ته‌وارق….كوردانی ئه‌فریكا
ڕۆخانی ڕژێمه‌كه‌ی قه‌زافی و سه‌ركێشی مێجهرێكی سه‌ربازی مالی كێشه‌كه‌یانی خسته‌وه ڕوو
ڕه‌نگه مالی تاكه ده‌وڵه‌ت بێت كهنهسنوورو نه ژماره‌ی دانیشتوانی به‌ته‌واوی زانراو بێت، ئێستا مالی له‌دوو ڕێیانی دابه‌شبوونی سیاسیدایه دووای دابه‌ش بوونه واقیعیه‌كه‌ی له‌نێوان هۆزه‌كانی ته‌وارق و عه‌ره‌به‌كاندا له‌هه‌رێمی ئه‌زه‌واد له باكورهوهو خێڵه ئهفریكایهكان له‌باشووره‌وه هه‌تا پشت ڕوباری سنیگال، مالی ئه‌و وڵاته داخراوه‌ی ناوچه‌ی كه‌ناری ئه‌فریكا، ئه‌مڕۆ كه‌وتۆته ڕووكار دووای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی ته‌وارق و عه‌ره‌به‌كان شاره‌كانی باكووری مالییان داگیركرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپانه‌ی له وڵاتانی مه‌غریبی ئیسلامی كه په‌یوه‌ندیان به”ڕێكخراوی قاعیده‌وه” هه‌یه وه‌زعه‌كه بۆخۆیان بقۆزنه‌وه، له‌وانه‌ش گروپی (لایه‌نگرانی ئایین) كهڕێكخراوێكی ئسوڵی توندڕه‌وه، ئێستا به‌هۆی ئه‌م ڕوداوانه‌وه ناوچه‌ی كه‌ناری ئه‌فریكاو چوار ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی تووشی حه‌په‌سان هاتوون، چونكه ته‌وارق دابه‌ش بوون به‌سه‌ر وڵاتانی مالی و نیجهرو بۆركینا فاسۆدا لهئهفریكا، له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ك جهزایهرو لیبیا له‌گه‌ڵ چه‌ند گروپێكی بچووك له‌مه‌غریب(مه‌راكش) له‌گه‌ڵ هه‌ندێ خێڵی كۆچه‌ری دیكه‌دا كه‌له‌نێوان مالی ومۆریتانیادا دێن وده‌چن له‌وانه‌ش هۆزی”كنت” كێشه‌ی (ئهلتهوارق) كهلهبنهچهدا ئه‌مازیغین، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی ئهزهوادا سه‌رله‌نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕووناكی دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌تبووه سێبه‌ر، جارێكی‌تر ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه‌وا تهوارقهكان هه‌ر به‌ڕاستی ( كوردانی) ناوچه‌ی باكورو كه‌ناری ئهفریكان، له‌م ههرێمهداو له‌ئێستادا دوو گروپ كارده‌كه‌ن، ئه‌وانیش گروپه‌كانی( بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی ئازادیخوازی ئهزهواده) هه‌ندێ كه‌س وامهزهنه ده‌كه‌ن كه‌وا زۆربه‌ی جه‌نگاوه‌رانی ئه‌م ڕێكخراوه عه‌ره‌بن، به‌ڵام ئه‌م مهزهنهگرتنه له‌جێی خۆیدا نییه، چونكه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه كه‌داوای دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات بۆ هه‌رێمی ئه‌زه‌واد تهوارقهكان به‌سه‌ریدا زاڵن، هه‌رچه‌نده سه‌ركرده‌كانی ده‌ڵێن گوایه له‌هۆزه عه‌ره‌به‌كان پێكهاتووه، بێجگه له خێڵه‌كانی فولان و سنقای و فلاته، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه زۆربه‌ی جه‌نگاوه‌رانی لهتهوارقن و ئه‌فسه‌رێكی پێشوو پێشه‌واییان ده‌كات كه‌كاتی خۆی له‌سوپای لیبیا مه‌شقی كردووه، بێجگه له‌م بزووتنه‌وه‌یه بزوتنه‌وه‌ی ( لایه‌نگرانی ئایین) یش له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌ن كه‌له‌لایه‌ن ئه‌یاد ئاغا غالییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێن، ئه‌م پیاوه دوای ڕێكه‌وتنی ئاشتی ساڵی 1992كه‌له‌نێوان مالی وتهوارقهكاندا هاته گۆڕێ، پله‌ی كۆنسڵی مالی لهجهدهی پێدرا، یه‌كێ بوو له‌وكه‌سانه‌ی كهتهوارقهكانی له‌دژی باماكۆ(پایته‌خی مالی) هاندا، ئه‌وكاته
