، تووشی سستی و خاوی ده‌بن، داهێنانیان نابێت، چونکه ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌و تۆیان به‌سه‌ر کارکردن و ئه‌رکانی خۆیانه‌وه نیه. مه‌رجه‌کانی Empowerment له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه که ده‌بێت ئه‌و رابه‌ره زانیاری ته‌واو به ئه‌ندامه‌کانی بدات چ له‌وی دابه‌شکردنی ئه‌رکه‌وه یان دیاریکردنی ئامانجه‌کان ڕێکخراو یان پارتیی.مه‌به‌ست له گۆڕان چیه؟
گۆڕان شیوازێکی نوێیه له بیرکردنه‌وه‌ی ژیان و داهینانی کۆمه‌ڵه‌ێک پێوه‌ری نوێ له چوارچێوه‌ی پێکهاته‌یه‌ک یان سترکتورێک که جیاوازبێت له‌وه‌ی پێش خۆی. ئه‌و گۆڕانه له‌سه‌ر ئاستی تاک و کۆمه‌ڵگه‌یه. ئه‌و هێزه‌ی که خاوه‌ن گۆڕانه یان گۆڕان ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنی که‌سه‌کان و کۆمه‌ڵگه به ئاراسته‌یه‌کی نوێ به‌رێت، ده‌بێت بتوانێت بۆچونی نوێ، ئاکار و ڕه‌فتاری نوێ بێنێته داهێنان. له‌سه‌ر ڕۆشنایی چه‌مکی Empowerment که ده‌بێت به‌شێک له ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی تاکه‌کان بکرێت، پێویسته ئه‌و هێزه نوێیه خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌کی نوێ بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌مووان له یه‌که‌ێکی به‌هێزدا کۆبکاته‌وه. له‌هه‌مان کاتدا ده‌بێت سه‌رکرده‌یه‌کی ووریا و لێزانی هه‌بێت، که له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی ڕێکخراوه‌که بۆ چالاکردنی ئه‌ندامه‌کانی کاربکات بۆ ئامانجانه دوور و نیزیکه‌کانی.به‌پێی بۆچونی(2003) Giddens که پله‌ی پڕفیسۆری له کۆمه‌ڵناسیدا هه‌یه و تا ماوه‌یه‌کی زۆر ڕاوێژکاری (تۆنی بلێر سه‌رۆکی وه‌زیری به‌ریتانیای پێش‌و)بووه، ئه‌و هێزانه‌ی که گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ن بریتین له مانه‌وه‌ی خواره‌وه:
1. ژینه‌گه: مه‌به‌ست ئه‌و ژینگه‌یه که مرۆڤی تێدا ده‌ژیت و به‌پێی مه‌رجه سروشتیه‌کان تاکه‌کان ژیانی خۆیان ده‌گونجێنن و پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆی گونجادن و ڕاهاتن دروست ده‌که‌ن. بۆ نموونه بیرکردنه‌وه و بۆچونی که‌سێکی ناوچه شاخاویه‌کان زۆر جیاوازه له که‌سێک که له بیابان بژیت.
2. ڕێکخراوه‌یی سیاسی: پێشکه‌وتن و گۆڕانی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی ناوچه‌یه‌ک یان میلله‌تێک به‌نده به‌و جۆره رێکخراوه‌ی که ژیانی تاکه‌کان ڕێک ده‌خات و تا چه‌ند چالاک و کارامه‌یه. بۆ نموونه ئاستی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که نۆرمه‌کانی بنه‌ماڵه ده‌یبات به‌ڕێوه، زۆر جیاوازه له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کراوه که تاڕاده‌یه‌ک یه‌کسانی بنچینه‌یه‌تی. له‌م خاڵه‌دا هێزی سوپایی سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگ پێک ده‌هێنێت بۆ دروستکردنی گۆڕان له کۆمه‌ڵگه‌ی وادا و تاکه‌کان هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی ناوخوی و ده‌ره‌کیان نیه، ته‌نها په‌سه‌ندکردنی ئه‌و هێزه سوپاییه نه‌بێت که خۆی زۆرجار له ڕێگه‌ی کوده‌تای سه‌ربازییه‌وه به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنێت. بۆ نموونه ڕژێمه‌که‌ی سه‌ددام.
