
به‌ڕاستمه، به‌یانییه‌ك ده‌مرم…..هاوڕێ خالید
به‌یانیه‌ك دادێ
وه‌ك گه‌ڵایه‌كی پایز به‌ر ئه‌بمه‌وه‌و
تۆ لێره نیت
به‌یانییه‌ك دادێ
دواین به‌یانی باش له خۆر ئهكهمو
فریای ئه‌و ئێواره‌یه ناكه‌وم دواین شیعر بنوسم
تۆ لێره نیت
تا دواین ماچی ناو له‌پی ده‌ستت بكه‌م
ئه‌و به‌یانییه هه‌موو شتێك به‌جێدێڵم
خۆم نه‌بێ
ئه‌و به‌یانییه روخسه‌ت له مردن وهرهگرمو
پیاسه‌یه‌ك به باخچه‌كه‌ی ئه‌وبه‌ردا ده‌كه‌م
بیرم ئه‌كه‌وێته‌وه هێشتا نامه‌یه‌ك ماوه بینوسم
مۆسیقایه‌ك ماوه گوێم لێبێ
تهمهنایهكم ماوه بۆ سنه‌وبه‌ره بێوه‌ژنه‌كان
به‌یانییه‌ك دادێ
دواین سه‌فه‌رم ئهكهمو
تۆ لێره نیت تا پێمبڵێی
ئه‌ها كچه‌كه‌م ناوناوه كلارا
لێره نیت
تا نیگایه‌كت بۆ خه‌ونی ئه‌مشه‌وم به‌رمه‌وه ماڵه‌وه
به‌یانیه‌ك دادێ
ئیتر گوێم له زه‌نگی تهلهفونهكانت نابێ
گوێم له گریان‌و پێكه‌نینه له پڕهكانت نابێ
ئه‌ی یار ئه‌مانه‌تی تۆ
ئه‌و ره‌نگانه‌ی ره‌نگه به‌ر له عاشق بوونیان
گێژه‌ڵۆكه بیانڕفێنێ
ئه‌مانه‌تی تۆ
دڵی قاژكراوی هه‌نارێك له چاوه‌ڕوانیدا
به‌خته‌وه‌ری بهرسیلهیهك
له كاتی رایهڵكردنی ده‌ستی مناڵێك بۆ لێكردنه‌وه‌ی
به‌یانیه‌ك دادێ من ئه‌ڕۆم
بێ ئه‌وه‌ی بپرسم بۆ كوێ؟
ببوره ئه‌ی یار…
ره‌نگه ئیتر نه‌توانم پێت بڵێم:
بارینی ئه‌و به‌فره پیرۆز
ره‌نگی ئه‌م جله‌ت لێ جوانه
به‌یانییه‌ك دادێ
جگه له جانتایه‌ك خۆزگه‌و
یه‌ك دووجار ئاوڕدانه‌وه
هیچیتر جێناهێڵم
به‌ڕاستمه به‌یانیه‌ك دادێ
وه‌ك گه‌ڵایه‌كی پایز به‌ر ئه‌بمه‌وه‌و
تۆ لێره نیت
ئیتر هه‌رگیز لێره‌ش نابی……2009-1-17