تکایه ..چه‌ند تکایه‌ك بۆ ده‌نگده‌رانی کوردستان
تکایه ..چه‌ند تکایه‌ك بۆ ده‌نگده‌رانی کوردستان
تکایه‌ك بۆ لیسته‌کان……………………..
جه‌مال بابان(باوکی پڕووشه)وه‌ك کوردێكی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، نه‌سه‌ربه هیچ لیستێکم و نه داوا ئه‌که‌م ده‌نگ به‌لیستێ یان کاندیدێکی دیاری کراو بده‌ن، وه‌ك هه‌ر یه‌کێ که‌حه‌زبکات ووڵات به‌ره‌و پێش بڕوات، تکایه بۆساتێ له‌م تکایانه ڕابمێنه‌و تکاشه په‌یڕه‌وی یان بکه. سوپاسی بێ پایان..
هه‌ڵبژاردن یه‌کێکه له‌دیارده دیموکراسی وهه‌ره شارستانی یه‌کانی دنیا‌و مافی هه‌موو ووڵات ونه‌ته‌وه‌یه‌کی حوکمڕانه که له‌که‌ش وهه‌وایه‌کی دیموکراسی بێ هیچ ده‌ست تێ وه‌ردانێك نوێنه‌ر هه‌ڵبژێرێت وده‌نگ بۆ ئه‌و که‌س ولایه‌نانه بدات که به‌ڕاستی خزمه‌ت به‌میلله‌ت و ووڵات ئه‌گه‌یه‌نن.
ده‌ستم دامێنتان کوڕینه.. کچینه.. پیاوان وژنانی کوردستان . گه‌نجان ، پێشمه‌رگه‌و پۆلیس وسه‌ربازی ووڵات، وئه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م پرۆسه دیموکراسیه‌ی ده‌نگداندا به‌شدارن، نه‌که‌ن دڵی دوژمنانی گه‌لمان پێ خۆشبکه‌ن.. نه‌که‌ن مافی ده‌نگ دانی ده‌نگ ده‌رانی تر پێشیل بکه‌ن و شه‌ڕه په‌ڕۆ و شه‌ڕه ڕه‌نگ بکه‌نه سه‌کۆی دیموکراسیتان.ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موولیست وکاندیدێکیشه که‌ڕێزی ئه‌وانی به‌رامبه‌ری بگرێت و ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوو ، پیرۆزبایی له کاندیدو لئستی ڕکابه‌ری بکات، چونکه ئه‌ویش میلله‌ت ده‌نگی پێ داوه بۆیه ده‌رچوه، هه‌روه‌ك له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کاندا به‌دی ده‌که‌ین که که‌سی ڕکابه‌ر یه‌که‌م که‌سه پپیرۆزبایی له‌به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌کات، به نموونه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌رۆکه هه‌ڵبژێرراوه یه‌ك له‌دوا یه‌که‌کانی ئه‌مریکا وه‌رگرین ئه‌بینین ئه‌و ساته‌ی که بردنه‌وه‌ی یه‌کێکیان ڕائه‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌وی تریان ده‌سبه‌جێ پیرۆزبایی لێ ئه‌کات و پێی ڕا ئه‌گه‌یه‌نێت که به‌هه‌موو توانایه‌کی یه‌وه یارمه‌تی ئه‌دات بۆ خزمه‌ت کردن‌و به‌ره‌و پێش چوونی ووڵات وسه‌رکه‌وتنی کاندیده‌که‌ی تر، هه‌روه‌ك پاروه‌خت "جۆن مه‌ککه‌ین" که‌تا دوا ساتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆك "ئۆباما " ده‌گرت، له‌ناو ده‌نگده‌رانی خۆیه‌وه وای ڕاگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ده‌نگده‌ران ڕه‌خنه‌شیان لێ گرت و هووهایان بۆ ناوی ئۆباما کێشا، ئه‌و ووتی " ئۆباما پیاوێکی چاکه‌و من دڵنیام ئه‌ویش به‌چاکی خزمه‌تی ئه‌مریکا ده‌کات وسه‌رۆکێکی سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ چونکه ئه‌ویش ئه‌مریکای خۆشده‌وێ”
له‌به‌رئه‌وه، ده‌نگده‌رانی خۆشه‌ویستی کوردستان: یه‌کتر قبووڵ کردن و وه‌رگرتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به‌ڕۆحێکی وه‌رزشیانه‌ی به‌رزه‌وه، له‌سوود زیاتر هیچ زیانێك به که‌س ناگه‌یه‌نێت، و ڕیزو خۆشه‌ویستیت ده‌رده‌خات بۆ کوردستانی نیشتمان.
تکایه.. تکایه با هه‌ڵبژاردنێکی پاك و بێ تووند‌و تیژی به‌ڕیوه بچێت ، با لیسته جیاوازه‌کان ئه‌وه‌یان له‌به‌ر چاو بێت که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تاقی کردنه‌وه‌ی ئێرانێکی تر دووباره نابێته‌وه. هه‌میشه بڕوانینه هه‌ڵبژارنی ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کانی جیهان و،به‌رژه‌وه‌ندی ووڵات ومیلله‌ت بخه‌ینه پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه تاکه‌که‌سیه‌کانه‌وه،
ئه‌گه‌ر هه‌واداری لیستی کوردستانیت ڕیز له لیستی گۆڕان و خزمه‌ت گوزاری وچاک سازی وهه‌موو لیسته‌کانی تر بگره، چونکه ئه‌وانیش هه‌واداری خۆیان هه‌یه‌و به‌پێجه‌وانه‌شه‌وه.
