سینارێوی بیست ویەك وێنە
١… ڕۆژه … شارۆچکه‌یه … ده‌ره‌وه‌یه
شارۆچکه‌یه‌ك ده‌بینرێ له ژێر ڕێژنه‌ی بۆردومانی کۆمه‌ڵێك ته‌یاره‌دا . شارۆچکه‌که دووکه‌ڵێکی زۆر خه‌ستی سپی له چه‌ند لایه‌که‌وه لێهه‌ڵده‌سێت، له چه‌ند کوچه‌و شه‌قامێكدا خه‌ڵکی ده‌بینین که‌وتوون ،به‌تاك وبه‌کۆمه‌ڵ جار جاره خه‌ڵك به‌برینداری ده‌بینین ، هه‌ندێکیان خه‌ریکه بینین به‌ته‌وای له‌ده‌ست ده‌ده‌ن هه‌ندێکیان پێستیان سوور بۆته‌وه‌و بڵقیان کردووه . له‌به‌رده‌م ده‌رگایه‌کی کراوه‌دا منداڵێك ده‌بینین که‌ته‌مه‌نی پێنچ ساڵانه له‌سه‌ر پشت که‌وتووه‌و گیانی له‌ده‌ست داوه . له‌چه‌ند شوێنێکی تری جیاوازدا خه‌ڵك به‌سه‌ر تراکتۆر وله ناو ئۆتۆمۆبیلدا گیانیان له‌ده‌ستداوه . له‌نێوه‌ندی ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌دا لهکۆڵانێکدا منداڵێکی سێ ساڵان نیشان ده‌درێ بهدیاردایکییهوه ده‌گری وادیاره دایکی ژیانی له‌ده‌ستداوه . هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رکه‌وتن و کوشتن و له‌ناوبردنه به‌ته‌نها مرۆڤه‌کانی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵکو سروشت و گیانله‌به‌ره‌کانی تریشی گرتۆته‌وه‌و به‌گشتی .