ژن : كه‌متر له مرۆڤ
ئه‌وه‌ی لێره‌دا خراوه‌ته ڕوو به‌شێكه له( ” بارودۆخی سعودیه له پێنج ساڵی ڕابردودا “، ڕاپۆرتی هاوبه‌ش ، كه ساڵانه له ناوه‌ندی كێشه‌كانی كه‌نداو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیستراتیژی . له‌نده‌ن په‌یمانگای كاروباری كه‌نداو . واشاتۆن ، ده‌ری ده‌كات . جولای 2010 . ) كه ئێمه هه‌وڵی وه‌رگێڕانیمان داوه ، وه‌ك به‌شێك له كتێبێكی گه‌وره‌تر ، له‌زمانی عه‌ره‌بیه‌وه ، به ناونیشانی پاراستنی ته‌ختی سعودیه ، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی بتوانم ته‌واوی بكه‌م .
نیا كامیل
سعودیه شایه‌نی نازناوی ” گه‌وره‌ترین پێشێلكاری مافه‌كانی ژنانه له جیهاندا ” ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هۆكاری هه‌ڵاواردنی دژی ژنان كه ناتوانرێت ده‌رببڕرێت ته‌نها به جیاكردنه‌وه‌ی نیمچه ته‌واوی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه نه‌بێت . ئه‌و ڕایه‌یی كه لێكدانه‌وه‌ی ئایینی حكومی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات وه یاسا ئایینیه‌كانیشی تێگیراوه، واداده‌نێت كه ژنان ناتوانن خۆیان كاروباره‌كانی خۆیان به‌جێ بگه‌یه‌نن . وه سعودیه ڕیزپه‌ڕه له‌وه‌ی كه تاكه ووڵاته له جیهاندا كه وایی داده‌نێت ژن بونه‌وه‌رێكی پاشكۆی پیاوه له‌شێوه‌یه‌كی لێكچووی باری كۆیله‌یه‌تیدا . وه هه‌روه‌ها ، یاسای سعودیه وا سه‌یری ژن ده‌كات كه هاوڵاتیه‌كی ناته‌واوه وه نه‌شیا و ناكامڵه ، وه ئه‌و پێویستی به مۆڵه‌تی پیاوه له‌ئه‌و بڕیارانه‌دا كه په‌یوه‌سته به ژیانیه‌وه .
وه جیاكردنه‌وه‌ی پیاوان و ژنان پێویسته له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ژیانی گشتیدابێت ، وه له نێویشیاندا شوێنی كاركردن و بانكه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان و مزگه‌وته‌كان و ناوه‌نده‌كانی بازاڕكردن ، وه به‌كورتی ، هه‌رجێگایه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵدا . ڕێگه به‌ژنان دراوه به چوونه شوێنه گشتیه‌كان ، له به‌شه دیاریكراوه‌كانی ( ته‌نها بۆ ژنان ) ، كه‌ئه‌وه له ڕاستیدا واتای كۆتوبه‌ندی زۆر تووندی سه‌رباره له زۆربه‌ی شوێنه‌كاندا ، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌كی كه‌م له دامه‌زراوه‌كان ده‌توانن فه‌راهه‌می دووجۆر به‌ش بكه‌ن بهكهلوپهلی ته‌واوه‌وه .