ده‌نگده‌ری به‌ڕێز: به‌چوونه سه‌ر سنووقی ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردنی ئه‌و لیست‌و قه‌واره‌یه‌ی که‌به‌نیازی ده‌نگی بۆ بده‌ی ، ئه‌و که‌سایه‌تی یه‌ی که هه‌ڵی ئه‌بژێری بۆ سه‌رۆکی داهاتووی کوردستان، به‌رزترین خزمه‌ت به‌نیشتمان ئه‌گه‌یه‌نیت و مافێکی ڕه‌وای خۆت دابین ئه‌که‌ی بۆ به‌ره‌و پێشکه‌وتنی زیاتر‌و ووڵاتێکی زیاتر پڕ له‌ئاوه‌دانی، پڕ له‌مۆمی هه‌ڵکراو، ده‌شتی پاوانی تر بۆ چاکسازی وعه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی بۆ کوردستان، سه‌وز ئه‌که‌ی.
مه‌هێڵه نیازی گڵاوی دوژمنانی کورد بێته دی ، هه‌رگیز مه‌هێڵه ئاڵای شه‌کاوه‌ی کوردستان بنه‌وێت و چی تر خوێناوی بێت، مه‌هێڵه سیاسه‌تی (( په‌رت کردن و سوود وه‌رگرتن)) ی ئیمپریالیزمه‌کان له‌ناو کوردستاندا چی تر چێ یان ببێته‌وه، با کوردستان وئه‌م هه‌ڵبژاردنه ببنه نموونه نه‌ك بۆ ناوچه‌که به‌ته‌نیا به‌ڵکو بۆ جیهان ببێته سیمبوڵی دیموکراسی و پێشکه‌وتنی کوردستان به‌هه‌موو چین وتوێژو نه‌ته‌وه‌کانی یه‌وه.
له‌یادمه کاتی خۆی که‌ڕژێمی گۆڕ به‌گۆڕ خه‌ڵکی به‌زۆر په‌لکێش ئه‌کرده ناوه‌ندی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی چه‌نده‌ها داوه‌ڵ وبووکه‌ڵه له‌هه‌ڵبژاردنێکی کارتۆنیدا که‌پێشتر ئه‌نجامه‌کانی دیاری کراوه، بۆ به‌ناو ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی وته‌شریعی ، جیهانی پێ ئه‌خه‌ڵه‌تان بۆ ئه‌وه‌ی که‌بڵێن ئه‌وه نی یه خه‌ڵك نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵئه‌بژێرێت؟ به‌ڵام چ نوێنه‌رانێك ؟ ئه‌وانه‌ی که هیچ که‌سێکی نیشتمان په‌روه‌ر چاوی پێ یان هه‌ڵنه‌ئه‌ها‌ت.
ئه‌مه ئه‌وکاته…
به‌ڵام ئێستا خه‌ڵك به‌وپه‌ڕی ئازادی یه‌وه ئه‌چێته سه‌ر سنوقی ده‌نگ دان وبه‌وپه‌ڕی ئازادی یه‌وه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌ڵ ئه‌بژێرێت، گه‌لۆ ئێستا زۆری جیاوازه‌له‌وسه‌رده‌مه،، توخوا بائه‌م ئازادی ودیموکراسی یه خراپ به‌کار نه‌هێنین و بزانین که‌س ڕه‌قیب نی یه به‌سه‌رمانه‌وه‌و ده‌نگ به‌کێ ئه‌ده‌ی بده، ئه‌ها چه‌ن خۆشه ئازادی ، چه‌ند خۆشه کوردستان پێ ی ناوه‌ته چ قۆناغێکی پێشکه‌وتووی تره‌وه، گه‌لۆ ده‌ستم دامێنتان با له‌کیس نه‌چێ و کوردستان له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێ،، با هه‌ڵبژاردنێکی ئارام وهێمن به‌ڕیوه به‌رین .
چه‌ند خۆشه ئه‌وکاته‌ی که ئه‌نجامه‌کان ڕائه‌گه‌یه‌نرێن مرۆڤ به‌وپه‌ڕی ئیسراحه‌ته‌وه ویژدانی مورتاح بێت و ببێنێت ووڵاته‌که‌ی ئه‌و قۆناغی شه‌ڕه‌په‌ڕۆیه‌ی تێ په‌ڕاندوه.
من ئه‌و سه‌رده‌مه که‌به‌زۆر برامه‌سه‌ر سنوقی ده‌نگدان، چاك له‌یادمه ، کارتی ده‌نگدانکه‌م به‌سپێتی خسته سنوقه‌که‌وه‌که‌دڵنیاشم هه‌زاران وه‌ك منیان کردوه، به‌ڵام ئه‌م جاره زۆر جیاوازه، ئه‌گه‌ر بمتوانیایه ده‌نگ بده‌م ، زۆربه دڵخۆشی یه‌وه ده‌نگم ئه‌دا به کوردستان، بۆ کوردستان، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگێکی تر بخه‌مه سه‌ر ده‌نگی هه‌قیی کوردستانی یه‌کان به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی یه‌وه و ڕۆحی شه‌هیدان شاد بکه‌م ، سا ئێوش گه‌لۆ ده‌نگی ئازادی خۆتان بده‌ن به‌لیستی گۆڕان، لیستی کوردستانی، عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، خزمه‌ت گوزاری و چاکسازی، پێشکه‌وتن…….یان هه‌ر لیستێکی تر که‌خۆت لات باشه ، مه‌هێڵه ده‌نگت بفه‌وتێ ومه‌هێله چه دی به‌جێ بمێنیت …………… 22 ی جوڵای 2009