Skip to Content

Tuesday, January 25th, 2022

ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی (ڕه‌گ) و هه‌ڵوێستی چه‌کداره‌ دێرینه‌کان .

Comment
by December 2, 2008 گشتی

 ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی (ڕه‌گ) و هه‌ڵوێستی چه‌کداره‌ دێرینه‌کان  .
 
   حاجی ئه‌نوه‌ر. 30.11.08

 مرۆڤ به‌تواناترین زینده‌وه‌ری سه‌ر گۆی زه‌ویه‌ ، زینده‌وه‌رێک که‌ توانای بیرکردنه‌وه‌ وداهێنانی هه‌یه‌ ، توانیویه‌تی تێگه‌یشتن و شیکردنه‌وه‌ی بۆ زۆربه‌ی دیارده‌ و ڕووداوه‌کان هه‌بێت، زۆروکه‌م ڕێگاچاره‌شی بۆ دۆزیوه‌ته‌وه‌، هه‌وڵ و کۆششی به‌رده‌وامی‌ میلۆنه‌ها مرۆڤی به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر و به‌پێی جێگه‌وڕێگا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی له‌بواره‌ جیاجیاکاندا سه‌رقاڵکردوه‌ . ئامانجی کۆتایی خزمه‌تکردنه‌ به‌ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی شایسته‌ به‌مرۆڤ .
 دیاره‌ بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ش میلۆنه‌ها قوربانی دراوه‌ و  هه‌زاره‌هاش له‌ناوبراون له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ڕاستپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان ، که‌ مۆرکێکی ڕه‌شو نه‌گریسه‌ به‌ ته‌وێلی ئه‌وانه‌ی که‌ هه‌میشه‌ ده‌یانه‌وێت سه‌رده‌ست و زاڵبن. بێگومان سه‌رئه‌نجامی ئه‌م قوربانی و تێکۆشانه‌ش ئه‌م پێشکه‌وتن‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تیه‌.
 هه‌ڵوێست یه‌کێکه‌ له‌خه‌سڵه‌ته‌ مه‌زنه‌کانی مرۆڤ، داماڵێنی ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌‌ مه‌زنه‌ ، مانای داماڵینی مرۆڤه‌ له‌ڕه‌وشتی مرۆیانه‌ی .
 ئه‌وه‌ی که‌ جێگه‌ی ڕامانه‌! مانا و تێگه‌یشتنی هه‌ڵوێسته‌ له‌ ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌ باشوری کوردستاندا .
 پێش ڕاپه‌ڕین هه‌ڵوێست ووشه‌یه‌کی پڕمانا و له‌ پراکتیکیشدا پڕ جووڵه بوو‌.
 به‌ڵام !!!!.
 پاش ڕاپه‌ڕین هه‌ڵوێست به‌ره‌و پوکانه‌وه‌ و تاڕاده‌یه‌کیش به‌گاڵته‌جاڕیه‌وه‌ سه‌یر ده‌کرا، دیاره‌ ئه‌مه‌‌ ئه‌نجامه،‌ هه‌ر ئه‌نجامێکیش به‌دوای هۆیه‌کدا دێت، باسکردنیش له‌هۆکاره‌کان زۆرن .
 مرۆڤ شۆک ده‌یگرێت کاتێک ده‌بینێ ، یان ده‌بیستێ که‌سێکی تێکۆشه‌ر و گیانفیداکار، خه‌بات وتێکۆشانی خۆی هه‌رزانفرۆش و شه‌هامه‌ت و بیروباوه‌ڕی خۆی بگۆڕێته‌وه‌ به‌ مشتێک دۆلار . لێره‌دا مه‌به‌ستم پێشمه‌رگه‌کانی باشوری کوردستانه‌، مه‌به‌ستیش له‌ پێشمه‌رگه‌، ئه‌ومرۆڤه‌ هۆشیار و خاوه‌نباوه‌ڕ و خۆبه‌خشه‌یه‌ که‌ گه‌وره‌ترین سه‌ر‌مایه‌ی ژیانی به‌خشی به‌نه‌ته‌وه‌که‌ی .
 ڕووی ده‌میشم ده‌که‌مه‌ ئه‌و لاوانه‌ی ساڵه‌کانی ڕابوردوو،  که‌ ئێستاکه‌ هه‌ریه‌که‌و به‌ ده‌ردێکه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ڕووله‌سه‌ره‌وه‌ چونی ته‌مه‌نیان ده‌ناڵێنن.
