Skip to Content

Friday, April 26th, 2024

رەشید دەستپەڕ و جیمی سانشیز*.

Closed
by November 28, 2010 چیرۆک

 

 

رق قێزەونە, ئەمەریکییەکان دەڵێن رق ووشەیەکی قورس و گرانە گوتنی ئاسان نییە، مەڵێ رقم لێیەتی بڵێ حەزم لێی نییە.. لە چینی ناوەند و تەپیودا لە ئەدەب و هونەردا (ب ….. م) و (داکت ب. گ. ێ. م) وەکو بەیانی باش و شەوشادی لێهاتووە، بەڵام دەبێ بزانیت چۆن لەچ ئان و ساتێکدا بەکاریدێنی، ناتوانی لە هەموو شوێنێک بیڵێی، گەر دەم و پلیشت سیلاک بووبێ.. باجەکەی قورسە و دەبێ باجەکەی بدەی، وا باشە هەر نەیڵێی.. منیش پێنووسەکەم سیلاک بووە بەرامبەر بە سێو، سێو لە شیعر و لە بابەتە بێدەرپیەکانمدا.. گوتم ئەمرۆ لە سەر جیمی سانشیزی هاوکارم و رەشید دەستپەڕی قوتابیم دەنووسم، ماوەیەکە لە هزرمدان، ئیتر وا بزانم کاتییەتی..
 
خوشکێکم هەیە لە خۆم بچوکتر زوو لە زەمەنی گووباریندا پێیگوتم (برام ئەگەر ئەتوو نوێژ بکەی بە پێخواستی دەچیە بەهەشت).. سوپاسی دەکەم کە منی بە خاوەن دڵ و دەروونێکی جوان ناسیووە هەر واشم… سەرسامم بە راستگۆیی و کرانەوەی هاولاتیانی ئێرە، نیگەرانیشم بە خۆهەلکێش و داخراو درۆزن و پیسکەیی هاوڵاتیانی لای خۆمان، باواز لە نموونە هێنانەوە بێنم با پیاوخراپ نەبم، خۆم باش دەناسم با نەڵێن تڕکەنم.. قسەم لە سەر زۆرینەیە نەک چەم بێ چەقەل و چەقەلی بێ چەم… من زۆر حەز لە دواندی جیمی دەکەم، بۆ من وەک پەرتووک وایە هەرجارەی بە لاپەڕەیەکی ئاشنا دەبم، بەڵام لە بێکاتیی و چاوی ئێوە زۆری لە سەر نارۆم، با جیمی بۆ خۆی بدوێت…
 
– ئەورۆژە چوومە ماڵی ماریسێلای خوشکم تەنها بۆ دیتنی، پاش باوەش و چاک و چۆنی گەنجێکی خەواڵوو و گێژووێژ و داک بگێمم دیت لە ئاودەست هاتە دەرەوە و بە سەری لموزی پێیگوتم: (های) منیش گوتم: (های).. ئیتر خوشکم بە دۆستی نوێی ناساندم پێشیگوتم ببورە: جیمی کە زووتر باسم نەکردووە چونکە تۆ هیچ دۆستێکی منت بە دڵ نەبوووە.
 
– دە باشە، ئەم جیم کێریەت لە کەیەوە ناسیووە؟
+ مانگێک بەر لە ئێستا لە بیرتە بە تەلەفۆن پێمگوتی بە دوو کەسان لە یەکەکیان دەدا منیش یارمەتی بریندارەکەمدا…؟
– بەلێ، لە گێل گێلتری – گێل گێلتر -**.
+ ئەوە ئەو کوڕەیە.
– باشە پیرۆزە…
 
 زۆر شتی تریش ئیتر چۆن تووڕە نەبم لەو خوشکەی خۆم.. دۆستەکانی*** هەموو دۆڕاون، دۆستەکەی پێشووی خاوەن هاوسەریش بوو، خوشکەکەم زۆر جوانە بەڵام مێشکی کای تێدایە و ونبووە وون.. خۆشی نازانی چ دەکا، گەلێک نیگەران و غەمباری کردووم خەریکە شێتبم، باشە هاورێ بزانە تۆ کوڕەکی باشی وەک خۆت بۆ خوشکەکەم نادۆزیەوە، لە دین و رەنگیش مەپرسە، خوشکەکەم لگاوە.. لە لگاویش پڕ رەنگتر و بێدینترە… منیش بۆ پێکەنین گوتم: بۆ نا بەڵام من هاورێی دۆڕاوم نییە، تێر پێکەنین و زەنگی کار لێیدا… ئەمە لاپەڕەیەکە لە نۆڤلێتی جیمی دا….         رةشيد دەستپەڕ.

