مه‌نتقی فه‌توا وته‌نگه‌ژه‌ی ده‌وڵه‌ت*
حه‌قیقه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئاینییه چیه كه ئیسلامیه تازهگهرهكان و ئوسوڵیه هاوچه‌رخه‌كان له رێگای چه‌مكی حاكمیه‌تی ئیلاهی و ویلایه‌تی فه‌قیهه‌وه پێشنیاری ده‌كه‌ن؟.
ئه‌م تێزه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی راستی ره‌وڕه‌وه‌ی مێژووی ئیسلامی و واقیعیه‌تی گردبونه‌وه‌ی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه بخاته روو، له‌سه‌ر وههم یاخود جه‌هل بنیاتنراوه، ، چونكه ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌تی له‌دوای كۆتایهاتنی سه‌رده‌می راشیدینیهكان كه ده‌سه‌ڵاتیان له ره‌مزییه‌ت و سیاسه‌تدا گردكردبووهوه، هه‌رگیز ده‌وڵه‌تێكی ئاینی نه‌بووه.
ههرگزیش ناتوانرێت ده‌وڵه‌تێكی ئاینی دروستبكرێت، چونكه ده‌وڵه‌ت به سروشتی خۆی دونیایی، زه‌مانی و سیاسییه، ئامانجی موماره‌سه‌كردنی ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌دانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه یاخود دیاریكردنی چارهنوسهكانه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه، چونكه ژیان لێره‌دا ئامانجه، به‌ڵام له ئایندا ژیان ته‌نها وه‌سیله‌یه‌كه یاخود ئه‌زمون یا ناڕهحهتییهكه، به‌ئامانجی رزگاربونه بۆ گه‌شتن به ئه‌و دونیا.
له‌وانه‌یه هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت پشت به شه‌ریعه‌تێكی ئاینی یاخود به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی یاخود بنه‌مایه‌كی فه‌لسه‌فی ببه‌ستێت و سیاسیه‌كانیش بۆ ئیداره‌دانی كاروباره‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ئیلهامی لێوه‌ربگرن. ئه‌مه حاڵی ده‌وڵه‌ته‌كان بووه، بهكۆن وتازهكانیشهوه، له‌و دروشمانه‌ی كه به‌كاریانهێناوه وه‌ك یه‌كسانی، یا دادگه‌ری، یا پێشكه‌وتن، یا ئازادی یاخود ئیشتراكی ..به‌ڵام هه‌رگیز له‌سروشته دونیاییهكهی نه‌گۆڕیوه، واته له‌وه‌ی كه دهوڵَهت مومارهسهركردنێكی مرۆڤانه‌یه، كه‌وه‌ك هه‌موو كاره‌كانی مرۆڤ توشی هه‌ڵه و كه‌موكورتی ده‌بێت.
ئه‌وانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست له ئه‌میرو سوڵتانه‌كان، هه‌رگیز ئیدعای پاكێتی و پیرۆزییان نه‌كردووه، وه‌هاش خۆیان پێش كهشنهكردووه كه له‌هه‌موو خه‌ڵك زاناترو باشترن، ته‌نانه‌ت خودی خه‌لیفه‌كانی راشیدینیش وه‌ك ده‌زانرێت ئه‌م ئیدعایانه‌یان نه‌كردووه.
هه‌ربۆیه ده‌بینین كه خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌م ( ئه‌بوبه‌كری سدیق) ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست به‌خه‌ڵكه‌كه ده‌ڵێت من له‌ئێوه باشترنیم، هه‌رچی كه‌سێك هه‌ڵه‌یه‌كی له‌من بینی با راستم بكاته‌وه ئه‌گه‌ر به شمشیرێش بێت.
