
جوێندان وه‌ك دوایه‌مین هه‌ناسه‌ی شه‌ڕانگێزی
جوێندان وه‌ك دوایه‌مین هه‌ناسه‌ی شه‌ڕانگێزی
له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتێكی جوێنفرۆشو عه‌نته‌ریاتی حیزبی‌دا
ئاسۆ جهباردیاردهی جوێندان‌و سوكایه‌تیكردن به رۆژنامهنوسو بڵاوكراوه سه‌ربه‌خۆكان دیارده‌یه‌كی تازه نییه، فیعلێكی كۆنه، ئه‌توارێكی راسته‌قینه‌ی بهرپرسو عهنتهرو ههرقلهكانی حیزبه، له‌پشت هه‌ر جوێن‌و چاوسوركردنهوهیهكهوه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره ئاماده‌یه بۆ ده‌مكوتكردن‌و بێده‌نگكردنی هه‌ر ده‌نگێكی ناڕازی‌و هه‌ر مرۆڤێك كه ده‌خوازێت په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌ڕاستییه‌كان بكاته‌وه. له‌راستیدا لێشاوێك بهرپرسو ده‌ستڕۆیشتووی حیزب بوونه‌ته كوشنده‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی ئازادی بیروڕاو كار له‌سه‌ر كپكردنو خامۆشكردنی راستییه‌كان ده‌كه‌ن.
تائێستا هه‌ر له‌سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه تا سه‌رۆكی هه‌ردوو حیزبه دهسهڵاتدارهكهو بهرپرسو ده‌سه‌ڵاتداران جوێنی زۆر سوك‌و ناشرینیان داوه به رۆژنامهنوسانو رۆژنامه‌و رۆشنبیران‌و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه، من له‌م نوسینه‌دا كۆمه‌ڵێك جوێن‌و قسه‌ی ناشرینی ئه‌و به‌رپرسانه ده‌هێنمه‌وه بیری خه‌ڵك‌و رۆشنبیران.
له‌دوایه‌مین ئه‌و جوێن‌و بوختانانهوه ده‌ستپێده‌كه‌ین… نێچیره‌ڤان بارزانی كه سه‌رۆكی حكومه‌ته له‌رۆژنامه‌ی شه‌رق ئهلئهوسهتدا ده‌ڵێت: "شه‌ڕێكی موخابه‌راتی دژی ئێمه هه‌یه كه له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانی ئێمه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت." ئه‌م قسه‌یه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی ده‌قاوده‌ق واته راگه‌یاندنه‌كانی كوردستان كاری موخابه‌راتی ده‌كه‌ن، بێگومان مه‌به‌ستی میدیای ئازاده، خۆ مه‌به‌ستی خهباتو كوردستانی نوێ نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد یان هه‌ر سه‌رۆكێكی دیكتاتۆر‌و سته‌مكار بیكردایه تاڕاده‌یه‌ك ئاسایی بوو وه‌ك حاڵه‌تێكی دیكتاتۆری‌و سه‌ركوتكردن حیسابی بۆ ده‌كرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رۆكی حكوتیێك ئه‌م قسانه‌ی كردووه كه خۆیان به دیموكراسی‌و به‌رگریكاری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌زانن به پیچه‌وانه‌وه كه وانیه.
دواجار ئه‌ندامێكی سهركردایهتیو زمانحاڵی یه‌كێتی نیشتیمانی له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ئاوێنه‌و رۆژنامه‌و هاوڵاتی زه‌ڕه‌ی كه‌رن-سه‌رچاوه سایتی ئاوێنه، 17-6-2009" ئالێره‌دا جوێندان‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌گاته ئاستێكی ترسناك‌و مهترسیامێز.
له‌ڕاستیدا جوێندان به میدیای ئازاد جوێندانه به سه‌رله‌به‌ری ئه‌و رۆژنامهنوسو نوسه‌رو هاوڵاتیانه‌ی تائێستاكه دێڕێكیان له‌م رۆژنامانه‌دا بڵاوكردۆته‌وه، جوێندانیش بهكۆمهڵگه جوێندانه به ته‌واوی ئینسانه‌كان. به‌داخه‌وه ئه‌م كولتوره تا دوایه‌مین هه‌ناسه نمایشی ناشرینی‌و قێزه‌وه‌نی خۆی ده‌كات.