 مرۆڤێک ئاماده‌بێ ته‌مه‌نی لاوی خۆی ببه‌خشێت به‌ نه‌ته‌وه‌که‌ی !!!! پاش تێپه‌ڕ بوونی زه‌مه‌ن، ئاماده‌بێت هه‌رزانفرۆشی بکات. ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌نیه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ ڕاستی نه‌کردوه!‌؟. مانای ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ هۆشیارنه‌بووه و خۆی داوه‌ته‌ ده‌ستی قه‌ده‌ر!؟ . مانای ئه‌وه‌ نیه‌‌ بارودۆخێک ناچاری کردون‌، بۆ خۆپاراستن له‌ تیاچوون، له جه‌نگی مرۆڤخۆره‌کانی به‌عس، په‌نای بۆ شاخه‌کانی کوردستان بردوه‌ تا له‌مردن ڕزگاری بێت!؟.
 ئایا ده‌توانین ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ ماوه‌ی 17 ساڵدا به‌ هه‌ق وناهه‌ق به‌ چه‌پڵه‌و قونبادان پشتیوانی کوێرانه‌یان له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی کوردستان کردوه‌ ، بڵێین پێشمه‌رگه‌ ؟ .
 که‌واته‌ لێره‌دا مافی خۆمانه‌ بڵێین، هه‌موو ئه‌و چه‌ک له‌شانانه‌، هه‌موو ئه‌و به‌رگ خاکیانه‌ی که‌ له‌شاخ و ده‌شته‌کانی کوردستاندا بوون پێشمه‌رگه‌ نه‌بوون .
 که‌منین ئه‌و چه‌کدارانه‌ی له‌ شه‌وڕۆژێکدا له‌به‌ره‌ی گه‌له‌وه‌ به‌ قه‌ڵه‌مبازێک خۆیان فڕێدایه‌ به‌ری دووژمن ، که‌منین ئه‌و به‌‌ ڕوواڵه‌ت شۆڕشگێڕانه‌ی که‌ دوێنێ شه‌و ده‌ست له‌ملانی هاوڕێکانی بوو که‌‌چی شه‌وی دواتر له‌ که‌مینێکدا چه‌ندانی خه‌ڵتانی خوێن کرد و دواتریش به‌ شه‌ق و تف که‌وته‌ لاشه‌کانیان .
 که‌منین ئه‌و قاره‌مانانه‌ی له‌ پێناوی له‌زه‌تێکی کاتی ژیانی کۆیله‌یه‌تیدا و له‌ژێرمه‌رجی فاشسته‌کاندا که‌له‌سه‌ری مرۆڤه‌گه‌وره‌کانیان کرده‌ دیاری ده‌ستیان .
 زۆریشن‌ ئه‌وانه‌ی که‌ دوێنێ و پێرێ وه‌ک پیرۆزێک سوێندیان پێده‌خورا، که‌چی ئه‌مڕۆ وه‌ک گورگی برسی به‌ربونه‌ته‌ جه‌سته‌مان .
 هه‌ڵویستی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی( ڕه‌گ ) ڕووداوێکی چاوه‌ڕوان ‌کراو بوو، هه‌ڵوێستێک بوو ده‌بوایه‌ زۆر له‌مه‌وپێشتر بکرایه‌ ، دواکه‌وتنی ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ جێگه‌ی ده‌یان پرسیاره‌ که‌ له‌ ئێستادا بێ وه‌ڵامن ، وه‌ڵامه‌کان له‌ داهاتودا جێگه‌ی سه‌رسورمان ده‌بن .
 ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ زۆربه‌ی خه‌ڵک و به‌تایبه‌تیش چاودێرانی ڕاچڵه‌کاند، لێره‌و له‌وێش چ چه‌کداره‌ دێرینه‌کان و چ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی ناچارکرد هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، دیاره‌ له‌ دوو دیدی جیاوازه‌وه‌ .
 ژماره‌یه‌ک له‌وکه‌سانه‌ی که‌ ده‌ڵێن، له‌ ڕابوردودا له‌شاخدا بوین، له‌ ڕیگای ته‌له‌فون و ئێمایله‌وه‌ زۆریان بۆ هێنام که‌ ده‌بێت هه‌ڵوێستی جدیمان هه‌بێت .
 به‌داخه‌وه‌له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی تێکشکێنراوی وه‌ک ئه‌مڕۆی کوردستان ، هه‌ڵوێست گرتن به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی غه‌رق بوو له‌تاوان و که‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی کارێکی ئاسان نیه‌، هه‌ڵوێست به‌ مرۆڤی خۆبه‌خش و له‌خۆبوردوو ده‌کرێت، هه‌ڵوێست ، هه‌ڵوێستی پێشمه‌رگه‌ بوو که‌ ژیانی خسته‌ پێش مه‌رگه‌وه‌ . به‌ڵام ئایا ده‌توانین بڵێن پێشمه‌رگه‌ ماوه‌ ؟.
