له‌م شه‌ڕه‌دا، ئه‌وه‌ی براوه بێ دۆڕاوتره!
ساڵه‌های ساڵه من وه‌ک ڕه‌خنه‌گرێک که‌موکوڕییه‌کانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی باشووری کوردستان ده‌خه‌مه ڕوو و چه‌ندین جار و بار هه‌وڵم داوه یه‌ک خاڵی ئه‌رێتی له کاره‌کانیاندا بدۆزمه‌وه و نه‌بووه. ئه‌و دوو حیزبه، له دزی و گه‌نده‌ڵی و هه‌ندێ جار خیانه‌تکاری هیچ سنوورێکیان نه‌هێشتۆته‌وه و له هه‌موو ڕێگایه‌که‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌ڵکی کوردستان سه‌رقاڵ بکه‌ن تا چاویان ئه‌وه نه‌بینێ که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و کورد وه‌ک نه‌ته‌وه پێی ڕازی نییه، ئه‌وه‌ش له ده‌ستدانی گه‌رمیانی کوردستانه جگه له‌و دزی و تاڵانیانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی مه‌یله‌و پۆڕی ئه‌و حیزبانه، شه‌ڕ له سه‌ر خوا، شه‌ڕ له سه‌ر باوکسالاری و دایکسالاری، ڕه‌شه‌مێی پشیله‌یان له خه‌ڵکی خێر له‌خۆ نه‌دیوی کوردستان کردۆته ڤاله‌نتاین و ئازادی سێکسیان بۆ خه‌ڵکانێک ده‌وێ ئازادی لاقدرێژکردنیان له حزووریاندا نییه. به‌رده‌وامیش ده‌دزن و ده‌دزن، نه تێر ده‌بن نه پڕ ده‌بن نه بێزاریش ده‌بن.
ئێمه خه‌ریکی دهون به ئاشێکی ناچارین و داگیرکه‌ران، به تایبه‌تی عاره‌بی عیراقی، به جۆرێ خه‌ریکی ته‌عریبکردنی ناوچه داگیرکراوه‌کانه، هه‌رگیز له سه‌رده‌می به‌عسدا شتی وا نه‌بووه. ته‌عریبی ئه‌م جاره ده‌ستی به‌رپرسه حیزبییه‌کانی خۆمانی تێدایه و هیچ یاسایه‌ک ههڵیناوهشێنێتهوه. کورد، به حیزبه‌کان و خه‌ڵکی ناڕازییه‌وه، ئه‌وه‌ی له بیریان نییه ناوچه داگیرکراوه‌کانه، که ده‌کاته نزیکه‌ی نیوه‌ی خاکی باشووری کوردستان.
خوێنه‌ری هێژا…
شه‌ڕی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا، شه‌ڕێکی ڕه‌وایه به‌ڵام با ئه‌م شه‌ڕه هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌عریبکردنی یه‌کجاره‌کی که‌رکووکمان بیر نه‌باته‌وه. من له که‌رکووک ده‌ژێم و ئاگاداری ڕووداوه‌کانم. ڕه‌نگه خه‌ڵکی شاره‌کانی تری کوردستان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ڕاهاتوون بڵێن (هه‌ر سێ شاره‌که‌ی باشووری کوردستان) و که‌رکووکیان له حیساب ده‌رکردووه، ئاگاداری ئه‌وه نه‌بن که هه‌رگیز عاره‌بی عیراق وه‌ک ئێستا زاتی نه‌کردووه له کوێی کوردستان بیه‌وێ به ئاسووده‌یی نیشته‌جێ بێ و بژێ. هه‌رگیزیش وه‌کوو ئێستا کورد له‌و ته‌عریبه ترسناکه چاره‌نووسسازه بێده‌نگ نه‌بووه، به پارتی و یه‌کێتی و گۆڕان و حیزبه‌کانی تر و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی ڕاپهڕیویشهوه. که‌س له بیری نییه که ساڵی 1963 عاره‌ب بۆ تاڵان ده‌هاتنه کوردستان، گا و گۆلک و بزنیان تاڵان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێنه‌وه، تراکتۆر و شۆڤه‌ڵ و دوامۆدێلی ئۆتۆمبیلی به‌رپرسه‌کان و بهراوێزهکانیان تاڵان ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ شه‌ره‌فی خه‌ڵکه ڕهشوڕووتهکهدا.
25ی شوباتی ئه‌مساڵ، واته پێنج ڕۆژی تر، ژوانی به‌رهه‌ڵستکاران و ناره‌زایانی عیراقه بۆ ڕاپه‌ڕین دژی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا له سه‌رتاسه‌ری عیراقدا، به تایبه‌تی له به‌غدا و که‌رکووک. هیچ کام له حیزبه‌کانی کوردستان خۆیان بۆ هیچ ڕووداوێک ئاماده نه‌کردووه. گۆڕانیش، به لای ئه‌و باسه‌دا ناچێ و ماوه‌ته‌وه خه‌ڵکی که‌رکووک خۆیان که ئه‌وانیش سه‌رقاڵی هه‌واڵه‌کانی سلێمانین و ئه‌وه‌ی له بیریان نه‌بێ ئه‌و مینه کوشندانه‌یه که بۆ که‌رکووک داده‌ندرێن و به هه‌موو کورددا ده‌ته‌قێنه‌وه. داخ بۆ سلێمانی که جوانی خۆی له ده‌ست ده‌دا و خوێنی له به‌ر ده‌ڕوا، به‌ڵام سلێمانی وه‌ک شار و وه‌ک خاک له ده‌ستی کورد ده‌رناچێ و هیچ نه‌بێ به‌م زووانه ته‌عریب ناکرێ.
