چیرۆكتێل ….. دلشادكاوانی
گه‌ڕی یه‌ك….
خشته‌ی (1)
منداڵ
منداڵ، سێی لێی هه‌بوو، گه‌رایه‌وه سه‌یری ههریهكێكیانی ده‌كرد هیچیان له خۆی نه‌ده‌چوو.
خشته‌ی (2)
چاو
چاو، هه‌موو جارێك دهیبنیی لێداده‌گرت، دواین جار چاوی دانه‌گرت به‌ری چاوی شین‌و مۆر بوو.
خشته‌ی (3)
سه‌گ
سه‌گ، شه‌وانه پێی ده‌ڕه‌وی ئه‌وشه‌وه‌ی حه‌په حه‌پی نه‌كرد، دڵنیابوو له‌وه‌ی تۆپیوه.
خشته‌ی (4)
دز
دز، هه‌موو شتێكی لێ دزی ئه‌وه‌ی بۆی هێشته‌وه، خۆی بوو.
خشته‌ی (5)
خه‌و
خه‌و، شه‌و نه‌بوو پێوه نه‌بێنێت، شه‌وێك نه‌بێت له‌گه‌ڵی خه‌وتبوو.
خشته‌ی (6)
گومان
گومان، له هه‌موو ده‌ورو به‌ری ده‌كرد،له‌و گوریسه‌ش كه ویستی خۆی پێ بخنكێنێت.
خشته‌ی (7)
گوڵ
گوڵ، هه‌میشه به‌و وه‌سفی ده‌كرد تا ئه‌و رۆژه‌ی چه‌پكه گوڵێكی بۆ هێنا.
خشته‌ی (8)
زبڵ
زبڵ، هه‌موو به‌یانییه‌ك پێ ده‌رشت ئه‌و به‌یانیه زووه خۆی زبڵی بۆ ئه‌و ده‌رشت.
خشته‌ی (9)
گولله
گولله، هه‌موو شه‌وێك به تاریكیه‌وه ده‌نا تاكو به رۆژی نیوه‌رۆ گولله‌یه‌كیان پێوه‌نا.
خشته‌ی (10)
ره‌نگ
ره‌نگ، هه‌مووی له تابڵۆیهكهی به‌كارده‌هێنا ئه‌و ره‌نگه نه‌بێت كه خۆی حه‌زی لێ‌بوو.
خشته‌ی (11)
خواردن
خواردن، دكتۆره‌كه‌ی هه‌مووی لێ قه‌ده‌غه كرد ئه‌وه نه‌بێت كه پێی خۆش نه‌بوو.
خشته‌ی (12)
مه‌ست
مه‌ست، هه‌موو ئێواران هه‌میشه ده‌یگرت، ئه‌و رۆژه‌ی نه‌یخوارده‌وه سهیارهییهك لێیداو كوشتی.
خشته‌ی (13)
هه‌ست
هه‌ست، به هیچ شتێكی نه‌ده‌كرد ئه‌وه‌ی كه هه‌ستی پێده‌كرد ئه‌وه‌بوو.
خشته‌ی (14)
شه‌ق
شه‌ق، له هه‌موو شتێك هه‌ڵده‌دا خوی پێوه گرتبوو ئه‌وه‌ی شه‌قی تێ هه‌ڵنه‌دا تۆپ بوو.
خشته‌ی (15)
ده‌ق
ده‌ق، هه‌مووی پێ جوان بوو، ئه‌و ده‌قه نه‌بێت خۆی نووسیبووی.
خشته‌ی (16)
ره‌ق
ره‌ق،له هه‌مووشتێك وابوو ئه‌وه‌ی كاری پێ‌بوو نه‌رم بوو.
خشته‌ی (17)
ره‌ق تر
ره‌ق تر، وه‌ڵامی هه‌موو كه‌سێكی ده‌دایه‌وه، كه پرسیاریشی ده‌كرد زۆر نه‌رم بوو.