  ئایا ئه‌و که‌سانه‌ که‌ناوی پێشمه‌رگه‌ی دێرینیان له‌ خۆیان ناوه‌، بۆ له‌و هه‌موه‌ تاوانه‌دا نوزه‌یه‌کیان لێوه‌نه‌هات؟.
 بۆ به‌هه‌ق و ناهه‌ق پشتیوانیان له‌ کار وکرده‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵات کرد ؟.
 ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ چه‌کیان له‌ پێناو سه‌ربه‌خۆی و سه‌رفرازی گه‌لدا له‌شانکرد ، بۆ بێده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر ماره‌بڕینی کوردستان له‌ عێراقی عه‌ره‌بی خوێناوی ؟.
 ئه‌وان نه‌ک ناڕازی بوون به‌ڵکو سه‌رچۆپی کێشی ئه‌و زه‌واجه‌ ناشه‌رعیه‌ بوون .
 بڕیاردرا دانیشتنێک بکرێت و هه‌ڵوێستێکی به‌کۆمه‌ڵ له‌سه‌ر بارودۆخی کوردستان ده‌رببڕین.
 بۆ من جێگای پرسیار بوو، ئایا گه‌ره‌نتی چیه‌ ڕابوردوو دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌؟.
  هه‌رچیه‌کم ده‌کرد نه‌مده‌توانی بگه‌مه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌توانن وه‌ک پێشمه‌رگه‌ بن
 بۆ وه‌ڵامی ئه‌و باوه‌ر نه‌بوونه‌م داوی واژۆکردنم کرد له‌سه‌ر په‌یماننامه‌یه‌ک‌ (خه‌باتی خۆبه‌خشانه‌،دڵسۆزی بۆ هه‌ژاران‌ وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک ) .
 په‌یماننامه‌مان واژۆکرد. بڕیاردرا هه‌ریه‌که‌و په‌یوه‌ندی به‌و ‌که‌سانه‌وه‌ بکه‌ین که‌ جێگه‌ی باوه‌ڕن وپاش دووهه‌فته‌ی تر‌ له‌ تۆڕی ئینترنێتدا قسه‌وباسی زیاتر بکرێت .
 به‌ڵام به‌داخه‌وه‌، جاریکی تر عه‌قڵی گه‌نده‌ڵی و خۆپه‌رستی، وه‌ک چۆن ئه‌مڕۆ له‌ ژیانی ئێمه‌ی کوردا‌ زاڵه‌ و سه‌رکه‌وتوه‌ . سه‌رکه‌وته‌وه‌ .
 په‌یماننامه‌ هه‌ڕاجکرا، بیروباوه‌ڕئه‌تککرا،براده‌ری و دۆستایه‌تی له‌ ناو ده‌غیله‌ی دۆلارا زیندانکرا، شه‌هامه‌ت و نه‌فسبه‌رزی بۆ یه‌کجاری له‌ گۆڕنرا.
  دڵسۆزی حه‌رامزادانه‌ بۆ جاریکی دی سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌ . قسه‌وباسی سیاسیانه‌ی درۆزنانه‌ و خۆخڵه‌تێنرانه‌ ده‌ستی پێکرده‌وه‌ .
 چوارده‌وری کورد به‌دوژمن گیراوه‌ ، زروفی کورد زۆر ناسکه‌ ، مالکی خه‌ریکی موئامه‌ره‌یه‌ له‌ کورد ، هێزی ئه‌سناد بۆ دژایه‌تی کورده‌ ،سوریا وتورکیا خه‌ریکی ڕێکه‌وتنن ، ئیسلامی سیاسی له‌ به‌هێزبوندان ……… وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ تازه‌بن و ئه‌م سه‌رله‌به‌یانیه‌ دوژمنان چوارده‌وری کوردستانیان گرتبێت .
 که‌چی که‌سێکیان نه‌یوت وا تاڵه‌بانیش ده‌ستی له‌ناو توره‌که‌که‌‌ی خه‌لیفه‌دایه‌ ، بڕیاری دۆلار به‌خشینه‌وه‌ی ده‌رکرد بۆ په‌رتوبڵاوکردنی ئه‌و ئۆپۆزیسێونه‌ ناوخۆییه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه‌. ئه‌گه‌رچی ئه‌م په‌یمانه‌ی هه‌ر وه‌ک په‌یمانه‌کانی پێشوتری ده‌بێت .
 نه‌ته‌وه‌و ووڵاتی ئێمه‌ له‌ ته‌نگێژه‌دایه‌ ، ته‌نگێژه‌‌یه‌کی کوشنده‌، ته‌نگێژه‌یه‌ک که‌ دووژمنه‌کانیشمان به‌غیلیمان پێنابه‌ن .
 
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply