لەهەر شوێنێك کتێب بسوتێنرێت ، مرۆڤیش دەسوتێنرێت
هەفتەی پێشوو کتێبەکانی جەمال غەمباری شاعیر و نەوشیروان موستەفا سەرۆکی گۆڕان سوتێنران. هەرەش لە بەختیار عەلی رۆماننووسیش دەکرێت و ئەویش وەکو دەڵێن لەناو لیستی کتێبسووتێنەرەکاندایە، جا نازانین کێی تریش بەڕێوەیە!.
پێش هه‌شتا ساڵ له شه‌وی 10 ئایاری 1933 ، نزیکه‌ی حه‌فتا هه‌زار که‌س ، له‌یه‌کێک له گۆڕه‌پانه‌کانی به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیادا کۆبوونه‌وه ، کۆمه‌ڵێک خوێندکاریش ، که‌سه‌ر به ڕێکخراوی گه‌نجانی نازی بوون ، نزیکه‌ی 20 هه‌زار کتێبیان هێنا . پاشان به دیار چاوی خه‌ڵکییه‌وه ، گڕیان به‌ردایه ئه‌و کتێبانه‌و سووتاندیانن . ئه‌مه‌ش به سه‌ره‌تای ” هۆلۆکۆسی کتێب” له ئه‌ڵمانیدا داده‌نرێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ، کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری ئه‌ڵمانی و جیهانی ، کتێبه‌کانیان به‌ر هه‌ڵمه‌تی سووتاندن که‌وت له‌وانه : ( هاینریش مان ، ئێریش ماریا ریمارکیه، یواخیم رێگلناتس، هه‌روه‌ها هه‌موو کتێبه‌کانی مارکس و ئه‌نجلس).
سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خوێندکارانی نازی ، که کورێکی گه‌نجی بیست‌و سێ ساڵان بوو، هاته پێشه‌وه‌و به ده‌نگی به‌رز ووتارێکی خوێنده‌وه و گووتی : ( من ئێستا ئاگر به‌ر ده‌ده‌مه هه‌موو شتێک که ئه‌ڵمانی نییه ، ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه ده‌یکه‌ین ، بریتییه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو رۆحێکی نا ئه‌ڵمانی . )
ئەوکات ئەو گەنجانە پەیامێکی سیاسی ناشرین لەپشتیانەوە بوو، حیزبێکی دڕندە و نامۆ بە بەها مرۆییەکان، کە پاشتر نەک کتێب بەڵکە تەواوی ئوروپای سووتاند . نازیەکان سەرەتای پرۆسەی سوتاندنیان بە کتێب دەستپێکرد، پاشان دەستیاندایە سووتاندنی مرۆڤ و شار‌و گوندەکانی ئوروپا. هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە نازیەکان هیچ کاتێک ئامادەگی ئەوەیان تێدانەبوو، بۆچوونی جیاواز بە خۆیان قبووڵ بکەن . گەنجە نازیەکان تووڕەبوون لە بۆچوونی نووسەرەکانی ناو کتێبەکان، هەربۆیە دەستیان بە سووتاندنی کتێبەکانیان کردن.
کتێب گوزارشت لە قسە و بۆچوونی کەسێک دەکات ، قسەش گوزارشت لەناخی مرۆڤ دەکات. زمان لێرەدا دەبێتە پردێك بۆ گواستنەوەی هەست و نەستەکانی مرۆڤ. لەکاتی نووسیندا، ووشە ڕۆڵی قسە دەبینێت، نووسەرێک لەڕێگای ووشەکانیەوە، گوزارشت لەناخی خۆی دەکات. هەر لەبەرئەوە ، کتێب مانای کەسایەتیی و بوونی مرۆڤێک دەگەیەنێت.
شاعیر و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانی ” (Heinrich Heine هاینریش هاینه) که‌له ساڵی 1797 له‌دایک بووه‌و له ساڵی 1856 کۆچی دواییکردووه. کاتێک ساڵی 1812 ، که‌وته به‌ر هه‌ڵمه‌تێکی توندوتیژییه‌وه‌و کتێبه‌کانی سووتێنران. له‌و کاته‌دا رسته‌یه‌کی گرینگ و پر بایه‌خ ده‌ڵێت : ( له‌هه‌ر شوێنێکدا کتێب بسووتێنرێت ، پاش ماوه‌یه‌کی تریش مرۆڤ ده‌سووتێنرێت . ) ڕێک هه‌مان شت له ئه‌ڵمانیادا روویدا. سه‌ره‌تا نازییه‌کان کتێبه‌کانیان سووتاند، به‌ڵام پاشان ده‌ستیان کرد به سووتاندنی مرۆڤه‌کان ، به‌تایبه‌تی جووله‌که‌کان که له مێژوودا به ” هۆلۆکۆسی جووله‌که ” ناوده‌برێت . دیاره له‌وکاته‌دا زۆربه‌ی نووسه‌ران و مامۆستایانی زانکۆ و ڕۆشنبیرانی ئه‌ڵمانی ، هیچ هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به‌م کاره‌ی نازییه‌کان ده‌رنه‌بڕی، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت که چه‌پ بوون یان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ژیان .
ئه‌مساڵ له ئه‌ڵمانیا یادی هه‌شتا ساڵه‌ی کتێب سووتاندن کرایه‌وه، هه‌موویان ئه‌م قۆناغه، به په‌ڵه‌یه‌کی چڵکن و ناشرین و قێزه‌ون له مێژووی خۆیاندا داده‌نێن. که‌چی به‌داخه‌وه تازه لای خۆمان ، هه‌ندێک گه‌نجی تووڕه ، ئه‌م کاره ناشرینه ده‌که‌ن.
