سۆزی شمشاڵی ته‌نیایت …فاتیح سه‌لام
پاڵت داوه به كه‌ژێكی ته‌م لێنیشتووی بناره‌وه
كه‌ڵكه‌ڵه‌ی چڕی خه‌یاڵت
ده‌فرێ به‌سه‌ر ته‌لاری بیره‌وه‌ریتا
سۆمای چاوت خاڵی گومان راده‌ماڵێ و ..
جوانی وه‌ك دارێكی رزیوو
تا بێت ووشكی ده‌یكرۆژێ و ..
پایز له ئامێزی وه‌رزی سڕ بووی ده‌نێ
شنه‌ی یادێكی سه‌رمه‌ستی گرمۆڵه بوو
له‌گه‌ڵ خۆیدا دهترفێنێ و ..
شمشاڵێكی له شوان جێماوی شهوهكهژ
( كه‌چه ) و ( كه‌ڵه‌ك ) به جێدێڵێ و..
خۆی راده‌ستی په‌نجه‌ی سوور و
خونچه‌ی لێوی ماندووی ماچی دوای ژووان ده‌كات
چه‌پكێ ئاوازی پر له سۆز
سینگی مه‌لوولیت هه‌ڵده‌درێ و
به ده‌م سروه‌ی ژه‌نینی هاژه‌ی عه‌شقه‌وه
ده‌روانیته به‌رده‌نوێژی چاوه‌روانی و
له توێی مینا به‌ندی دڵتا
قوڵپی سه‌دای دووركه‌وتنه‌وه‌م
كانیی ووشه‌ت ده‌ته‌قێنێ
كه‌یل تر فووی ناخت ده‌رژێنی و
گه‌رووی شمشاڵ تهنیایتی هه‌ڵگرتووه و
جه‌سته‌ت له كۆشی سه‌فه‌رما ئاوێزانی حه‌زم ده‌بێ و
هۆشت ده‌روات
وا هه‌ست ده‌كه‌م
تۆش هه‌ست ده‌كه‌ی
گه‌ردوون جووڵه‌ی سروشتی تیا راگیراوه
ته‌نها خۆشه‌ویستی تۆیه
ره‌گی تێكه‌ڵ عومرم ده‌بێ و ..
رۆژ له دوای رۆژ باڵا ده‌كات
* كه‌چه : له خوری دروست ده‌كرێت ، تان وپۆی نییه ، شوان له شه‌وانی زستانی شهوهكهژا لهبهریدهكات ، چونكه ئاودانادات و زۆریش گه‌رمه .
* كه‌ڵه‌ك : ئه‌و چینه به‌ردانه‌ن كه شوان له‌سه‌ریه‌كی داده‌نێ و له كاتی زستانا له‌سه‌ری ده‌نوێ تا تهرنهبێت .