3. فاکته‌ری که‌لتور: ئه‌م فاکته‌ره (،)فاکته‌رگه‌لێکی پێکه‌وه له خۆیدا گرێداوه له‌وانه ئاین، جۆری پێوه‌ندیکردن نێوان تاکه‌کان و ڕۆڵی سه‌رکرده. کاریگه‌ری هێزێکی ئاینی نوێ له گۆڕینی بیرۆکه‌ی تاکه‌کان شوێن پێی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک گیر ده‌کات و به‌رگێکی نوێی پێ ده‌به‌خشێت، لێره‌دا بۆ نموونه ده‌رکه‌وتنی ئاینی بودیزم به‌سه‌رکردایه‌تی بودا. بودا خاوه‌ن ئه‌و هێزه بوو که له‌ڕێگه‌ی ئاخافتنه‌وه توانی کا120
ریگهری ته‌واوی هه‌بێت له سه‌ر ده‌روونی تاکه‌کان و بۆچونیان بگۆڕێت. هه‌مان شت زه‌رده‌شت و حه‌زره‌تی عیسا و سه‌رکرده‌ی زۆر ئاینی دیکه.
له فاکته‌ری که‌لتوردا، هه‌ندێ جاریش سه‌رکرده‌کان له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی کاریزماوه کاریگه‌ر ده‌بن له گۆڕینی بیر‌و بۆچونی که‌سه‌کان و له یه‌که‌یه‌کی هه‌ره‌وه‌زیدا بۆ گۆڕانێکی نوێ پێکه‌وه گرێیان ده‌ده‌ن و شۆڕشێکیان پێ ده‌که‌ن. بۆ نموونه گاندی له وڵاتی هند.
4. فاکته‌ری ئابووری)
له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ فاکته‌ره‌ی سه‌ره‌وه، فاکته‌ری ئابوری له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و جیهانی، گه‌وره‌ترین کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر گۆڕینی بیرکردنه‌وه‌ی که‌سه‌کان و کۆمه‌ڵگه. ڕژێمی ئابوری سه‌رمایه‌داری له دوا سه‌ده‌دا دیاری ترین کاریگه‌ری خۆی له سه‌ر تاکه‌کان چ له ناوخۆی سنووری نه‌ته‌وه‌کان یان ده‌ره‌وه‌ی، بینی. به‌هۆی خێرایی به‌رهه‌مهێنانه‌وه و بڵابوونه‌وه‌ی ته‌کنه‌لۆژیاوه، پێوه‌ندی ماکرۆ و میکرۆی نێوان گه‌لان، به‌هێزوو پته‌و بوو. بۆ نموونه پێوه‌ندی نێوان تاکه‌کان به‌هۆی ئینته‌رنێته‌وه گوژمێکی دایه شه‌پۆلی گۆڕان و نزیک بوونه‌وه‌یه‌کی له نێوانیان دروست کرد. تاکه‌کان ئازادانه دوور له ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵات، ده‌توانن پێوه‌ندی به‌جیهانی دهرهوهبکهن و ئاشنابن به‌و نوێگهریهی که له ئارادایه. ئه‌م گۆڕانکاریه ئابوری و ته‌کنه‌لۆژیایه ئاستی سیاسی و که‌لتوریش تێکه‌ڵ بوو و نه‌ته‌وه‌کان به ئاسانی ده‌توانن گۆڕانکاری له سه‌ر یه‌کتر دروست بکه‌ن.له‌سه‌ر ڕؤشنایی ئه‌و بۆچونه‌ی سه‌ره‌وه، ئایا ئه‌و هێزه کوردیانه که ئه‌مڕۆ جڵه‌وی کومه‌ڵگه‌ی کوردیان به ده‌سته‌وه‌یه، ده‌توانن گۆڕانکاری بکه‌ن؟ ئایا گۆڕانی گرده‌که ده‌بێته ژیله‌مۆی گۆڕانکارێیکی سه‌رتاسه‌ری له باشووری کوردستان؟
گومان له‌وه‌دا نیه که گه‌لی کورد چ له‌سه‌ر ئاستی تاک یان کۆمه‌ڵگه، ده‌بێت خۆی ئه‌و گۆڕانکاریه بکات که دوو لایه‌ن بێت، مه‌به‌ست گۆڕانی سه‌رخان و ژێر خانی خۆی، نه‌ک هێزێکی ده‌رکی ئه‌و کاره بکات. لێ وه‌کو گۆڕانکارییه‌که‌ی ڕژێمی به‌عسی لێ دێت که ئه‌مریکا ڕوخاندی و بووه گه‌ڕه‌لاوژێ. گه‌لی کورد ته‌نها خاوه‌نی گه‌نجینه‌ی خۆیه‌تی، ده‌بێت ته‌نها خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڕانه بووه‌ستێته‌وه و به ئاراسته‌یه‌ک پێشی بخات که له قازانجی نه‌وه‌کانی داهاتوودا بێت.