بانگه‌وازكارانی حاكمیه‌تی ئیلاهی ئه‌وه‌یان له‌بیرده‌چێته‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌دا ته‌نها حوكمی مرۆڤه‌كان هه‌یه، با به‌ناوی شه‌ریعه‌تی ئاینیشه‌وه بێت، چونكه هه‌رچه‌نده بابه‌ته‌كه تایبه‌ت بێت به تێگه‌شتن له‌ده‌قه‌كان یاخود جێبه‌جێكردنی ئه‌حكامه‌كان، دواجار ئه‌و كه‌سه‌ی فه‌رمانه‌كه ده‌رده‌كات با پیاوی ئاینی یاخود سیاسیش بێت له‌كۆتایدا ده‌كه‌وێته ژێر ئیجتیهادو ته‌قدیری ئه‌وه‌وه‌و هه‌رگیز ناگاته پله‌ی یه‌قینی ره‌ها. به‌م مانایه جۆرێك له جیاكردنه‌وه له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئاینی به‌درێژایی مێژووی ئیسلامی هه‌بووه جا چ له‌لای سونه‌كان بێت یاخود شیعه‌كان.
به‌جۆرێك ده‌سه‌ڵاتداران ده‌سه‌ڵات مومارهسهدهكهن،و زانایانیش كاریان یاسادانان و چاودێری و ئامۆژگارییه.ئه‌م جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ش له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و زانایاندا له‌بواره‌كاندا جۆرێك له سه‌قامگیری له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته مادی و رهمزییهكاندا دروستكردووه، كه‌ئه‌مه ئه‌و شته‌یه بانگه‌وازخوازانی ده‌وڵه‌تی ئاینی ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
خودی ده‌سه‌ڵات جۆرێكه له‌سه‌ركوتكردن، هه‌رچه‌نده شه رعیش بێت، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئاینی له‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتدا كۆكرایه‌وه هیچ ده‌روازه‌یه‌ك نامێنێت بۆ لێپرسینه‌وه یاخود ره‌خنه‌كردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، سهركوتكردنیش ره‌ها ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ده‌وڵه‌ته ئۆتۆكراسییهكاندا هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتدار خۆی به‌نوێنه‌ر یا جێگر یا سێبه‌ری خودا ده‌زانێت له‌سه‌ر زه‌ویدا.
له‌ده‌وڵه‌ته شمولیهكانیشدا ته‌نها تاكه سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هه‌یه، له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا ده‌سه‌ڵاتدار به‌ئاره‌زووی خۆی له مهملهكهتهكهیدا ره‌فتار ده‌كات.
هه‌ربۆیه بانگه‌وازخوازانی حاكمیه‌تی ئیلاهی هه‌وڵیانده‌دا ئه‌و سنورانه‌ی ئازادی نه‌هێڵن كه ده‌وڵه‌ت له‌كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كاندا دهستهبهریكردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌جۆرێك موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن وه‌ك
سه‌رده‌می دادگاكانی ته‌فتیش له‌سه‌رده‌مه‌كانی ناوه‌ڕاستدا.
باشترین به‌ڵگه‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌یه كه ئیسلامیه‌كانی سۆماڵ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆیان ناو ناوه (دادگاكان) و دادگاش ده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام تۆ ده‌وڵه‌ته‌كه ناوبنێیت دادگا، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه ئامانجی دامه‌زرێنه‌ره‌كانی موماره‌سه‌كردنی تۆڵه‌و تیرۆركردنه.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرفتێكی دیكه سه‌رهه‌ڵده‌دات له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه به‌مه‌نتیقی شه‌ریعه‌ت و فه‌توا یاخود سیفه‌تی پیرۆزی و پێویستی ره‌ها ده‌ده‌ن بهكردارهكانیان و حكومدهكهن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌چ مه‌زهه‌بێك حوكمی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌كه‌ن كه هه‌مه‌جۆره تائیفه یاخود مه‌زهه‌بی تیادایه؟.
وه‌ك ئاشكرایه له‌دوای ئه‌و جیابونه‌وه مێژووییه‌ی كه له‌نێوان موسڵماندا رویدا هیچ جۆره هه‌مئاهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوانیاندا نه‌ماو هه‌ر تائیفه‌یه‌ك وه‌ك هه‌رێمێكی داخراو له‌دونیای خۆیدا ده‌ژیا، ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌ر كرانهوهیهكیش به‌دیبكه‌ین به‌سه‌ر یه‌كتریدا به‌هۆی فه‌زای تازه‌گه‌ری و ده‌زگاكانی وه‌ك خوێندنگا‌و كۆمپانیا‌و بازاڕ‌و حزبهیهوه، ئه‌مه جگه له‌ده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئه‌منیه‌كان.