له‌ژێر كارتێكردنی بیروبۆچوونی ڕه‌وته عه‌ره‌بییه نهتهوهگهرایهكاندا بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر یاخیبووه‌وه ئه‌مجاره‌یان یه‌كێ بوو له‌هه‌ڵگرانی بیروبۆچوونی ( سه‌له‌فییه جیهادییه‌كان) دووای كه‌وتنی ڕژێمه‌كه‌ی قه‌زافی كه‌زۆر به كارتی تهوارقهكان گه‌مه‌ی كرد‌و هه‌میشه ده‌یویست له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمه‌كه‌یدا به‌كاریان بێنێ، ئه‌یاد غالی دووای ماوه‌یه‌كی له گوم بوونی گوماناوی، گه‌ڕایه‌وه بۆ ئهزهوادو زنجیره چیای ئاغر غاری له‌باكوری مالی كرده باره‌گای خۆی، له‌وێوه زۆرێك له‌ڕۆڵه‌كانی تهوارقی بۆ لای خۆی كهمهنكێش كرد، له‌وانه‌ی كه‌به پیاوانی شین ناسراون، سه‌ره‌تا گروپه‌كه‌ی ئه‌یاد غالی ده‌ستی گرت به‌سه‌ر شاره‌كانی”كیداڵ”و” جاوه”و”ئهغلهۆك|”و”تسالیت” دا ، دووایش به‌روه “تمبكتۆ” شاڵاویبرد، كه‌به‌یه‌كێك له‌هه‌ره گرنگترین شاره ئایینیه مێژوویه‌كانی هه‌رێمی كه‌نار دێته هه‌ژمار، چونكه ته‌كێی(ئه‌حمه‌د بابا ئهلتهمبهكتی) تێدایه، له‌وێش كۆمه‌ڵێك ده‌سنووس و به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ هه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وای لهڕێكخراوی یۆنیسكۆ كرد كه‌ئه‌م شاره له‌سه‌ر لیستی كلتوری جیهانی ناونووس بكات، هه‌ر له‌م ڕووه‌شه‌وه بوو كه ڕێكخراوی”ئیسیسیكۆ” كه‌باره‌گاكه‌ی لهرهباته بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ی بۆ ڕزگاری كردنی ئه‌وه‌ی ناویبرد به( سه‌روه‌تێكی زانستی و ڕۆشنبیری دهسنوسگهلێكی له‌نرخ نه‌هاتوو) له‌فه‌وتان ، هه‌روه‌ها ترسی خۆیشی پیشاندا له‌وه‌ی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی بێ سهروبهرییهوه ئه‌و سه‌روته له‌ناو بچێ. ئه‌م پێشهاته دراماتیكیانه كهناوچهكهیان تووشی حه‌په‌سان كرد، هه‌لێكی جدیی بوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ده‌وڵه‌تێك بۆ تهوارقهكان دامه‌زرێت، هه‌م ڕێكخراوی قاعیده‌ی له‌وڵاتانی مه‌غربی ئیسلامیش بۆلای خۆی ڕاكێشێ و بۆیه‌كه‌مجاریش زات بكا بهیداغه ڕه‌شه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر هه‌ندێ ساختمانی شاری تمبكتۆ هه‌ڵدات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازیه هات كه مێجه‌ر ئامادۆ هایا سانۆغۆ پێی هه‌ستاو سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو ئامادۆ تومانی توری له‌سه‌ركار لابردوو ده‌ستی گرت به‌سه‌ر پایته‌خت باماكۆدا، به‌ڵام زۆری نه‌برد سوپای مالی له‌باكوور هه‌ره‌سی هێناو شكا، به‌مه‌ش ڕێگای خۆش كرد بۆ دامه‌زراندی نیمچه ده‌وڵه‌تێك