لهڕیزكردنی ئه‌م جوێن‌و زمانه تهشهیرامێزانهی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد هه‌ر له‌سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه تا زمانحاڵی حیزبه‌كان‌و تا بهرپرسو عهنتهرو پاڵه‌وانه‌كانی جوێن‌و قسه‌ی ناشرین ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌سه‌ڵاتی حیزبی‌و حكومی له چ ئاستێكی مهتسیدارو ههڕهشهئامێزدان به‌رامبه‌ر میدیای ئازاد‌و رۆشنبیران‌و رۆژنامه‌نوسان. پێكڕا كۆكن له‌سه‌ر دژایهتیو سه‌ركوتكردن‌و قبوڵنه‌كردنی هه‌ر ره‌خنه‌و روانین‌و جیاوازییه‌ك.
ئه‌وان كێن بوون به مامۆستای ئهدهبو خوتبه‌بێژی ئه‌خلاق..؟ كێن ئه‌و جوێنفرۆشه عهنتهرانهی دنیایان خواردووه‌و جوێن به خه‌ڵك ده‌ده‌ن..؟ هه‌ر به‌رپرسه‌و به‌پێی ئاره‌زووی عهزهڵاتی خۆی دێت‌و جوێن به خه‌ڵك‌و نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسان ده‌دات، جه‌لال تاڵه‌بانی له‌پرێس كۆنفرانسێكدا به رۆژنامه‌نوسه ره‌خنه‌گره‌كان ده‌ڵێت سه‌گ به مانگه شه‌و ده‌وه‌ڕێت، ئه‌مه سه‌رۆكی وڵاتهكهته وا ده‌ڵێت، سه‌رۆ قادریش وه‌ك رامبۆ لهكۆنفراسێكی رۆژنامه‌گه‌ریدا به سنێكی فراوانه‌وه وتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی وه‌ك سه‌گ وایه وه‌ختێ نانی ده‌ده‌یتێ پێت ناوه‌ڕێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت خه‌ڵكی لادێكانی ئێمه بێ شههامهترین خه‌ڵكن، به‌رپرسێكی تریش به ته‌له‌فون به رۆژنامه‌نوس ره‌حمان غه‌ریب ده‌ڵێت: بێده‌نگبه ئه‌گینا وه‌ك سه‌گ ئهوتۆپێنم، مه‌سعود به‌رزانیش سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ساڵی 2006دا له‌رۆژنامه‌ی خه‌باتدا ده‌ڵێت: ئه‌وانه دژی خه‌باتی میلله‌تی كورد ده‌نوسن، به‌رپرسێكی تریش به نوسه‌رێك ده‌ڵێت خه‌ڵك دڵی گه‌رمه ئه‌وه‌نده ره‌خنه مه‌گره لهكۆڵانێكدا ئه‌تكوژن، پاشان فه‌ریدون عه‌بدولقادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یهكێتیو به‌رپرسی ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی سلێمانی پێشوو به رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌و ئاسۆ سه‌راوی ده‌ڵێت: بێ ئهدهبو به‌ره‌ڵا..ئه‌مه بێجگه له‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌و جوێنه سوكانه‌ی كه بهرپرسو ژێرپرسهكان ده‌رهه‌ق به خه‌ڵك‌و رۆژنامه‌و رۆشنبیره سه‌ربه‌خۆكان كردویانه‌و تائێستاش وه‌ك كۆمه‌ڵێك پاڵه‌وانی جوێن‌و قسه‌ی سوك به‌رده‌وامن.