خشته‌ی (18)
جگه‌ره
جگه‌ره، ئه‌و بۆیه ده‌یكێشا، قونكی جگه‌ره‌كه بخاته نێو كونی ئاوده‌ستخانه.
خشته‌ی (19)
ئاڵا
ئاڵا، هی وڵاته‌كه‌یان سوتاند دنیای لێ هاته‌وه یه‌ك، پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندانی گرت، چونكه دوڵبه‌ری ناوی ئاڵابوو.
خشته‌ی (20)
پێڵاو
پێلاو، تا ئه‌و رۆژه‌ی لێی دزرا له مزگه‌وت سڕه‌ی پێشه‌وه‌ی نوێژی ده‌گرت.
خشته‌ی (21)
هه‌راج
هه‌راج،له شاره‌كه‌دا بۆ هه‌موو شتێك ده‌كرا، كاڵا نه‌بێت.
خشته‌ی (22)
زانكۆ
زانكۆ،له‌وێ هه‌موو شتێك به‌پاره‌بوو وانه نه‌بێت، چونكه هیچ وانه‌یه‌ك له‌وێ نا….
خشته‌ی (23)
دكتۆر
دكتۆر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی گوتی: شوكر هه‌موو شتێكمان هه‌یه دا‌و ده‌رمان نه‌بێت.
خشته‌ی (24)
خه‌ڵك
خه‌ڵك، له شاره‌ی ئێمه‌دا پاره به هه‌موو كه‌سێك ده‌دات سواڵكه‌ر نا.
خشته‌ی (25)
گریان
گریان ، به‌ده‌م هه‌موو شتێكه‌وه ده‌گریا كۆچی دایكی نا .
خشته‌ی (26)
دادوه‌ر
دادوه‌ر، هه‌رگیز له ژیانیدا پێنهكهنیبوو ئه‌و رۆژه‌ی هێنده پێكه‌نی وه‌زگی دا.
خشته‌ی (27)
سه‌رۆك
سه‌رۆك، بڕیاریدا هه‌موو شتێك له وڵاته‌كه‌یدا یاساغ بێت كوشتن نه‌بێت.
خشته‌ی (28)
درز
درز، له كراسه‌كه‌یه‌وه سه‌یری مه‌مكه‌كانی ده‌كرد، تا ئه‌و به‌خۆی زانی كار له كار ترازا.
خشته‌ی (29)
قۆپییه
قۆپییه، به‌په‌له چوو لێی بگرێت بینی له‌سه‌ر رانی كردویه‌تی چاوه‌ڕوان بوو تا ته‌وابوو.
خشته‌ی (30)
نه‌وت
نه‌وت،له گه‌رمای هاوین نۆره‌ی هات، چوو بۆ سه‌رماو سۆڵی زستان موبهریدهیهكی موحته‌ره‌می كڕی.
خشته‌ی (31)
خوازبێنی
خوازبێنی، ئه‌و كچه‌ی بۆ كوڕه‌كه‌ی زۆر پێ زه‌حمه‌تبوو، كه چوو بۆ خۆی خواستی.
خشته‌ی (32)
كاندید
كاندید، خۆی بۆ پۆستێكی باڵا هه‌ڵبژارد ته‌ڵاقی بههاورێكانی خوارد، دواتر ده‌ركه‌وت یه‌ك ده‌نگی هێنا.
خشته‌ی (33)
چێشتخانه
چێشتخانه، سه‌یری لستی خواردنه‌كه‌ی كرد نووسرابوو، گونی به‌رخۆڵه، گونی گا، گونی مه‌سله‌حه، سه‌ری بۆ خواره‌وه داخست.
خشته‌ی (34)
لافیته
لافیته، ره‌شه‌كه‌ی بینی دڵی داخورپا، چاوی خسته سه‌ر ریالو به‌رشه‌لۆنه ههناسهییهكی هه‌ڵكێشا.
خشته‌ی (35)
پیرێژن
پیرێژن، به زۆر ماچی كرد، دواتر دڵی تێكداهات وه‌ك شتێكی به سه‌رچووی خواردبێت.
