ئه‌مجاره‌یان حكومه‌ت و یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد زۆڵمی خۆیان له شاعیرانی گه‌رمیان كرد
پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ درێژه‌ی كێشا ، رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 17/5 (فیستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی شیعری كوردی ) كه یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سازیان كردبوو له هه‌ولێر كۆتایی به شیعر خوێندنه‌وه‌و پێشكه‌شكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كانی هێنا .ئێمه وه‌ك كۆمه‌لێك شاعیر و ئه‌دیب و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی بواری شیعروئه‌ده‌ب رۆشبیرانی ناوچهبهرفراوانهكهی گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر كه سنووری (كه‌لار و كفری و ده‌ربه‌ندیخان و خانه‌قین و خورماتوو و مه‌نده‌لی و جه‌له‌ولا) و چه‌ند شوێنێكی تریش وێرای گله‌یی و ره‌خنه‌ی توند‌و توورهیمان ،به‌نیگه‌رانییه‌كی زۆرمانه‌وه له‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی نووسه‌ران و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و خودی به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌تیش ده‌روانین و ئه‌مه‌ش جاری یه‌كه‌م و دوایین جاریش نابێت پانتاییه‌كی گهورهوفراوانی وه‌ك گه‌رمیانی قوربانی خاوه‌ن ده‌یان شاعیر‌و نووسه‌ری به ئه‌زموون وگهرمهسێری قه‌ڵه‌مه بوێره‌كان و ووڵاتی شه‌هیدستان له‌بیر ده‌كرێت .به‌شداری پێنهكردنمان بان به كوردییه پهتییهكه داوه‌ت نه‌كردن و حیساب بۆ نه‌كردنمان نه‌ك بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعرولێكۆڵنهوه ته‌نانه‌ت وه‌ك میوانیش ئێمه له‌وسۆنگه‌یه‌وه خوێندنه‌وه‌ی خۆمان بۆ سازده‌رانی ئه‌و دیدار‌و فیستیڤاڵه هه‌یه . یان ئێمه به‌شێك نین له نه‌ته‌وه یان شاعیری شیاوی به‌و فیستیڤاڵه‌مان تیا هه‌ڵنه‌كه‌وتووه یان ئه‌وه‌تانێ نه‌ته‌وه‌نین..!!!!!.
به‌رێزان .. به‌ریشی كامتان ره‌وایه له ماوه‌ی سێ رۆژدا كه كۆی به‌شداربووانی بابه‌ت پێشكهشكهر ی كورد له ههرچوارپارچهكهی كوردستان و نووسه‌رانی هه‌نده‌رانیش نزیكه‌ی (93 ) به‌رێزی ژن و پیاوبێت و ( 150 ) شاعیریش وه‌ك میوان و پیاوانه نووسه‌رانی هه‌ولێروسلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك برا به‌شێكی بێویژدانهنهی به‌م جۆره‌ی بكه‌ن :
سلێمانی ( ناوه‌ندی شار 11كه‌س +9 كه‌س له قه‌زاكانی )
هه‌ولێر ( ناوه‌ندی شار 19كه‌س +1كه‌س له شهقڵاوهكهی )
دهۆك (11 كه‌س )
كه‌ركوك (7كه‌س )
گه‌رمیان وگرمهسێر ..ئێوه‌خۆش
كوردستانیانی به‌رێز ..
له نزیكه‌وه یه‌كترناسینی نووسه‌رانی كوردی كڵۆڵ و هه‌میشه به‌شمه‌ینه‌ت و گۆرینه‌وه‌ی بیرورا‌و توند و سفت كردنی تان و پۆی نه‌ته‌وه‌یی و له‌یه‌كتر پێگه‌یشتن و گردبوونه‌یان له‌م جۆره بۆنانه‌دا هه‌لێكی زێرینهو پێویسته دوور له گیانی ناوچه‌گه‌رێتی و په‌یوه‌ندییه شه‌خسییه‌كانه‌وه بێت و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌و یه‌كریزی قه‌ڵه‌م و جۆشدانی ووشه‌ی ئاگریندا له به‌رانبه‌ر ئه‌و پیلان و هه‌ره‌شه‌و مهزڵومیهتهی تا ئێستاش مه‌ترسین بۆ سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان هه‌وڵی یه‌كخستنیان بدرێت و به شێكی به‌رفراوانی كوردستانێكتان له‌بیر نه‌كردبایه كه به ژماره‌ی دانیشتووانیش بووایه دوو ئه‌وه‌نده‌ی پارێزگایه‌ك ده‌بێت كه خاوه‌ن زانكۆ‌و چه‌ندیش كۆلێژ و په‌یمانگاو مامۆستای خاوه‌ن دكتۆرا‌و ماسته‌ری تیایه .
گه‌ر مه‌به‌ستیش له به‌شداركردنی شاعیری گه‌وره‌و برای به‌رێزمان ( له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ) ه ..ئه‌و خۆشه‌ویستی گه‌رمیان و گهرمیانییهكانه به‌ڵام په‌نجا ساڵه ئه‌و گه‌رمیان وكفری زێدی جێهبَشتووهو داوه‌تكردنی دوو برادهریشمان وه‌ك میوانێكی گوێگر به ته‌كلیفی به‌رپرسێكی گه‌رمیانی بووه له‌و لیژنه به‌رێزه‌ی سه‌رپه‌رشتیكارو خاوه‌ن ماڵ . بایكۆتكردنی ئه‌و نههاتنهشیان به هه‌ڵوێست زانی .
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین كه له یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد و وه‌زاره‌تی رۆشبیری بپرسین كێ به‌رپرسه له‌و كه‌مته‌رخه‌می و فهرامۆشكردنهمان یان ده‌ستێ هه‌یه به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌دا كوردستاندا یاری به هه‌ست و پیرۆزییه‌كانمان بكات و كوردستان ته‌نها به‌و شوێنانه بزانێت و كه‌سێكیش جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بێت فزه‌ی له ئاستدا بكات .
كۆمه‌ڵێك شاعیر‌و لێكۆڵهوهوهو نووسه‌رو رۆشنبیرانی گه‌رمیان
17/5/2012