له‌هه‌رێمی ئه‌زه‌واد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا جه‌ختێكی زۆر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌و جیهانه بكرێته سه‌ر گروپی كوده‌تاچییه‌كان له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باره‌گاكانیان و ده‌سه‌ڵات بده‌نه‌وه ده‌ست مه‌ده‌نییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شا هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به ده‌سپێشخه‌ری فه‌ره‌نساو ئه‌مریكا ئیدانه‌ی كوده‌تاكه‌ی كرد‌و داوای كرد( هه‌رچی زووتره تهقهڕاگیرێ و هه‌موو جموجووڵێكی سه‌ربازی له‌باكوری كۆتایی پێ بهێنرێت) به‌ڵام ئه‌نجومه‌ن ئه‌م به‌یانامه‌یه‌ی گرێ نه‌دا بهههنگاوگهلێكی جدییه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بارودۆخ بۆ سروشتی خۆی، له‌كاتێكا كه‌وا واشنتن ته‌نیا ئه‌وه‌ی كرد كه‌وا ڕێگای سه‌فه‌ركردنی كوده‌تاچییه‌كان نه‌دا بۆ ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كهیارمهتیان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها واشنتن به‌په‌له له‌گه‌ڵ جهزایهردا كه‌وته هه‌ماهه‌نگی ده‌رباره‌ی بارودۆخی مالی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ركرده سه‌ربازییه ئه‌مریكییه‌كان له‌هێزی(ئه‌فریكا كۆم) ئه‌وه‌ی باره‌گاكه‌ی له‌ئه‌ڵمانیایه سه‌ردانی جهزایهریان كرد، رژێمی نوێی مالی كه‌له 22ی ئازار جڵه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، ئێستا هه‌ست بهپهناگیری ڕژێمه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی كورتیشه ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بانگه‌وازی(كۆبوونه‌وه‌ی نیشتمانیان)كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌بارودۆخی وڵات، ئێستا چه‌كدارانی ته‌وارق به‌ته‌واوی ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر هه‌موو باكوری وڵات‌دا، كه ئه‌كاته نیوه‌ی مالی، دوای دهسهتگرتن به‌سه‌ر شاری تمبكتۆدا یه‌كسه‌ر بزووتنه‌وه‌ی (لایه‌نگرانی ئایین) حوكمی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌یان سه‌پان به‌سه‌ر خهڵكهكهداو نه‌یان هێشت ژنان به‌سه‌ری په‌تی له‌ماڵ بێنه‌ده‌ره‌وه، له‌كاتێكدا كه‌وا كلتووری ته‌وارق ڕیگا به‌ژنان ده‌دات سهرپهتیكهن، هه‌واڵه رۆژنامه‌وانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هه‌ستاوه به‌شكاندنی هه‌موو شتێك كهبهپێچهوانهی ئایینیان زانیوه، هه‌روه‌ها له‌وناوچه‌یه‌دا پێشێلكاری زۆریان به‌مافی مرۆڤ كردووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه‌وا له‌پێكدادان نزیك ببنه‌وه له‌گه‌ڵ گروپێكی تردا كه‌داوای سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی ئه‌زه‌واد ده‌كه‌ن و گروپێكی ئهتنیكین و هیچ پێوه‌ندیان به‌لایه‌نی ئایینیه‌وه نییه، له‌م بارودۆخه‌دا خواستی تهوارقهكان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ئاییندا ته‌نیا له‌یه‌ك