Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
من وسکاڵانم …  هاوڕێ ڕەش

من وسکاڵانم … هاوڕێ ڕەش

Closed
by May 3, 2012 ئەدەب

 

 

-١-
لە ژێر سێبەری
دیواری ئاوێکدا دائەنیشم
تا گوێم لە دەنگی
پێی (ژن)ێک بێ
-٢-
ئەمڕۆ
چومە لای جامچیەکی
ژن
پارچە شکاوەکانی
دڵی خۆم هێنایەوە
-٣-
ئەی ژن
دواین هەواڵی تەلەفزیۆن
ئەمە بوو : بە (جوانی)ت
خۆرت قاش قاش
کردووە
-٤-
ئەی ژن
ماڵێکم بۆ دروستکە لەناو
ئاو
بەرگەی ئەم وشکانیە
ناگرم من
-٥-
شعرەکانم
سێبەری پیاوێک بوون
ڕەدووی ژنێک کەوتن
-٦-
ئەی ژن
مەچۆرە ناو دەریا
نەوەک
دەریا
لە شەرمان بخنکێت
-٧-
ئەی ژن
ئەمڕۆ نەوڕەسەکان وتیان :
بە دیار شەپۆلی دەریاوە
دامەنیشە
تەنیایت بۆ شەهید ناکرێت
-٨-
ئەی ژن یەک ڕۆژ بنوسە
یەک مانگ ئەتخوێنمەوە
یەک مانگ بنوسە یەک ساڵ
ئەتخوێنمەوە
یەک ساڵ بنوسە
یەک سەدە ئەتخوینمەوە
-٩-
ئەی ژن تۆ ئەو
کەعبەیەی من هەموو
ڕۆژێ بیست و پێنج جار
ڕووت تێدەکەم
-١٠-
ژن ئەو ئایەتەی
لەناو تەوراتی مندا
ڕۆژی سی جار تەفسیر ئەکرێی
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.