مالكی بڕوات كێ بێت…. ره‌هێل عزیز
ماوه‌یه‌كی زۆره ناوی نوری مالكی بۆته وێردی سه‌رزمانی هه‌موومان و له‌زۆربه‌ی لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌و شاشه‌ی میدیاكان و گۆڤار و مالپه‌ره ئه‌لكترۆنیه‌كان ئه‌و ناوه‌مان به‌رچاو ئه‌كه‌وێت , جارێك نوسراوه ئه‌م پیاوه تاك ڕه‌وه جارێك نوسراوه ئه‌م پیاوه دیكتاتۆره جارێك نوسراوه ئه‌م پیاوه نادیموكراسه یاخود مه‌زهه‌ب خوازه بۆیه ئه‌بێت ئه‌و متمانه‌ی پێی دراوه لێی وه‌رگیرێته‌وه له‌كاتێكدا له‌كاتی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراقی هه‌موومان ده‌نگمان دا به‌وه‌ی مالكی ببێت به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.
له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق زۆرترین هه‌وڵ درا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م پێكهێنانه بكه‌وێته هه‌رێمی كوردستان وه جێ به‌جێش كرا و حكومه‌تیش پێك هات به‌هه‌وڵی لایه‌نه كوردیه‌كان ، به‌لام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه بۆ په‌شیمانین؟ له‌كاتێك خۆمان هه‌وڵمان دا و ده‌نگمان دا به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه بگاته ئه‌و پۆسته ، وه‌یان ئه‌گه‌ر مالكی بروات كێ جیگه‌ی بگرێته‌وه ؟ ئایا لادانی مالكی و جێگرتنه‌وه‌ی به‌كه‌سێكی تری عه‌ره‌ب ئه‌مانه هیچی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیجی كوردن له‌گه‌ل حكومه‌تی ناوه‌ند؟
دوای ئه‌وه‌ی كورد به‌یاننامه‌یه‌كی 19 خالی پێشكه‌شی حكومه‌تی عێراقی كرد له‌كاتی پێك هێنانی حكومه‌ت به‌لام تا ئیستا جێ به‌جێ نه‌كراوه و هه‌روه‌ك خۆیه‌تی ته‌نانه‌ت دوای ئه‌م رێككه‌وتنه هیچ حسابێك بۆ ئه‌م به‌یاننامه‌یه نه‌كرا و هیچ كام له لایه‌نه عێراقیه‌كان خه‌مخۆری ئه‌وه نه‌بوون كورد تا چه‌ند سودمه‌نده له‌م حكومه‌ته وه تاچه‌ند استحقاقی ئه‌م داوا نه‌ته‌وه‌ییانه‌یه ؟ بۆچی ؟ چونكه كاتێك لایه‌نه‌كانی عیراق به‌هه‌ردوو مه‌زهه‌به‌وه له‌ناوخۆیاندا رێك ئه‌كه‌ون كورد له‌دیدی ئه‌وان بوونی نامێنێت به‌لام كاتێك ئه‌و رێككهتنانه نامێنن . ڕوو له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری بارودۆخه‌كانی عێراق ئێمه‌ش هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین بۆ رێك خستنه‌وه‌و چاره‌سه‌ری بارودۆخه‌كان كه‌له مه‌صالحی ئه‌وان بێت به‌لام له‌كۆتایشدا په‌شیمانین..!!
