ئه‌وینێكی سه‌رده‌م به رازێكی دێرین
چ ئاواز‌و چ سۆزێكه ! كه‌وی كۆساره شۆخی من
زه‌نگی ئاشووب و ئاژاوه‌و شه‌ڕو كوشتاره شۆخی من
ههزارانێ ئهپێكێت و سه‌رۆكی سواره شۆخی من
ده‌سی سووره به خوێناوم ، كه‌چی هه‌ر یاره شۆخی من
*
هه‌نگی ویستم لهپێَناوی گوڵی ناوازی ئه‌و شۆخه
وه‌كو دێوانه وێڵه بۆ مژینی نازی ئه‌و شۆخه
له‌دنیادا نیه وێنه‌ی ده‌نگ و ئاوازی ئه‌و شۆخه
رهزِو باده‌ی به‌هه‌شتێكه شه‌رابی رازی ئه‌و شۆخه
*
فریشته‌ی من چه‌نێ شیرین و ئارایه ، چه‌نێ شۆخه !
شه‌كر یا ماكی هه‌نگوینی لهزارایه ، چه‌نێ شۆخه !
چریكه‌ی ئاوی ژیانی له‌بارایه ، چه‌نێ شۆخه !
بهچرپهیشی هه‌مان پێشه‌نگ و كارایه، چه‌نێ شۆخه !
*
به‌بێ سۆزی چڕینێَكی ، خهفهتبارێكی ئه‌و شۆخه‌م
خه‌می ژانی برینێك و ده‌سی چارێكی ئه‌و شۆخه‌م
له ریگه‌یدا خوڵامێك و برهوكارێكی ئه‌و شۆخه‌م
كه شاكاری وشه‌ی سوارم ، ئه‌ویندارێكی ئه‌و شۆخه‌م
*
له تافی هه‌رزه‌كاریدا مه‌لی داوێكی شۆخێكم
له هێزو تینی لاوی‌دا كه‌وی راوێكی شۆخێكم
له دواڕۆژانی پیریشا گوڕ‌و تاوێكی شۆخَێكم
كه باخم شین و شانازه ، به‌ری ئاوێكی شۆخێكم
*
كه‌وانی په‌لكه‌زێڕینه‌ی به‌هارانه په‌ریی شۆخم
گلی چاوو رمی سنگی نه‌یارانه په‌ریی شۆخم
به‌خه‌نده‌ی لێوه‌كانی خونچهبارانه په‌ریی شۆخم
گوڵی زێڕو دوڕو یاقووتی جارانه په‌ریی شۆخم
————-
كامیل ژیر