كولتوری جوێن‌و وه‌شاندنی قسه‌ی سوك‌و بێ‌مانا له‌و عه‌قڵیه‌ته دهرهبهگخوازییو كوێخاگهرییهوه سه‌رچاوه‌ده‌گریت كه ده‌خوازێت تا دوایه‌مین هه‌ناسه‌كانی سه‌رتاپای خۆی لهقوڕاوی شه‌ڕانگێزیدا شه‌ڵاڵ بكات، شه‌ڕانگێزه ته‌نها كرده‌یه‌كی كرداری‌و هه‌ستپێكراو نییه، به‌ڵكه به‌رله‌وه‌ی پراكتیزه‌كردن بێت خهیاڵو خولیا‌و دنیابینییه، هه‌ستێكی قوڵی مهرگدۆستیو سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره.
له‌ڕاستیدا جوێندان لوتكه‌ی بێده‌سه‌ڵاتییه له‌ڕووی شارستانییه‌وه، ترۆپكی گه‌شه‌پێدانی جههلو كۆنخوازییهو گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌رسه‌ختانه‌یه بۆ بهدهوییهتو ژیانی ده‌شته‌كی.
تائێستا چه‌ندین بهرپرسو پایهگهندهڵی حكومی‌و حیزبی به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م ئازادی رادهربڕینو رۆژنامه‌نوساندا، هاوكات هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مهترسیامێزن له‌به‌رده‌م رۆژنامهنوسانو رۆژنامه‌و نوسه‌ره سهربهخۆكانو رێكخراوه سه‌ربه‌خۆكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا. هه‌ندێكیان پێیانبكرایه سه‌رجه‌م نوسه‌رو رۆژنامه سه‌ربه‌خۆكانیان ده‌كرد به قه‌ناره‌دا، به‌ڵام له‌به‌ر رایگشتی جارێ وه‌ستاون، به‌ڵام ده‌توانن هه‌ڕه‌شه بكهنو جوێنی سوك بده‌ن بهخهڵكو رۆژنامه‌نوس بفڕێنن‌و فه‌لاقه‌ی بكهنو پلانی ده‌مكوتكردن‌و كوشتن داڕێژن.
ئه‌و بهرپرسو عهنتهرو ههرقلانهی حیزب كه پێیانوایه ئه‌وانه‌ی كه حه‌قیقه‌ته‌كان ئاشكراده‌كه‌ن بێ ئه‌ده‌بن، ئه‌و رۆژنامهنوسو ره‌خنه‌گره بوێر‌و ئازایانه‌ی په‌رده له‌سه‌ر راوڕوتی نیشیمانو داگیركردنی زهویزارو هه‌ڵدانه‌وه‌ی فایلی ره‌شی هه‌ندێك مه‌سئولی جاسوسو كۆمهڵگهفرۆشو نیشتیمان فرۆش هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه موخابه‌راتن، ئایا ئه‌و رۆژنامه‌و بڵاوكراوه سه‌ربه‌خۆیانه بێ ئهدهبو موخابه‌راتن كه گهندهڵیو تاڵانخۆری بهرپرسو عه‌نته‌ریاتی حیزب‌و بودجه‌و نه‌سرییه‌ی سیحری به‌رپرسانی حیزب‌و حكومه‌ت ئاشكراده‌كه‌ن یان ئه‌وانه بێ ئه‌ده‌بن كه ده‌یان كۆمپانیا‌و خانوو كۆشك‌و ته‌لاریان خستۆته ژێر غه‌بغه‌به‌ی خۆیانه‌وه، ئایا ئه‌و رۆژنامه‌نوسه به سه‌لیقانه بێ ئه‌ده‌بن كه ته‌نها خاوه‌نی قهڵهمو نوسینهكانیاننو كاری ئه‌وان روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه لێڵهیه كه گهندهڵیو راوڕوتی به‌رپرسسه‌كان له‌ئاستێكدایه كه بێده‌نگی به‌رامبه‌ری بۆخۆی بێئهدهبییهكی گه‌وره‌یه.
ئهدهبو ئه‌خلاق له‌لای ئێوه‌ی گهندهڵو داگیركار‌و بازرگان بریتییه له‌بێده‌نگی به‌رامبه‌ر ناعهدالهتیو پڕۆژهخواردنو عهرزهخواردنو كۆمپانیاخواردن، ئه‌ده‌ب له‌لای دهرهبهگو دیكتاتۆره بچوكه‌كان بێجگه لهبێدهنگییهكی گه‌وره‌وگرانی هاوڵاتیانو كۆمه‌ڵگه هیچی تر نییه، ئه‌خلاق له‌لای ئێوه بریتیه له‌وه‌ی خۆتان بكه‌ن به‌خاوه‌نی بێ قه‌یدوشه‌رتی سه‌رله‌به‌ری سه‌رچاوه‌كانی ژیان، جوانترین ئه‌خلاق له‌لای ئێوه به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌لارو خانوهكانتانه، قه‌شه‌نگترین ئه‌ده‌ب له‌لای ئێوه‌ی دنیاخۆر بریتیه له‌وه‌ی كه ده‌ڕۆن به‌ڕێگادا ده‌بێت سه‌دان سه‌یاره‌و حیمایهتان به‌دواوه بێت، ئائه‌مه‌یه ئه‌خلاقیاته جوانه‌كانی ئێوه.
ته‌نها دیكتاتۆره‌كان زه‌نده‌قیان چووه لهئۆپۆزسیۆنو گروپه جیاواز‌و رهخنهگرهكانو ناوهندو ده‌سته‌بژێره ناڕازی‌و رۆشنبیر‌و نوسه‌ره سهربهخۆكانو رۆژنامه ئازاده‌كان. ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به نیازن تا قیامه‌ت به‌ری ره‌نجی سه‌رله‌به‌ری هاوڵاتیان دروێنه بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی شه‌ڵاڵن لهگهندهڵیو گیرفانیانیان پڕه له ناعه‌داله‌تی، ئه‌وانه‌ی فڕیان به دنیای مۆدێرن‌و چه‌مكه هه‌ره زیندووه‌كانی هاوچهرخیبوونو وه‌رچه‌رخانی شارستانی‌و گۆڕان‌و كرانه‌وه نه‌ماوه، بێگومان تۆقیون له‌ره‌خنه‌و نه‌یارو ئۆپۆزسیۆنه‌كان.
ئه‌وانه‌ی به ده‌ڕاسه‌ی حیزب به‌خته‌وه‌ری دروێنه ئه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی پێنوایه عاقڵترینو ژیرترین پیاوی دنیایانو هیچ پلان‌و پڕۆژه‌یه‌كی زیندویان نییه بۆ سازكردنی ناوه‌ندێكی گفتوگۆ‌و لێكحاڵیبوون، ده‌بێت دواجار له‌وه تێبگه‌ن كه كوشتن‌و خامۆشكردنی هه‌ر گفتوگۆ‌و دیالۆگێكی شارستانی، ده‌ره‌نجام ده‌كاته‌وه كوشتنی روانین‌و دنیابینییه جیاوازه‌كان‌و زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه تاریك‌و په‌نهانه‌ی ستهمكاریو دیكتاتۆریی‌و تاكپهرستیو ره‌هاگه‌رایی، پێكڕا هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هه‌وڵگه‌لێكی ترادسیۆنی بۆ خاڵیكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌هه‌ر ئهكتیڤیتیو بزاوتێكی پراكتیكی‌و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی كو‌لتور له‌هه‌ر خه‌مێكی مهعریفیو شارستانی.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێیانوایه حه‌قیقه‌ت له‌گه‌رووی خۆیاندایه‌و خۆیان به‌خاوه‌نی بێ قه‌یدوشه‌رتی حهقیقهتو راستییه‌كان دهزاننو بێ هه‌ڵه‌و كهمكوڕین، سه‌دده‌رسه‌د ده‌سه‌ڵاتگه‌لێكی دیكتاتۆر‌و سته‌مكارن. وه‌كچۆن ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی پێیانوایه ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤه‌كان له‌لوله‌ی تفهنگهكانیاندایهو له‌ڕێی ئه‌م سته‌مه ئه‌خلاقیه‌وه خۆیان ده‌كه‌ن به میراتگری هه‌میشه‌یی سه‌رله‌به‌ری سه‌رچاوه ئابوری‌و سیاسی‌و فهرههنگیو شارستانییه‌كان.