ڕاسته حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانمان خه‌ریکی دزی و گزی و ڕاوڕووتن و عه‌جایه‌به که ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵییه‌کان ده‌ستنیشان بکه‌ن، به‌ڵام به‌رهه‌ڵستکاران و ناڕه‌زایان خه‌ریکی چین و چه‌ند له خه‌می ئه‌و شه‌ڕه‌دان که یه‌خه‌ی که‌رکووک ده‌گرێ؟. به به‌ر چاوی هه‌موومانه‌وه جه‌له‌ولا کوردی تێدا نه‌ما و که‌س ورته‌ی لێوه نه‌هات. به دڵنیاییه‌وه بۆ که‌رکووکیش هه‌ر وا ده‌بێ چونکه سه‌رقاڵی شه‌ڕی خۆمانین. ڕۆشنبیرانمان، به باسی فه‌یله‌سووفه‌کانی ئه‌وروپا به‌نجمان ده‌که‌ن و مه‌لاکانمان خوا له ڕسته‌دا به‌رجه‌سته ده‌که‌ن و ڕێکخراوی به‌رهه‌ڵستکاریش خه‌رکی باسی لێفه‌که‌ی مه‌لایه، که ده‌کاته (دراو). ته‌نانه‌ت که‌رکووکییه‌کانیش هێڕ و گێژ و بێ‌ئاگا، به‌و بازنانه‌دا ده‌خولێنه‌وه که ته‌عریب، به ڕه‌زامه‌ندی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد گێره‌که‌ی دامه‌زراندووه.
ئازیزان!
که‌رکووک بۆ هه‌میشه له ده‌ست کورد ده‌رده‌چێ و ئێوه‌ش سه‌رقاڵی باسی لاوه‌کین. له 25ی ئه‌م مانگه‌دا عاره‌ب ده‌ستی خۆیان ده‌وه‌شێنن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و تۆزه هیوایه هه‌یه به هۆی شه‌ڕی ناوخۆیانه‌وه ـ ئه‌گه‌ر خوا بکا بقه‌ومێ ـ ئاگایان له ئێمه نه‌مێنێ. که‌رکووک پێویستی به هیممه‌تی ئه‌وانه‌یه له کرده‌وه‌کانی ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه ناڕازین که به ئیمزای خۆیان عاره‌ب له که‌رکووکدا ده‌چێنن. خه‌ڵکی ناڕازی، له سه‌ر یه‌ک دینار حیساب له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو حیزبه‌دا ده‌که‌ن به‌ڵام باسی له ده‌ستدانی که‌رکووک و هاورده‌کردنی که‌ره‌سه‌ی ته‌عریب ناکه‌ن که به ئیمزای کوردی جێبه‌جێ ده‌کرێن! گۆڕانیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پارتی و یه‌کێتی له خه‌می که‌رکووکدایه و ته‌نانه‌ت وه‌ک خه‌تایه‌ک یا هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسیش به چاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانی‌دا ناده‌نه‌وه… وا پێ ده‌چێ هێز و لایه‌نه‌کانی کوردستان ده‌ستیان له که‌رکووک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی تر شوشتبێ و چی دی به لایانه‌وه بابه‌ت نه‌بێ، بۆیه پێویست نییه چی دی خه‌ڵکی که‌رکووک به دوای دێوجامه‌ی سیاسه‌تی دۆڕاودا هه‌ناسه‌بڕکێ بیگرێت. من له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌ڵکوتانه سه‌ر باره‌گای حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان له که‌رکووکدا، کردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌که له‌گه‌ڵ تهعریبچییهکاندا و له دژی ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره گه‌نده‌ڵکاره. به‌ڵام کردنه‌وه‌ی به‌ره له‌گه‌ڵ تعریبچیدا هه‌ڵخستنی قه‌ناره‌یه بۆ کورد و بۆ که‌رکووکی دۆڕاوی قومارخانه سیاسییه‌کانی کوردستان، به چاک و خراپه‌وه. چاره‌سه‌رکردنی دزی خۆماڵی مه‌حاڵ نییه، به‌ڵام ڕه‌گداکوتانی ته‌عریب له ناوچه فرۆشراو و دۆڕاو و داگیرکراوه‌کاندا، ده‌چێته خانه‌ی مه‌حاڵه‌وه.
به داخه‌وه ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دا، هه‌ر بۆ ئه‌وه ڕووده‌دا که‌س که‌رکووک و 25ی ڕه‌شه‌مێی عیراقی له بیر نه‌مێنێ و هه‌موو لایه‌نه‌کانیش، به ده‌سه‌ڵاتدار و به‌رهه‌ڵستکاره‌وه به‌شدارن! ئیتر با هه‌ر ده‌نگ هه‌ڵبڕین و بکوژین و ببڕین و بسووتێنین و وه‌ک عوربان فه‌رهوود بکه‌ین! ئه‌وسه‌ری ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی که هه‌موومان تێیدا به‌شدارین، له ده‌ستدانی که‌رکووک و هه‌موو گه‌رمیانه که بوونه‌ته لێفه‌که‌ی مه‌لا و هیچی تر! له‌و شه‌ڕ و ههرایهشدا براوه له دۆڕاو دۆڕاوتره چونکه خزمه‌تی زیاتری ته‌عریب ده‌کا.