شت‌دا یه‌ك ده‌گرێته‌وه ئه‌ویش رزگار بوونه له‌ده‌سه‌ڵاتی باماكۆ، به‌ڵام ئامانجی كۆتایی له‌یه‌كیان دوور ده‌خاته‌وه، چونكه تهوارقهكان له‌ئێستادا به‌دوای ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆدا ده‌گه‌ڕێن تاله‌ئاینده‌دا بتوانن ده‌وڵه‌تی تهوارقی گه‌وره دامه‌زرێنن تاكو هه‌موو ئه‌و هۆزانه‌ی كهدابهشبوون به‌سه‌ر پێنج ده‌وڵه‌تدا له‌خۆ بگرێ، هه‌روه‌ك بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردان، له‌كاتێكدا بزووتنه‌وه‌ی لایه‌نگیرانی ئایین به‌لایانه‌وه گرنگه شه‌ریعه‌تی ئیسلامی پهیڕهوكهن وه‌ك ئه‌فغانستان، هاما ئاغا مه‌حمود سه‌ركرده‌ی( بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ئه‌زه‌واد) كهلهمۆریتانیایه ده‌ڵێت: ئێمه هیچ پێوه‌ندییه‌كمان نهبهڕێكخراوی قاعیده له‌وڵاتانی مه‌غربی ئیسلامیه‌وه هه‌یه نه‌به لایه‌نگرانی ئایینه‌وه، ئه‌مانه گروپه جیهادییهكانن، ئێمه‌ش ڕێكخراوێكی عیلمانین، ئامانجمان به‌ده‌ستهێنانی ویسته‌كانی خه‌ڵكی ئهزهواده، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای تێكههڵپژانی ئایندهی نێوان بزووتنه‌ی رزگاریخوازی ئهزهوادو بزووتنه‌وه‌ی لایه‌نگیرانی ئایینه، واته تێكهه‌ڵچون له‌نێوان به‌ره‌ی سه‌ربه‌خۆی ئهزهوادو به‌ره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی پهیڕهوكهن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌وا ئایین و نه‌ته‌وه له‌كێشه‌ی تهوارقهكاندا به‌رده‌وام یهكگرو یهكبڕیش بوون، لێكۆڵهرو بیرمه‌ندی مه‌غریبی حه‌سه‌ن ئۆرید پسپۆڕ له‌كاروباری ئهمهزیغییهكان ده‌ڵێت: پێم وایه ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ی ئێستا هۆشدارییه‌كه بۆ پێشهاتی مه‌ترسیدار، كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هۆی په‌رده‌پۆشكردنی كێشه‌ی ته‌وارق، ناوبراو ئه‌مه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت به‌م شێوه‌یه ڕونكرده‌وه”تهوارقهكان قوربانی ده‌ستی ئیستعمارن، چونكه ئه‌وانیان به‌سه‌ر پێنج ده‌وڵه‌تدا دابه‌شكرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی تێكچوونی پێوه‌ندی بازرگانی ئه‌وان له‌سه‌رده‌مه‌ی ئیستعماردا، ئه‌م شێوه پێوه‌ندیانه له‌گه‌ڵ چه‌مكی دابه‌شكردندا پێكنهدههاتنهوه، چونكه بووه هۆی په‌كخستنی ژیانی تایبه‌تی تهوارقهكان له‌بازرگانیكردن و كۆچبه‌ریدا، ئه‌وه‌ی كههاشاههڵنهگره ئه‌وه‌یه كه‌وا تهوارقهكان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سوودمه‌ند نه‌بوون له‌هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌بۆ گه‌شه‌پێدان دانرابوون چی له‌هه‌رێمی ئه‌زه‌واد له‌مالی یان له‌هه‌رێمی ئیرای نه‌یجر، به‌تایبه‌تی ئه‌وان دابه‌شبوون به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا كه‌ده‌وڵه‌مه‌نده به‌سامانی سروشتی وه‌ك نه‌وت و یۆرانیۆم” ئۆرید كه‌پێشتر پله‌ی قسه‌كه‌ری فه‌رمی به‌ناوی كۆشكی شاهانه‌ی مه‌غریب و مێژوونووسی