ئه‌و ده‌زگاو بهرپرسو عهنتهرانهی پێیانوایه ده‌بێت هه‌مومان حكومهتو بهرپرسسهكانمان خۆشبوێت‌و قسه‌یان پێنهڵێینو ستایشكارو شوكرانهبژێریان بین، ئه‌وانه‌ی پێیانوایه ده‌بێت كه‌س ره‌خنه نهگرێتو قسه به حیزب‌و حكومهتو بهرپرسو دامه‌زراوه‌كانی نه‌ڵێت، سهدهرسهد مرۆڤگه‌لێكی بێئاگاو وێرانن له‌ڕووی مهعریفیو شارستانی‌و فهرههنگییهوهو گرفتاری جه‌هلێكی كوشندهبوون بۆ پراكتیزه‌كردنی ستهمكاریو بێدهگكردنی كۆمه‌ڵگه.
ترسنۆكترینو فاشیلترینو جاهیلترین ده‌سه‌ڵات ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ن كه له‌شاعیرو نوسه‌رو رۆژنامه‌كان ده‌ترسن، زه‌نده‌قیان چووه له‌رۆژنامه‌و گۆڤار‌و بڵاوكراوه سه‌ربه‌خۆكان، خوازیارن به‌ندیخانه‌و پۆلیسخانه‌و خومخانهكانیان پڕبكه‌ن له‌و نوسه‌رو شاعیر‌و ره‌خنه‌گره سه‌ربه‌خۆیانه‌ی كه رووی ره‌شی گه‌نده‌ڵیان ئاشكرا دهكهنو ئه‌وانه‌ی گهڵوگیپاڵی دزی‌و راوڕوتی مهسئولو ههرقلهكانی حیزب‌و ئه‌حبابه‌كانی ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی رووی گه‌شی ناعهدالهتیو غه‌بغه‌به‌ی جه‌هلی دامودهزگاو كۆمپانیاكانیان ده‌خه‌نه سه‌ر كاغه‌ز.
ئه‌وانه‌ی پێیانوایه ده‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو ناعه‌داله‌تییه‌كی گه‌وره‌و گران به‌رامبه‌ر سیخناخبوونی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت بێده‌نگییه‌كی گه‌وره هه‌بێت، ئه‌وانه‌ی به‌پێی یاساكانی بهعسو عه‌نته‌ریاتی حیزبی ده‌یانه‌وێت قفڵو زنجیر بده‌ن له‌ده‌می رۆژنامه ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆكان، ئه‌وانه‌ی به‌كردار ده‌سته‌یه‌كی مافیاگهریو پیاوكوژیان دروستكردووه بۆ ترساندن‌و تۆقاندن‌و خوێنڕشتنی رهخنهگرانو رۆژنامه‌نوسه بوێر‌و سه‌ربه‌خۆكان، پێكڕا ئه‌م كوشندانه ده‌بنه جه‌لاده راسته‌قینه‌كان بۆ خوێنڕشتنی حه‌قیقه‌ت له‌به‌رده‌رگای ژیاندا، پێكڕا ده‌بنه هێزگه‌لێكی نادیار‌و شاراوه‌و نهێنی كه له‌ده‌زگا نهێنیو حه‌شارگه حیزبییه‌كانه‌وه ههڵدهقوڵێنو هه‌ر له‌و حهشارگایانهوه پلانی هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و كوشتن‌و سه‌رنگومكردنی حه‌قیقه‌ته‌كان داده‌ڕێژن، هه‌ر له‌و حه‌شارگه تاریكانهوه كار له‌سه‌ر ئیستاتیكای مهرگو فه‌نتازیای كوشتنی ئازادی رادهربڕینو ئازادی نوسین‌و قه‌ڵه‌مه رهخنهگرهكانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌نته‌ریاتی حیزب داده‌ڕێژن.