خشته‌ی (36)
فیشاڵ
فیشاڵ، له‌هه‌ر جێگاییهك یه‌كێكی جێده‌هێشت، ئه‌و جاریان خۆی.
خشته‌ی (37)
كچ
كچ، باسی له‌نازو عیشوهتی خۆی ده‌كرد، كه ئه‌و هات ده‌می داخست.
خشته‌ی (38)
رۆژنامه‌نووس
رۆژنامه‌نووس، خه‌ریك بوو نوسینگه‌ی رۆژنامه‌كه‌ی دابخات پرسهییهكی بۆ هات،له شوێنی پیرۆزباییه‌كه داینا.
خشته‌ی (39)
رۆژنامه
رۆژنامه، به‌دڵ حه‌زی ده‌كرد پێ دابخه‌ن چونكه حه‌وسه‌ڵه‌ی نه‌مابوو.
خشته‌ی (40)
به‌رپرس
به‌رپرس، هه‌موو رۆژێك یه‌كێكی سزا ده‌دا تا ئه‌و رۆژه‌ی خۆیان سزادا،
خشته‌ی (41)
بێژه‌ر
بێژه‌ر، كۆنترۆڵ ده‌نگێكی ناسكی بۆ وه‌رده‌گرت له‌خۆشیان باڵی ده‌كرد، به ده‌نگی نێریش قڵس ده‌بوو.
خشته‌ی (42)
پارێزه‌ر
پارێزه‌ر، پارێزگاری له هه‌موو شتێك ده‌كرد ماف نه‌بێت.
خشته‌ی (43)
وه‌زیر
وه‌زیر، ژماره‌ی پێڵاوه‌كانی 1945 بوو
خشته‌ی (44)
ژمێریار
ژمێًریار، له‌وه‌ته‌ی بۆته ژمێریاری سه‌رۆكایه‌تی سه‌ری رووتاوه‌ته‌وه.
خشته‌ی (45)
سكرتێر
سكرتێر، هه‌ركه مووچه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی ده‌هات ئۆتۆمبیڵێكی تازه مۆدێلی ده‌هێنا.
خشته‌ی (46)
شار
شار، ژماره‌ی مردووه‌كانی زیاتربوون له زندوهكان.
خشته‌ی (47)
ئاڵتون
ئاڵتون، به‌قه‌د كێشی خۆیه‌تی
خشته‌ی (48)
خه‌سو
خه‌سو، دوژمنی سه‌رسه‌ختی بوو
خشته‌ی (49)
زه‌وی
زه‌وی، ئه‌وه‌ی سڵاوێكی لێكردبایه یه‌كێكی به‌ناو ده‌كرد
گه‌ڕی دوو………..
خشته‌ی (50)
خاك
خاك، له هه‌موو شتێك لای پیرۆزتربوو، پۆسته‌كه‌ی خۆی نه‌بێت
خشته‌ی (51)
پۆست
پۆست، به‌هه‌موو هێزیه‌وه به‌كارده‌هێنا تاقه خه‌ونیشی دال بوو.
خشته‌ی (52)
دال
دال، گه‌وه‌ترین كێشه‌ی پێشه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بوو.
خشته‌ی (53)
ناو
ناو، به‌دڵ خۆش ده‌ویست كوڕه ناوی دۆلار بوو
خشته‌ی ( 54)
دۆلار
دۆڵار، شه‌وو رۆژ خه‌ونی پێوه ده‌بینی.
خشته‌ی (55)
خه‌و
خه‌و، خواردنی لێ حه‌رام بوو، بیری هه‌ر له‌لای كرێچیهكانی بوو
خشته‌ی (56)
كرێچی
كرێچی ، هه‌میشه ده‌یگوت بستێك زه‌ویم له‌سه‌ر ئه‌و جیهانه‌دا نیه.
خشته‌ی (57)
جیهان
جیهان، بۆ ئه‌و وه‌ك شقارته‌یه‌كی به‌تاڵه
خشته‌ی (58)
به‌تاڵ
به‌تاڵ، نیشانه گیرفانێكی قۆپچهدراو بوو
خشته‌ی (59)
قۆپچه
قۆپچه، ده‌ستی بۆ گیرفانی برد هیچی تیدا نه‌بوو به لوشی خشی.
خشته‌ی (60)
به‌لوشی
به‌لوشی، دروشمی سنورێكی تۆپباران كرابوو
خشته‌ی (61)
سنور
سنور، چونكه ئه‌و پاسه‌وانی بوو هیچ سنورێكی نه‌بوو
خشته‌ی (62)
پاسه‌وان
پاسه‌وان، خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی به‌هێزو وهرزشكاربوو
خشته‌ی (63)
وه‌رزش
وه‌رزش، زۆر رقی لێ بوو چونكه یاریده‌ده‌ری وه‌رزشی بوو
خشته‌ی (64)
یاریده‌ده‌ر
یاریده‌ده‌ر، به ده‌یان راوێژكاری هه‌بوو.
خشته‌ی (65)
راوێژكار
راوێژكار، تایبه‌ت به یاداشت‌و خه‌ون نامه‌كانی بوو
خشته‌ی (66)
خه‌ونامه
خه‌ونامه، هه‌مووی لێك ده‌دایه‌وه ئه‌و خه‌ونه نه‌بێت…!.
خشته‌ی (67)
لێكدانه‌وه
لێكدانه‌وه، دهیهێناو ده‌یبردو لێكی ده‌دایه، نه‌یده‌زانی چۆن ببێته به‌رێوه‌به‌ر
خشته‌ی (68)
به‌رێوه‌به‌ر
به‌رێوه‌به‌ر، گه‌ر كه‌ری حزبی نه‌بێت كلكی له بنه‌وه ده‌بڕێت
خشته‌ی (69)
حزب
حزب، هه‌موویان پێویستیان به وه‌ستایه‌ك هه‌یه.
خشته‌ی (70)
وه‌ستا
وه‌ستا،پێویستی به پانكهرهوییهكی لێزان هه‌یه،
خشته‌ی (71)
لێزان
لێزان، ئه‌و كه سه‌یه كه وه‌رزێكی هه‌یه
خشته‌ی (72)
وه‌رز
وه‌رز، هه‌موو وه‌رزێك پێویستی به‌وه‌رزێكی تره.
خشته‌ی (73)
وه‌رزی به‌هار
به‌هار، سه‌ره‌تای وه‌رزی شه‌ڕه گولله‌كان بوو
خشته‌ی (74)
وه‌رزی هاوین
هاوین، بۆ هه‌موو شتێك نه‌هات بوو بۆ دزی نه‌بێت
خشته‌ی (75)
وه‌رزی پایز
پایز، هات هه‌مووشتێكی وه‌راند گه‌ڵا نه‌بێت
خشته‌ی (76)
وه‌رزی زستان
زستان، ئه‌م جاره‌یان خڕی به‌ستی ئاو نه‌بێت
خشته‌ی (77)
سمێڵ
سمێڵ، ساڵانێكه مایه‌ی شه‌ڕه‌ف و كهرامهتیهتی.
خشته‌ی (80)
شه‌ڕه‌ف
شه‌ڕه‌ف، هه‌ر كه سوێندی پێدهوخوارد بۆ یان واژوو ده‌كرد
خشته‌ی (81)
واژوو
واژوو، له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌كا له سێداره‌دانی ئه‌و نه‌بێت.
خشته‌ی (82)
سێداره
سێداره، په‌ته‌كه‌ی یادگاری ملیۆن‌و نیوێك گهردهنو كه‌لله سه‌ر بوو.
خشته‌ی (83)
كه‌لله
كه‌لله، ژماره‌یان له تۆپی یاری زیاتربوو
خشته‌ی (84)
تۆپ
تۆپ، له باتی ئه‌و یاری بهكهللهی مرۆڤ ده‌كرد.
خشته‌ی (85)
مرۆڤ
مرۆڤ، ئه‌وانه‌ی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته پێكهاته‌ی خه‌م وخهفهتن.
