Skip to Content

Friday, December 3rd, 2021

لەبەرى ژنانى ولاتەكەم قسەم هەیە….كۆسرەت عەبدولرحمان

Be First!
by December 31, 2008 گشتی

 لەبەرى ژنانى ولاتەكەم قسەم هەیە
            نامەى یەكەم

 لەبەرى ژنانى ولاتەكەم قسەم هەیە، ئیدى من قسەیەكەم نیە لەسەر یەكسانبوون بەلكو هیندە ئەوە دەبێت یاسا خۆى چارەى بكات، هێندە قسەم لەسەر نەهێشتنى جوداكاریە بەرامبەر بەفێمەنەزمى ولاتەكەم دەكرێت، من بڵیم چى كاتى ئافرت و پیاو تەنانەت لەبەردەم یاساى حكومەتێشدا یەكسان نین، تەنها و تەنها بۆ پشت راستكرنەوەى گەرفتیك لە دادگاكانى ولاتەكەم، كەچى حكومەتكەم دوو ئافرت بە شاهێدیك ئاژماردەكات، یان بۆ میرات تو میرات دابەشكردنیش پیاوان زورترین بەش و ژنانیش كەمتریان بەر دەكەوێت دەسەلاتێش حكومەتە كەچى حكومەت واى دابەش كردوە، ئێدى من بڵیم چى فێمنیزمانى ولاتكەم هێندە بێدەنگەن تائەوكاتەى زور بەزەقى شتەكان دەبێنریت و مروڤەكان هەستى پێدەكەن، ئەبوایەو وابوایە" بوو قەدەغەكردنى هەموو جۆرە جوداكارییەك بەرامبەر ژنان و هەموو دوورخستنەوە و بەرهەلەستى كردنێك لەسەر بنەماى رەگەز كە كاردەكاتە سەر كەمكردنەوەى مافەكانى ژنان لە گشت بوارەكاندا بەجوداكارى دابنراباییەت، نەك پیچەوانەكەى ئیدى كارى دەسەلات ئەمەیە،ئەركێتى حكومەت بۆ قسەكردن و داكوكى كردن لەسەر پرسى ژن وپرێنسیبەكانى ژن ریۆشوینى تایبەت راستكردنەوەو چارەسەركردنى ئەو بوارانە كەتیایدا دیاردەى جوداكارى بەژنان هەم لەروى یاسایى و هەم لە واقیعدا بەرچاو دەكەوێت مروڤ گەلێك هەستى پێدەكات بێكات، یان بوو پابەندبوون و هەمواركردنى و هینانە كایەوەى گۆرانكارى لەو بیروباوەرە كۆمەلایەتى و كەلتووریانەى كەتایبەتە بە رەفتارى ژنان و پیاوانیش بكرێت، بوو ئەم بیرە تازەى قسەمان لەسەر كرد كومەڵى رێگا چارە هەن مرۆڤەكان بێكەن تاوەكو لەوییەوە دربازبن و چێدى تۆشى گرفتى تاك لاییەنەنانە نەبن، ئەوانیش" ئەنجامدانى هەلمەتى هوشیارى گشتى پەروردەیى لە رێگاى قوتابخانەو فێرگەكانى خوێندنەوە، یان لەرێگاى بلاوكردنەوەى هوشیارى بلاوكراوەى تایبەت بە پرسى یەكسانى نیوان ژن و پیاو، یان كەلك وەرگرتن لە هوكارە گرنگەكانى پەیوندیكردن و گەیاندن بە شیۆەیەك كە مەبەستى ریشەكێشكردنى هەموو بیرو باوەرێكى كۆمەلایەتى و كەلتوورى زیانبەخیش كەلەسەر بیرۆكەى بالادەستى رەگەزێك لەبەرامبەر رەگەزەكەى دەى دەكرێت، ئێدى كاتێتى بەحكومەتەكمان بڵین ئاوەرێكى جدیانەترو ئاوەرێكى خێراتر بدوە لە هەموو ئەو پێشەلكاریانەى كە دەكرێت بەرامبەر بە ژنایى نێو كومەڵگاكەمان و ولاتەكەم،
 
    كۆسرەت عەبدولرحمان
    Kosret_k@yahoo.com
 
 

Previous
Next

Leave a Reply