هه‌ره‌سی ئه‌سپه‌کان و حیکایه‌تی هه‌ور …. دلێر محه‌مه‌د
بیرم لای فرمێسکی ئه‌و ئه‌سپانه بوو
که لغاویان تووڕه‌یی سه‌فه‌ری لێ ده‌ڕژا
بیرم لایان بوو
له فڕینی هه‌ر په‌ل کوتانێکی ناو جه‌رگه‌ی خۆڵا
ئاسمانی چاویان ده‌بوو به چڵی ئاگرو
بیرم لایان بوو
چۆن سه‌رکێشی نامۆی قامکی بازه‌کانیان
ده‌بوو به تاڤگه‌ی قین و ده‌ریای
! جڵه‌ویان پڕ شه‌پۆڵی یاخی ده‌کرد
ئه‌وان ڕه‌نگی هه‌نگاوه‌کانیان ده‌ناسییه‌وه
موعتادێکی زۆره ملێی شمشێر بوون
له خه‌یاڵی سه‌ماکانی ئاودا
ئازاره‌کانیان تینوو تر ده‌بوو
به بۆنی که‌سکونی پاوانه ته‌ڕه‌کانیش
چاڵی دۆزه‌خی شوێن پێی ناڵیان
! به‌هه‌شتێکی قورمزی لێ ده‌سووتا
ئه‌وان له باوه‌شی ئه‌و گۆرانیه پڕ دووکه‌ڵانه
گالیسکه‌ی خه‌ونێکی تریان ڕاده‌کێشا
! که‌ناری ئاسمانێکی دیکه‌یان ده‌پێکا
ڕووبارێکی هێمن تریان باڵا ده‌کرد
ئێستاش بیرمه ،
چۆن مهلوولانه لوتیان پڕ ئه‌بوو له بۆنی شه‌که‌تی
چۆن وه‌رزی ئافاتی پژوهی ملیان
ئۆقیانوسێ بوو له ڕه‌شه‌با
ئه‌وان له چه‌خماخه‌ی هه‌ر دڵۆپێ خوێنا
سه‌دان حوجره‌ی فتوایان لێ دهپهنما
له کالانی ته‌پ و تۆزی هه‌ر خه‌نجه‌رێ
شایه‌د حاڵی بێ زمان و
بێ په‌نجه بوون
بیرمه ئه‌وان
زینی سه‌رپشتیان پڕ هه‌واڵی ئه‌وین بوو
باجی کۆڕهژهن و
بۆنی مه‌رگی ئه‌رخه‌وانی تێ چنرابوو
بیرمه ئه‌وان له شریخه‌ی هاواریانا
چه‌ندین هه‌وریان ده‌ئاوسان و
چه‌ند پێ ده‌شتیان تیا وه‌ری بوو
بیرمه ئه‌وان دوعای پرمه پرمه‌ی بارانێ بوون
به هه‌ڵوه‌دا ئهگهیشنه لای خوا‌و
به هه‌ناسه بڕکیوه جریوه‌یان ده‌هێناوه
بیرمه ئه‌وان ههرکۆڵانێکی بێ ده‌نگ بوون
هه‌ر لاسارییه‌کی شه‌ڵاڵ جووتهك هاوێژو
ههرسڕینهوهیهیهکی خوناوی ساردی سپێده بوون
بیرمه ئه‌وان له گوناحی قه‌رسیل ده‌مردن و
له ته‌ك مه‌زارگای جۆگاکان ده‌پاڕانه‌وه
بیرمه ئه‌وان چه‌نده شێت و چه‌نده عاشقی بووکێ بوون
تارا و گوڵینگهکان ئاوێته که‌ن
چه‌نده مه‌ستی هه‌ورازێ بوون
به‌ر سێلێکی تیا قه‌تیس که‌ن
شمشاڵێکی لێ بژه‌نرێ
بیرمه ئه‌وان هه‌ر خۆیان چنگیان ده‌خسته ناو ته‌م و
هه‌رخۆیان پرچی خۆریان له شه‌به‌ق ده‌رده‌هێنا
بیرمه ئه‌وان چه‌نده به سڵاوی په‌پووله ئارام ده‌بوون
چه‌نده له‌گه‌ڵ ئاوابوونا مه‌ست ده‌بوون
چه‌نده له‌ناو ئاتاخی شه‌ودا
خه‌ویان به فه‌رشی چیاکانه‌وه ئه‌بینی
خه‌ویان به پشتێنی سه‌وزی
قه‌راغی بێشهڵانهکانهوه ئه‌بینی
خه‌ویان به ده‌شته پێ خوستهکانهوه ئه‌بینی
خه‌ویان به قاقای تریفه‌ی نێرگزهکانهوه ئه‌بینی
بیرمه ئه‌وان هه‌ر شه‌قامێکی یاخی بوون و
هه‌ر که‌نارێکی خنکاو بوون و
هه‌ر گۆرانییه‌کی مه‌رگ بوون
بیرمه ئه‌وان هه‌ر جه‌نجاڵێکی ڕه‌شه‌با بوون و
هه‌ر فریشته‌یه‌کی باڵ کراو بوون
بیرمه ئه‌وان هۆنراوه‌یه‌کی پرچ کورت و
سه‌مایه‌کی بێ مۆسیقا و
شه‌رابێکی بێ ئاسمان بوون
بیرمه ئه‌وان هه‌رخۆیان بوون
له ته‌نهایی خۆیان شێت ده‌بوون و
له سهرابی پاوانێك هه‌ڵده‌وه‌ران
!! له‌مه‌راقی بارانێکیش ووشك ئه‌بوون
دلێر محه‌مه‌د
1-5-2012