Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

ئه‌وینێكی سه‌رده‌م به‌ رازێكی دێرین

Be First!
by January 20, 2011 هۆنراوە

   چ ئاوازو چ سۆزێكه‌ ! كه‌وی كۆساره‌ شۆخی من
   زه‌نگی ئاشووب و ئاژاوه‌و شه‌ڕو كوشتاره‌ شۆخی من
   هه‌زارانێ‌ ئه‌پێكێت و سه‌رۆكی سواره‌ شۆخی من
   ده‌سی سووره‌ به‌ خوێناوم ، كه‌چی هه‌ر یاره‌ شۆخی من
                            *
   هه‌نگی ویستم له‌پێَناوی گوڵی ناوازی ئه‌و شۆخه‌
   وه‌كو دێوانه‌ وێڵه‌ بۆ مژینی نازی ئه‌و شۆخه‌
   له‌دنیادا نیه‌ وێنه‌ی ده‌نگ و ئاوازی ئه‌و شۆخه‌
   ره‌زِو باده‌ی به‌هه‌شتێكه‌ شه‌رابی رازی ئه‌و شۆخه‌
                           *
   فریشته‌ی من چه‌نێ‌ شیرین و ئارایه‌ ، چه‌نێ‌ شۆخه‌ !
   شه‌كر یا ماكی هه‌نگوینی له‌زارایه‌ ، چه‌نێ‌ شۆخه‌ !
   چریكه‌ی ئاوی ژیانی له‌بارایه‌ ، چه‌نێ‌ شۆخه‌ !
   به‌چرپه‌یشی هه‌مان پێشه‌نگ و كارایه‌، چه‌نێ‌ شۆخه‌ !
                           *
   به‌بێ‌ سۆزی چڕینێَكی ، خه‌فه‌تبارێكی ئه‌و شۆخه‌م
   خه‌می ژانی برینێك و ده‌سی چارێكی ئه‌و شۆخه‌م
   له‌ ریگه‌یدا خوڵامێك و بره‌وكارێكی ئه‌و شۆخه‌م
   كه‌ شاكاری وشه‌ی سوارم ، ئه‌ویندارێكی ئه‌و شۆخه‌م
                            *
   له‌ تافی هه‌رزه‌كاریدا مه‌لی داوێكی شۆخێكم
   له‌ هێزو تینی لاویدا كه‌وی راوێكی شۆخێكم
   له‌ دواڕۆژانی پیریشا گوڕو تاوێكی شۆخَێكم
   كه‌ باخم شین و شانازه‌ ، به‌ری ئاوێكی شۆخێكم
                            *
   كه‌وانی په‌لكه‌زێڕینه‌ی به‌هارانه‌ په‌ریی شۆخم
   گلی چاوو رمی سنگی نه‌یارانه‌ په‌ریی شۆخم
   به‌خه‌نده‌ی لێوه‌كانی خونچه‌بارانه‌ په‌ریی شۆخم
   گوڵی زێڕو دوڕو یاقووتی جارانه‌ په‌ریی شۆخم
                    ————-

      كامیل ژیر

Previous
Next

Leave a Reply