گفتوگۆکانی ئۆجالان له‌سه‌ر بێشکچی……شاهۆ ساڵح
گفتوگۆکانی ئۆجالان له‌سه‌ر بێشکچی
نوسینی یه‌شار قایا 27-11-2008
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانی پێش‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و جێگری پێشوی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی سه‌ر به پ‌ک‌ک KNK که باره‌گاکه‌ی له بروکسێله و خاوه‌ن ئیمتیازی kurdistan-post.com و سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی DPی قه‌ده‌غه‌کراو یه‌شار قایا نیگه‌رانی له‌به‌رانبه‌ر وه‌ڵامه‌کانی ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پ‌ک‌ک عه‌بدوڵا ئۆجالان که هه‌فته‌ی ڕابردو دژ به نوسه‌ر و کۆمه‌ڵناسی به‌ناوبانگ و کورددۆست ئیسماعیل بێشکچی کردبووی ده‌رده‌بڕێ و ئه‌و پێیوایه ئۆجالان بێ ویژدانی له‌به‌رانبه‌ر بێشکچیدا کردوه که پێی گوتوه تۆش وه‌ک "زیا گۆکئاڵپ"ی. منیش به‌هۆی سه‌رنجڕاکێشی بابه‌ته‌که هه‌وڵمدا کات ته‌رخان بکه‌م و ئه‌و بابه‌ته وهرگهڕێنمه سه‌ر زمانی کوردی..
هیوادارم جێگای سه‌رنجی ئێوه بێ…..
شاهۆ ساڵح
یه‌شار قایا
ئه‌نتیک Antique له یۆنانه‌وه تا ڕۆژی ئه‌مڕۆ بیر‌و ڕای ده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه و وه‌ک به‌شێک له سروشت، ئه‌مه‌ش بۆته به‌شێکی زۆر له په‌رتوک و نوسینی سیاسی و زاناکان و هه‌زاران په‌رتوکی لێ پێکهاتوه. دوای ئه‌وه‌ی زانا‌و مامۆستای هێژامان ئیسماعیل بێشکچی له نوسینێکی خۆیدا په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه هه‌ڵدایه‌وه و هه‌ندێک شت وتران ناچارام منیش ئه‌وه‌ی له‌لامه بیدرکێنم.
بێشکچی له دیمانه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ کوردستان-پۆست دا به کورتی گوتی "PKK زۆر گه‌وره‌یه به‌ڵام ئامانجه‌کانی بچوکن". دوڵه‌ت، فیدراسیۆن ته‌نانه‌ت خودموختاریش ناخوازێ، به‌ته‌نیا کۆماری دیموکراتی ده‌خوازێ که هه‌رکه‌س ئه‌و داوایه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مه‌رجی خۆی هه‌یه سه‌ره‌تا ده‌ستوری هه‌میشه‌یی، سیسته‌مێکی یاسایی به‌کاریگه‌ر، ئازادی ڕامان، پابه‌ند به‌وانه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد، له‌وانه‌یه به‌و شیوه‌یه ده‌رگای دیموکراسی بکرێته‌وه.
سه‌رۆکی PKK عه‌بدوڵا ئۆجالان، به ئیسماعیل بێشکچی ئه‌ڵێ "زیا گۆکالپ"ی تورکان. با تۆزێک به ویژدانه‌وه بیربکه‌ینه‌وه..
زیا گۆکئاڵپ کورده، ڕوناکبیرێکی عوسمانیه‌کانه، پێش هه‌موو شتێک کێشه‌ی کوردی بۆ خواره‌وه پێچکردۆتهوه، له‌سه‌رده‌می ئیبراهیم پاشادا له داستانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیدا په‌رتوکێکی به‌ناوی خێل-عه‌شیره‌ته کورده‌کان Sosyolojik tetkikler تاقیکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی نوسیوه، پاشان ده‌بێته ئیتیحاد ئه‌ل ته‌ره‌قی، له سه‌لانیک کۆنفرانسی به‌ڕێوه‌بردوه، له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی "قه‌ڵه‌مه لاوه‌کان" بۆته مامۆستا و عاقڵمه‌ندی ئایدیۆلۆژیای ئیتیحاد ئه‌ل ته‌ره‌قی. ئه‌و به‌رده‌وام خیانه‌تی له گه‌ل و ئه‌ژداد و ئابادی خۆی کردوه
کاتێک بیرمه‌ند و کۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی Emile durkheim نوێنه‌ری تورکیا بوو واته له‌ساڵی 1963 من و مو‌سا عه‌نته‌ر، ئه‌نوه‌ر ئایته‌کین، سڵاحه‌دین حیلاڤ و مه‌ده‌ت سه‌رحه‌د، په‌رتوک و بابه‌ته ئاماژهبۆکراوهکانمان بڵاوکرده‌وه‌و ئینجا ئینجا تورکه‌کان گۆکئاڵپیان به‌بیرهاته‌وه. چیرۆکی زیا گۆکئاڵپ چیرۆکێکه که به خیانه‌ت له ڕه‌گه‌زی خۆی کۆتایی پێهاتوه، دواییش کچه‌که‌ی چه‌ندین ساڵ له کۆلیژی زیا گۆکئاڵپ له دیاربه‌کر وانه‌ی گوتۆته‌وه و تا ئه‌و کاته‌ی ئینگلیزه‌کان ناوبراد ڕاگوێزی دورگه‌ی Matla ده‌که‌ن به کورتی ئه‌وه چیرۆکی ناوبراوه ئێستاکه‌ش دێمه لای ئیسماعیل بێشکچی.
بێشکچی تورکه، به‌ڵام پێش هه‌ر شتێک ئه‌و مرۆڤێکی ئانادۆڵه، وه‌کو من ده‌خوێنێته‌وه‌و ده‌نوسێ و هه‌موو کوردێک شاره‌زایی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و هه‌یه. من چاوه‌ڕوانی کوردێکی به‌توانام تاکو بیۆگرافیای ئه‌و بنوسێته‌وه، بێشکچی دژی کۆمه‌ڵکوژی وه‌ستاوه، وڵاته‌که‌ی کردۆته چواربه‌ش، باوه‌ڕی به دۆزی ڕزگاری کوردان هێناوه‌و ژیانی خۆی بۆ ئه‌وه ته‌رخان کردوه، ئه‌و بۆ کورد پارێزڤانێکی بێ که‌موکورتیه، یه‌که‌مین که‌س له تورکیا که گوتی کوردستان داگیرکراوه بێشکچی بوو، بێشکچی ئه‌و که‌سه‌یه که به به‌رهه‌مه‌کانی وه‌ک Mustafa Muğlalı, Şark Islahat Planı, Doğu Mitinglerinin Analizi, Göçebe Kürt Aşiretleri, Doğu Anadolu’nun Düzeni, Bilim yöntemi, Kürtlerin mecburi İskanı, Güneş dil teorisi, Halk fıkrasının Tüzüğü, Kendini Keşfeden Ulus; Zihnimizdeki Karakolların Yıkılması,, Kürt Aydını Üzerine Düşünceler, Bir aydın, bir örgüt ve Kürt sorunu, Tunceli Kanunu, Hayali Kürdistan’nın dirilişi کوردی هۆشیار کرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه کێ ئه‌و کارانه‌ی ئه‌کرد؟.
ئه‌و به لێکۆڵینه‌وه‌کانی له‌سه‌ر کوردان توانی ئێمه ڕۆشه‌نبیر بکات، تا ئێستا که‌س نه‌یتوانیوه هێزی تیۆری و ڕه‌نج و ئازایه‌تی ئه‌و تێبپه‌ڕێنێ، من له‌و بواره‌وه زۆر قسه‌م کردوه زۆریشم شت نوسیوه، جارێکی دیکه دووباره‌ی ئه‌که‌مه‌وه، تیۆریسیانی شۆڕشی جه‌زائیر ڕه‌شپێستێکی فه‌ره‌نسی واته Domınıklıبوو، تیۆریسیانی شۆڕشی کورد و بزوتنه‌وه‌که‌شی "ئیسماعیل بێشکچی"یه.
زیاگۆکئاڵپ ژیانی خۆی له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی چه‌وسێنه‌ر به‌ڕێکرد، به‌ڵام بێشکچی له‌پێناوی نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ستدا زیاتر له 20 ساڵ که‌وته زیندان، چونکه ئه‌و مرۆڤێک بوو ئاگری به‌ردایه مێشکی که‌مالیزم. له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕێگای نوسینه‌کانی ئه‌وه‌وه مێشکی که‌مالیزم و ئایدیۆلۆژیای ده‌وڵه‌ت زه‌بری به‌رکه‌وت ده‌وڵه‌ت به‌و شێوه‌یه تۆڵه‌ی خۆی لێکرده‌وه، به‌ڵام بێشکچی له شوێنی خۆی مایه‌وه و پاشه‌کشه‌ی نه‌کرد، ئه‌و خۆی کرد به مۆنومێنتی ناموسی زانست. ئه‌وه خۆی له خۆیدا ئه‌فسانه‌یه‌که، ئه‌و شایه‌نی ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام بخوێندرێته‌وه، بۆی بنوسرێ و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێ.
من باش ئه‌زانم که ئه‌و یه‌کێک بوو له دامه‌زرێنه‌رانی ئهنیستیدۆی کوردی له ئه‌سته‌نبول، به‌رده‌وام نوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئۆزگور گونده‌م بوو، بێشکچی پێویستی به پیاهه‌ڵدان نیه، هه‌روه‌کو له‌سه‌ره‌وه باسم کرد ئه‌و یه‌ک په‌رتوکخانه‌ی له‌سه‌ر زانست و سیاسه‌ت ده‌رباره‌ی کورد نوسی، ئه‌و تا دوایی شه‌ره‌فێکی زۆر گه‌وره‌ی به ئێمه به‌خشی، به‌رله‌وه‌ی کۆتایی به نوسینه‌که‌م بێنم ده‌مهه‌وێ بیره‌وه‌ریه‌کتان بۆ بگێڕمه‌وه.
ڕۆژێکیان کاتێ به‌بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی ئه‌نیستیتۆی کوردی له ئه‌سته‌نبوڵ نانمان ئه‌خوارد مو‌سا ئاغابهی که لهگهڵماندابوو زۆر که‌یفخۆش بوو گوتی بێگومان ئیسماعیل بێشکچی سه‌رۆکی ئه‌نیستیتۆی کوردیه. دیاره بێشکچی به‌و قسه‌یه زۆر توڕه‌بوو، ڕۆژی دوایی هاته لام و گوتی "یه‌شار ئاپێ مو‌سا بۆ به‌و شێوه‌یه قسه‌ی کرد؟ پێویسته کوردێک ببێته سه‌رۆکی ئه‌نیستیتۆی کوردی و کوردی باش بزانێت و ده‌بێ به‌رده‌وام بچێته ده‌عوه‌ت و کۆبونه‌وه‌کان، ده‌بێ ئه‌و که‌سه دیپلۆمای خۆی باش بزانێ، به‌ڵام من هه‌موو ڕۆژێک که له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستم دوو جار ده‌بێ بچمه لای پۆلیس و لێکۆڵینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ بکه‌ن، من ناتوانم ببمه سه‌رۆکی ئه‌نیستیتۆ".
له کۆتایی ساڵی 1993دا له زیندانی "ئۆلوجانلهر" دوو مانگ له‌گه‌ڵ ئه‌و مامه‌وه، ڕۆژانی سه‌ختی ناو زیندانم به‌واتاترین ڕۆژی ژیانم بوون، جارێکیان گوتی جیهان ئه‌خولێته‌وه، دوای ئه‌وه نه‌وه‌ستا زۆر باشه تۆ هه‌ی ئه‌ی مامۆستا ڕهنگزهردهکهی کوردان….
http://kurdistan-post.com/modules.php?name=Niviskar&op=viewarticle&artid=1571