
مافه‌كانی لاوان به لیستی گۆڕانیش ده‌سته‌به‌ر نابێت…!!
مافه‌كانی لاوان به لیستی گۆڕانیش ده‌سته‌به‌ر نابێت…!!
(سه‌باره‌ت به چه‌ند به‌یانی پشتیوانی و به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان)(موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا)
mozafar_as@yahoo.comله‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی تاو له‌رزی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌موو لیست و قه‌واره سیاسی یه قومی و ئیسلامی یه‌كان كه‌وتونه‌ته بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌یام و به‌رنامه‌ی لیسته‌كه‌یان و، پروپاگه‌نده بۆ كردن، به حیسابی خۆیان، بۆ نوێبونهوهوئاوهدانكردنهوهو ڕیفۆرم و چالاكسازی و گۆڕان، كه ناوی به‌رنامه‌ی چوار هاوپه‌یمانی و لیست و قه‌واره‌ی سیاسین.
هه‌ڵبه‌ت سه‌ره‌ڕای هه‌ڵویست و ڕام له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن كه بایكۆته، كه‌وتمه خوێندنه‌وه‌ی وردی به‌رنامه‌كانی ئه‌و لیستانه. له‌م نێوه‌دا پاش ئه‌وه‌ی ته‌ركیزی زیاترم كرده سه‌ر لیستی گۆڕان و پاش ئه‌و چه‌ند به‌یانه‌ش كه بۆ پشتگیری لیستی گۆڕان به ناوی لاوان و نه‌وه‌ی نوێ و پیشه‌كاران و..هتد بڵاو كراونه‌ته‌وه به پێویستم زانی ئامانجی سیاسی ڕووكه‌شی و تهفرهدهرانهیان بخه‌مه ڕوو.
هه‌ڵبه‌ت هه‌روه‌ك عاده‌تی حزبه لیبرال و نیو لیبرال و سۆسیال دیموكراته‌كانی ڕۆژ ئاوا، كه ئه‌مرۆ سه‌ره‌ڕای نه‌هاتنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجه به‌رزه‌كانی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی و، له هه‌مان كاتیش‌دا مه‌یداندار بوونی سیاسیان، كه له‌سه‌ر ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ونه په‌خش كردنه‌وه‌ی وهعیدو وه‌عیدی درۆینه تا به ده‌سه‌ڵات بگه‌ن. ئه‌مرۆش حزبه قومی یه عه‌شیره‌تی و ئیسلامی یه‌كانی كوردستان به چاو لێكردن‌و لاسایی كردنه‌وه‌یه‌كی كاریكاتۆریانه و له هه‌لومه‌رجێكی پاشهوپاشگهرانهوه ده‌ستیان داوه‌ته پهخشینهوهی وه‌عده‌و وه‌عیدی دۆرو ده‌سه‌له به خه‌ڵك ،تا بتوانن هه‌رچی زیاتر خه‌ڵكی ناچار بكه‌ن و ته‌فره‌یان بده‌ن بۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردن و سه‌ركه‌وتنی زیاتر به‌ده‌ست بێنن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به دیقه‌ت سه‌رنج بدرێته ئه‌و به‌رنامه‌و په‌یام و وتارانه هه‌موویان له ناوه‌رۆكدا له چه‌ند خاڵێكدا، كه سیاسه‌تی سه‌ره‌كی هه‌مویانه، هاوبه‌شن. وه هه‌مویان له‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر جه‌ختیان كردۆته سه‌ر لاوان و مافه‌كانی لاوان و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان كردۆته بنێشته‌ی خۆشه‌ی ناو ده‌میان. هه‌ر خه‌ریكی جوینه‌وه‌ی ئه‌و ووشه سواوانهن كه ده‌یان ساڵه ئه‌م حزب و سه‌ركردانه لاوانی كوردستانی پێ له خشته ده‌به‌ن و كردویاننهته قۆچی قوربانی سیاسه‌ته كۆنهپهرستهكانیان له ژێر ناو و ئاڵای نه‌ته‌وه‌و نیشتمان و كوردایه‌تی .
دیاره من زیاتر ڕوون كردنهوهكهم ڕوو به مافی لاوان و به‌رنامه ڕووكه‌شی و پڕ وهعیدو وه‌عیده درۆینه‌كانی لیستی گۆڕانه.چونكه ئێستا خه‌ڵكی كوردستان بۆیان ڕوونه كه پارتی و یه‌كێتی چین . له‌م چه‌ند ساڵه چی‌یان بۆ خه‌ڵك به گشتی و،لاوان به تایبه‌تی ،كردووه‌و چۆن نه‌ك هه‌ر ئه‌مڕۆ كه له بێ مافی موتله‌ق ڕایان گرتون و داب و نه‌ریتی كۆنهپهرستانانهیان به‌سه‌ردا فه‌رز كرون، وای لێكردون لاوان به گشتی سهرههڵبگرن و ڕوو له هه‌نده‌ران بكه‌ن.به‌ڵكو ئه‌وه‌یش ماوه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو حزبه ناچارن به شێوه‌ی جۆراوجۆر ،گه‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، زۆربه‌یان ده‌نگ به‌و دوو حزبه بده‌ن له ترسی كرێ و موچه بڕین و سه‌ركوت.
به‌ر له‌هه‌ر شتێك من بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه كه ماف و خواسته‌كانی لاوان كه توێژیكی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانن ،یان بڵیین ئازادی ته‌واوی لاوان، ده‌قاوده‌ق به‌ستراوه‌ته‌وه به ئازادی ته‌واوی كۆمه‌ڵگاوه. یانی تا مرۆڤ به‌ته‌واوی له چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی ڕزگاری نه‌بێت لاوانیش هه‌روه‌ك ژنان و مناڵان، به گشتی مرۆڤ، ڕزگاری نابێت. ئه‌مه‌ش ممكن نی یه به بێ شۆڕشی شۆسیالیستی و كۆمۆنیستی و به‌دی هێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ چین و چه‌وسانه‌وه. دیاره ئه‌ویش به كۆتایی هێنان به موڵكداری تایبه‌تی وجێگرتنه‌وه‌ی به موڵكداری گشتی مه‌یسه‌ر ده‌بێت .
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه نه‌ك هه‌ر ئازادی یه‌كجاری لاوان به‌ڵكو لاوان وه‌ك زۆربه‌ی مرۆڤه‌كانی تر له سه‌ره‌تایترین مافه‌كانیان بێ به‌شن .ئه‌و مافانه‌ی كه له زۆرێك له وڵاتانی تر به تایبه‌تی ڕۆژ ئاوا ده‌سته‌به‌ر كراوه .
بۆیه لیره‌دا ڕه‌خنه‌و ناكۆكی و ته‌نانه‌ت دژایه‌تی من له هه‌موو به‌رنامه‌ی ئه‌و لیستانهو ،به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی گۆڕان، له‌وه‌دایه كه ئه‌مانه نه ده‌یانه‌وێت و نه ده‌توانن ئه‌و لانی كه‌می ماف و خواسته‌ش به‌دی بێین بۆ لاوان. چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م حزب و لیستانه هه‌موویان سیاسه‌تێكی قومی و قوم په‌رستانه وعهشیرهتگهریانهو كۆنهپهرستانهیهیانه هه‌یه‌و بڕوایان به مافه مه‌ده‌نی و فه‌ردی یه‌كانی نی یه .هه‌ڵبه‌ت یه‌كه‌مین ماف و لانی كه‌می ئه‌م مافانه له‌وێوه ده‌ست پێ ده‌كات ،هه‌ر وه‌ك له به‌نده‌كانی جاڕ نامه‌ی مافی مرۆڤ و زۆرێك له به‌ڵگه‌نامه نێو ده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ داهاتووه._دیاره ئه‌م لیستانهش به كرچ‌و كاڵی ئاماژه‌یه‌كیان پێداوه،به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر بۆ پرۆپاگهندهیهوبهس _كه هه‌ركه‌س له سه‌روی 18 ساڵه‌وه بێت ،كوڕ یان كچ، ئازادن له مافه فردی یه‌كانیان وه‌ك :ئازادی جل و به‌رگ پۆشین، سه‌فه‌ر، په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و سیكسی له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری فه‌رمی یان نافه‌رمی،وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژاوا هه‌یه. ئه‌و مافانه بۆ هه‌موو كه‌سێكی سه‌رو 18 ساڵ به یاسا‌و پارێزراوه‌و وه‌ك دابێكی كۆمه‌ڵایه‌تیش جێگیركراوهو جێگیرَبووه. هه‌روه‌ها مافی به‌خۆڕایی خوێندن و، دابین كردنی بیمه‌ی ته‌ندورستی ته‌واو ستانداری هاوچه‌رخ و ،مافی بیمه‌ی بێكاری و هه‌روه‌ها هه‌موو مافه‌كانی تری ئازادی سیاسی و …هتد.
له راستی دا ئه‌م مافه سه‌ره‌تاییانه هه‌مووی ناكۆكه به ئامانج و ئاسۆی سیاسی و فكری هه‌ر حزبیكی قومی و ئیسلامی .بۆیه كاتێك هه‌ر كه‌سێك له ڕوانگه‌ی به‌رگری له‌م مافانه‌وه قسه و گفت‌و گۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانی ئه‌م حزبانه ده‌كات یه‌كسه‌ر ده‌ڵین ئه‌وه نی یه له به‌رنامه‌ی ئێمه‌شدا هاتووه‌و بڕوامان پێ یه‌تی. به‌ڵام داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگای كوردهواری ڕێگا نادات ئه‌م مافانه جێگیر بێت.وه ده‌ڵێن ئێمه‌ش خاوه‌نی داب‌و نه‌ریتی تایبه‌تی خۆمانین و ده‌ی پاریزین ،به‌م شێوه‌یه ئه‌م پاساوه كۆنه‌په‌رستانه‌یه ده‌هێننه‌وه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مافه‌كانی لاوان و مافه سه‌ره‌تایی و فه‌ردی و مه‌ده‌نی یه‌كانی نه‌ك هه‌ر لاوان به‌ڵكو هه‌موو خه‌ڵك.
دیاره ئه‌مانه ئه‌و مافانه‌ن كه مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژئاوا له ئاكامی شۆڕشه كۆمه‌ڵایه‌تی یه بۆرژوا لیبراله‌كان بۆیان دابین كراوه‌و پێی گه‌یشتون.هه‌ڵبه‌ت ئه‌و شۆرشانه و ئه‌و حزبانه‌ش هیچ كات ئامانجیكی قه‌ومی یان نه‌بووه. به‌ڵكو ئه‌وانه مه‌سه‌له‌ی هاووڵاتی بوون و ناسنامه‌ی هاووڵاتی بوون سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی سیاسیان بووه‌و له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ماف و ئازادی و ئه‌ركی هاووڵاتیان داڕشتوه‌و دابین كردووه.ئه‌وه با لێگه‌رێن له‌وه‌ی كه شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه كرێكاری و شۆسیالیستی یه‌كان چ كاریگه‌ری قوڵ و جدیان بووه له‌سه‌ر ئه‌و مافانه و چۆن مرۆڤیان ڕه‌ها كردووه له هه‌موو كۆت وپێوهندێكی سته‌می مرۆڤ له‌سه‌ر مرۆڤ و توانا‌و ئیراده‌و بیری خهللافیانهی مرۆڤه‌كانیان به‌رزكردۆته‌وه.
بۆیه هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ته‌نها ئه‌و به‌شه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌و لیستانه بدات به تایبه‌تی ،ئه‌وه‌ی لیستی گۆران ،كه ئه‌مرۆ خۆیان وادێننه پێش چاو و ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی ده‌گرن كه تا دوێنێ خۆیان شه‌ریكه به‌ش بوون له‌گه‌ڵیان و ئه‌ندازیاری شهروكوشتارهكانیان بوون، بۆی ده‌رده‌كه‌ویت كه جگه له كۆمه‌ڵێ ووشه‌ی ناوهڕۆك به‌تاڵ و بریقه‌دار زیاتر هیچی تیا نی یه.
هه‌ڵبه‌ت خه‌باتیش بۆ به‌دی هینانی لانی كه‌می ئه‌م ماف و خواستانه‌ش راسته‌خۆ په‌یوه‌سته به‌وه‌وه كه ئاخۆ ئه‌م حزب و به‌رنامه سیاسی یه چه‌ند ئاسۆیه‌كی كۆمۆنیستی به‌سه‌ریدا زاڵه‌و ته‌نانه‌ت ڕیفۆرمیش له چوار چێوه‌ی ئه‌م سیسته‌مه سیاسی یه هه‌ر به‌و ئاسۆیه‌وه گرێی خواردووه.به كورتی یه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندی یه‌كی دیاله‌كتیك هه‌یه له‌نێوان ڕیفۆرم و شۆڕش .ئه‌گه‌ر حزبێكی سیاسی نه‌یه‌وێت له ڕووی تیۆری سیاسی و پراتیكی كۆمه‌ڵایه‌تی و به كردووه شۆڕش بكات ناتوانێ ناكرێت و ناتوانێت ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ڕیفۆرمیش بكات.
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی، چ ئه‌وانه‌ی لیسته‌كانی تر‌و، چ ئه‌وه‌ی گۆرانیش، ناتوانێ و نایه‌وێ ئه‌و لانی كه‌می مافه فردی و مه‌ده‌نی یانه‌ی_به چه‌مكه لیبرالهكهشی_ لاوان و هه‌ر توێژێكی تر به‌دی بێنێ له چوار چێوه‌ی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی قومی و هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌مڕۆی كوردستان. هه‌موو به‌رنامه‌و پلان و به‌یان و ڕاگهیاندنێكیش كه ده‌یكه‌ن و بۆیان ده‌كرێت هه‌مووی پلانه بۆ گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتی حزبه قومی و عه‌شیره‌تی و ده‌سته‌گه‌ری یه‌كانیان.ئه‌م لیسته‌ش كه ئه‌مرۆ به‌هه‌مان عه‌قلیه‌تی سیاسی و ئامانجی سیاسی قومی كارده‌كات نه‌ك هه‌ر رادیكالانهتر نابێت له لیسته‌كه‌ی كوردستانی، یه‌كیتی و پارتی، به‌ڵكو له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆر كۆنهپهرستر و ڕه‌شتر ده‌بێت له‌وان.به تایبه‌تی سه‌رانی ئه‌م لیستانه بریتین له كۆمه‌ڵه كه‌سانێك كه له بزوتنه‌وه‌ی قومی كورددا له 3-4 ده‌یه‌ی ڕابردوو خۆیان وه‌ك ماركسی و لینینی تاریف دهكردو ده‌یانه‌ویست بزوتنه‌وه‌ی قومی مۆركی چه‌پی ماركسی لیبده‌ن كه هه‌رگیز لیی نادریت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌ر موززهیهف بونێكیان له‌و باره‌یه‌وه پاشان هه‌ڵگه‌ڕاونه‌وه له ئامانجی سیاسی و فكری یه‌كانیان. به دانپیانانی خودی نهشیروانی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م لیسته، ئه‌و ئه‌گه‌رچی سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوێكی ماركسی_كه له روانگه‌ی منه‌وه هیچ كات ماركسی نه‌بوو_ بوو به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و كاتانه خۆی به ماركسی نه‌زانیوه‌و به فه‌رمایشی تاڵه‌بانی ئه‌و به‌رپرسیارێتی یه‌ی وه‌رگرتووه. جا ئافه‌رین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مڕۆ خۆیان به چه‌پ و ماركسی ده‌زانن و دوای ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی كه هه‌م خۆیی و هه‌م خه‌لكی تهفرهدهدات ده‌كه‌ون. له‌م باره‌یه‌وه وه‌ك ده‌ڵێن عه‌یب له قه‌باعه‌ت خراپتر…!!!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك پشت ئه‌ستور بێت به ئاسۆیه‌كی رۆشنی كۆمۆنیستی، نه‌ك هه‌ر له لیستی گۆڕاندا، ئاسۆی گۆڕانی رادیكالانه و چه‌پیانه به‌دی ناكات به‌ڵكو ئاسۆی گۆڕانی لیبرالی و سۆسیال دیموكراتی ته‌قلیدیش به‌دی ناكات . ئه‌وه‌ی له‌و ئاسۆیه به‌دی ده‌كرێت زیاتر سه‌رده‌رهێنانی نیو لیبرالیزم_ئه‌ویش دوای شكستی ئاشكرای خودی نیولیبرالیزم _و ئه‌وپه‌ڕی ڕاست و ته‌نانه‌ت سه‌رده‌رهێنانی سهرهمێكوتهی ناسیونال فاشیزمه له‌م زه‌لكاوه‌دا.
بێگومان ئه‌م تیرَوانین و پێشبینی یه‌ی ئێمه له ئاینده‌یه‌كی نه زۆر دور ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ك چۆن تێروانینی سیاسی و ره‌خنه‌و لێكدانه‌وه‌و ههڵویستهكانمان سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی له 18 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌قانیه‌تی ده‌ركه‌وت.
بۆیه لاوان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان نه‌ك نابێت ده‌نگ به‌م لیسته‌ش بده‌ن و نابێت به پڕوپاگهندهكانیان ته‌فره بخۆن به‌ڵكو نابێت به‌شداری هه‌ڵبژاردنێك بكه‌ن كه هیچ به‌رژوه‌ندی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی تیا به‌دی ناكرێت .كۆتایی جولای 2009