مه‌مله‌كه‌تی پێسپێردرابوو له‌درێژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا ئێژێ” سروشتی دابه‌شكاری بۆماو لهئیستیعمارهوه له‌گه‌ڵ سروشتی چوون وشكه‌ساڵی و قاتوقڕی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی تهوارقیان هه‌ڵته‌كاند، هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می ئیستعمارو دواتریش چه‌ندان تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له‌ناوچه‌كانیان ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها نه‌بوونی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و به‌شداری پێنه‌كردنی به‌رده‌وامیان لهگهشهپێداندا و هه‌میشه سهریكردنیان وه‌ك په‌نابه‌ران، پاشانیش به‌كارهێنانیان له‌ناكۆكییه سیاسییه ناوچه‌ییه‌كاندا وای لێكردوون هه‌میشه هه‌ست به‌تایبه‌تمه‌ندی خۆیان بكه‌ن” ئۆرید درێژه به‌قسه‌كانی ده‌دات وده‌ڵێت” لاوازی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌و خۆنهبهستنهوه به ڕێكه‌وتنامه‌ی( تهمانرگست) وای لێكردوون هه‌ست به‌نائومێدی بكه‌ن، هاتنه‌پێشی ئه‌م بارودۆخه تازه‌یه كه‌بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی تیرۆر‌و بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه، وایكرد كه‌وا تهوارقهكان هه‌ست بهغوین بكه‌ن” ئۆرید پێی وایه “دوور له‌هه‌موو ئیعتبارێك ناكری له‌مه‌زیاتر بارودۆخی تراژیدی تهوارقهكان پهردهپۆشكرێ” به‌پێی بۆچوونی ئۆرید تهوارقهكان به‌شێكن له پێكاههتهی گه‌لی ئه‌مازیغی و سیمبولی خۆیان هه‌یه چونكه ئه‌وان به‌شێكن له‌هۆزه‌كانی سنهاجه كه مهرابیتهكان له‌وانن، ئه‌وانیش شاری مهراكشیان دروستكرد، هه‌روه‌ها بهرهوانیان له‌حوكمی ئیسلامی له‌ئه‌نده‌لوس كرد، ئینجا زمانه‌كه‌شیان كه‌ناسراوه به(تهماشق) یه‌كێكه لهههرهپاكترین لههجهكانی ئه‌مازیغییه‌كان له‌به‌ر دووری له‌هه‌موو ئه‌و كارلێكردنانهی كه لههجهكانیتری زمانی ئه‌مازیغی به‌خۆیانه‌وه بینیان” ئۆرید به‌وه كۆتایی به‌قسه‌كانی ده‌هێنێ : كێشه‌ی تهورق مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه نییه، كه‌ده‌بێ ڕێَزی سنووره‌كانی ئێستایان بگیرێ ، به‌ڵام خۆ ده‌شبێ ڕێزی كلتووری تهوارقهكان بگیرێ و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ژیان و كۆچباریان له‌ناوچه‌كانیاندا دروست نه‌كرێ، ئێستا دوای ئه‌وه‌ی ته‌وارق و عه‌ره‌به‌كان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ناوچه‌كانیاندا، پێشهاته‌كانی ئاینده چین؟ له‌م باره‌وه ستیفان رینوا لێكۆڵه‌ری فه‌ره‌نسی و مامۆستای زانكۆ لهباریس ده‌ڵێت: پێم وانییه ئه‌و ناوچه داخراوه‌ی باكووری مالی كه‌ئێستا تهوارقهكان ده‌ستیان گرتووه بهرهسهریدا ماوه‌یه‌كی زۆر خۆی ڕاگرێ، ئه‌مه هه‌رگیز ده‌وڵه‌ت نییه، هیچ كاتێكیش كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ناكات و ناتوانێ په‌رده پۆشیكات، ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كوده‌تا سهربازییهكهو