دوو کۆچی داخدار ……. جه‌لال ده‌باغ
*ئه‌م به‌يانيه1/10/2010 هه‌واڵێکی داخدار له سلێمانيه‌وه گهيشت و هه‌موو لايه‌کی خهمبارکردين، ئه‌ويش کۆچی دوايی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و ناسراو کاک حه‌مه جهزايه که له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو کوردستان وه‌ک گۆرانيبێژێکی گهڵپهروهرو پێشمه‌رگه‌و که‌سێکی دڵسۆز ناسراوه، که رۆڵێکی باشی هه‌بوو بۆ هاندانی خه‌ڵک بۆ تێکۆشان له دژی رژێمه ديکتاتۆره‌کان وبۆچڕينی سروود‌و گۆراني‌ی پێشمه‌رگه‌و چاندنی خۆشه‌ويستيی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان ،له‌ساڵانی مقاوه‌مه‌تدا، له‌دڵ و ده‌روونی رۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌ماندا.
کاک حه‌مه‌جه‌زای هونه‌رمه‌ند ماوه‌يه‌ک بوو له‌گه‌ڵ نه‌خۆشيه‌کی سه‌ختدا له زۆراندابوو، که لهناوکوردستان و له دهرهوهيدا چاری نه‌کراو له ته‌مه‌نی 60 ساڵيدا کۆچی دوايی کرد.
کۆچی دوايی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشه زيانێکی گه‌وره‌بوو له‌گه‌لی کوردستان و هونه‌ره‌که‌ی که‌وت وچووه ريزی نه‌مرانه‌وه.
به‌گه‌رمی پرسه‌و سه‌رخۆشی له خێزان و بنه‌ماڵه‌که‌ی، له هاوڕێيان و دۆستانی، له ته‌واوی گه‌لی کوردستان ده‌که‌ين که ئه‌و گه‌وره هونه‌رمه‌نده‌ی له‌ده‌ستچوو.
*دووه‌م هه‌واڵ ئه‌وه‌يه دوێنێ 30/9/2010 کاک عه‌باسی مهلابرايمی حافز له سلێمانی له ته‌مه‌نی پتر له هه‌شتا ساڵدا کۆچی دوايی کرد. ئه‌م پياوه که به حاجی عه‌باسی دارتاش ناسراوه، باوکی مامۆستا( ئوميد ئاشنا)ی نووسه‌ری پێشکه‌وتنخوازی ناسراوه.
کاک عه‌باس نووسه‌ربوو، بيری تيژبوو، ئاگاداری رووداوه مێژووييه‌کانی شاره‌که‌ی بوو، پياوێکی قسه‌خۆش وبه هيمهتبوو.
کاک عه‌باس دارتاشێکی زيره‌ک و وهستايهکی کارامه‌بوو، زۆريش بايه‌خی به که‌له‌پوری کورده‌واری ده‌داو زۆر که‌ره‌سته‌ی کۆنی جوتياری و ناوماڵی کۆنی ژيانی کورده‌واری له ته‌خته دروستده‌کرد که شايانی پاراستنن له موزێيهکی تايبه‌تيی فۆلکلۆردا. هه‌روا ماکێتێکی جوانی بۆ خانووه‌که‌ی سه‌رای دێرينی سلێمانی دروستکرد…تاد.
به‌گه‌رمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی به خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌يان و به خزم و که‌س و کار‌و خۆ شهويستانی پێشکه‌ش ده‌که‌ين، هيوادارين سهبووريی دڵيانبێ.
جه‌لال ده‌باغ
1/10/2010