Skip to Content

Sunday, October 17th, 2021

به‌ستنی کۆرێکی ناره‌زایه‌تی له‌ تۆرۆنتۆ سه‌باره‌ت به‌که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان

Be First!

له‌ کۆڕێکی جه‌ماوه‌ریدا” کۆمیته‌ی که‌مپینی به‌رگری له‌ ئازادی له‌کوردستان” بۆبه‌ دواداچوونی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان له‌ شاری تۆرنتۆی که‌نه‌دا پێکهات.

 ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 19ی سپتێمبه‌ری 2010 دا به‌ هه‌وڵی کۆمه‌ڵیک که‌سایه‌تی و حیزب وڕێکخراو توانرا کۆڕێکی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ که‌یسی ڕۆژنامه‌نووس ” سه‌رده‌شت عوسمان” ،که‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ دیاری کرابوو به‌ڕێوه‌ چوو.
کۆڕه‌که‌ له‌لایه‌ن سامان سه‌عید ه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.ئه‌م به‌ڕێزانه‌ به‌دوای یه‌کتر قسه‌وباس و به‌یانی حیزب و ڕێکخراوه‌کانیان خوێنده‌وه‌( جه‌مال ” نامه‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان”، دارای محامی ،عادل احمد” حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق، هیوا جه‌میل ” به‌یاننامه‌ی مه کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانی خوێنده‌وه‌”،سه‌رگول ئه‌حمد وسه‌میر نوری له‌ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عیراق،جه‌لال سه‌عید ” فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراق” ،گۆران عبدالله ” سایتی ده‌نگه‌کان”،ئاراس ،ئازاد حه‌مه‌که‌ریم).
هه‌موو لایه‌ن و که‌سایه‌تیه‌کان جه‌ختیان له‌ نادروستی ناڕاستی کاره‌کانی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و ئه‌نجامه‌که‌ی کرده‌وه‌ .
به‌رپرسانی حکومه‌تی کوردستان و به‌ دیاری کراویش پارتی دیموکراتی کوردستانیان تێدا تاوانبار کرد به‌رامبه‌ر به‌ فراندن وئنجا تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت و پرۆسه‌و ڕه‌وتی لیژنه‌و ڵیکۆڵینه‌وه‌که.
پاش گفتو گۆو قسه‌و باس کردن ،کۆمیته‌یه‌کی به‌دواداچوونی که‌مپینی به‌رگری له‌ ئازادی له‌ کوردستان به‌گشتی و که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان به‌ تایبه‌ت پێکهات.
که‌ خاڵه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی بریتی بوون له‌ ( باوه‌ڕنه‌بوون به‌ ئه‌نجامه‌کانی لیژنه‌که‌،و هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌و دانانی لیژنیه‌کی بێلایه‌ن که‌ لایه‌نی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رێکخراوی نێو ده‌وڵه‌تی و نوێنه‌ری ڕۆژنامه‌نوسان وبنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی تێدا بێت) هه‌روه‌ ها لێوبوردنی ره‌سمی بکرێت له‌ بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت دوای ئه‌وه‌ی که‌ به‌ تیرۆریستی سه‌ربه‌ئه‌نسار وئه‌لئیسلامیان له‌ قه‌ڵه‌م دابوو،خاڵیکی دیکه‌ ده‌ست نه‌‌بردنی ده‌سه‌ڵات بوو  بۆ ئیرهابی ده‌وڵه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر وه‌ڵامه‌کانی خه‌ڵکدا.زامن کردنی سه‌لامه‌تی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت وهه‌موو ئه‌و که‌س ولایه‌ن و ئازادیخوازانه‌ی که‌ داکۆکیان له‌ که‌یسی سه‌رده‌شت ده‌کرد.
بڕیار درا ئه‌و کۆمیته‌یه‌ له‌ هه‌وڵی به‌دواداچوونی ئه‌و که‌یسه‌ بێت و په‌یوه‌ندی بکات به‌ زوربه‌ی ڕێکخراووحیزب ودام وده‌زگای ده‌وڵه‌تی وڕێخراوه‌ئازادیخوازه‌کانی باکوری ئه‌مه‌ریکا به‌ تایبه‌ت.