ژنی سعودی ناتوانێت له هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی فێركاریدا خۆی ناونووس بكات ، كه‌له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌سپێده‌كات وه هه‌تا به‌ده‌سهێنانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له زانكۆدا ، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌خێوكه‌ره پیاوه‌كه‌ی ، وه له كۆتایشدا ڕه‌زامه‌ندی پێنادات ئه‌گه‌ر بهگهونجاوی نه‌بینی . وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێندنی ژنان زۆره‌ملێ نیه ، پیاوی به‌خێوكه‌ر له توانایدا هه‌یه ڕێگه له ژن بگرێت له‌به‌ده‌ستهێنانی خوێندندا . خوێندنی ژنان له زانكۆدا كورت بۆته‌وه له بواره‌كانی ” گونجاو بۆ ژنان “دا ، وه‌ك فێركردن و په‌رستیاری . ڕێگه له ژن گیراوه له پسپۆڕبوونی له ئه‌ندازیاری و كشتوكاڵا و زانسته‌كان و ته‌كنیكی زانیاری‌دا ، هه‌روه‌ك له‌و پسپۆڕیانهشی كه په‌یوه‌ندی به نێرینه‌وه هه‌یه . ژنی سعودی ناتوانێت ئه‌وه په‌سه‌ندبكات كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێت به‌بێ مۆڵه‌تی پیاوه به‌خێوكه‌ره‌كه‌ی . وه‌له ڕووی پڕاكتیكیه‌وه ، واتای ئه‌وه‌ی كه دایك ده‌بێت پشت به كوڕه هه‌رزه‌كاره‌كه‌ی ببه‌ستێت تا مۆڵه‌تی بدات به چوونه ژێر پشكنینی پزیشكیه‌وه ، هه‌روه‌ك ڕێگه له ژنانی دووگیانیش گیراوه بچنه نه‌خۆشخانه به‌بێ پیاوه به‌خێوكه‌ره‌كانیان . وه یانه ته‌ندروستیه ژنانه‌كان زۆر ناوازه‌ن بهگرانیش داده‌نرێن وه دامه‌زراوه ئایینیه فه‌رمیه‌كانیش دژیانن .
ژنان ناتوانن به‌بێ مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ره پیاوه‌كانیان گه‌شت بكه‌ن كه پێویسته له‌سه‌ریان واژۆ له‌سه‌ر داوانامه ( استماره ) یه‌كی دیاریكراو بكه‌ن به ئامانجی ڕێگه‌دان به ژنان به‌گه‌شتی ته‌نهایی ، هه‌روه‌ك ناشتوانن داوا پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ به‌ده‌سهێنانی پاسپۆرت به‌بێ مۆڵه‌تی پیاوانی به‌خێوكه‌ریان . ڕێگه له‌ژنان گیراوه ماشێن لێ‌بخوڕن ، وه كه‌می هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ش واتا ژنان ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ شۆفێری تایبه‌ت به‌خۆیان دابنێن . ژنان ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگی تایبه‌ت ده‌بنه‌وه له سیستمی دادگاكانی سعودیه‌دا كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی پێشوو ، وه ده‌چنه ژێرباری كۆتوبه‌ندی ئاینی تونده‌وه ، سیستمی دادوه‌ری ژن واده‌بینێت كه لێهاتوو نیه و ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی خۆی بكات له دادگادا . ژن ناتوانێت ببێته پارێزه‌ر ، وه ناتوانێت ئاماده‌یی به كار و كرده‌وه‌ی هه‌بێت له‌كاتی هه‌ستان به ڕێوشوێنه یاساییه‌كاندا . وه له جیاتی ئه‌وه ، داوای لێده‌كرێت كه پرسیار و ڕێنوێنیه‌كانی بنووسێت بۆ كارمه‌ندێكی نێرینه بۆ ئاماده‌بوونی وه‌ڵامدانه‌وه بۆ گه‌یاندنی زانیاریه‌كان له‌جیاتی ئه‌و ، وه ڕێگه‌ی ئازادبوون به به‌ندكراوانی ژن نادرێت به‌بێ ئاماده‌بوونی به‌خێوكه‌ره پیاوه‌كانیان له‌پێناو به‌ربونیاندا .
ئیمڕۆ ، له زانكۆكانی سعودیه‌دا ژنان به‌ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی پیاوان ده‌رده‌چن . وهلهگهڵا ئه‌وه‌شدا ، ژنان ته‌ها ڕێژه‌ی 5% بۆ 10% ی هێزی كار داگیر ده‌كه‌ن ، به‌هۆی كۆتوبه‌ندی یاسای و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كه پێویسته له‌سه‌ر ژنانی كرێكار كه بۆی بگه‌ڕێنه‌وه . دابڕانێكی توند هه‌یه له نێوان ژن و پیاودا له شوێنه‌كانی كاردا ، هه‌تا ژنان ده‌توانن كار بدۆزنه‌وه ته‌نها له‌و كارانه‌دا كه تایبه‌ته به ژنان یان له نوسینگه دابڕاوه‌كاندا به میانه‌یه‌كی زۆر . وه سه‌رباری سه‌رنه‌كه‌وتنی حكومه‌ت له بڕیاری به‌دابین كردنی هه‌لی كاری شیاو به ژنان و ، پابه‌ندی به زیادكردنی به‌ژداری ژنان له شوێنه‌كانی كاردا . جگه له هه‌ندێك ڕێوشوێنی كه‌م نه‌بێت له‌م باره‌یه‌وه هیچی تری نه‌گرتۆته‌به‌ر .