بەداخەوە ماوەی پێشوو کۆمەڵێک شت ڕوویدا، کە جەوی سیاسی کوردستانی بەرەو شڵەژان و ئاڵۆزی برد، هەر ئەم جەوە سیاسیە ناجێگیرە، یەکسەر گوزارایەوە بۆ ناو کۆمەڵگا. جارێکی تریش بە داخەوە، کە هێشتاوەکو ئێمە لە یەکێک له پرەنسیبە گرینگەکانی دیموکراسی و کۆمەڵی مۆدێرن تێنگەیشتوون ، کەئەویش لێبوردەیی و یەکتر قبووڵکردنە. هەتاوەکو ئێمە فێری ئەوە نەبین، کە بۆچوونێکی سیاسی وفکری جیاواز لە دیدی خۆمان قبووڵ کەین، ناتوانین سیستەمێکی دیموکراسیی دابمەزرێنین.
ئاساییه گه‌ر جەمال غەمبار ببێته یه‌کێتی، ئێمه ده‌بێت ئه‌ومان وه‌کو یەکێتییەک، کە حزبێکی جەماوەرییە، قبووڵی بکەین. پێویسته ئێمه نەوشیروان موستەفا، وەکو سەرۆکێکی حزبێکی ئۆپۆزسیۆن قبووڵمان بێت.ئاساییه گه‌ر به‌ختیار عه‌لی بۆ رۆژنامه‌یه‌کی نزیک پارتی بنووسێت. تۆ ده‌بێت ده‌قی ئه‌ده‌بی و فکری بخوێنیته‌وه‌و نابێت ئه‌و ده‌قه تێکه‌ڵی هه‌ڵوێست و بۆچوونی شه‌خسی ئه‌و که‌سه بکرێت. ئێمە هەتاوەکو بەرگەی بۆچوونی سیاسی و فکری جیاوازی یەکتری نەگرین، ناتوانین باس لە دیموکراسی و ماڤی مرۆف بەین.
گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت،ئه‌وا نابێت که‌س رۆمانه‌کانی دۆستیۆفسکی بخوێنێته‌وه، چونکه که‌سێکی قوومارچی بووه. یان نابێت رۆمانه‌کانی مه‌کسیم گۆرکی بخوێنینه‌وه ، چونکه دۆستی نزیکی ستالین بوو. یان کتێبه‌کانی هایدگه‌ر نه‌خوێنینه‌وه، چونکه دۆستی هیتله‌ر و نازیه‌تی ئه‌ڵمانی بووه، یان رۆمانه‌کانی نه‌جیب مه‌حفوز بسووتێنین، چونکه نزیکی ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر بوو. سه‌دان نموونه‌ی تریش، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن ، که نابێت که‌سایه‌تی نووسه‌ر ، تێکه‌ڵ به داهێنان و نووسینه‌کانی بکرێت.
لەلایەکی ترەوە ئەمڕۆ چەندین شێوازی ئازادی دەربرین هەیە،مرۆڤ له رۆز رێگاوه ده‌توانێت ، هه‌ڵوێستی سیاسیی و فکری خۆی ده‌رببڕێت: سەدان سایت ، ڕۆژنامە هەیە. فەیسبووک هەیە، پاڵتاک هەیە، ئیتر تێ ناگەم ئەمە چ داهێنێک و شتێکی باش بێت، کە گەنجان هان بددەیت، بەم شێوە ناشارستانییە ، گوزارشت لە ناڕەزایی بوونی خۆیان بکەن ! . ئەم دیاردەیە چ سودێكی مەعریفی و سیاسی بۆ کلتووری کوردی هەیە؟
پارادۆکس لەوەدایە هەندێک نووسه‌ر و رۆشنبیر پشتگیری لە سوتاندنی کتێب دەکه‌ن، لەکاتێکدا هەموومان دەزانین کتێب بۆ نووسەرێک ، وەکو منداڵەکەی، یان ناسنامەکەی وایە.
دیاره ئه‌و که‌سانه‌ی که پشتگیری ئه‌م کتێب سووتاندنه‌یانکردووه، هه‌ریه‌که‌و مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کیان له‌پشته‌وه.
هه‌یانه زیاتر رق وئێره‌یی به‌رامبه‌ر به‌و نووسه‌رانه ده‌بات، که خاوه‌نی شۆره‌تێکی زۆرن له‌ناو کۆمه‌ڵگادا. هه‌شیانه له‌به‌رئه‌وه‌ی تارمایه‌کی تووڕه‌یی و ناڕه‌زایی زۆربه‌ی خه‌ڵکی گرتۆته‌وه، ده‌یه‌وێت خۆی له‌گه‌ڵ زۆرینه‌دا بگونجێنێت و بڵێت منیش له‌گه‌ڵ ئێوه. له‌کاتێکدا پێم سه‌یره نووسه‌ر یان رۆشنبیر، له‌ناو قه‌ره‌باڵخی جه‌ماوه‌ردا، بتوانێت بۆچوونێکی ڕاست و دروست به‌رهه‌م بهێنێت. له‌کۆتاییدا هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ش که پشتگیری ئه‌م جۆره کارانه ده‌که‌ن، هێزێکی سیاسیی له‌پشته‌وه هانیان ده‌دات، که‌ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین کاره‌ساته ڕووبه‌ڕوی ڕه‌وشی مه‌عریفی کوردبێته‌وه، چونکه دیسانه‌وه ئه‌ده‌ب و فکر ده‌کرێته‌وه به قووربانی سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی.
من پێم وایه پێویستە ئێمە بە توندی دژی ئەم دیاردە ناشارستانییە بوەستینەوە، چونکە ئەمە ترسی بۆ داهاتووی کۆمەڵگە و ئاستی مه‌عریفیی کوردی هه‌یه.