Skip to Content

Tuesday, October 26th, 2021

کرێکارانی که‌رتی گشتی له‌ ئه‌فریقای باشوور داوای زیاد کردنی کرێ ده‌که‌ن.

Be First!
by September 2, 2010 گشتی

مانگرتنی ” ملیۆنی” ژیان تووشی ئیفلیجی ده‌کات.
   خۆپیشاندانی کرێکاران له‌ شاری دیربان ،له‌ باشووری ئه‌فه‌ریقا ،بۆ داواکردنی کرێی زیاد.
پتر له‌ ملیۆنێک له‌ کرێکارانی که‌رتی گشتی له‌ باشووری ئه‌فه‌ریقا ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن له‌ کار،داواکارن کرێیان زیاد بکرێت.کرێکاران هه‌ره‌شه‌ی مانگرتنی درێژخایه‌نیان کردوه‌،که‌ده‌بێته‌ هۆی ئیفلیج بوونی حکومه‌ت.به‌پێی هه‌ندێک راپۆرت که‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ کاری توندوتیژی ڕوونادات له‌ ناو خوێندنگاو نه‌خۆشخانه‌کاندا.هه‌روه‌ها کاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین ئابووری ئه‌فه‌ریقا،به‌ڵام هه‌ر مانگرتنێکی درێژ خایه‌ن کاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ ده‌بێت.
مۆجینا مالۆلیکی ،که‌ به‌رپرسێکی باڵایه‌ له‌ یه‌کێتی نه‌قابه‌کانی کرێکاران له‌ باشووری ئه‌فه‌ریقا ” کۆساتۆ” که‌ گه‌وره‌ترین نه‌قابه‌ی کرێکاریه‌ له‌ ووڵات ،گووتی: له‌وانه‌یه‌ قسه‌ له‌سه‌ر %90 ی 1.3ملیۆن کرێکار بکه‌ین له‌ که‌رتی گشتی که‌ به‌شداری مانگرتن ده‌که‌ن.
هه‌روه‌هاهه‌فته‌ی ڕابردوو مانگرتنێکی یه‌ک ڕۆژی ڕێکخرا.یه‌کێتی نه‌قابه‌کرێکاریه‌کان ئاماژه‌یان دا به‌وه‌ی که‌ مانگرتنی دوێنێ،له‌وانه‌یه‌ سه‌ره‌تای مانگرتنێکی گه‌وره‌تری فه‌رمانبه‌رانی شارستانی بێت له‌ ماوه‌ی سێ ساڵدا.
ئابووری زانان هه‌ست به‌ دڵه‌ڕاوکێ ده‌که‌ن له‌ به‌یه‌ک گه‌یشتنی یه‌کێتی و حکومه‌ت بۆ هه‌رگرێبه‌ستێک ،ده‌بێته‌ هۆی زیاد بوونی مه‌سره‌ف کردن بۆ حکومه‌تی باشووری ئه‌فه‌ریقا.له‌ کاتێکدا حکومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات ئاسته‌نگی(عجز) له‌ %6،7 له‌ سه‌رجه‌می گشتی ناوه‌کی که‌م کاته‌وه‌.تۆژه‌ره‌وه‌کان چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن که‌ هه‌ردوولا له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا یان له‌ که‌مترین ماوه‌دا که‌ نه‌گاته‌ مانگی 9 بگه‌نه‌ یه‌ک وزه‌ره‌ری زۆر نه‌که‌وێ له‌ ئابووری ووڵات.
مانگرتن ده‌بێته‌ هۆی فشارێکی زۆر بۆ حیزبی کۆنگره‌ی نیشتمانی ئه‌فه‌ریقی که‌ ئێسته‌ حاکمه‌ وجه‌یکۆب زۆما سه‌رۆکایه‌تی ده‌کا بۆ گه‌یشتن به‌ گرێبه‌ستێک له‌گه‌ڵ کرێکاراندا.به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا فشاریش له‌ سه‌ر نه‌قابه‌کانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و گرێبه‌سته‌.هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی کرێکاری ده‌ڵێن که‌ کۆمه‌ڵێک له‌ یه‌کێتی نه‌قابه‌کان هه‌ست به‌ ڕازی بوون ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به‌و پێشنیاره‌ی که‌ حکومه‌ت پێشکه‌شی کردوون و بگه‌نه‌ گرێبه‌ستێک ،ئه‌گه‌ر (له‌جیاتی کرێی خانوویان)* بۆ زیاد بکرێت.
ڕه‌نگه‌ ڕای گشتی بگۆڕدرێت به‌ دژی نه‌قابه‌ کرێکاریه‌کان ،ئه‌گه‌ر باوکان ودایکان به‌ زه‌حمه‌ت دایه‌نگا و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی منداڵه‌کانیان ده‌ست که‌وێت له‌ کاتی ڕۆژدا،یان کاره‌کانی ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌کان دوا بکه‌وێت وهه‌روه‌ها کاروباری فه‌رمانگاکان سستی تێکه‌وێ له‌ ئه‌نجامی مانگرتنی درێژ خایه‌ندا.له‌ناومانگرتواندا،پیاوانی پۆلیس وکارگه‌رانی که‌رتی ته‌ندروستی ومامۆستا وبه‌رپرسانی گومرگ هه‌ن.
حکومه‌تی باشووری ئه‌فه‌ریقا ،هه‌فته‌ی ڕابردوو(له‌جیاتی کرێی خانوو) ی بۆ 700راند (97دۆلار) له‌ جیاتی 630ڕاند زیاد کردوه‌،به‌ڵام ڕه‌تکرایه‌وه‌ به‌هۆی گۆڕینی ئه‌و ده‌ست پێشخه‌ریه‌ی کرێ بۆ %7 .( له‌جیاتی کرێی خانوو) به‌ته‌نها خۆی به‌رامبه‌ر به‌ %1ی مه‌سروفاتی حکومه‌ته‌.نه‌قابه‌کرێکاریه‌کان داوای زیاد کردنی کرێ ده‌که‌ن به‌ بڕی %8.6،واته‌ دوو به‌رانبه‌ر به‌ ڕێژه‌ی ئاوسان ،وه‌ 1000ڕاند بۆ (له‌جیاتی کرێێ خانوو).
گه‌وره‌ترین مانگرتنی که‌رتی گشتی له‌ باشووری ئه‌فه‌ریقا ساڵی 2007 بوو،که‌ 4 هه‌فته‌ی خایاند و 600هه‌زار کرێکاری که‌رتی گشتی به‌شداریان تێدا کرد،و زه‌ره‌ری زۆری له‌ ئابووری دا و سه‌رمایه‌گوزارانیشی دوور خسته‌وه‌ و خه‌ڵکیشی تووڕه‌ کرد.

 *له‌جیاتی کرێی خانوو= بدل سکن
له‌ سایتی ئیلاف وه‌رگیراوه‌

 

Previous
Next

Leave a Reply