Skip to Content

Sunday, October 17th, 2021

قورئانی پیرۆز‌و مۆسیقا …. دلشادكاوانی

Comments
by February 13, 2011 گشتی

گه‌ر بگه‌رێینه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای دروست بوونی چه‌مكه‌كانی هۆنراوه‌‌و ده‌نگ، ئاواز‌و میوزیك، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ سه‌ر به‌یه‌ك خێزانی یه‌كێك له‌ژانره‌ ئه‌ده‌بی‌و هونه‌رییه‌كانی مێژوون.
 كه‌ له‌  هسته‌وه‌ره‌كانی مرۆڤه‌وه‌ سه‌ریان هه‌ڵداوه‌، هه‌میشه‌ زمانێكیش بووه‌ بۆ له‌ یه‌كتر گه‌یشتن‌و ئارام كردنه‌وه‌ی ناخ‌و جله‌و كردنی عه‌قڵه‌ بۆ مه‌به‌سته‌ دیاریكراوه‌كان، یان به‌رووێكی تره‌وه‌ پۆلینكردنی هۆشبه‌نیده‌كانی مرۆڤه‌ به‌سه‌ر ئاراسته‌كردن‌و به‌كرداریكردنی حه‌ز‌و ویسته‌كانیه‌تی، بۆیه‌ ده‌بینین هه‌ر له‌گه‌ڵ دروستبوونی مرۆڤایه‌تی‌و سه‌رهه‌ڵدانی شارستانیه‌ته‌ كۆنه‌كان‌و مرۆڤه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان‌و دێرینه‌كان، خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌‌و ئاواز‌و گۆرانی‌و لاواندنه‌وه‌‌و پێداهه‌ڵگوتن.
 وه‌ك پیشه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی‌و به‌ ئامێر‌و ئامرازه‌ جیاوازه‌كانی ده‌ڕبڕینی ده‌نگ بۆ شێوازی جۆارو جۆر به‌ركارهاتووه‌، وه‌ك شین‌و شادی‌و ترساندن. ئه‌مه‌ش به‌پێی قۆناغ‌و گۆرانكاری‌و به‌ ئامێركردنی كاره‌كانی مرۆڤه‌، ئه‌م لایه‌نه‌ش وه‌ك هه‌ر لایه‌نه‌كانی تری ژیان گۆڕانی به‌سه‌ر دادێت‌و له‌ هه‌ر سه‌رده‌م‌و شارستانیه‌تێكدا، جۆرێكی تر له‌ به‌كارهێنانی، وشه‌، ده‌نگ، ئامێر، به‌كارهاتووه‌.
 هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ئاینه‌ جۆرارو جۆره‌كان  میوزیك به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌ نێوه‌نده‌ ئاینیه‌كان خۆی بینیته‌وه‌، وه‌ك لایه‌نی سه‌ره‌كی بۆ په‌رستن كه‌ڵكیان لێوه‌رگرتووه‌.
ئاینی جوله‌كه‌كان میوزیكیان وه‌ك كارێكی موقه‌ده‌س بۆ په‌رستن‌و له‌سه‌رده‌مانی عیبرانیه‌كان‌و بابلی كه‌نعانیه‌كان تاكو ساڵی 7ه‌ زاینیی ئامێری میوزیكیان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتگیر بۆ وتنی نزا‌و پارانه‌وه‌ له‌ كاتی په‌رستندا له‌ په‌رستشه‌كاندا  له‌ژێر ناوی (بیوت))‌و((حازان )) له‌ كاتی پارانه‌وه‌ ئه‌م ئامێرانه‌یان ژه‌نیووه‌.
ئاینی مه‌سیحیش له‌م باره‌یه‌وه‌ بێ به‌ش نه‌بووه‌ سه‌یرده‌كه‌ین له‌سه‌ده‌ی یه‌كه‌مدا ئوروزكسیه‌كان له‌ كلێسا قبتیه‌كانئامێری میوزیك جێگای مشتو مربووه‌، قه‌شه‌ یوستینوس له‌ ساڵی 100 تاساڵی 165 دژی به‌ كارهێنانی میوزیك بووه‌ له‌كاتی نوێژكردندا پاشان له‌ ساڵی( 330 – 397م قه‌شه‌ اكلیمندس رێگه‌ به‌ به‌كارهێنای ده‌دات‌و گفتو گۆ له‌م باره‌دا ده‌كات ده‌ڵێ‌ ” پێشتر ته‌نیا ئامێری  قیساره‌ ئامێری ئاشتی بووه‌، ئێمه‌ له‌مه‌ودوا سود له‌ نای‌و  فنوت‌و ده‌ف‌و ئامێره‌كانی تر وه‌رده‌گرین بۆ سوپاس گوزاری كردنی خودا”