ده‌ركه‌وتنی قاعیده له‌شاره‌كانی باكووری مالی، هه‌وڵدان بۆ په‌یڕه‌وكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌لایه‌ن لایه‌نگیرانی ئایینه‌وه واناكات ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌و رۆژئاوا ته‌نیا وه‌ك سه‌یركه‌ر بمێننه‌وه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێ ئیعتبارات هه‌یه كه‌ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیرێ، یه‌كه‌م هیچ كه‌سێك زاتی ئه‌وه ناكات پشتگیری له‌م ناوچه‌یه بكات كه‌ئێستا له‌مالی دابڕاوه، ئێستاش كه رژێمه‌كه‌ی قه‌زافی ڕۆخاوه كه هه‌میشه هه‌لی وای ده‌قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی وه‌ها ناوچه‌گه‌لێك پڕچه‌ك بكات تاده‌ست بگرێ به‌سه‌ریانا ، ده‌وڵه‌تانی تری ناوچه‌كه وه‌ها كابوسێكیان ناوێت، ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نساو ئه‌مریكاش كه‌ئێستا چاودێری ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، رینوا به”شه‌رقولئه‌وسه‌تی ” ڕاگه‌یاند: فه‌ره‌نسا ئێستا سه‌رگه‌رمی كه‌شوهه‌وای هه‌ڵبژاردنه، بڕواناكه‌م نیكۆڵای سهركۆزی سه‌ركێشی به‌كارێكی سه‌ربازییه‌وه بكات له‌م ناوچه‌یه‌دا، له‌وانه‌یه هاوپه‌یمانه‌كانی له‌رۆژئاوای ئه‌فریكا هانبدات بۆ ئه‌نجامدانی وه‌ها كارێك، بۆیه بینیمان چۆن جبریل باسۆڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بۆركینافاسۆ به‌په‌له چوو بۆ باماكۆ تاقهناعهت به‌كوده‌تا چییه‌كان بكات ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی مه‌ده‌نییه‌كان بكه‌نه‌وه، به‌نیسبه‌ت ئه‌مریكاشه‌وه بڕواناكه‌م خۆی تووشی ئه‌فغانستانێك بكات لهئهفریكا. ئه‌ی كه‌واته چاره‌سه‌ر چییه؟ ئایا دابه‌شكردنی مالییه؟ رینوا ده‌ڵێت( له‌وانه‌یه شێوه‌یه‌ك ئۆتۆنۆمی له‌باكووری مالی بدرێت بهتهوارقهكان، له‌گه‌ڵ هاندانیان تاكوبهتهواوی ده‌س له كروپی قاعیده له‌وڵاتانی مه‌غربی ئیسلامی هه‌ڵگرن، له‌وانه‌یه لهجهزایهر هه‌وڵدانێك هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێك) له‌ساڵی 1992 وه ، خه‌ریكه جیهان كێشه‌ی تهوارقهكانی له‌بیرده‌چێته‌وه، به‌ڵام ڕۆخانی رژێمه‌كه‌ی قه‌زافی و سه‌ركێشی مێجهرێكی سه‌ربازی لهباماكۆ ئه‌م ته‌وه‌ره ئاڵۆزه‌یان سه‌رله‌نوێ كرده‌وه. ڕه‌گی كێشه‌ی ته‌وارق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش له‌داگیركردنی ناوچه‌ی كه‌نارو خۆرئاوای ئه‌فریكا له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه، ئه‌وكات هۆزه عه‌ره‌ب و تهوارقهكان دزییان له‌هۆزه ئهفریكایهكان ده‌كرد به‌تایبه‌تی له‌مالی و نیجرو بۆركینافاسۆ(فۆڵتای باكوور) دووای ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه سه‌ربه‌خۆی خۆیان به‌ده‌ستهێنا، فه‌ره‌نسا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاتانه‌ی دابه‌ده‌ست زۆرینه‌ی ئهفریكاییه ڕه‌ش پێسته‌كانه‌وه، له‌ئه‌نجامی كێشه كۆنه‌كاندا هه‌ندێ شه‌ڕو ئاژاوه