تێبینی : هاوپێچ ،بڕیارنامه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌.

بۆ/ پارتی دیموکراتی کوردستان
پاش سڵاو:

لە ڕێگای ئەم  بەیاننامەیەوە بە ئاگاداریتان دەگەیەنین ، کەوا ئێمەش هاوشانی هەموو ئەو نارەزایەتی و نیگەرانیانەی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان،  سەبارەت بە کەیسی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان  ماوەی زیاتر لە ٤ مانگە بەڕێکەوتووە ، بۆ دوزینەوە و ئاشکراکردنی تاوانباران ، ئەمرۆ لە شاری تۆرۆنتۆ لە کەنەدا کۆبونەوەیەکی نارەزایەتیمان بەرپاکردووە . کۆبوونەوەی ئەمرۆمان  ئەم داخوازیانەی هەیەوە :
1- ئیمە هیچ باوەڕمان بەو لیژنەیە نیە کە لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە دانراوە ، راپۆرتی ئەوکارانەی تا ئێستا بڵاویان کردۆتەوە  لە جیاتی گەران بەشوین تاوانباراندا.خەریکی نوسینەوەی سیناریوو دەرهێنانی شانۆگەریەکن بۆ هەقدان بە تاوانباران و تاوان بارکردنی  تیرۆرکراو ،  ئەمە بەسە بۆ لێسەندنەوەی شەرعیەت لەو لیژنەیە. بەو پێ یەی زۆرترین پەنجەی تاوان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادەکێشرێت ، ناکرێت  لیژنەی لێکۆڵنەوە  بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و خستنەڕووی ڕاستی یەکان .لە لایەن پارتی و لێپرسراوانی حکومەتی سەر بەو حیزبە دروست بکرێت.
 پیویستە ئەو لیژنەیە هەلبوەشیتەوە و لیژنەیەکی سەربەخۆ ، بە بەشداری رێکخراوە کانی کۆمەلگای مەدەنی ، رێکخراوە نێودەولەتێە سەربەخۆکان ،  نوێنەرانی میدیاو و رۆژنامەکان و بنەماڵەی شەهید سەردەشت بەرێوە بچێت.
2- لەبەرامبنەر هەڵبەستنی بۆختیان بەوەی سەردەشت ئەنسار اسلام بووە . پیویستە لە خودی سەرۆکایەتی هەرێمە وە داوای لێبوردن لە بنەماڵەی سەردەشت و رۆژنامەنوسان و سەرجەم خەڵکی کوردستان بکرێت.
3- بەدوای  ڕاگەیاندنی ئەو لیژنەیە ، بنەماڵەو و کەسوکار و هاوڕێ یانی نزیکی شەهید سەردەشت لە ژێر مەترسی دان ، بۆیە ئیمە سەلامەتی ژیانی ئەوان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم دەزانین.
4- دەستبردنی دەسەڵات لە کوردستان بۆ   بەرێوەبردنی ئیرهابی دەوڵەتی، بەکاربردنی یاسا بۆ دەم بەستنی خەڵک و تاوانبارکردنی ئەوانەی وەک دەسەڵات بیرناکەنەو ، جیگای نەفرەتی ئێمەیە، دواکارین دەسەلات واز لەو کارانە بهێنێت .  خەلکی کوردستان قوربانی ئیرهابی دەولەتی بەعس بوون و ئیرهابێکی تری لەو جۆرە جارێکی تر قبوڵ ناکەن.
ئێمە بو لەقاودانی ئەوکارانەی دەسەلات لە کوردستان، سەرنجی کۆمەڵگای جیهانی و بە تایبەتی باکوری ئەمریکا بۆ ڕەوشی ئازادیەکان و مافی مرۆڤ رادەکێشین.
کەمپینی بەرگری لە ئازادی لە کوردستان/تۆرۆنتۆ/کەنەدا
September 26-2010

Previous
Next

Leave a Reply