ئه‌و نوسه‌رو رۆشنبیرانه‌ی كه رهخنهدهگرنو به‌رگری له‌ئازادی راده‌ربڕین ده‌كه‌ن ژماره‌یان زۆر كه‌مه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌رگری له‌جه‌هل دهكهنو بوونه‌ته مامۆستای جههلو پێشێلكارییه‌كان ژماره‌یان خه‌یاڵییه. به‌ڵام دواجار ته‌نها ئه‌و نوسه‌رو رۆشنبیرانه وه‌رچه‌رخانی ئهدهبیو رۆشنبیری‌و شارستانی دروستده‌كه‌ن كه سهربهخۆو رهخنهدهگرنو تاسه‌رئێسك به‌رگری له‌ئازادی راده‌ربڕین دهكهنو حه‌قیقه‌ته‌كان ئاشكرا دهكهنو ئه‌و ته‌وقی بێده‌نگییه ده‌شكێنن كه خراوه‌ته ملی كۆمه‌ڵگه‌و هاوڵاتیان.
له‌ڕاستیدا ئه‌ركی رۆشنبیر ته‌نها قسه‌كردن نییه له‌سه‌ر دیارده‌و كێشه گه‌وره‌كان، به‌ڵكه رهخنهگرتنیشه له‌هه‌ر دیارده‌یه‌كی ناشرین‌و ناشارستانی كه ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی بچوككردنهوهیاندایه.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌یانه‌وێت مافی ئازادی راده‌ربڕین پێشێلبكهنو دژایه‌تی رۆژنامهنوسانو رهخنهگرانو رۆشنبیران بكه‌ن، سه‌ره‌تا یاساگه‌لێكی هه‌مه‌جی‌و دواكوتوو داده‌ڕێژن بۆ به‌رپاكردنی دنیایه‌ك كۆتوبه‌ندی سیاسی‌و ئهخلاقیو ئه‌منی قه‌ومی‌و دواتر بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخه‌كه هه‌ڵده‌ستن به جوێندان‌و تومه‌تباركردنی رۆژنامهنوسانو میدیای ئازاد به‌وه‌ی كه كاری موخابه‌راتی دهكهنو جاسوسی وڵاتاننو ده‌بێت وه‌ك سه‌گ بتۆپێنرێنو هه‌زاران جوێنی سوك‌و ناشرینیان پێبدرێت…به‌ڵام دواجار سه‌رله‌به‌ری ئه‌و جوێن‌و قسه سوكانه ناگاته بڵندی روانین‌و دنیابینییه سهربهخۆو ئازاده‌كان، وه‌كچۆن ره‌زاله‌تی سیاسی‌و حیزبی ناگاته به‌رپێی ره‌خنه‌و خه‌می گه‌وره‌ی گۆڕانی ریشه‌یی، به هه‌مان شێوه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م جوێنانه وه‌ك دوایه‌مین هه‌ناسه‌ی ئه‌و جه‌لادانه حیسابی بۆ ده‌كرێت كه له‌دوایه‌مین رۆژه‌كانی ژیانیاندا بێجگه لهجوێنو قسه‌ی سوك هیچی دیكه‌یان نییه بیخه‌نه سه‌ر خه‌رمانی ناشرینی‌و قێزهوهنییهكانی خۆیان.
له‌كاتێكدا ئه‌م پارچه خاكه‌تان وێرانكردووهو كردوتانه به كه‌لاوه‌یه‌كی گه‌وره له‌ڕێی ناعهدالهتیو بێگوێیو نابهرپرسیارێتیو ناشهفافیهتو دیكتاتۆریه‌ت‌و سهتهمكاریو هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌رۆژنامه‌نوسان‌و رۆشنبیران‌و گاڵته‌كردن به موقه‌ده‌ساتی هاوڵاتیانو شكاندنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ، سه‌رباری هه‌موو ئه‌م ناحه‌قیانه تاكه فیعلێكی ناشرین‌و ناشارستانی مابێته‌وه وه‌ك دوا هه‌ناسه‌ی شه‌ڕانگێزی جوێندانه به میدیا سهربهخۆو جیاوازه‌كان‌و رۆژنامهنوسانو رۆشنبیران‌و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه.