
چۆن شێت بووم..؟؟…نوسینی/جوبران خلیل جبران
چۆن شێت بووم..؟؟
نوسینی/جوبران خلیل جبران
وهركێرَانی/به‌ناز فاتح ..ئه‌مه چیرۆكی منه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دهیانهۆئ بزانن چۆن شێت بووم له دێر زه‌مانه‌وه و پێش له دایك بوونی زۆرێك له خواوه‌نده‌كان
له خه‌وێكی قووڵ هه‌ستام, سه‌یرم كرد هه‌موو ڕووپۆشهكانم دزراون , حه‌وت رووپۆشهكهم كه چنیبووم و كردبووم به ده‌مامكی خۆم له هه‌ر حه‌وت زیانمدا له سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌دا!
به ده‌م و چاوی ڕوته‌وه و له شه‌قامه قهرهباڵهغهكاندا ڕامدهكرت و هاورارم له‌و خه‌ڵكه ده‌كرد {دز! دز !دزه نه‌فره‌ت لێكراهوهكان}
هه‌موو پیاو و ژنه‌كان پیم پێده‌كه‌نین,به‌شێكیشیان به ترس و له‌رزه‌وه ڕایاندهكرده ماڵه‌وه
كه گه‌شتمه گۆڕه‌پانی شار كوڕێكی مێرد منداڵ له سه‌ر یه‌كیك له سه‌ربانه‌كان راست وه‌ستابوو
هاواری كرد‌و وتی (خه‌ڵكینه ئه‌م پیاوه شیته!) هه‌ر كه چاوم به‌رز كرده‌وه تا بیبینم بۆ یه‌كه‌م جار خۆر روومه‌ته ڕوتهكهی منی ماچ كرد .بۆ یه‌كه‌م جار خۆر روومه‌تی منی ماچ كرد و گڕم گرت به خۆشه‌ویستی خۆر ,چیتر پیویستیم به ڕوپۆشهكانم نه‌ما , وه‌ك ئه‌وه وابوو كه له بێهۆشیدا بووبێتم , هاوارم كرد‌و وتم
"پیرۆز بێ پێرۆز بێ بۆ ئه‌و دزانه‌ی كه ڕوپۆشهكانیان دزیم"!!
ئاوا شێت بووم ..وه‌لێ له‌م شێت بوونه‌ی خۆمدا پیكه‌وه ئازادی و ڕزگاربوونم دۆزییه‌وه , ئازادی تاكانه‌و و رزگاربوون له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی په‌ی به بوونم ببه‌ن, چونكه ئه‌وانه‌ی په‌ی به بوونمان ده‌به‌ن به‌شێك له ناخمان داگیر ده‌كه‌ن و كۆیله‌ی ده‌كه‌ن به‌ڵام من شانازییه‌كی زۆر ناكه‌م به ڕزگار بوونم, چونكه دزه‌كه ئه‌گه‌ر له تاریكی و قووڵایی زیندانیش‌دا بێ ئه‌وه له شۆێن و په‌نایه‌كی بێ ترسه له هاوه‌ڵه دزه‌كانی ..