Skip to Content

Sunday, October 17th, 2021

بڕیار …. به‌ندی عه‌لی

Be First!
by January 6, 2011 هۆنراوە

خودا هه‌ر زۆر میهره‌بانه‌
چونکه‌ ئه‌و له‌ئاسمانه‌وه
سه‌یرمان ئه‌کاو
له‌وێشه‌وه فرمایشمان بۆ ده‌نرێ
که‌مردیشین
هه‌ر له‌وێ دادگاییمان ئه‌کا
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی
که‌سێ خۆی لێکرین به‌خواو
دادگایه‌کی
هه‌ر لێره‌که‌ بۆ هه‌ڵبه‌ستین
له‌و بوکانه‌ی به‌قامکی خۆی
سه‌ما ده‌که‌ن
وه‌کلیلی ده‌روازه‌کانی دۆزه‌خ و
به‌هه‌شتیشی
به‌پێی گوێڕایه‌ڵی و ئه‌مه‌ک
بۆ زاتی خۆی ، لێ به‌شکردین
بێ چه‌ندو چۆن و بێ گومان
منیش ئه‌بم به‌ئاراس و
به‌مه‌ریوان

به‌ندی عه‌لی .. 2011

Previous
Next

Leave a Reply