له‌ئاینی ئیسلامیشدا ده‌ف وه‌ك ساده‌ترین ئامێر بۆ ده‌ربڕینی ناخ‌و خۆ پاكردنه‌وه‌ له‌تاوان‌و جۆشدانی رووح به‌كاربراوه‌، ده‌هۆڵ بۆجه‌نگ‌و ترساندن له‌ به‌ری جه‌نگدا به‌كارهێنراوه‌.
له‌شارستاینه‌تی میسردا به‌ كارهێنانی میوزیك  بۆ دوو سه‌رده‌م ده‌گرێته‌وه‌
1-چاخی سه‌رده‌می مسری كۆن
2-چاخی سه‌رده‌می شارستانیه‌تی ئیسلامی.
كه‌له‌و چاخه‌دا  له‌پاڵ ئامێره‌كانی تردا نای زۆتر به‌كارهاتووه‌ ، ئه‌مه‌ش بۆ وتنی سرود‌و بازنه‌كانی زكردكردن، جه‌ژنه‌كانی له‌دایك بوونی پیغمه‌مبه‌ری ئیسلام به‌كار هاتووه‌.
ئامێره‌ مۆسقیه‌كانی ئاینی ئیسلامی مسری له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه‌ پێكهاتووه‌.
1-مۆسقای رێبازی سۆفی.
2-سرووده‌ ئاینیه‌كان.
3- چیرۆكه‌ ئاینیه‌كان.
34-مۆسیقای ئاینی ئیلاهی
 جگه‌له‌وه‌ش جۆره‌كانی تر له‌ وانه‌ ئامێری نقاره‌ ده‌روێشه‌ كورده‌كانی رێبازی به‌رزنجی‌و بنده‌مینی‌و روفاعی بۆ مه‌به‌ستی یه‌كتا په‌رستی به‌كاریان هێناوه‌.
دبینین دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی جیهانی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و پێش ده‌چێت شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیا به‌و خێرایه‌ی خۆیه‌وه‌، هه‌نگاوی نوێ‌‌و تازه‌ی نایه‌ نێو فه‌رهه‌نگی ژیانی مرۆڤه‌وه‌، گۆرانكاریه‌كی مه‌زنی له‌  عه‌قڵی مرۆڤیشدا هێنایه‌ كایه‌وه‌.
شعر‌و گۆرانی ئاواز میوزك وه‌ك زه‌روره‌تێك خۆی خزانده‌ نێو سه‌رجه‌م بواره‌كانی تری ژیان، مرۆڤ ناچارده‌بێت خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وته‌ نوێیه‌ بگونجێنێت جونكه‌ میوزیك ئیتر به‌شێكی گرنگی ژیانه‌، هه‌ر له‌لێدانی هۆڕنی ئۆتۆمبیل‌و زه‌نگی مۆبایل‌و زنگی ده‌رگا، زه‌نگی قوتابخانه‌‌و كڵیسا‌و بڵندگۆی مزگه‌وته‌كان‌و به‌كارهێنانی جۆره‌ها ئامێری ئه‌لكترۆنی،كاتژمێر‌و رادیۆ‌و tv.سه‌ته‌لایت‌و كۆمبیته‌ر‌و ئینترنێت.
به‌مه‌ش بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ سه‌ره‌تایترین ژیانی مرۆڤ به‌بێ‌ بوونی ده‌نگی میوزیك به‌شێكی له‌مه‌حاڵ، جیا له‌وه‌ی ئێستا ئاواز‌و میزیك رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌سه‌ له‌ بۆنه‌‌و سرودی نیشتمانی ‌و ئاینی هاندانی به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌بینین كه‌ میوزیك له‌ هه‌موو ده‌ربڕینه‌كانی ده‌نگ رۆڵێكی كارایی هه‌یه‌ له‌گه‌یاندنی په‌یامه‌ تایبه‌تیه‌كان.