خشته‌ی (86)
خه‌م
خه‌م، خه‌و خۆراكی دایكێكی ئه‌نفال بوو
خشته‌ی (87)
ئه‌نفال
ئه‌نفال، لای ئه‌و ناسنامه‌ی گه‌لێكی ماندووه.
خشته‌ی (88)
گه‌ل
گه‌ل، تاكه هیواو ئاواتی ئه‌و بوو
خشته‌ی (89)
هیوا
هیوا، كوڕی شارێكی بۆردومان كراوه
خشته‌ی (90)
بۆردومان
بۆردومان، هه‌ركه ته‌وابوو ئینجا زانی كوێر بووه.
خشته‌ی (91)
كوێر
كوێر، گه‌ر وانه‌با شته‌كانی ده‌وروبه‌ری به ته‌واوی ده‌بینی راستی نه‌بێت
خشته‌ی (92)
راستی
راستی، هه‌زاران قه‌ڵه‌می له‌خزمه‌تی داده‌نا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دابایه
خشته‌ی (93)
به‌رژه‌وه‌ندی
به‌رژه‌وه‌ندی، له‌گه‌ڵ كێدا هه‌بوایه سه‌ری ده‌خسته خزمه‌ت.
خشته‌ی (94)
خزمه‌ت
خزمه‌ت، گه‌ر به‌و بوایه شه‌وو رۆژی بۆ ده‌خسته سه‌ریه‌ك
خشته‌ی (95)
شه‌وو رۆژ
شه‌وو رۆژ، وه‌ك دووانه وابوون نهبهیهكهوه هه‌ڵیان ده‌كرد،نهكهسیان بێ ئه‌وه‌ی ترده‌بوو.
خشته‌ی (96)
دووانه
دووانه، هه‌ردووكیان برابوون له‌به‌ر دوژمنایه‌تی ته‌بابوون.
خشته‌ی (97)
دوژمن
دوژمن، هه‌میشه ده‌یگوت: پیاو دوژمنیشی حیز نه‌بێت
خشته‌ی (98)
حیز
حیز، سالانێك بوو نان‌و پیازیان پێدهخورا
خشته‌ی (99)
نان وپیاز
نان‌و پیاز، پێخۆری ئه‌وێ ده‌مێی جهنگاروهری شاخ‌و كێوه‌كان بوو
خشته‌ی (100)
جه‌نگاوه‌ر
جه‌نگاوه‌ر، میوانی هه‌میشه‌یی سه‌ر سفره‌ی گوندنشینه‌كان بوو
خشته‌ی (101)
گوند نشین
گوند نشین، هێمای ماڵه ساده‌و هه‌ژاره‌كان بوو
خشته‌ی (102)
هه‌ژار
هه‌ژار، هه‌م دۆستی بوو هه‌م دوژمن
خشته‌ی (103)
دۆست
دۆست، بۆ ئهوپشیلهیهكی خرپن‌و نه‌وسنه
خشته‌ی (104)
خرپن
خرپن،هه‌میشه عاشقی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نێو تونێڵی گه‌رم بوونه‌وه‌ی بوو.
————————–
تێبینی :. ئه‌م به‌رهه‌مه به‌شێكی له‌ژماره(94)ی گۆڤاری ئایندهئێستایه بڵاو كراوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌هۆی سانسۆر‌و ده‌ستكاركردنی به‌رهه‌مه‌كه به‌بێ پرسی نووسه‌رو دوور له‌بنه‌ما ئهدهبیهكانو ره‌چاوكردنی ته‌كنیكی به‌رهه‌مه‌كه‌و كاری رۆژنامه‌نووسی كه ته‌نیا (60) له كورتیله چیرۆكه‌كان له‌و گۆڤاره بڵاوكراوه‌ته‌وه دووباره له‌م پێگه ئهدبیهدا سه‌رجه‌م كورتیله چیرۆكه‌كان بڵاوده‌كه‌مه‌وه.
24/5/2010
هاوینی شه‌قڵاوه