بۆچی تا ئیستا كورد سودمه‌ند نه‌بووه لهیهكترترازانی لایه‌نه عێراقیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین داوا ڕه‌وا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بكاته مه‌رج بۆ پێك هێنانی لایه‌نه عێراقیه‌كان یان بۆچی هه‌وڵ دان بۆلادانی نوری مالكی و دیسان ده‌نگ دان به‌كه‌سێكی تر و چه‌ندان جاری تر ئێمه هه‌ر په‌شیمان بین له‌وه‌ی كه‌هه‌ر كه‌سێك ده‌نگی بۆ بده‌ین و دواتر بكه‌وێته دژایه‌تیمان ، بۆیه من پێم وایه لادانی نوری مالكی نابیته هۆكار بۆ جێگرتنه‌وه‌ی كه‌سێك كه كار بكات بۆ پێك هێنانی هه‌موو لایه‌نه عێراقیه‌كان و جێ به‌جێ كردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد و نه‌هێشتنی كێشه‌یه‌ك كه به‌درێژای مێژوو عێراق به‌ده‌ستیه‌وه گیرۆده بووه ئه‌ویش كێشه‌ی مه‌زهه‌به به‌تایبه‌ت شیعه و سوننه .
من ئه‌وه‌ی زۆر به‌لامه‌وه سه‌یر بوو لیستی صهدریه كاتێك ئیمزاكانی كۆكرده‌وه و ناردنی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌كاتێكدا ئه‌مه له‌چوارچێوه‌ی یاسادا دووره و وه له‌یاسادا نه‌هاتووه كه بۆ پرس كردن له‌هه‌ر بابه‌تیك به‌سه‌رۆكی هه‌رێمێك له‌ده‌وڵه‌ت له‌كاتێكدا سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌بێت له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا ، بۆیه لێره‌دا ئه‌وه ئامانجی لیستی صهدریهیه له‌عێراق و وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌دات ئه‌گه‌ر یاساییش نه‌بن بۆ لێ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌مالكی یاخود ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌یه‌تی، بۆیه ده‌بێت كوردیش له‌و حاله‌ته‌دا به پرس و بیر‌و ڕای هه‌موو لایه‌ك هه‌نگاو بنێت چونكه كێشه‌ی سه‌ره‌كی وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتی تاك ڕه‌وی و دیكتاتۆریه بۆیه نابێت ئێمه‌ش تاك ڕه‌وانه بیربكهیهنهوه و بڕیار بده‌ین له‌هه‌رێمی كوردستان,وه ئه‌گه‌ر جوان وردبینه‌وه هه‌مان پرس به‌لایه‌نه كوردیه‌كان ده‌كرا پێش پێك هێنانی عێراق دواتر بۆهه‌موو شته‌كان رێكه‌وتن له‌نێوان خۆیاندا به‌بێ جێ به‌جێ كردنی داواكاریه‌كانی كورد و بێ پرس و بیر‌و ڕا به‌كورد، بۆیه ئیستا بائهوانهمان بكه‌وێته‌وه به‌رچاو كه جارێكی تر دلنیابین ئێمه بۆ هه‌ر رێك كه‌وتنێكی عێراق هه‌وڵ بده‌ین با ئامانجه‌كانمان تیایدا بپێكێت وه‌ك هه‌رێمی كوردستان.
بۆیه لێره گرنگترین شت كورد كوردانه بیر بكاته‌وه چونكه مه‌سه‌له‌ی كێشه‌ی هاشمی چانسێك بوو كورد له‌ده‌ستی دا به‌لام ئیستا دووه‌م چانسی كه‌وتۆته به‌رده‌ست با ئه‌وه‌مان له‌ده‌ست نه‌چێت هه‌رچی داوا و ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی یه با بیكه‌ینه مه‌رج بۆ هه‌ر رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند جا له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش سوودمه‌ند بین وه گرنگترین شت ئه‌و كێشانه‌ی ناوخۆی عێراق ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه‌كورد خاوه‌ن بڕیاره له‌عێراق بۆیه باهه‌وڵ بدرێت داوا‌و مافه رهواییهكانی كورد له‌ئیستادا مه‌رجی پێش وه‌خت بن له‌بابه‌تی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌نوری مالكی چونكه دڵنیابن كه‌سێك نایه‌ته شوێنی مالكی كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردا كاربكات …
ره‌هێل عزیز
6/6/2012