ژنان له سعودیه‌دا سه‌روه‌تێكی گه‌وره‌یان له پاره و مڵكوماڵا هه‌یه ، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ، توانایان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی موڵكوماڵهكهیان و چۆنێتی هه‌ڵسوڕانی كاره بازرگانیه‌كانی هه‌مان خواست و داواكاری پێشێلكار ئیفلیجی كردووه بۆ پاراستنی جیاوازی ڕه‌گه‌زی و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی به‌خێوكه‌ری نێرینه . ژن پێویستی به مۆڵه‌ته له به‌خێوكه‌ره پیاوه‌كه‌یه‌وه بۆ پێشكه‌ش كردنی به‌ده‌ست هێنانی مۆڵه‌تی بازرگانی . ئه‌ویش ئه‌گه‌ر كارمه‌ندی حكومه‌ت نه‌بێت ، ژن ناتوانێت داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ به‌ده‌سهێنانی خانوو یان مۆبایل به‌بێ مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ره پیاوه‌كه‌ی .
له جیاتی جێبه‌جێكردنی چاكسازی ڕاسته‌قینه و به‌رجه‌سته ده‌ركه‌وت كه شا عبدالله خۆی توندترین لایه‌نگری هه‌ڵاواردنه دژی ژنان ، له میانه‌ی ڤیستیڤاڵی ” الجنادریه ” ی ساڵانه‌دا ، كه شا عبدالله سه‌رپه‌رشتی ده‌كات ، ڕێگه به ئاماده‌بوانی ژنان نه‌درا جگه له ” ڕۆژانی ته‌نها بۆ ژنان ” نه‌بێت . وه ئه‌م ساڵا به‌ره‌وپێش چونێكی باش ڕویدا كاتێك ڕۆژانێك بۆ خێزانه‌كان كرایه‌وه ، وه شا عبدالله فه‌رمانێكی ده‌ركرد كه ڕێگه‌ی له ژنان گرت ئۆتۆمبێله‌كانی گۆڵف لێ‌بخوڕن كه له‌ناو زه‌مینی ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا بۆ گواستنه‌وه به‌كارده‌هاتن ، وه هه‌روه‌ها هه‌مان ئه‌و هه‌ناگاوه بوو كه‌له دژی په‌رستیار و دكتۆره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی شا فهد ی نیشتیمانی له الریاچ ساڵی 2002 فه‌رمانی لێدا . به كورتی ، ژنان له سعودیه‌دا هیچیان نیه جگه له كه‌میه‌كی ناوازه له مافی یاسای نه‌بێت ، به‌ڵام هه‌ژارتره له‌و مافانه‌شی كه ئیسلام بۆی ده‌سته‌به‌ر كردووه . ژن له سعودیه‌دا كه‌سێكی ته‌واو نیه ، به‌ڵكه پاشكۆیه ، وه یه‌كێكه له كه‌لوپه‌له پاشكۆكانی پیاوه نزیكه‌كانی ، وه سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی سعودیه بۆ باشكردنی ڕوخساری له‌به‌رده‌م جیهاندا له میانه‌ی ناردنی شانده‌كانی ژنانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه به هاوڕێیه‌تی ده‌سته دبلۆماسیه‌كان یان له میانه‌ی بۆنه تایبه‌ته‌كانه‌وه ، به‌ڵام ڕاستی بوون جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا ژنان له قۆناغێكی دواكهوتودان ، هه‌روه‌ك یاساكانی ڕێگه‌گرتن له لێخوڕینی ئۆتۆمۆبێل له‌سه‌ر ژنان ، وه له‌سه‌ر به‌ژداری له ژیانی سیاسی‌دا به شێوه‌یه‌كی چالاك ، یان هه‌تا دانانی نوێنه‌رانی ژن له ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری دیاریكراودا پیشانی ئه‌دات .
وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بیه‌وه : نیا كامیل