
داهۆڵ ….. به‌رزان حامد
شێرهبهفرینهى زستانى ژینم
حه‌وشه و به‌رده‌رگاى پرِ كرد له مناڵ
تۆپهڵى ئه‌و بوو رِای چڵه‌كاندم
خۆرى هیوامى پرِ كرد له خه‌یاڵ
به‌سوارى قامیش دنیا ته‌ى ئه‌كه‌م
تا ئه‌سپى خه‌یاڵ زین بێ و باڵ بگرێ
ده‌رگاى ژه‌نگ گرتووى ته‌مه‌ن دائه‌خه‌م
رِێ له‌سه‌فه‌رى مناڵیم ئه‌گرێ
له نزیك كانى درێژى شیعرا
په‌نچه‌ى ته‌زیوى گه‌رم رِادێنم
مروارى ماچێ ئه‌كه‌مه ملى و
زیخى ئازارى له دڵ ده‌ردێنم
وه‌ك باران هه‌رچى مه‌رامم هه‌بوو
كانى سه‌ر سینگى بكه‌مه به‌هار
ئه‌و ده‌ستى چه‌ترى هه‌ڵدایه سه‌رى و
دێوانه‌ى كردم شه‌مى جهفاكار
له كا كێشانى شه‌وى ده‌یجورا
چى چرام هه‌بوو هه‌مووم داگیرسان
كاتێ رِووناك بوو ژوورى ته‌نیایم
كه وێنه‌كانى تۆم تیائهسوتان
سوتان له رِسته و دێرِى زه‌مه‌نا
هێنده به‌د بووه ناینوسێ هیچ كه‌س
ئه‌و بۆیه دێته دێرِى نووسینم
ئه‌زانێ په‌نجه‌م بووه به قه‌قنه‌س
هێشتا له هه‌ورى چرِى رِوانینتا
لێزمه بارانى نیگا هه‌ڵئه‌كا
رِێى گهرِانهوهم پرِ ئه‌بێ له ئاو
چه‌ترى شكاوم له‌گه‌ڵ خۆى ئه‌با
ئێستاش له سیحرى ئه‌و بارانه‌دا
بووم به داهۆڵێك له كه‌نارى ژیان
ته‌فسیرى باران ئه‌كه‌م بۆ ده‌ریاو
درۆى داهۆڵیش بۆ پاساریه‌كان
خه‌یاڵم هێنده له بێژنگ داوه
هێڵى ناو له‌پم ته‌واو شێواوه
مه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ى كچه قهرهچێ
به‌ڵێ چه‌نى تر مرازم ماوه
مرازهكانم به‌دى نه‌هاتن
درۆكانى ئه‌و هه‌موو هیوا بوون
وه‌ك ده‌رمان ئه‌یدان به‌و ئاشقانهى
كه له كه‌نارى عه‌شقا جێمابوون
ئه‌و له رِهشماڵى كوێستانى كۆچیا
ئهڵهفهى مه‌یلى بۆ نه‌كردمه‌وه
خۆری فیراقی گڕی تێ به‌ردام
گه‌رمیانی وه‌سڵی له بیر بردمه‌وه