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ مه‌به‌ستمانه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌نێو به‌شێك له‌ جیهانی ئیسلامی، شه‌پۆڵیكی دیرایكراو هه‌یه‌ له‌سه‌ر حه‌رامكردن‌و قه‌ده‌غه‌كردنی میوزیك ئه‌مه‌ش زیاتر له‌نێو گروپه‌ سه‌له‌فه‌یه‌كان، وه‌هابیه‌كان،ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر رێبازی ابن تیمیه‌‌و ابن قه‌یمیه‌ی جۆزی ده‌ڕۆن، به‌ تونده‌ره‌وه‌كانی نێو مه‌زهه‌بی سونه‌ی ئیسلامی  ناسراون. به‌مه‌ش ده‌یانهه‌وێت جارێكی تر ژیان به‌ره‌وه‌ دواوه‌ بگه‌رێنه‌وه‌‌و جوانیه‌كانی ژیان له‌ناو ببه‌ن‌و  به‌گژ مه‌حاڵ دادچنه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ پراكتیزه‌كردنی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ ئه‌سته‌مه‌ بۆیه‌ ده‌بینین هه‌رزوو خۆشیان له‌و بڕیاره‌دا په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌، دیارترین نمونه‌ كه‌ناڵه‌ راگه‌یاندنه‌كانی ئیسلامیه‌كانی لای خۆمان كه‌ له‌رابردوودا میوزیكیان به‌حه‌رام‌و یاساغ ده‌زانی ئێستا بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ به‌رێوه‌چوونی هیچ نێوه‌ندێكی راگه‌یاندنی بینرا‌و بیستبرا‌و  به‌بێ‌ بوونی میوزیك  ئه‌سته‌مه‌، بۆیه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خۆیان میوزیك وه‌ك شتێكی ئاسایی به‌كارده‌هێنن.
له‌زۆربه‌ی سروده‌ ئاینیه‌كانیش میوزیك وه‌ك ئاڵه‌تێكی گاریگه‌ر خۆی دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆنمونه‌ له‌ هه‌ر هۆنراوه‌یه‌كدا بۆ پێداهه‌ڵگوتن به‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر‌و قورئانی پیرۆز، به‌شێك له‌ ئایته‌كانی قۆرئانی پیرۆز تێیدا به‌كار ده‌هێنرێت.
كه‌واته‌ گه‌ر میوزیك بۆ خزمه‌تكردنی قورئان‌و گه‌یاندنی په‌یامی خودا بۆ به‌نده‌كانبێت به‌ كاربردنی  میوزیك چ تاونێكی هه‌یه‌.      
محمود درویش شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب له‌ ساڵی 1998-1999  له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ وڵاتی كویت باسی له‌وه‌كرد “چی ده‌بێت گه‌ر قورئانی پیرۆزیش به‌مۆسیقا بخوێندرێ به‌ ئامێره‌كانی  میوزیك‌و په‌خش بكرێت” واتا خوێندنی قورئان به‌ده‌نگێكی خۆش‌و نۆته‌كانی میوزیك ئه‌وه‌ ئه‌و كات هه‌م خوێندنه‌كه‌ی هونه‌ری ده‌بێت‌و  گوێگره‌كه‌شی زیاتر گوێی لێده‌گرێت. 
به‌مه‌ش ئیسلامیه‌كانی كوێت‌وپیاوانی ئاینی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یان نایه‌وه‌‌و ئه‌و شاعیره‌یان به‌كافر‌و زه‌ندیق ناوبرد. هه‌ر به‌په‌له‌ له‌و وڵاته‌یان كرده‌ده‌ره‌وه‌.
له‌ كاتێكدا سامی یوسف گۆرانی بێژ سرووده‌ ئاینه‌كانی سێ‌ به‌شی له‌ سڵاو لێدان له‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری مه‌زن‌و ئایتی قورئانی پیرۆز پێك هاتووه‌، ئه‌مه‌ چ تاوانێكی تێدایه‌، ئه‌مانه‌و چه‌ندین نمونه‌ی تری زندو هه‌ن.