هه‌رچ كاتێك هه‌ر تائیفه‌یه‌ك گه‌ڕایه‌وه بۆ فیقه و یاساكانی خۆی بۆ ئیداره‌دانی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌كان و ژیانی هاوبه‌ش ئه‌وا كۆمه‌ڵگا مین رێژدهكهن و بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت و نیشتیمان لاوازده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن په‌یوه‌ندیی نێوان موسڵمانان و ئه‌وانی دیكه‌ش مین رێژدهكهن.
ته‌نانه‌ت ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش گه‌شتۆته ناو ئه‌ندامانی یه‌ك تائیفهش، به‌جۆرێك هه‌ر حزبی و كۆمه‌ڵه‌یه‌ك خۆی به‌خاوه‌نی راستی ره‌ها ده‌زانێـت كه هیچ جۆره جه‌ده‌لێك هه‌ڵناگرێت، هه‌رئه‌مه‌شه وه‌ها ده‌كات كه ده‌وڵه‌تی ئاینی مه‌حاڵ بێت له كۆمه‌ڵگایه‌كی تائیفی دا.
له‌جیهانی ئیسلامی‌دا پیاوانی ئاینی له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كانی تازه‌گه‌ری فیكریدا هاتونه‌ته دواوه‌وه، به‌ڵام وازیان نه‌هێناوه له بوچونهكانیان نه‌هێناوه، كاتێكیش كه پرۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، و به‌رنامه ئیشتراكییهكان ئه‌وانه‌ی كه ههربهمردوویی له‌دایكبون شكستیان هێنا، ئیسلامگه‌راكان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه ده‌ركه‌وتنه‌وه، من ناڵێم ئه‌وان به عه‌قڵیه‌تێكی كۆن یاخود سه‌لفی یاخود چاكسازی هاتنه‌وه، به‌ڵكو به عه‌قڵیه‌تێكی به‌به‌ردبوو بۆ چه‌سپاندنی چه‌ند نمونه‌یه‌كی خراپ ده‌ركه‌وتنه‌وه، ئه‌ویش له‌رێگای چه‌ند شێواز‌و ماركه‌یه‌كی ئیسلامییه‌وه، به‌تایبه‌تیش ماركه‌ی تیرۆری خۆكوژییه‌وه.
له‌كۆتاییدا هیچ مه‌جالێك بۆ دروستبونی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی نیه ئه‌گه‌ر بێت‌و عه‌قڵیه‌ته تاكڕه‌و شمولییه‌كان نه‌گۆڕدرێت، به‌جۆرێك كاروباره‌كان به‌مه‌نتیقی ئیمانی موقه‌ده‌س یاخود عه‌قائیدی ئایدۆلۆژی به‌ڕێوه‌نه‌چێت، ئه‌گه‌ر دروشمه‌كه هه‌رچییه‌كیش بێت.به‌ڵكو پێویسته له‌ڕێگای ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌دانێكی عه‌قڵانی و قانونی دهستكردو هاوبه‌شێتی بنیاتنانه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت.
چونكه پێشینه‌كان به‌وه‌ی داهێنانیانكردوهو دروستیانكردوه گۆڕانكاری و ئاڵۆگۆڕیان كردووه، هه‌رئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له شوێنكه‌وته هاوچه‌رخه‌كانیان كه داهێنان بكه‌ن و گۆڕانكاری ئه‌نجامبده‌ن، نه‌ك له‌ڕووه خراپه‌كه‌وه به‌ڵكو له‌ڕوی ئیجابی و بنیاتنانه‌وه، ده‌نا مه‌گه‌ر بێهودانه به‌دوای چاره‌سه‌ری گرفهتهكاندا بگه‌ڕێین.
ده‌ربه‌ندیخان
Hemnm1979@yahoo.com
ن/ عه‌لی حه‌رب
و.له‌عه‌ره‌بیه‌وه/ هێمن مه‌حمود
*له‌دواین ژماره‌ی مانگی 3ی گۆڤاری كۆچ دا بڵاوكراوه‌ته‌وه
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی (البیان)ی ئیماراتی رۆژی 25-7