چیم لە مەملەكەتى خۆر داوە….سەرهەنگ خامۆش
چیم لە مەملەكەتى خۆر داوە
سەرهەنگ خامۆش
خۆر..به‌شه‌رمه‌وه
ئاوێزانی پڕشه‌نگی
سیما وێرانه‌كه‌ت ده‌بێ
چه‌ند ئه‌سته‌مه
ئه‌م زریانه‌ى
سه‌دان په‌رچه‌می داره‌كانی
ئه‌م دارستانه‌ی هه‌ڵوه‌راند..
چیتر درۆ له‌گه‌ڵ خۆم ناكه‌م
به تریسكه‌ی مانشێته‌كان
هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێم..
من بۆ تۆقه‌ی
پرچی كچانی ئه‌م شاره ده‌گریم..
دوو به‌یانی
له‌چه‌كی خه‌میَك
دایانده‌پۆشێ..
ناسنامه‌یه‌ك نیه
به شه‌نگی ئه‌م خاكه‌وه..بنازێ
بۆشه‌پۆڵی خوێن..بۆنی سیانید
شاڵاوی ئه‌نفال..بگری..
وه‌ره خانم
به شه‌رمه‌زاریه‌وه
نێوچه‌وانی یه‌كتر ماچ كه‌ین.!
وا خه‌ریكه خۆری ئه‌وین
جێ‌مان دێڵێ..
با له‌ئه‌لفه‌وه
ده‌ست پێ بكه‌ین..
جاران
من نیشتمانیَكم خوَشده‌ویست
له ئامیَزی خه‌زان وه‌ریو..ئاڵابوو
كه‌چی ئه‌مڕوَ وه‌كو په‌ڕه‌سیَلكه‌یه‌كی
وه‌رزئاسا..سه‌ره‌تاتكیَ
له‌گه‌ڵ بنمیچی كاریته‌كانی
خه‌باتی چه‌ندساڵه‌م ده‌كا..
چیم له مه‌مله‌كه‌تی خوَر داوه
وا ئه‌ستیَره..پرچی گه‌شی
له ئاسمانی كاسه‌ی سه‌رم
شانه ده‌كا..
له شه‌ویَكی ئه‌نگوسته چاودا
چاوه‌ڕوانی تریفه‌ی مانگم
بوَچه‌ند په‌یڤیَك له‌گه‌ڵیدا..
بوَ حیواریَك له‌گه‌ڵ ئه‌زه‌ل
لیَ ناگه‌ڕیَن
به ئه‌سته‌میَ..له‌باوه‌شی دایكم بنووم
تیَر..تیَر بنووم
چیم له مه‌مله‌كه‌تی خوَر داوه
چه‌ند ئه‌سته‌مه
به ڕایه‌ڵی ڕازی بوون و
دڵی خاك و..ماچی گوڵی
دارستانی دیَوه‌زمه‌ی
ئه‌م ده‌ڤه‌ره..ترسناكه
به چاوی شه‌پوَلی ده‌ریاوه
به‌زه‌ییت به هیچ شتیَك
نه‌یه‌ته‌وه..
شه‌مال چیت له هوَزان و
نه‌غمه‌ی ئاگرینی..ئه‌م سه‌رده‌مه داوه
وه‌ره ده‌ستت له ملی
ئازاره‌كانی ئه‌م غوربه‌ته بكه..
داستانی پڕ قاره‌مانی
بوَ كوڕانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره
بگیَڕه‌وه…
پیَیان بڵیَ..له گوَڕستانی شه‌هیدان
له سه‌ر تابلوَی كیَله‌كانیان
فیَر ده‌بن چوَن
دڵی خاك و..سوَزی دایك
له باوه‌ش كه‌ن..
له‌سه‌ر مه‌زاری
گوَڕه‌كه‌ی خورشیدیش
چوَن..نیَوچه‌وانی دڵداره‌كانیان
ماچ بكه‌ن..!
چیم له مه‌مله‌كه‌تی خوَر داوه
دیوه‌زمه‌و..داویَنپیسی
ئه‌م ده‌ڤه‌ره..
ئاوی سازی..به‌ده‌ست نویَژی
نیشتمانیان..لیَ پیس كردم
ئه‌وسرووده‌ی..بوَسه‌ربه‌ستی
ده‌مانچڕی..
كردیانه حیكایه‌تیَك و
له یه‌خه‌ی میَژوویان..چنی
برام( شاڵاو)*..ڕاست ده‌كه‌ی تۆ
ئه‌م كه‌ركوكه‌ی..ساڵه‌هایه
ئه‌شك وخویَنی..بوَ ده‌ڕیَژین
ویستمان بیكه‌ینه بووكی
كوردستان..
كه‌چی دارخورمایان
له چوار ده‌وری چنی..!
ئه‌و نیشتمانه‌ی..بوَی گریاین
ئه‌و سنووره‌ی..به‌خویَن نه‌خشا..
مه‌زادیان كرد..!
وه‌ره خانم
فریای هه‌گبه‌ی
عه‌شقی یه‌كتر كه‌وین
با ئه‌ویشمان..وه‌ك گڕه‌كه‌ی
بابه گوڕگوڕ..له‌كیس نه‌چیَ.!
وه‌ره..له‌تارمایی خه‌یاڵ
ده‌رمبیَنه..
له‌گه‌ڵ گزنگی به‌یانا
درووشمی ئه‌وینداریمان
له ته‌ك ئاڵای سه‌ربه‌خوَیی
هه‌ڵكه‌ین..!
له‌جیاتی خوَری ئازادی..
هه‌ناسه‌مان..تیَكه‌ڵ یه‌ك كه‌ین..!
*مه‌به ستم شاڵاوى شاعیره
Xamosh_s@hotmail.com