به‌پێنوسی ژنێك …. كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
1
ئه‌ی پیاو
تۆ بۆچی نوێژ بۆ به‌هه‌شت ده‌كه‌یت
كه خواوه‌ند له ماڵه‌كه‌ی خۆتدا
به‌هه‌شتێكی پێ به‌خشیووی كهژنه
2
سه‌یره من گوڵمو تۆ هه‌نگیت
هه‌نگ له پێناوی گوڵدا گیان ده‌به‌خشێ
من له پێناوی تۆدا تیرۆر ده‌كرێم
3
ژن له رووبارێك ده‌چێ
نهتینوێتیتان لێی ده‌شكێ،نه‌كه‌م ده‌كات
به‌ڵام كه‌متان ده‌توانن
مه‌له‌ی تیا بكهنو نه‌خنكێن
4
ئاواتم بوو
تۆ ژن بوویتایهو منیش پیاو
به‌ڵام جیاوازییه‌ك نه‌بوو
ئه‌وكاته من تۆم ده‌چه‌وسانده‌وه
5
حه‌ز ئه‌كه‌م ببمه ته‌وارێك
باڵ بگرممو بفڕ‌م
به‌ڵام تۆ هه‌میشه باڵه‌كانم ده‌دزی
6
ئێمه هه‌ردووكمان زیندانین
تۆ زیندانی داب‌و نه‌ریت
منیش زیندانی ترس
7
جیاوزییهك لهمنو تۆدانیه
به‌ڵام ئه‌بێ
من له‌ئاگری دۆزه‌خا بسوتێمو
تۆ لهبهههشتێكی خه‌یاڵیدا بژیت
8
كچه‌كه‌م ناوێرێ له‌وانه‌ی سروودا
گۆرانیه‌كانی كازم بڵێ
چونكه
له‌وانه‌یه‌كی تردا (سفر)وه‌رده‌گرێ
9
ژیانی تۆ
خه‌ونێكی بێ ئومێد‌و
ژیانی من هه‌گبه‌یه
پڕ له‌ووشه شاراوه‌كانی خۆشهویستیو
عه‌شقی خهیاڵو ماچی دزراو
10
نیشتیمانه‌كه‌م
شه‌قامه‌كانی پڕن له‌بۆنی ترس‌و
ده‌سته‌كانی پڕن له‌بۆنی خیانهتو
زمانه‌كانی پڕن له‌درۆ
ئه‌م نیشتیمانه ناو بنێم چی
11
به پاكیزه‌یی له‌دایك بوون‌و
نه‌مانتوانی پاكێتی خۆمان بنووسینه‌وه
چاوێك نیه بۆ عهشقو
دڵێك نیه بۆ خۆشه‌ویستی
ناچارین
به‌م خاكه بڵێن ماڵئاوا
12
له‌بری ئه‌وه‌ی دوو مرۆڤی جیاوازین
ده‌كرا دوو ره‌نگی تێكه‌ڵ باین
یا دووگوڵ یه‌ك بۆنیان هه‌با
ئه‌سته‌مه سه‌مای ئاره‌زووه‌كان
كێ له‌نزای عه‌شق ده‌گا ؟