ڕویاندا، زۆری نه‌برد بوو بهشهڕوجهنگی گه‌وره‌و قه‌سابخانه‌ی خوێناوی لێكهوتهوه، كه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری عه‌ره‌به‌كان و تهوارقهكان كۆچ بكه‌ن، یه‌كێك له‌هه‌ره گه‌وره‌ترین ئه‌و كۆمه‌ڵ كوژیاینهی دژی تهوارقهكان كرا ساڵی 1967 له‌باكووری مالی له‌شاره‌كانی جا‌و و كیداڵ بوو، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی وای كرد كه‌وا له‌شه‌سته‌كانی سه‌رده‌ی ڕابردوودا جیهانی عه‌ره‌بی له‌به‌رانبه‌ر كێشه‌ی ته‌وارق وعهرهبهكاندا بێده‌نگ بێت هه‌ڵوێستی میسری سه‌رده‌می عه‌بدولناسر بوو، كهبهئاشكرا یارمه‌تی سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی مالی مودیبۆ كیتای ده‌دا بهوبههانهیهی گوایه رژێمه‌كه‌ی رژێمێكی سۆسیالیستییه، ئه‌و سه‌رۆكه ده‌سه‌ڵاتی مالی گرته‌ده‌ست دوای سه‌ربه‌خۆیی مالی له‌سه‌رتای شه‌سته‌كاندا، هاوشێوه‌ی ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی كه عه‌بدولناسر پێشكه‌شی ئه‌حمه‌د سیكۆتۆری ده‌كرد لهغینیا و كوامی نیكرۆما لهغانا، دوای ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له‌باكووری مالی ڕویدا نزیكه‌ی 65 هه‌زار ته‌وارق وعه‌ره‌ب كۆچیان كرد بۆ مۆریتانیا وه زیاتر له70 هه‌زاریش بۆ باشووری جه‌زایه‌ر و 12 هه‌زاریش بۆ بۆركینا فاسۆ، هه‌ر له‌سه‌رتاوه دیار بوو كه‌وا كێشه‌ی ته‌وارق هه‌میشه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی وڵاتانی مه‌غربی عه‌ره‌بیدا یه‌كده‌گرنه‌وه، ئه‌وه‌بوو ساڵی 1973 تهوارقهكان داوای یارمه‌تیان لهقهزافی كرد تابتوانن ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارانی مالی ونێجر ببنه‌وه، دواتریش مه‌غریب به‌وه تاوانبار كرا كه‌وا له‌كاتی ململانێی له‌گه‌ڵ پۆلیساریودا به‌شێك له‌ڕۆڵه‌كانی تهوارقی چه‌كدار كردووه له‌وانه‌ی كه پێشتر لهمالییهوه له‌به‌ر شه‌ڕو جه‌نگ ووشكه ساڵی هه‌ڵاتوون بۆ مه‌غریب تالهدژی پۆلیساریوو به‌شه‌ڕبێن، له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه چوار به‌ره‌ی ته‌وارق هه‌بوون كه له ناوچه‌كه‌دا خه‌باتیان ده‌كرد ئه‌وانه‌ش بریتی بوون له” به‌ره‌ی میللی رزگاریخوازی ئه‌زه‌واد ” و” به‌ره‌ی ئیسلامی عه‌ره‌بی رزگاریخوازی ئه‌زه‌واد” و ” سوپای شۆڕشگێر” له‌گه‌ڵ” به‌ره‌ی میللی ئه‌زه‌واد” ئه‌م دابه‌شبوون و په‌رت و بڵاوییه وای كرد كه‌وا زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ستبخه‌نه ناو كێشه‌كه‌وه، بۆنموونه سوپای شۆرشگێر چه‌ندان كه‌سی له‌خۆ گرتبوو له لیبیا كاریان ده‌كرد، ئه‌م كه‌سانه له‌گه‌ڵ سوپای لیبیادا له‌شه‌ڕ دژی چاد به‌شدارییان كرد، قه‌زافی داوای له‌هه‌موو تهوارقهكان كرد كه‌وا بێن له‌لیبیا نیشته‌جێ بن به‌و پێیه ئه‌وان به‌شێكن له‌گه‌لی لیبی، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م داوایه ئه‌وه بوو تاهه‌موویان چهكداركات وله‌دژی چاد به‌كاریان بێنێ، زۆربه‌ی چه‌كی سوپای شۆڕشگێر لهلیبیاوه ده‌هات، له‌كاتێكدا كه‌وا بزووتنه‌وه‌ی میللی ئه‌زه‌واد به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌یاد غالی سه‌ربه جه‌زایه‌ر بوو، ئه‌م پێوه‌ندییه‌ش به‌گوێره‌ی باشی وخراپی پێوه‌ندی نێوان مالی و جه‌زایه‌ر شل وتوندی به‌خۆیه‌وه ده‌بینی، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌یه ئێستا بووه به”لایه‌نگیرانی ئایین”.