ئایا گه‌لی کورد ئه‌و سێ مه‌رجه‌ی ئه‌نتۆنی گیندسی تیایه بۆ گردکردنه‌وه‌ی گۆڕان، یان ده‌بێت چاوه‌ڕێی هێزێکی ئه‌فسانه‌یی بکات بۆ گۆڕین؟ ئایا سه‌رکرده‌یه‌کی لێزان و کارامه‌ی هه‌یه، ئایا خاوه‌ن ئابورێیکی به‌هێزه، ئه‌ی هێزه ئاینی و که‌لتوریه‌کان چی ده‌توانن بکه‌ن؟
ئه‌وه‌ی (نه‌شیروان موسته‌فا) سه‌رکرده‌ی گۆڕانی گرده‌که ده‌یکات، پرۆسه‌یه‌که له ناوخۆی لایه‌نێکی به‌هێزی ناو باشووری کوردستانه، مه‌به‌ست له ناو خودی منداڵاندانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه که یه‌کێکه له باڵه سه‌ره‌کییه‌کانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان و سه‌نگی ته‌واوی له ته‌رازوی هێزی سهرخاکدا هه‌یه. سه‌رکرده‌ی گرده‌که بۆی ڕوون بووه‌ته‌وه که گۆڕان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌دا ناکرێت. لێ چه‌ند باڵێکی(ئاش، ریفۆرم، ڕه‌گ) پێشوی ینک هه‌وڵیان دا، سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. هه‌مان شت باڵه‌کانی ده‌روه‌ی ناو پارتی(جه‌لالی و پارتی گه‌لی)، شیوعی و ئیسلامی. که‌واته نه‌وشێروان موسته‌فا پرۆسه‌ی Empowerment ناوی ینکی ده‌ست پێ کرد و وا بزیسکی لایه‌نه‌کانی دی ده‌گرێته‌وه. هه‌رچه‌نده ئێستا ئه‌و گۆڕانه خۆی له ده‌روه‌ی ینکدا ده‌بینێته‌و، به‌ڵام پرۆسه‌ی گۆڕانکه له ناو یه‌کێتیدا سه‌رچاوه‌ی گرت نه‌وشێروان کارامه کادیر و لایه‌نگره‌کانی بۆ ئه‌و گۆڕانه ساز کرد و سوودی له‌و فاکاتهره ناوخۆییه‌ی ناو یه‌کێتی و فاکته‌ری ده‌ره‌کی ناره‌زایی جه‌ماوه‌ری کورد له گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و ینک و بێ ده‌نگی لایه‌نکانی تر وه‌رگرت. که‌واته ئه‌و گۆڕانه‌ی که نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌ستی پێ‌کرد، گۆڕانێک بوو له (خود)ی ئه‌ندامه‌کانی ینکه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت و وا ده‌بێته گۆڕانێکی هه‌ره‌وه‌زی بۆ گردکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و پارتییه، به مه‌رجێک پرۆسه‌که ئاراسته‌یه‌کی ته‌ندروست وه‌ربگرێت و نه‌بێته هۆکاری پێشێلکردنی مافی به‌رامبه‌ر و به‌رامبه‌ریش(ده‌سه‌ڵاتی هه‌نووکه‌ی په‌رله‌مان) به چاوێکی دیموکراتیانه سه‌یری پرۆسه گۆڕان بکات.بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانی گرده‌که و گۆڕانی لیسته‌کانی دی، چه‌ند گردێکی که بگرێته‌وه، پێویسته چه‌ند ههنگاوێکی بنچینه‌یی بنێن بۆ سازکردنی گۆڕانێک که سه‌رخان و ژێرخانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له باشووری کوردستان دا بگۆڕن. پێوێسته به‌رنامه‌یه‌کی ئابوری ڕونیان هه‌بێت که جێگه‌ی باوه‌ڕی تاک بێت و ئه‌و ئامانجانه گرێته خۆی که چه‌ندان ساڵه هێزه‌کانی دی نه‌یان توانیه‌وه بیهێننه دی.
گرنگترین ئامانج که پێویسته ئه‌و هێزه نوێیانه به‌رنامه‌ی ووردی بۆ دابنێن، ئازادکردنی ناوچه داگیرکراوه‌کان که به‌داخه‌وه به ناوچه دابڕاوه‌کان ناوی ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان عێراق و باشووری کوردستان.
به‌رنامه‌یه‌ک بۆ دروستکردنی ئابورێکی توکمه‌و به‌هێز که تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی سه‌روه‌ری خۆی تیا ببینێته‌وه.
بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی له سه‌ر ئاستی تاک و کۆمه‌ڵگه له ڕێگه‌ی چالاکردنی خودێکی نوێ له که‌سایه‌تی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی.
دروستکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له که‌سایه‌تیێکی وابه‌سته‌و خاو بۆ که‌سایه‌تیێکی چالاک بزوت له ڕێگه‌ی دروستکردنی کۆمه‌ڵێک ده‌زگای مۆدێرن و که تاک و کۆمه‌ڵگه به‌شداری ته‌واوی هه‌بێت له نه‌خشه‌کێشانی کاکڵه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه، نه‌ک وه‌ک ئه‌مڕۆ به‌بێ به‌رامبه‌ر به بیمه و موچه‌یه‌کی که‌م ووزه و داهێنانی له بار ببرێت.
پێوه‌ندیێکی ڕاسته‌وخۆ له نێوان سه‌رکرده‌کان و جه‌ماوه‌ردا و بوونی سیسته‌مێکی ئاخافتن له نێوانیاندا، که هه‌ردوو لا چاودێری یه‌کتر بکه‌ن.ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و ئامانجه سه‌ره‌کیانه‌ن که ده‌بێت ئه‌و هێزه که ده‌یه‌وێت گۆڕان بکات، له به‌رنامه‌یه‌کی چڕوپڕدا بیخاته به‌رده‌م تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کورد له باشووری کوردستان.
ئه‌و پرسیاره‌ی که ده‌بێت جه‌ماوه‌ر لهولیسته نوێیانه بیکات ئه‌وه‌یه:
ئایا به‌رنامه‌کانی ئه‌وان چی تیایه؟ ئایا گۆڕانی ئه‌وان ته‌نها شینه بۆ ده‌سه‌ڵات و گۆڕینی ڕه‌نگه‌که‌ی؟ یان پێکه‌وه گرێدانی گۆڕانی هه‌موو گرده‌کانه بۆ چالاکردهنهوهی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له باشووهی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بوونی خۆی بسهلمێنتهوه و کۆمه‌لگه‌یه‌کی مۆدێرن بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده دروست بکه‌ن؟ ئه‌رکی سه‌رشانی تاک و کومه‌ڵگه‌ی کوردیه که بیانخاته ژیر پرسیاره‌وه پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ هه‌ر لایه‌نێک بدات.
سه‌رچاوه‌ی زانستی به‌زمانی سوێدی
Giddens, A (2003). Socilogy. ’
Bergy, L (1992). Den lekande människan.سه‌رچاوه‌ی ئینگلیزی
Levi, D. (2001). Group Dynamics for Teams. London: Sage Publications