من وەکو سێرڤانتێس دۆن کیشۆتەکی تر زیندوو ناکەمەوە.. پێشان بە ئازامان دەگوت رەشید.. ئەو رەشیدەی من ئازا نەبوو تووک حیز و نمەک حەرام و یێچاوەڕوو بوو.. هاوتەمەنی خۆی پێیاندەگوت رەشید دەسپەڕ.. چونکە دەموچاوی پڕ لە زیپکە بوو، ئەوسا خەڵک نەزان بوون.. زانست دەڵێ زیپکە و دەستپەڕ نە خزمن و نە دراوسێ و نە چاکوچۆنییشیان هەیە..
 
دیسانەوە لە زەمەنی گووباریندا.. رەشید لە قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی لە بەر خاتری خاترانیش یا ملی دەشکا دەرنەدەچوو یا دەکەوتە خولی دووەم، ئەرکە تەمبەڵییەکەشی بۆ من بوو، چونکە دراوسێمان بوو.. داکیشم: کوڕم دەدەی ماڵەکی فەقیرن هەندەک دەرس و دەوری پێبرێ. ئیتر بە هیمەتی من و پیرداود پێغەمبەر، رەشید دەسپەڕ ساڵی دەبڕی، رەنگە بپرسن پیرداود کێیە؟ چۆن ئەبو جاسم لای قوریشیەکان پێغەمبەربوو.. لە گەڕەکەکەی ئێمەش پیرداود پێغەمبەرمان بوو، رەنگە نەوەی نوێ رەشید دەسپەڕ بکەن بە پێغەمبەر، ئەوە ئەستێرەی بەختە هەر دیتت بۆ دەستپەڕیش هەڵات..
 
ئێوارەیەکیان لە کار دەگەڕامەوە بۆ ماڵ، دەستپەڕم لە بەر دەرگا دیت.. سلاوێکم لێکرد ئەویش گوتی باشم سوپاس.. پاش چەند هەنگاوێک بانگی کردم دوو جاران (کاک ف)، منیش وەڵامم داوە ها فەرموو.
 
– ئەوە چییە لەدەستت؟
+ پەرتووکن، زۆر پێم خۆش بوو بەلکو گۆڕاوە و حەزی بە خوێندنە.
– پەرتووکی چییە؟
+ ئەدەب..
– باشە ئەدەب چ سوودی هەیە بۆ دینت؟
 
هەرگیزاو هەرگیز بە مێشکمدا نەدەهات پرسیاری لەو جۆرە و بێ پێشەکیی لە قوتابییە تەمبەڵەکەم.. باوەرم پێبکەن تاساندمی چونکە سووکایەتییەکی گەورە بوو.. منیش هەر ئەوەم بە مێشکدا هات و گوتم:
 
+ لە پۆڵی شەش لە دوو وانە کەوتبووی.. پاش وانە پێگووتنت لێتم پرسی تێگەیشتی؟ تۆش لە بری وەڵام تڕێکت کرد، ئەو پرسیارەشت ئەو تڕەی بیر هێنامەوە، بڕۆ لە بەر چاوم وونبە هەی دەسپەڕی تڕکەن.
 
لاتان سەیر نەبێ گەر رەشید بوو بە سەرۆکی وڵات، هێشتا هەر سەردەمی باز هەڵدانە لە وڵات…
__________________________
* هەردوو ناو خواستراون.
** لە فلیمی ((dumb and dumberی ئەکتەری کۆمیدیی جیم کێری وەرگیراوە.
*** دۆست جیاوازە لەگەڵ هاوڕێ، boy friend واتا بە رووتیی زۆرانێ دەکەن، تێدەگەن چ دەڵێم!
 

فەرهاد کەریم  

Farhad4Hamad@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.