هه‌ر له‌كۆنه‌وه واباو بووه كه‌وا جه‌زایه‌ر هه‌میشه بنكه‌یه‌كی ئارم بووه بۆ تهوارقهكان كاتێك هه‌موو ده‌رگاكان به‌ڕوویاندا داخراوبووه، یان كاتێك تووشی شه‌ڕو پێكدادان هاتوون له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نیجرو مالیدا، له‌كاتێكدا كه‌وا تهوارقهكانی بوركینا فاسۆ هێمنترو ئارمتر ده‌ژین، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ههشتاكانهوهو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قه‌یرانی ئابووی لهجهزایهر ئه‌م وڵاته تووشی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه بوو به‌ده‌ستی شاڵاوی كۆچكردنی تهوارقهكانهوه بۆ جهزایهرو نیشته‌جێ بوونیان له‌وێ، ئه‌م بارودۆخه ناجێگیره وای كرد كه‌وا زۆربه‌ی تهوارقهكان لهجهزایهردا بژین و نیشته‌جێی ئه‌وێ بن، به‌ڵام پزیسكی ئه‌م ئاگره له‌ژێر لمهڵانی مالیدا نه‌كوژایه‌وه، بۆیه كه‌مانگی ڕابردوو ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی له‌مالی لاوازبوو و كه‌وت،ه یه‌كسه‌ر ئه‌م كێشه‌یه گڵپه‌ی كرد، كێشه‌ی”كوردانی” باكووری ئه‌فریكاو ناوچه‌ی كه‌نار، حاڵی حازر به‌هه‌زاران ته‌وارق لهمالییهوه به‌روه مۆریتانیا كۆچهدهكهن، له‌كاتێكدا وا مه‌زه‌نه ده‌كرێ كه‌وا نزیكه‌ی 200هه‌زار كه‌س له‌هه‌ڵاتن وكۆچكردنێكی به‌رده‌وامدان بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، ئه‌مه‌ش ئه‌و كۆچه به‌رده‌وامه‌یه كه‌وایكردووه تاكو ئێستا تهوارقهكان له‌شوێنێكدا هه‌رگیز نیشته‌جێ نه‌بن، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌وا بێبه‌ش بن له‌هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك و خوێندن وزانستێك، تهوارقهكان كۆمه‌ڵێكی پشتگوێخراون، پیاوه‌كانیان به عه‌مامه شینه‌كان ناسراون، ئه‌و عهمامهیهی كه‌وا ده‌مووچاوی خۆیانی پێههڵدهماڵن، ئه‌وان عاشقی كۆچن بهشیوو دۆڵه وشكه‌كانی بیاباندا، بۆ ئه‌م بهزمهشیان جۆره گۆرانییه‌كیان هه‌یه هه‌میشه له‌كاتی كۆچكردنیاندا ده‌یڵێنه‌وه، یه‌كێك له‌و گۆرانیانه‌یان ئێژێ (بیابان كۆتایی نایه‌ت هه‌روه‌ها منیش) ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه‌وا كێشه‌ی تهوارقهكان ئاڵۆزه‌و به‌شوێن وكاتدا ڕۆچووه، هاوشێوه‌ی ئه‌و په‌نده‌ی كه یه‌كێك لهشاعیرهكانیان گوتویه‌تی ( ئێمه ده‌نكه لمێكین له‌چاوی زه‌مانه‌دا).
ره‌بات/ نوسینی: ته‌ڵحه جبریل
وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بیه‌وه / به‌كر ده‌روێش/ خورماتوو
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت/ژ12183له6/ئه‌بریل/2012