به‌م دوایه‌ش له‌لایه‌ن زانای ئاینی وڵاتی سوریا شێخ عبدالرحمان عبدالموالی مامۆستایی سروده‌ ئاینیه‌كان هه‌نگاوێكی تازه‌ی نا وه‌ك ده‌ست پێشخه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی له‌ بواره‌كانی سردو گۆرانی ئه‌نجامدا به‌كارهێنانی ژماره‌یه‌ك له‌ ئامێری میوزیكی رۆژهه‌ڵاتی‌و رۆژئاوای له‌وانه‌ ئامێری دمبك‌وپیانۆی بۆ گوتنی سروده‌كانی پاشان بۆ بانگدان تاقیكرده‌وه‌. له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ساڵی 2008ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس پرێس بۆ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی گوتی” زۆر ده‌گمه‌ن‌و نایاب بوو له‌رووی بابه‌تیه‌وه‌ زۆر جوانه‌، وته‌كان له‌و په‌ری جوانی ته‌سه‌وفه‌وه‌ن، ئاوازه‌كه‌شی له‌و په‌ری نوێخوازبوو، ئێمه‌ به‌رده‌وام واراهاتووین گوێ له‌یه‌ك شێوه‌ سرودی كۆن بگرین، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئێستا كردوومانه‌ وتنه‌كانمان به‌ پله‌یه‌كی زۆر به‌رز‌و رێگایه‌كی نوێ‌و له‌رێی ئامێره‌ رۆژهه‌ڵاتی‌و رۆژئاوایه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین”
خۆش به‌ختانه‌ كه‌نالی كوردستان له‌ به‌رنامه‌ی ئێمه‌ میوانی تۆین، كه‌ له‌پێشه‌كه‌شكردنی سۆران ابراهیم خه‌یاته‌، له‌ رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ی  21/1/2011  شیاو كه‌مال  میوزیكسیان لاوی بانگێش كردبوو به‌ده‌نگێكی زۆر خۆش بانگی دا‌وو له‌سه‌ر تۆنێكی به‌رز‌و ساف بانگه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌بینه‌رانی كرد‌و هه‌موومانی سه‌رسام كرد خوا خوامان بوو نه‌یبرێته‌وه‌، گه‌ر هاتوو هه‌موو بانگبێژێك به‌م ده‌نگه‌ خۆشه‌یه‌و به‌ پارچه‌ میوزێكێك بانگی ئیسلام به‌ گوێی موسڵمانادا بدا، جگه‌ له‌هۆگری‌و درووستبوونی سۆز‌و خۆشه‌ویستی  چیی تر رووده‌دات، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م بواره‌ش وه‌ك هه‌ر دیده‌گایه‌كی تری ئاینی بریار‌و ئاراسته‌كردنه‌كه‌ی  ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی‌و زانایانی ئیسلامی ئه‌وان ده‌بێت  خۆیان خه‌م خۆری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌بن‌و ده‌نگی شیا‌و به‌ توانا بۆ بانگبێژ‌و قورئان خوێنه‌كان جۆره‌ها ئاواز‌و ده‌ربڕین هه‌ڵبژێرین.
 یان به‌رووێكی تره‌وه‌ ده‌توانین بڵێن بانگده‌رو قور‌وئان خوێن ئه‌وه‌نده‌ی كارێكی هونه‌ریه‌ نه‌وه‌ك وه‌زیفی‌و ده‌بێت ره‌چاوی ده‌نگ خۆشی‌و رازاندنه‌وه‌‌و چرپاندنی به‌ گوێی بیسه‌رانی بن نه‌وه‌ك ته‌نیا وه‌ك ئه‌ركێك‌و له‌كۆڵكردنه‌وه‌ سه‌یری بكرێت كه‌ به‌داخه‌وه‌، ژماره‌یێه‌كی زۆری بانگێژ‌و قورئان خوێنان ده‌نگیان ناخۆش‌و ناسازه‌ كه‌چی هه‌ر له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌رده‌وامن.

 

  dkawaniy1@yahoo.com

——————————————————–

 

سه‌رچاوه‌كان
1-بگرس البستانی- محیگ المحیگ- بیروت 1987
2-جلال الحنفی (الشیخ):
أ-المغنون البغدادیون والمقام العراقی- بغداد 1964
ب-معجم اللغه‌ العامیه‌ البغدادیه‌- بغداد 1980
جـ-مقدمه‌ فی الموسیقی العربیه‌- بغداد 1989 .
3-ختشلاوی (د)- الجزائر دار الهجره‌ ومستقر الایمان.
4-عزیز السید جاسم- متصوفه‌ بغداد- بغداد1990
5-شهرزاد قاسم حسن: أ-اڵالات الموسیقیه‌ فی المجتمع التقلیدی فی العراق- بیروت 1990 . ب-الدینی والدنیوی فی الموسیقی خلال العصر العپمانی المتأخر فی العراق- الاردن-2003

Previous
Next

Leave a Reply